
قۆناغی گواستنه‌وه , سه‌رهه‌ڵدانی تاک
تاک له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له قۆناغی سه‌رهه‌ڵداندایه، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدان و له دایکبوونه نازانرێت چه‌ند کاتی دیکه‌ی پێویسته و چین روخسار و ئادگاره‌کانی ئه‌م تاکه ؛ چ له رووی شوناسی یاساییه‌وه، چ له رووی رۆشنبیرییه‌وه، چ له رووی سه‌رجه‌م ئه‌وه په‌یوه‌ندییانه‌ی که له رێی گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، نووسراو یا نه‌نووسراو تاک به کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ؟
خیتابی کوردی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، خیتابێکی ئاینی و سیاسییه، له هه‌ردوو باریشدا، هه‌نده‌ی بارستاییه‌کی کۆگهلیی به‌سه‌ر تاکه‌وه دیاره، هه‌نده روخساری تاک به دره‌وشاوه‌یی ده‌رناکه‌وێت. ئه‌م ره‌نگدانه‌وه‌یه له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیشدا به شێوه‌یه‌ک ره‌نگده‌داته‌وه که ئه‌ده‌ب وه‌کو پاشکۆیه‌کی سیاسی ته‌ماشاده‌کرێت، وه‌کو چۆن تا سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، ئه‌ده‌ب وه‌کو پاشکۆیه‌کی ئاینیی سه‌یر ده‌کرا. (هه‌موو شاعیران فه‌رزه‌ندی حوجره بوون) سه‌رجه‌م ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی وه‌کو پاشکۆیه‌ک ده‌کرێت بخوێندرێته‌وه که له ره‌وانبێژیی عه‌ره‌بی و عیلمی که‌لام و لهکسیکی ئاینیدا، دونیای خۆی رێکده‌خات و دواتریش جیهانبینییه‌کمان پیشکه‌ش ده‌کات، به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بییانه‌ی دیدی ئاینییه. ئه‌گه‌ر لێره و له‌وێ چه‌ند په‌راوێزێک شک به‌رین، به‌ڵام ئه‌م په‌راوێزه ته‌نها له خواره‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه ده‌رده‌که‌وێت که فه‌زای ئه‌ده‌بی پێ ده‌وترێت.
ئه‌م دوو دیده، واته دیدی ئاینی و دیدی سیاسی، تاک ته‌نها وه‌کو رهعییهتێک ده‌خوێنێته‌وه ؛ له یه‌که‌میاندا، به جێبه‌جیکردنی ئه‌رکه ئاینییه‌کان، هه‌وڵی ره‌خساندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسان ده‌دات و ئه‌م یه‌کسانییه‌ش، به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی به ره‌هه‌نده میتافیزیکییه‌کانه‌وه گڕی ده‌درێت که رازیکردنی ئاسمان ده‌خاته پێش پرۆژه زه‌مینییه‌کانه‌وه. دیدی سیاسیش، له رزگاکردنی نه‌ته‌وه‌دا، ناسنامه و مافی ته‌واوی میلله‌ت دابێن ده‌کات و هه‌وڵێکی شه‌رمنانه‌ش ده‌داته کاتێک باس له مافه یاسایی و مه‌ده‌نییه‌کانی تاک ده‌کرێته‌وه.
ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه ناگرێته‌وه که به‌رهه‌می ئه‌ده‌ب له ره‌هه‌نده میتافیزیکییه‌کان ته‌واو پاککرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ناگرێته‌وه که ئه‌ده‌ب له سه‌ره‌وه‌ی بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی که به یه‌کێک له پێکهاته‌کانی که‌لتوور ده‌ژمیردرێت، خۆی رێکخات و هیچ مه‌یلێکی بۆ ئه‌و دوو بواره نه‌بێت، به‌ڵکو لێره به‌گه‌ڕخستنی توانای تاک و سهرههڵدانێتی وه‌کو ئه‌کته‌رێک له هه‌موو بواره‌کاندا. رێکخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه‌کانێتی که له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی دروستی ده‌کات. نه‌بوونی ئه‌م مافانه، له کۆتاییدا، غیابی تاک وه‌کو بکه‌رێکی چالاک له کۆمه‌ڵگا خۆی ئاشکرا ده‌کات.
که‌واته ئه‌م غیابه، واته غیابی تاک له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، به شێوه‌یه‌کی روون له بواره جوداوازهکاندا وه‌کو ده‌رهاویشته‌یه‌ک خۆی نیشان داوه. بۆ نموونه له دروستکردنی خانوو و به‌ره ته‌قلیدییه‌کاندا ئه‌م سڕینه‌وه‌یه زۆر به روونی خۆیمان پێ نیشان ده‌دات. کاتێک کۆبوونه‌وه‌ی سێ نه‌وه، یا زیاتر له ژێر بنمیچێک و سیسته‌مێکیش ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌بینین ؛ هۆکاره‌کانی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه : گرێبهستییهکی ژینگه‌یی، کشتوکاڵی، خزم و خزمایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی هتد، به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت تاک نه له شوناسی تایبه‌تی خۆی بگه‌ڕیت، نه له تواناشیدا بێت، کاروباری خۆی به تاقی ته‌نها مه‌یسه‌ر بکات. قه‌ده‌ر و چاره‌نووسی تاک به هه‌ڵسووڕانی گرووپدا به‌نده. ئه‌م حاله‌ته تا راده‌یه‌ک له شاره‌کانیشدا ده‌رده‌که‌وێت، چونکه دروستکردنی شار، دووپاتکردنه‌وه گونده له ناواخندا و به‌رهه‌مهێنانه‌وه فه‌زای گونده. بۆیه زۆرجار، له ماڵێکدا، تاک خاوه‌ن هیچ فه‌زایه‌کی تایبه‌تی خۆی نییه. هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نه‌پارێزراوه و په‌یوه‌ندی ههرهمییهکهی گوند سه‌رله نوێ دووپات ده‌بێته‌وه. ئه‌م هه‌ره‌مییه له رێزگرتنی بچووکه‌وه بۆ گه‌وره ده‌ست پێده‌کات و له باوک‌دا، که سه‌ره‌وه‌ر و سالاره کۆتایی دێت.
زۆرجار چه‌ند ئه‌ندامێکی خێزان له یه‌ک ژووردا، به بێ هه‌بوونی ژیانی حه‌میمی و تایبه‌ت، چه‌پاندن و داپلۆسینی شوناسه تایبه‌ته‌کانی تاک، به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م حاله‌تانه زۆرجار به گه‌رمی و گوڕی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌ژمێردرێن و به‌رزراگرتنی هه‌ست و سۆز، به شێوه‌یه‌کی نادروست لێکده‌درێنه‌وه، به‌ڵام له راستیدا، له ملکه‌چپێکردنی تاک هیچ شتێکی دیکه نییه.
ئه‌م په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستبوونه شکلییانهی تاک، جا چ کوڕ بووبێت یا کچ، به ژنهێنان و شووکردن کۆتای‌یان نایه‌ت، به‌ڵکو ته‌نها جێگۆڕکێی شوێن و فهزاکانه. به واتایه‌کی دی، ته‌نها گواستنه‌وه‌ی کۆگهرایییه، ئه‌ویش له فه‌زایه‌که‌وه بۆ فه‌زایه‌کی دی. له شوێنی دووه‌م ته‌نها روخسار و کاره‌کته‌ره‌کان ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام سیسته‌مه‌که وه‌کو خۆی له گه‌ڕ دایه‌وه و ته‌نها به خۆ گونجاندێکی که‌م هه‌موو کاره‌کان مه‌یسه‌ر ده‌بن. هه‌ر ئه‌م کۆگهراییهیه که موفردهی ” ژنگواستنه‌وه” و “ژنهێنان” ده‌رهاویشته ده‌کات و به شێوه‌یه‌کی له‌به‌رچاویش گوزارش له په‌یوه‌ستبوونه ده‌که‌ن. واته له هێنان و بردنی تاکه‌کاندا سه‌قامگیر ده‌بێت.
ونبوونی ستاتوی تاک زۆر به زه‌قی ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک ده‌مانه‌وێت پێناسه‌ی “تاک” وه‌ک ئه‌وه‌ی که فابرس لاسکار پێناسه‌ی ده‌کات که ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌یه :” بوونه‌وه‌رێک که سه‌روه‌ره له بیروبۆچوون و کردوه‌کانی، له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ک ئازادبووه که له ده‌ره‌وه‌ی ویستی ئه‌و بووبێت و نه‌چووبێته ژێر رکێفی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه”.
کاتێک ئه‌م پێناسه‌یه ده‌خوێنینه‌وه، ئینجا له‌وه تێده‌گه‌ین که تاکوئێستا له گوتاری سیاسی کوردی‌دا، پانتاییه‌کی دیاریکراو نه‌به‌خشراوه‌ته تاک. به‌ڵکو له لۆگۆی پارته سیاسییه‌کانی کوردیش‌دا، هه‌نده پێ له‌سه‌ر بارستایی ده‌سته‌جه‌معی داده‌گیرێ، هه‌نده گه‌ڕانێک نییه که مافه‌کانی تاک دابێن بکات. هه‌ر بۆ نموونه، لۆگۆی “ئه‌سپ” ئه‌گه‌ر گوزارشت له هێز بکات، له هه‌مان کاتیش‌دا، چاوتروکاندنێکه بۆ سه‌رده‌می سوارچاکایهتی که قاره‌مانی و ئازایه‌تی تاک، ته‌نها له‌و نێوه‌نده ده‌سنیشان ده‌کرا، ئه‌م قاره‌مانێتییه به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌یه که کۆ بهخشیوێتییه تاک ؛ یا لۆگۆی “مۆم”یکی داگیرساو، سه‌رجه‌م ئه‌و ئاماژانه ده‌بووژێنه‌وه که ئه‌ده‌بییاتی سوۆفیگهری و دواتریش رۆمانسییه‌ت بهخشیوێتییه “مۆم”. سووتانی تاک بۆ ئه‌ویتر و رۆشنکردنه‌وه‌ی رێگا بۆ هیتران له مۆمێکی داگیرساودا به‌رجه‌سته‌کراوه. ره‌نگه دوا خوێندنه‌وه “مۆم”ێکی داگیرساو، ته‌عبیر له‌و گواستنه‌وه‌یه بکات، که کۆمه‌ڵگه‌ی کشتوکاڵی و عه‌شایه‌ری و ده‌ره‌به‌گایه‌تی به‌ره‌و قۆناغی شارستانییه‌تێک به‌رێت که تیایه تاک وه‌کو مه‌لوول و به‌دبه‌ختێک و بێچاره‌یه‌ک ته‌ماشا ده‌کات که ته‌نها له خۆفیداکردندا، واتا ده‌به‌خشێته ژیان.
پاڵپشتی ئه‌م بۆچوونه له دیارده‌یه‌کی دیکه‌ش له‌م چل په‌نجا ساڵه‌ی دوایی ده‌رده‌که‌وێت که رووناکبیران و به تایبه‌تیش شاعیران پشت له ناوی خانواده و عه‌شیره‌ت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌ڵناوی وه‌کو ” بێخه‌و”، ” غه‌مبار”، “جێماو” ، “غه‌مبار” بلکێننه ناوه‌کانیان، به‌مه‌ش پۆشاکێکی مهلوولانه ده‌ده‌نه خۆیان که ته‌نها له ژێر رووناکی مۆمێکی کزدا، مولوولیان بخوێندرێته‌وه.
بۆیه، پێ داگرتن له سه‌ر رێکخستنێک و گرێبهندییهکی دیکه که تاک وه‌کو بکه‌ر و ئه‌کته‌رێکی چالاک، سه‌رجه‌م ماف و ئه‌رکه‌کانی له سه‌ر نه‌خشه‌ی نوێی ته‌شریعدا دیاریی بکات، به هه‌وڵێک ده‌ژمێردرێت که وه‌رچه‌خانێک و ته‌کانێکی دیکه ده‌دات کۆمه‌ڵگه و واده‌کات که کاژه کۆنینه‌کانی خۆی فڕی بدات و له رێگه‌ی هۆشیاریی و لێپرسراوییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه داده‌مه‌زرێنێته‌وه.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
له ژماره‌ی 17 لۆمۆندی کوردی بڵاوبۆته‌وه.