كورتیله چیرۆك …. هۆشیاری عه‌بدولعه‌زیز
گرێ كوێره
كه ده‌رگای ژووری ته‌رمه‌كه‌ی داخست.هیچی نه‌دیت.به‌ڵام پاش كه‌مێك وردبوونه‌وه‌و تێفكرین.چراكه‌ی هه‌ڵكرده‌وه‌و خۆیی گه‌یانده ته‌رمه نه‌ناسراوه‌كه.له نێو تاریك وروونیه‌كه‌دا ده‌ستی كوتاو ویستی گرێ كوێره‌كانی لی سه‌روی كفنه شێداره‌كه بكاته‌وه،له گه‌ل كردنه‌وه‌یدا ده‌ستی چووه نێو شتێكی نه‌رم وته‌ڕدا.ته‌زوویه‌ك له كه‌له‌سه‌رییه‌وه تا نوكه پێی هه‌ژاندی، هه‌ناسه بڕكێی لێنیش،ئه‌ژنۆكانی هاتنه له‌رزین وهاوسه‌نگی خۆیی له ده‌ستدا،ویستی پاشه‌وپاش بگه‌ڕێته‌وه،نه‌یتوانی..!!چیتر ناگه‌ڕێمه‌وه‌و ده‌مرم.ئای كه عه‌جولی تۆ چیتداوه له ته‌رمێكی نه‌ناسراو.بۆ ده‌ته‌وێ خۆت به ده‌ستی خۆت وله نێوخۆتدا به مردویی بژی…قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد.ویستی ئاره‌قه‌ی موچڕكه‌كانی سه‌ر روومه‌تی بسڕێ.كه ده‌ستی به‌رز كرده‌وه له به‌ر تیشكی لاواز‌و نیوه مردویی چراكه بینی سوور سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و له بكوژ ده‌چێ.هێنده‌ی تر هه‌ناسه بڕكه‌ی تێكه‌وته‌وه‌و له بێده‌نگی خۆیی وژووره تاریكه‌كه‌دا چركه چركی ئاره‌قه‌ی جه‌سته‌ی به باشی ده‌بیسترا.به ته‌واوه‌تی هێزی له‌به‌ر بڕاو كه‌وت،پیڵۆی چاوه‌كانی نیشتنه سه‌ر یه‌ك.ده‌نگی رابردوی خۆیی له كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی كفنی ته‌رمه‌كه ده‌هۆڵ ئاسا له جه‌سته‌یدا لێیده‌داو نه‌ده‌بڕایه‌وه.گرێ كوێره‌یه با بیناسمه‌وه.گرێ كوێره‌یه..ب..ا..ب,,ی..نا..س..م..ه..و..ه
پیاوه‌تی
شه‌ونه‌بوو له نێو‌و گه‌رمی بالێفه‌كه‌یدا گومان له نێرینه‌ی خۆی نه‌كات و گاڵته‌ی به جه‌سته‌ی خۆی نه‌یه‌ت ، جه‌سته‌یه‌كی خوارو خێچی خه‌واڵوو و كه هه‌ر له پیاوو ناچێ ، به‌رده‌وام ده‌ستی به شوێنه بڤه‌كانیدا ده‌هێناو ده‌یویست بیسه‌لمێنێ كه ئه‌و هاوشێوه‌ی پیاوه‌كانی تره وله قاوغێكی شه‌كه‌ت و ماندوودا نییه ، ئه‌و شه‌وه‌ش ده‌ستی پێدا هێناو له به ئه‌سپاییه‌ك لێوه‌كانی جووڵاند .. ئاخر بۆ هێنده ترسنۆكی ، بۆ هه‌میشه گومان ده‌كه‌یته سه‌ر مه‌شقی بیركردنه‌وه‌ت وبه نهێنی له خۆت وشوێنه هه‌ستیاره‌كانت ده‌ڕووانی و ڕێگه ناده‌ی به‌ره‌ڵابن ، بۆده‌ته‌وێ هه‌ر وابمێنیته‌وه ، له كێ كه‌متری ، مه‌گه‌ر تۆناڵێی من كوڕی نێو‌و ئه‌فسانه‌كانی سه‌ده‌یی به‌ردینم ، ئه‌مه‌ت له كوێ . ئه‌وه‌ت له كوێ ، ئاخر ئه‌وه كه‌ی لۆژیكه یه قینبی له سه‌ر پاكێتی شه‌رم وده‌مامك له سه‌ر سوێندی درۆ بپۆشی ، هه‌موو ئه‌مانه ورده لێكدانه‌وه بوون وله ناخی دا گینگڵی ده‌دا ونه‌یه‌زانی چۆنیان هه‌ڵڕێژێ ، بێده‌نگ بوو ویستی به‌و چه‌شنه له بیركردنه‌وه ڕاوه‌ستێت و ئه‌مه بكاته خه‌سڵه‌تی شه‌وانی داهاتوو چیتر به لایی ئه‌و خه‌وشه خه‌یڵانه‌دا نه‌چێ ، كه‌چی تا نه‌رمێنه‌ی گۆشتی چاوه‌كانی نیشتنه سه‌ریه‌ك هه‌ر بیری له پیاوه‌تی خۆی ده‌كرده‌وه‌و به گوومان بوو….
ره‌نگ
به دیار چوارچێوه‌كه‌وه دۆشدامابوو، فڵچه‌كه‌ی بۆ هه‌ر ره‌نگێك ده‌برد زاتی نه‌ده‌كردو ده‌ستی ده‌گه‌ڕانده‌وه..ئاه. چه‌ند وه‌ڕسم.ئه‌م یه‌ك دوو وشه‌یه‌ی له لێو ترازاو هیچی تری نه‌وت. له پڕێكداو زۆر به‌له‌سانه ده‌ستی خسته ره‌نگه‌كان و ره‌نگێك بۆ خۆیشی نه‌یده‌زانی چی بوو هاته‌به‌ر.چاوه‌كانی كرده‌وه‌و ته‌ماشایكرد ره‌نگێكی بۆر بۆری ئاوێته كردووه.ره‌نگێك وه‌ك ره‌نگی ئه‌و كێوو دۆڵ وشیوو كه‌ندڕه پیرو كرمۆڵانه‌ی گۆڕستانه‌كه‌ی ته‌نیشتی خۆیان.كه فڵچه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه به‌ره‌و چوارچێوه ئاماده‌كراوه‌كه‌ی تابلۆكه.یه‌كسه‌ر ئێسك وپروسك وجومجومه‌ی باوكی هاته‌به‌رچاو كه له دوای چوارساڵان له گۆڕه‌كه‌ی ده‌ركرابوو ره‌نگێكی بۆری ناشیرینی هه‌بوو.
شه‌و
كه پێڵۆی چاوه‌كانی هه‌ڵبڕی میلی كاژێره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری به چركه‌چركی خۆیه‌وه به نیازبوو دووی شه‌و تێپه‌ڕكات.كه‌مێك به پشته‌ده‌ستی سه‌روچاوی هه‌ڵكڵۆفت وه‌ك بیه‌وێ هۆشێك وه‌به‌رخۆی بێنێته‌وه.گوێی گرت، جگه له چركه چركه‌كه هه‌موو كه‌لوپه‌لی نێو‌و ژووره‌كه‌ی سیسه‌مه‌ڕۆ خۆیان ده‌نواند. نه ئه‌م ده‌نگ ونه ئه‌وانیش ده‌نگ.له‌م كاته‌دا ویستی زار هه‌ڵبێنێ وشتێ بڵێ.به‌ڵام بیری كه‌وته‌وه له‌م ژووره نیمچه تاریكه‌دا،چی بڵێ كه سواو نه‌بێت وحه‌زه‌كانی بجوڵێنێ،هیچ،به ئه‌سپاییه‌ك راكشایه‌وه‌وخۆیی متكردو له گه‌ل ژاوه‌ژاوه تڕوهاته‌كه‌ی ناخی خۆیدا خه‌وته‌وه.
ته‌رمه‌كه
گه‌ڵه‌زه‌نگ وژاوه‌ژاوێكی بێ‌مانا جه‌سته‌ی ئه‌می پڕكرد،خۆیی كوشت!!..نانا. كوشتیان!!! كێ چوزانێ له سه‌ر كوڕه‌كه‌ی …..نه‌كوژرابێت..!!ده‌نگ وگه‌ڵه‌زه‌نگه‌كه نوێژی ناخی ئه‌میان هێنده‌ی تر پچڕپچڕكرد.له په‌نجه‌ری ژووره‌كه‌یه‌وه ته‌ماشایه‌كی حه‌وشه‌ی ته‌نیشتیانی كرد.(نێرگس)به‌ده‌مداو له به‌رامبه‌ر چۆڕێك خوێنی پاكیزه‌ی كه‌وتووه‌و حه‌شاماته‌كه‌ش بێ قه‌وام وموبالا له سه‌ر سه‌ری راوه‌ستاون وهیچی تر..ئاهێكی هه‌ڵكێشا وبه چرپه‌یه‌كه‌وه لێوه‌كانی جوڵاند.مه‌خابن ئه‌و خه‌ڵكه به‌و قێزه‌وه‌نییه‌وه تێیده‌ڕوانن..
ته‌قه
له پڕ له په‌نا دیوارێكی كۆڵانه‌كه‌دا راوه‌ستاو چیچكه‌ی كرد. هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشاو ده‌ستێكی خه‌واڵوانه‌ی به پرچه‌كه‌یدا هێنا..بۆخۆی نه‌یده‌زانی چی‌بوو والێره‌دا رایگرت وله‌م جێگایه‌دا متیكرد. ده‌نگی نه‌كه‌ی.. كوره..نه‌كه‌ی!! ئه‌می راستكرده‌وه,هێنده‌ی بڵێی یه‌ك و دوو چه‌كدارێك ئه‌می تێپه‌ڕاند پاش كه‌مێك دووركه‌وتنه‌وه پاش وپاش بویه‌وه‌و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌ك هێزی له‌به‌ر ئه‌م بڕی وساردی كرده‌وه..
جه‌سته‌یه‌ك
زۆر هه‌وڵی دا له دیواری حه‌وشه‌كه سه‌ركه‌وێ و خۆیبگه‌یه‌نێته جه‌سته‌ی گه‌رمی ئه‌و ، نه‌یتووانی ، دوایی پشوویه‌كی كه‌م چاوێكی گێڕا جگه له شه‌وه‌زه‌نگه ئه‌نگووسته چاوه‌كه وڕه‌شایی تاریكایه‌كه چیدی نه‌ده‌بینرا ، هه‌وڵێكی تریی دایه‌وه و ده‌سته‌كانی له سه‌ر لێواری دیواره‌كه گیركرد و ویستی بچێته سه‌ره‌وه ، له پڕ ده‌نگی تفه‌نگێك زۆر تووند ئه‌می هه‌ژاند و نێووشانی شه‌ڵاڵی خوێن كرد وبێگیان كه‌وت ….
هۆشیاری عه‌بدولعه‌زیز
hoshyarebdelaziz@yahoo.com