(په‌رتبوونی روح له شیعری_سه‌فه‌ر ده‌مبا_ی خولیاحوسێندا)
له نێوان سه‌فه‌ر وه‌ك رووداوێكی كرده‌یی له ژیانی مرۆڤدا, كه‌تیایدا ژینگه‌ی شوێنێك جێدێڵێتوهاوكات خۆشه‌ویستی وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كی روحی كه مرۆڤ ده‌به‌ستێته‌وه به ره‌گه‌زی دووه‌م, رایه ڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خودی ئه‌و رووداوانه, له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌ن. واته چ سه‌فه‌ر, چ خۆشه‌ویستی وه‌ك رووداوێكی تراژیدی له ده‌ره‌وه‌ی خواست‌و ئاره‌زووی ئێمه‌یه, هه‌ردووكیان ئه‌و چاره‌نووسن كه خۆشمان نازانین به‌ره‌و كوێمان ده‌به‌ن.به‌ده‌ربرینێكی تر له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو رووداوه‌دا, كه‌كه‌م تازۆر له ژیانی هه‌موومان رووده‌ده‌ن,ئێمه بوێكی بێ دهسهڵاتو لاواز‌و بگره هه‌ندێ جار دۆراویشین.چونكه ناتوانین, له روودان‌و روونهدانیاندا ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌بێت. ئه‌و دوو رووداوه له هه‌ندێ كاتدا, به ئه‌ندازه‌یه‌ك ژیانی مرۆڤ ده‌گۆرن,كه به‌ره‌و خۆشنوودی, یانیش مه‌رگه‌سات ده‌یبات.ره‌نگه له ژیانی مرۆڤدا هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر سه‌فه‌ر سه‌خت نه‌بێت. به تایبه‌تیش سه‌فه‌رێك دوور لهویستو خواستی مرۆڤ. سه‌فه‌رێك كه له ناچارییه‌وه ده‌بێ بیكه‌ین. هه‌ڵكه‌ندنی مرۆڤ له شوێن‌و زێدی راسته قینه‌ی خۆی, یاخود ئه‌و شوێنه‌ی بوه‌ته. به‌شێك له سایكۆلۆژیای, تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤ‌و كاریگه‌ریه‌تی ده‌روونی گه‌وره‌ی له سه‌ر جێدێڵێت. به راده‌یه‌ك كه زۆر جار به‌ره‌و نائومێدی ده‌بات. دیاره په‌یوه‌ندیه‌كی ههمیشهییو پته‌و هه‌یه, له نێوان شوێن‌و مرۆڤدا. به تایبه‌تیش ئه‌مه یه كێكه له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی, سایكۆلۆژیای مرۆڤی كورد پێكدێنێت. ره‌نگه هیچ كه سێكیش هێنده‌ی ئێمه, به هۆی هه‌ڵومه‌رجی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی, رووبه‌روی قه‌ده‌ری سه‌فه‌ركردن نه بووبێته‌وه. بۆیه كاتێ مرۆڤ, به ناچاری سه‌فه‌ر دهكاتو ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ده‌ژیت, جێدێلێتو روو ده‌كاته شوێنێكی دیكه‌ی نامۆ به ژیانی ئه‌و, هه‌ست به نائومێدی‌و خه‌فه‌تێكی قوڵ‌و گهورهدهكات. هه‌میشه واهه‌ست ده‌كات شتێكی ونكردوه‌و, تاسه‌ی گه‌رانه‌وه‌یه‌تی, بۆ شوێن‌و زێدی ره‌سه‌ن. ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ی مرۆڤی كورد بۆ خاكه‌كه‌ی. ره‌نگه ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌سته ده‌روونیه بێت, كه ئێمه به درێژایی مێژوو, له بێ خاكی‌و نیشتمانی ژیاوین‌و هه‌ریه‌كه‌مان په‌راگه‌نده‌ی شوێنێك بووین.بێگومان شوێنیش یه‌كێكه له‌و ره‌گه‌زانه‌ی, له ئاستی دهروونیو روحیدا كاریگه‌ریه‌تی خۆی هه‌یه . به سه‌ر مرۆڤه‌وه. ئه‌گه‌رچی شوێن وه‌ك زه‌مینه‌یه‌ك ره‌نگه له ئاستی سروشتی‌دا, ئه‌و كاریگهریهتیو ره‌هه‌نده‌ی نه‌بێت. وه‌لێ دواجار ئه‌وه‌ی مانایهكورهههندێك به‌و شوێنه ده‌دات, ئه‌و په‌یوه‌ندیه یه كه له نێوان شوێن‌و خودی مرۆڤدا دروست ده‌بێت. به‌ومانایه‌ی كاتێ شوێنێك بۆ ئێمه, ده‌بێته جێگه‌ی تێرامانوله دنیابینیمان ده‌مینێته‌وه,ره‌نگه په‌یوه‌ست بێت, به خودی ئه‌و په‌یوه‌ندیه,نه‌ك شوێنه‌كه به ته‌نیا.لێرهوش ئێمه كاتێ شوێنێكمان له‌لا خۆشه‌ویست دهبێتوناتوانین لێی دووركه‌وینه‌وه, له به‌ر ئه‌و یادهوهریوبیرهوهریانهیه كه له‌و شوێنه‌دا هه‌مانه.كاتێكیش بیر له‌و شوێنه ده‌كه‌ینه‌وه, له بنه‌ره‌تدا بیرله یاده‌وه‌ریه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه, كه‌له‌و شوێنه‌دا هه‌مانه. هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات یادی ئه‌و شوێنه‌ش بكه‌ینه‌وه بۆ چه‌ند ساتێك بگه‌رێینه‌وه رابردوو. له شیعری ( سه‌فه‌ر ده‌مبا)* ئێمه چاره‌نووسی مرۆڤێك ده‌بینین, كه له نێوان سه‌فه‌رو مانه‌وه له‌و شوێنه‌ی بۆته به‌شێك له‌روحی,له به‌رده‌م قه‌ده‌رێكی سه‌خت دایه. قه ده‌رێك له نێوان جێهێشتن‌و مانهوهوودابرانودووركهوتنهوه, خه‌ریكه روحی په‌رت دهبێتو نازانێت, چ بریارێك بدات. شاعیر له لایه‌كه‌وه ئاره‌زوی ئه‌و سه‌فه‌ره ناكات‌و له لایه‌كی تریشه‌وه, دوور لهویستوخواستی خۆی ناچاره سه‌فه‌ر بكات. به‌ده‌ربرینێكی تر, شاعیر له نێوان,هێزی شوێن‌و هێزی خۆشه‌ویستیدا, روحی پهرتبوهو له لایه‌كه‌وه, ناتوانێ ئه‌و شوێنه جێبێڵێت,له‌لایه‌كی تریشه‌وه, ده‌بێ بروات.بێگومان كاتێكیش مرۆڤ ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی له‌و شێوه‌یه, نه‌ك هه‌ر دژواروسهخته, ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین نههامهتیو تراژیدیاشه. چونكه ده‌بێ مرۆڤ به ناچاری بریارێك بدات, كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی دهسهڵاتو خواستی خۆیه‌تی, ئایا هیچ شتێكیش به قه‌د ئه‌وه سه‌خته؟بێگومان نه‌خێر. چونكه له‌و ساتانه‌دا, هه‌موو سهربهستیو ئازادییه‌كانی مرۆڤ,بوونیان نامێنێت‌و, مرۆڤ ده‌كه‌وێته ژێر واقیعێكی تر. بۆیه شاعیر له شیعری سه‌فه‌ر ده‌مبا, له به‌رده‌م ئه‌و چاره‌نووسه سه‌خته دایه‌و نازانێ چ بریارێك بدات, بریاری مانه‌وه یا سه‌فه‌ر به‌ناچاری.تا له كۆتاییدا سه‌فه‌ر دهیباتو ئه‌و شوێنه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌شی جێدێڵێت, كه بۆته به شێك لهروحو ژیانی.شاعیر ده‌زانی, به‌و سه‌فه‌ره دواجار داده‌برێت, له‌و شوێنه‌و له‌و كه‌سه‌شی كه بۆته به شێك له روحی. هه‌ربۆیه سه‌فه‌ر وه‌ك ته‌وقێكی مردن ده‌بینێت, كه كه‌وتۆته ملی.لای وایه خودی ئه‌و سه‌فه‌ره روحی وێران دهكاتودواجار دایده‌برێت,له‌و شوێنهولهوكهسهشی كه له‌نێو دڵ‌و ده‌روونی ئه‌ودا ده‌ژیت.بۆیه سه‌فه‌ر له‌روانگه‌ی شاعیردا, گه‌شت نییه به‌مه‌به‌ستی خۆشنوودیوئارامیوگۆرینی فه‌زایه‌ك به فه‌زایه‌كی تر بۆ نموونه وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆرانی شاعیر بۆ هه‌ورامان كردوویهتیوسروشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له شیعردا كێشاوه, به پێچه‌وانه‌وه بهلكودابرانیهتی له‌و ژینگه‌و شوێنه‌ی بۆته به‌شێك له ژیانوبوونی ئه‌و. لێرهوش شاعیر خودی سه‌فه‌ر وه‌ك كردارێكی ناچاری ده‌بینێت, كه قه‌ده‌رێك بێت‌و له به‌رامبه‌ریدا مرۆڤ ده‌سته‌وه‌ستان بێت.واته خۆ دانه ده‌ست چاره‌نووسێك كه دواجار نازانێت, بۆ كوێی ده‌بات. به‌مه‌ش سه‌ره‌نجام دوور ده‌كه‌وێته‌وه, له هه‌موو ئه‌وانه‌ی شاعیر خۆشی ده‌وێن. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه شاعیر ده‌ڵێ:_
سه‌فه‌ر ده‌ستم راده‌كێشێ‌و
ده‌سته‌كه‌ی ترم ده‌رنایه..
له‌ناوده‌ستی ئه‌وینی تۆ…
سه‌فه‌ر گۆرانیم بۆ دهڵێو
دڵی منیش لێوان لێوه
لهسهردوولكهی نائومێدی‌و
له‌برینی دابرانوله خه‌می تۆ…
شاعیر له‌نێوان دوو چاره‌نووسدا نازانێ كامیان هه‌ڵبژێرێت. به تایبه‌تیش كه بوونی ئه‌و له نێوان ئه‌و دوو قه‌ده‌ره‌دا بوونێكی ونه. به‌و مانایه‌ی شاعیر وه‌ك مرۆڤ, له نێوان هه‌ردوو چاره نووسدا ده‌سته‌وه‌ستانه‌و, هه‌ریه‌ك له‌و كردارانه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی بریاروخواستی شاعیرن. له نێوان سه‌فه‌رو مانه‌وه له باوه‌شی ئه‌و شوێنه‌ی پڕه له یادهوهریو خۆشه‌ویستی شاعیر,بریارێكی سهختودژوار هه‌یه, كه ئاسان نییه بدرێت. گه‌رچی شاعیر سه‌فه‌ر به كردارێكی جوان‌و گه‌شتێكی خۆش ده‌زانێت, چونكه لای وایه خودی ئه‌و سه‌فه‌ره به گۆرانیه‌وه, وه‌ك هێمایه‌ك بۆ به‌خته‌وه‌ری پێشوازی لێده‌كات. وه‌لێ چونكه شاعیردهستهكهی تری له نێو ئه‌وینێك دایه, بۆیه نه‌ك به‌لایه‌وه ئاسایی نییه ئه‌و سه‌فه‌ره بكات, بگره به وێران بوونی ژیانی خۆشی ده‌زانێت,له‌ده‌ره‌نجامی خودی ئه‌و دابرانه‌وه. كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه‌ی مانایه‌ك به‌خودی شاعیر‌و ئه‌و شوێنه‌ش ده‌دات, كه شاعیر تیایدا دهژیتو نایه‌وێت, لێی دوور بكه‌وێته‌وه,ئه‌و هێزه شاراوه‌یه كه له‌دوو توێی ئه‌و ئه‌وینه‌ی شاعیر دایه. ئه‌وینێك كه مانایهكوناسنامهیهكه بۆ بوونی ئه‌و. كه‌واته لێره‌وه شوێن بۆیه جێگه‌ی مانه‌وه‌ی شاعیره, چونكه ئه‌وینێكی تیایه. واته شوێن به بوونی سروشتیانه‌ی خۆی, ئه‌و ماناوجوانیهی نییه,كه له هه‌موو شوێنێكه‌وه, ره‌نگه بوونی هه‌بێت.به‌ده‌ربرینێكی تر په‌یوه‌ندی نێوان شوێنومرۆڤ له‌زۆر كاتدا, په‌یوه‌سته به خودی ئه‌و یادهوهریوكرداره خودیانه‌ی كه مرۆڤ له‌و شوێنه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات. هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات, كه‌دواجار شوێن ئه‌و كاریگهریهتیه له دنیابینی مرۆڤوژیانی تایبه‌تی ئه‌و جێبێڵێت. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه, كه شاعیر ناتوانێ به‌دوای ئه‌و سه‌فه‌ره دابچێت,كه وه‌ك چاره‌نووسێكی نادیار رووی له ژیانی ئه‌و كردوه, چونكه ده‌ره‌نجامی ئه‌و سه‌فه‌ره ئه‌وینێك جێده هێڵێت,كه بۆته هه‌ناسه‌ی ژیانیوبوونی خۆی له بوونی ئه‌ودا ده‌بینێته‌وه. بێگومان ئه‌مه به‌شێكه له تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤی عاشق. به‌و مانایه‌ی له نێوان هه‌ردوو كاره‌كته‌ری خۆشه‌ویستیدا,حاله‌تی دۆنا دۆن بوون رووده‌ده‌ات,واته توانه‌وه‌ی روحی له نێوان یه‌كتردا. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه, كه شاعیر ئاره‌زووی ئه‌و سه‌فه‌ره ناكات,چونكه دواجار ده‌ستی له نێو ده‌ستی ئه‌و ئه‌وینه ده‌ردێت كه تیایه‌تی.بۆیه‌شه شاعیر ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه, كه ئاخۆ ئه‌و سه‌فه‌ره خۆشبهختوئاسوودهی ده‌كات,یا رووبه‌روی چاره‌نووسێكی شوموسهختونادیاری ده‌كاته‌وه.به‌لكو خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌و, ته‌نها له‌وه‌دایه,ده‌ستی له نێو ده‌ستی ئه‌وینێك ده‌ردێت,كه‌ره‌نگه دوای ئه‌و سه‌فه‌ره وه‌ك یادهرهوریهك بمێنێته‌وه‌و كاڵبێته‌وه لای شاعیر.لێره‌وه‌ش ئه‌و هێزه‌ی خودی شاعیری, به ستۆته‌وه به‌و شوێنه, ئهوینهكهیه نه‌ك شتێكی تر.كاتێكیش به‌هۆی سه‌فه‌ره‌وه ترسی ئه‌وه دایده‌گرێت ئه‌و ئه‌وینه جێبێلێت,ئیدی واهه‌ست ده‌كات ژیانی ئه‌ویش كۆتایی دێت. هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێ:_
له شوێن پێی هه‌ر هه‌نگاوێكم..
لافاوێك فرمێسك ده‌رژێ…
له‌روانگه‌ی هه‌ر نیگایه‌كم..
هه‌زاره‌ها خه‌ون ده‌مرێ…
شاعیر سه‌فه‌ر وه‌ك كردارێك ده‌بینێت, كه تیایدا هه‌موو خه‌ونه‌كانی له ژیان ده‌كوژێت.بۆیه‌شه له روانگه‌ی شاعیر ئه‌و سه‌فه‌ر بۆئه‌و, هێمایه بۆ مه‌رگێكی له سهرخۆوكۆتایی هێنان به ژیانی. به‌تایبه‌تیش كه دڵنیایه له‌وه‌ی, ده‌ستی له ده‌ستی ئه‌و ئه‌وینه به‌رده‌بێت, كه له نێو دڵی ئه‌و دایه.لێره‌وه‌ش نازانێ چۆن خۆی رزگار كات له‌و سه‌فه‌ره.له‌و كۆپله شیعریه‌دا ئێمه كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و سه‌فه‌ره ده‌بینین,كه وه‌ك چاره‌نووسێكی نادیار رووی كردۆته شاعیر‌و نازانێ,به‌ره‌و كام مه‌نزلگای ده‌بات.خه‌می گه‌وره‌ی شاعیر ئه‌وه‌یه,كه سه‌فه‌ر ناچاری ده‌كات داببرێت, له‌و ئه‌وینه‌ی كه شاعیر بوونی خۆی له بوونی ئه‌ودا ده‌بینێته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ته‌نانه‌ت لای شاعیر,خودی زهمهنوكاتیش په‌یوه‌ستن, به‌بوونی ئه‌و ئه‌وینه‌وه. لای شاعیر زه‌مه‌ن ئه‌وه نییه كه له شوێنی سه‌فه‌ردایه, یاشوێنێكی تر.به‌لكو زه‌مه‌ن له‌و چركهساتانهدایه,كه خودی ئه‌و عشقه تیایدا هه‌ناسه‌ده‌دات.واته كات لای ئه‌و كاتێكی ده‌روونیه نه‌ك فیزیكی.به‌و مانایه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ینێك ده‌ژیت, كه دوای ئه‌و سه‌فه‌ره نایبینێته‌وه.كه‌واته شوێن‌و زه‌مه‌نیش لای شاعیر, په‌یوه‌ست به‌و ئهوینهو یادهوهریهكانیهوه. بۆیه شاعیر ده‌ڵێت:_
من‌وتۆ..
گشت ساڵومانگو
شهوورۆژوچركه ساته درێژه‌كانیش..
لامان روونه.
ئێمه وتمان كه بوونی مرۆڤ له‌شوێنێكدا,په‌یوه‌سته, به‌و كردار‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی خودی مرۆڤ له‌و شوێنه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات. به‌ومانایه‌ی ئێمه كاتێ شوێنێكمان لا جوانوخۆشهویست ده‌بێت,ره‌نگه له‌به‌ر خودی شوێنه‌كه خۆی نه‌بێت.به‌لكو په‌یوه‌سته به‌هه‌موو ئه‌و كردار‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی ئێمه له خودی ئه‌و شوێنه هه‌مانه.واته كاریگه‌ریه‌تی شوێنه‌كه‌یه له سه‌رمان.كاتێكیش ناتوانین له‌و شوێنه دووربكهوینهوهو سهفهربكهین, له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كهههمووئهو كهسو یاده‌وه‌ریانه جێدێلین,كه‌له‌و شوێنه‌دا له تهكمانن.لێره‌وه‌ش مانا‌و ره‌هه‌ندی شوێن, په‌یوه‌سته به بوونی مرۆڤ خۆی. بۆیه كاتێ شاعیر ناتوانێت, سه‌فه‌ر بكات و سه‌فه‌ر وه‌ك كوشتنی روح‌و خه‌ونه‌كانی خۆی ده‌بینێت,له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه داده‌برێت,له ئهوینێكولهو یادهوهریانهشی كهپڕن له یاداشتی منداڵی.ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بۆ ههریهكهكمان,سه‌رده‌مێك بوه ته ژی له جوانی‌و میهرهبانیو خۆشه‌ویستی.بۆیه ترسی گه‌وره‌ی شاعیر له سه‌فه‌ركردنی له‌وه‌دایه,كه‌ده‌چێته شوێنێكی تر, نه چرایه‌ك له عشقی تێدایهونه یاده‌وه‌ریه‌كی منداڵیش. هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی به خه‌فه‌تێكی قوڵه‌وه ده‌ڵێت:_
سه‌فه‌ر دهمبابۆ هه‌وارێك..
نه چرای عشقی تێدایهونهیاداشتێكی منداڵیم..
سه‌فه‌ر ده‌مبا..روحم ده‌كوژێ..خه‌نده‌م ده‌مرێ..
ده‌ست داده‌گرێ به سه‌ر هه‌تاوی رههاییم…
له‌نێوان سهفهرومانهوه له شوێنێك,كه ده‌ستی له‌نێو ئه‌وینێك دایه,شاعیر روحی پهرتبوهو دواجار نازانێ چ بریارێك بدات.ئه‌و ده‌زانێت سه‌فه‌ر بۆئه‌و سه‌ره‌تاو هه‌نگاوی یه‌كه‌می دابرانیهتی,له‌و عه‌شقه‌ی بۆته به‌شێك له ژیانوبوونی ئه‌و. سه‌فه‌ر ده‌یبات به‌ره‌و شوێنێك,كه خاَلیه له چرای عشقێكو یاده‌وه‌ری منداڵی.بۆیه نه‌ك هه‌ر ترسی له‌و سه‌فه‌ره هه‌یه, بگره به مه‌رگی خۆشی ده‌زانێت.له‌لایه‌كه‌وه سه‌فه‌ر رایدهكێشێتولهلایهكی تریشه‌وه,ده‌ستی له ئه‌وینێك به‌رنابێت.بۆیه شاعیر نازانێت, له‌و چركه ساتانه چ بریارێك بدات. تا سه‌ره‌نجام له نێوان سهفهروئهویندا, روحی په‌رت ده‌بێت.
سه دیق سه‌عید رواندزی
sadiqrwandze@yahoo.com
تێبینی/ سه‌فه‌ر ده‌مبا, شیعرێكی خولیا حوسێنه, ئێمه له سایتی ده‌نگه‌كان خوێندمانه‌وه…
*ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ )ژماره(445) رۆژی1/10/2011بڵاوكراوه‌ته‌وه….