
پره‌نسیپی كوشتن …. سیروان ره‌حیم
راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی كوژراوان له راپه‌ڕینه‌كانی خه‌ڵك له چه‌ند مانگی رابردوودا، كه له دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس و ئه‌سه‌د رابوونه، به 2600 مرۆڤ داناوه.
به‌ڵام بوسه‌ینه شه‌عبان كه راوێژكاری! (راستی كۆیله‌یه‌كی به‌سته‌زمانه) ئه‌سه‌ده، ژماره‌كه‌ی به 1400 كه‌س خه‌مڵاندووه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه لێژنه‌كانی هاوئاهه‌نگی ناوخۆ تۆماریان كردووه كه‌متره، ئاخر ئه‌وان باس له كوژرانی سێ هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن به ده‌ستی “شه‌بیحه” و له‌شكره‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
ئه‌و لێدوانه پووچه‌ی بوسه‌ینه شه‌عبان چیم بیردێنێته‌وه؟
ساڵی دوو هه‌زار سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فیلمێكی دۆكۆمێنتاری بووم سه‌باره‌ت به ئه‌نفال. یه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد، سیاسه‌توان د. مه‌حمود عه‌لی عوسمان بوو. یه‌كێك له پرسیاره‌كانم له‌و به‌ڕێزه ده‌رباره‌ی دانوستاندنی شاندی كوردی و حكومه‌تی به‌عس بوو له ساڵی 1991، واته وتووێژی پاش راپه‌ڕین و رهو.
پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه بوو: ئایا له‌و ده‌مه‌دا هیچ باستان له چاره‌نووسی گیراوانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال نه‌كرد؟
ئه‌و به‌ڕێزه گوتی: بێگومان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانماندا عه‌لی كیمیاوی كه باس هاته سه‌ر ئه‌نفال توڕه بوو، گوتی: ئێوه زۆر به‌و ژماره‌یه‌وه ده‌نێن، ئێمه له‌و “عه‌مه‌لیاتانه”ی ساڵی 1988دا، به‌سه‌ریه‌كه‌وه، هه‌ر 120 هه‌زار كه‌سێكمان كوشتووه.
لێدوانه‌كه‌ی بوسه‌ینه شه‌عبان و ئه‌وه‌ی عه‌لی كیمیاوی هیچ جیاوازییه‌كیان هه‌یه؟ له یه‌ك ده‌چن، بۆیه له یه‌ك ده‌چن چونكه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی هه‌مان حیزب و هه‌ڵگری هه‌مان ئایدۆلۆژیان.
به‌عس مه‌كینه‌یه‌كی ترسناكی كوشتن و هاڕینه. هاڕینی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌و پێی باش و له‌بار نییه.
به‌عس چ عێراقێكی پاش خۆی به جێ هیشت، سوریایه‌كی هاوشێوه‌یش به جێ ده‌هێڵێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه رژێمه‌كانی ناوچه‌كه هه‌موویان له هه‌ناودا هه‌ڵگری ژه‌هری كوشنده‌ی به‌عسن. هۆكار ئه‌و رژێمانهن كه هه‌وڵه‌كانی جوانكردنی ژیان له‌و ناوچه‌یه به بنبه‌ست ده‌گه‌ن.
رژێم هه‌یه دوژمنی سه‌رسه‌ختی به‌عسی عێراق بوو، كه‌چی هه‌مان رژێم سه‌رسه‌ختانه به‌عسی سوریا ده‌پارێزێت.
ئه‌مه چ گیرۆدهبوونێكه ئه‌و ناوچه‌یه و گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گه‌مارۆ داوه!
ئه‌مه چ كاره‌ساتێكه به‌ڕێوه‌به‌رانی سوریا كوشتنی 1400 كه‌سیان پێ كه‌مه!
هه‌ڵبه‌ته ژماره كێشه‌یه، بێگومان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یشه، تا ژماره‌ی كوژراوان كه‌متر بێت باری غه‌م و په‌شێوی كه‌متره.
چاره‌سه‌ریش سووكتره. به‌ڵام له باری پره‌نسیپه‌وه ژماره هیچ رۆڵێك نابینێت.
به‌عس چه‌ندی له ئێمه ئه‌نفال كرد، ئه‌وه‌نده گرنگ نییه، گرنگ و ترسناك پره‌نسیپه‌كه بوو. ئه‌وان ویستیان ئێمه ئه‌نفال بكه‌ن.
واته له ناومان بده‌ن.
رژێمێك ئاماده بێت سێ هه‌زار مرۆژ بكوژێت، بۆی بكرێت ئه‌و ژماره‌یه سه‌دان جار ههڵدهكشێنێت.
سه‌دام حوسێن به ئاشكرا ده‌یگوت، ئه‌وه‌ی بخوازێت ئێمه له عێراق وه‌ده‌ر نێت، ده‌ستی له عێراقێكی خۆڵه‌مێش ئاسا گیر ده‌بێت.
ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م نابێت مرۆڤ بكوژن، نابێت بۆ به‌لاداخستنی هیچ كێشه‌یه‌ك خوێنی خه‌ڵك بڕێژن.
ده‌سه‌ڵاتداران كاتێك خوێنیان رشت ده‌بێت بڕۆن، ئه‌وه‌ی خوێن ڕێژ بێت، ئیتر خوێنی كه‌سێك یان خوێنی كۆمه‌ڵێك كه‌س، مه‌حكومه به مل شكاندن.