به‌رداخی داڵغه‌یه‌ك مه‌راقی خۆی ده‌خواته‌وه
( داڵغه‌یه‌كی مه‌راقگرتوو )
شه‌قامه تراویلكه‌كان هه‌ڵمی یاده‌وه‌ری ستڵێك ئاویان لێهه‌ڵده‌ستا
گه‌ڕه‌كه‌كان پڕببوون له پیره منداڵی شووشه‌یی !
دایكه سیاپۆشه‌كان كراسه ڕه‌شه‌كانیان خستبووه مه‌زاده‌وه
شاره‌كان پڕببوون له لافیته‌ی ڕه‌نگ په‌ڕیو
نیشتمان ماچه‌كانی عه‌شقی له‌گیرفانی هه‌ور شاردبۆوه
به‌رداخی داڵغه‌یه‌كیش مه‌راقی خۆی ده‌خوارده‌وه .
( ئه‌م وشانه‌ی خواره‌وه )
باخچه سكاڵا له ئاسمان ناكا
هه‌ور فرمێسك بۆ زه‌وی ناڕێژێت
ئاسمان مه‌گیرانی به هه‌ڵم ناكا
هه‌ڵم له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كان ناخه‌وێت
نووستن به گومانه له خه‌ون
خه‌ون به‌بێ نووستن ده‌چێته خه‌یاڵه‌وه
زه‌وی چاوه‌ڕێی باران ناكا
(شاعیرێك بێ بارگاویبوونی خه‌یاڵ وشه‌كان ڕێز ده‌كات) .
( دوا په‌یامی ژیان ، مردنه )
تۆ له‌ژوورێكی پڕ په‌نجه‌ره ده‌گه‌ڕێی
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ سه‌یركردنی باغی په‌پووله زریان بردووه‌كانی عه‌شق
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ تێفكرین له به‌باكردنی جگه‌ره‌ی ئاینده‌یه‌كی ته‌وه‌زه‌ل
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ خه‌یاڵه ئاگرینه‌كانی جه‌هه‌نه‌می سه‌ر ژیان
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ ته‌سمیلبوونی فانتازیای شه‌قامه سپییه‌كان
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ ڕیسوابوونی ئایه‌ته‌كانی عه‌شقێكی پڕ كوفری
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی خۆت
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ گه‌ڕان به‌دوای پووچیه‌تی سه‌فه‌ره‌كان
سه‌یره ، تۆ تازه دڵنیای ژماره‌ی پێڵاوی مردن چه‌نده!
ئه‌وه‌ته ژیان سواری پاسی مردن بووه .
(هه‌ڵپه‌ڕین به‌جۆرێكیتر)
به‌ردی ته‌نیایی به‌رۆحم كه‌وتووه
رۆحم پێكراوه
وه‌ك ئه‌و چۆله‌كانه‌ی به‌منداڵی به دار لاستیك ده‌مپێكان و
له ئازاری مه‌رگدا , هه‌ڵده‌په‌ڕین.
( شه‌ڕی ته‌نیایی )
تازه ته‌نیاییم زیویركردووه
ژیانم گه‌مه‌كانی له مه‌رگی دزیوه
تازه ئه‌م شه‌ڕه ناوه‌ستێت
شه‌وێك دێ له پشتی سه‌راب بگه‌ڕێته‌وه
شه‌وێك دێ لێم هه‌ستێته سه‌ر وشه‌كان
وه‌ك ئه‌مشه‌و شه‌وێك دێ
ته‌نیایی تووڕه‌یه
ئه‌م ته‌نیاییه‌م ده‌خاته جانتای سه‌رابی ته‌نیاییه‌وه .
( شووشتنه‌وه‌ی تاریكی )
شه‌وێ به‌بێ قاچه‌كانم سه‌فه‌رم كرد
به‌یانی كه گه‌ڕامه‌وه هه‌مووشتێك شێوا بوو
گۆره‌وییم پێڵاوه‌كانمی بۆیاخ ده‌كرد
پێڵاو گۆره‌وییه‌كانمی ده‌شووشت
سێبه‌ره‌كه‌شم تاریكیمی ده‌شووشته‌وه
پێڵاوێكی كۆنم له‌به‌رده‌م نه‌ینۆك قه‌یتانه‌كانی تووند ده‌كرده‌وه
به‌یانی كه گه‌ڕامه‌وه شه‌وم له سه‌فه‌ر بزركردبوو .
( ونبوون له‌پێناوی دۆزینه‌وه )
وه‌ره به جانتایه‌ك سڵاوی ئه‌ڤینداری
به باوه‌شێك كۆتری سپی
به چه‌پكێك گوڵی سوور
به زه‌مبیله‌یه‌ك سێوی باغی سینه‌ت
به پۆشاكێك هێشتان بۆنی منی لێ بێت
به پیاسه‌ی نیگاكانی یه‌كه‌مین دیدار
به‌گیرفانێكی پڕ له لوقمه ماچ
به له‌پێك شه‌عربه‌ناتی ڕووت
به نیشتمانێك له مووتوربه‌ی باڵات
به پێكێك شه‌ڕابی شیله‌ی لێو
ده‌مه‌وێت له‌تۆدا ونبم .
( له‌تێك نیگای به‌رپه‌نجه‌ره )
په‌راوێزم مه‌كه له له‌تێك نیگای به‌رپه‌نجه‌ره
فه‌ریكه سێوه‌كانت حه‌رام مه‌كه له شه‌وی مه‌ستم
به بۆنی پێستت سه‌رمه‌ستی مه‌رگێكم مه‌كه
كه خۆزگه‌ی ڕێگه‌یه‌ك بێ بۆ مردن
پیاسه‌یه‌ك بێ به شه‌قامه‌كانی ئاوابوون
به‌تاڵم مه‌كه‌وه به ماچی گه‌رمی ڕۆح
به ترپه‌ی دڵه كوتانه‌ی ژووانی به‌رمانگ
به‌زه‌رده‌خه‌نه مه‌راقگرتووه‌كانی ئێواره‌ی سه‌فه‌ر
به گریانه ڕۆحییانه‌كانی شه‌وانی دووری
به غه‌ریبی خۆت
به‌به‌ختی ڕه‌شترت له به‌ختی من
هه‌ر چۆنێك بێت به‌تاڵم مه‌كه‌وه له‌خۆت .
( شێر هه‌ر شێره )
شێری ناو قه‌فه‌زیش ، ترسی هه‌یه.
( باران بارانه )
با قیچێك له‌یه‌كه‌وه نزیكتر بینه‌وه
( چه‌تره‌كه‌ت هه‌ڵده ) .
( ده‌خوێنمه‌وه )
تۆزی بێده‌نگی سه‌ر په‌یڤه‌كان داده‌وه‌شێنم .
غه‌مگین بۆڵی – هه‌ولێر