
كاراكته‌ره‌كانی داپیره‌م … ئاری عوسمان خه‌یات
هه‌بوو نه‌بوو كه‌س له خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو، كه‌س له به‌نده ڕووڕه‌شتر نه‌بوو. كۆسه مرد كفنی نه‌بوو، هه‌ڵیان گرت جێگه‌ی نه‌بوو، دایان نا، ڕێگه‌ی نه‌بوو، خستیانه تاق، چاوی چوو زاق، خستیانه بن‌میچ، دانی چوو ڕیچ، خستیانه كه‌ڵه‌ك، كه‌ڵه‌ك ڕووخا، وتیان كه‌ڵه‌ك بۆ ڕووخایت؟ وتی ئه‌ی بۆچی گیا له بنم سه‌وز ئه‌بێ، وتیان گیا بۆ له بنی سه‌وز ئه‌بی؟ وتی ئه‌ی بۆچی بزن سه‌رقرتم ده‌كا؟ وتیان بزن بۆ سه‌رقرتی ده‌كه‌ی؟ وتی ئه‌ی بۆچی گورگ چاوم لێزهق ده‌كاته‌وه؟ وتیان گورگ بۆ چاوی لێزهق ده‌كه‌یته‌وه؟ وتی ئه‌ی بۆچی شوان حه‌له‌له‌م لێده‌كا؟ وتیان شوان بۆ حه‌له‌له‌ی لێده‌كه‌ی؟ وتی ئه‌ی بۆچی داپیره نایه‌ڵێ شیر بدۆشم؟ وتیان داپیره بۆ نایه‌ڵی شیر بدۆشێت؟ وتی بۆچی مشك سه‌ر دۆڵم ده‌خوا؟ وتیان مشك بۆ سه‌ردۆڵی ده‌خۆی؟ وتی بۆچی پشیله چاوم لێزهق ده‌كاته‌وه؟ وتیان پشیله بۆچی چاوی لێزهق ده‌كه‌یته‌وه؟ وتی:
گووه‌كه‌ی ئه‌له به ڕیشم
ئه‌گه‌ر لێره بنیشم
ئه‌چمه شاری تارانێ
جگه‌ره‌ی قوت قوت ده‌كێشم
ڕۆڵه‌ی خۆم، باس باسی جارانه و ئه‌م هه‌موو به‌نه‌ی خوایه چووبوونه یه‌كا، هه‌ر له (بله‌ی حاجی دانجیـڕ و مچه كهوافڵت و عه‌له‌ی مینا، واحێدی خه‌زاڵ، عه‌بۆی شه‌ماڵ، ساله سیفۆن، محه سه‌وه‌ته، ئه‌حه قۆڕ، سهمه گووڕهش، ساله سێبهرسپی، كه‌ریم شقارته، حوسه گوێ قیمه، ساله شهپڕیو، كامه نێرهكهو، سابهی فابریقه، عومه‌ر پونگه، حه‌مه‌ی جووجه عه‌لی، سه‌له میترۆ، جه‌مه كه‌روێشك، سڵێمان چهتهكوژ، فه‌ره‌جه به‌ربووك، خوله برێشكهخۆر، یوسف چه‌قه‌نه، خله خومكه، نامیق بێموو، جهله ته‌نه‌كه، ڕسوڵ بامیهمل، شێخ سه‌مینی قوونسهعات، مارف شانبهگوو، خده بێكهوا، كه‌ریم باریته‌عالا، ڕه‌شه ڕه‌شاش، سه‌لیم به‌گی گوودرێژ، سمه‌ی قۆپچه ناوه‌ڕاست، عه‌له سمێڵ تڕن، شافه بۆری میم ئایشێ، خووله ڕیخۆڵه، فه‌ره‌جی قاله لێفه، عه‌به تریشقهبڕ، فه‌ته لووره‌لوور، سمایل حاجی سه‌بیل، عوسمانی فه‌قێ ماتۆڕ، شه‌فیق قاپقاپ، تۆفه لێوچهور، ماله سه‌ربۆر، دكتۆر كوته‌ك، مهحموه جنۆكه، محه‌ی هیلكه خـۆر، كوێخا زه‌مبیل سوور، عه‌زه خرۆشۆف، وه‌سمان تڕبهڕوو، خه‌جه گووگـر، عه‌له لوولهلووت، سه‌ده‌ی گوێ تاكهگڵاش، ساله سهرههنجیر، فه‌ته قرژاڵدهس، حه‌سه پاپان، ڕه‌شه مه‌سینه، مارف عه‌زه دۆڕانی، بله بهرقۆڕ، شوكه چاو فڵقهدۆ، شه‌ریف شواربتاش، حه‌مه هه‌رامه زل، ساله جوزه‌له، فایه‌ق مام حاجی مه‌لاژن، حه‌سه‌ن فیقی، مه‌كه دۆینه، حه‌مه‌دۆكی فاته باینجان و سادقه دۆڵمه و … به‌ڵام … به‌ڵام حه‌یف، كه هه‌موو شه‌وێ به‌رله‌وه‌ی نه‌نكم (بێته‌وه و كڵاوه‌كه‌ی بدڕێ، كه‌وشی كۆن بێ و هیچی پێ نه‌بڕێ)، من ده‌چوومه‌وه بنی بنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی خۆم و تێكه‌ڵ به‌و هه‌موو كاراكته‌ره عاجباتییانهی نه‌نكم ده‌بووم… حه‌یف وا ئێستاش ناتوانم تا كۆتایی له‌گه‌ڵتان بم و حیكایه‌تی هیچ كام له‌و كاراكته‌رانه‌ی داپیرهتان بۆ بگێڕمه‌وه.. هه‌ر به ڕاستی حه‌یف..
تێبینی:
بۆ نووسینی ئه‌م چیرۆكه‌دا سوود له دوو كتێب وه‌رگیراوه، به‌مشێوه‌یه:
– بۆ نووسینی پێشه‌كییه‌كه‌ی: (سه‌رنجێك له ده‌روازه‌ی فۆلكلۆری كورده‌وه، نووسینی: كۆمه‌ڵێك، چاپی دووه‌م، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، 2009).
– بۆ ناوه‌كانیش (گه‌ردانی ناو له ناو زمانی كوردیدا، مه‌حمود زامدار، ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر، 2011).