كرێكارانی مه‌عریفه و شۆڕشی سپی
ده‌بێت چۆن بڕوانینه ئاست‌و په‌یوه‌ندیو روانین‌و بیركردنه‌وه‌وبونمان؟ له‌چی هێڵێكه‌وه بچینه ناو زه‌ریای بیروگومانو پرسیاره‌وه؟ چۆن زه‌مه‌نی بێده‌نگی به دایه‌لۆژوكرانه‌وه‌و خۆدۆزینه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌وگۆڕانكاری ببڕین؟ له ده‌ستكه‌وتی مادی بۆ بیركردنه‌وه‌و به‌دواداچونو كۆششوگونجاندنو ئاڵوگۆڕو وه‌رگرتنو په‌یوه‌ندێتیوهاوچه‌رخێتی؟..تاد. كه‌مامه‌ڵه‌ی رۆشنبیری به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم نیه، به‌ڵكو پرۆژه‌ی رۆشنبیریه، كه به‌رده‌وام پێویستی به هۆشی مێژویی‌و زانستی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی (سه‌عید یه‌قتین) ئاماژه ده‌كات به مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ماركسیه‌تدا كه پرۆژه‌یه‌كی مه‌عریفیه بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ هۆشی مێژویی بوه، هه‌روه‌ها پێبه‌خشین له‌گه‌ڵ بونیه‌ویه‌تدا به‌بێ هۆشی زانستی بوه، ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته تۆڕی زمان‌و بیر‌و گومان‌و پرسیاره‌وه، له‌چی گێژاوێكداینوله‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین؟ ئایا چۆن بڕوانینه ئاماده‌یی مه‌به‌ستوكرداره‌كانی زمان‌و ره‌وتی ئاڵوگۆڕی ره‌مزیو بوعدی بڵاوكردنه‌وه بۆ ئامانجی زمانی به‌كارهاتو؟ چۆن به‌سه‌راچونه‌وه‌و گشتگیری كردنی ئاست‌و قوناغی به‌سه‌راچو بخوێنینه‌وه‌و به‌راورد له‌گه‌ڵ ئیستادا بكه‌ین بۆ ئاینده‌و له‌م سه‌رده‌مه جه‌نجاڵه‌دا چاو بكه‌ینه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانو خۆگونجاندن‌و جیاكاری؟ له‌كاتێكدا پێویسته له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا بگونجێین، كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندیه‌كانو تۆڕی زانیاریه‌كانه، چۆن بچینه ناو جیهانی ژماره‌ییه‌وه؟
(ئێمه ده‌ستمان به‌وه‌كردوه كه بچینه ناو جیهانی ژماره‌ییه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵگری زیهنیه‌تی پێش ژماره‌یین؟ ل)16(1)
ئه‌مه‌ش پێویستی به نوێ بونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه هه‌یه له نوسینه‌وه‌ی كوردیدا، كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ش زمانی كرمانجی سه‌روخواروه، كه تائێستا دایه‌لۆژێكی له‌سه‌ر نه‌كراوه، له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی یان جیاكاری؟له‌راڤه‌و پۆڵینكاریو رێكخستنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی زمان‌و ئه‌ده‌ب؟ كه(یه‌قتین) ئه‌م چونه ناو سه‌رده‌می ژماره‌ییه له رێگه‌ی ده‌قی په‌یوه‌نیدارو به‌میتۆدكردنی په‌یوه‌ندیداری ده‌قی ده‌بینێته‌وه، كه نوێبونه‌وه‌ی نوسینه‌وه‌ی عه‌ره‌بیه بۆ نوێبونه‌وه له بناغه‌ی زمان له نه‌حو، صه‌رف، ئیملا‌و نیشانه‌كانی ژماره‌ییو پاوانكردن‌و رێكخستنێكی پێكهاته‌ییو ده‌لالی ده‌ق:
(ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ده‌مانبات بۆ چونه ناوئه‌م جۆره گفتوگۆیه‌وه بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی روانین و بیركردنه‌وه، له‌م جۆرانه‌یه: چۆن له چاخه‌كه‌ماندا بژێن؟چۆن له‌تواناماندا ده‌بێت ژماره‌یی بیر بكه‌ینه‌وه؟چۆن توانا‌مان ده‌بێت ژماره‌یی بنوسین؟ وه‌چۆن له تواناماندا ده‌بێت ژماره‌یی بخوێنینه‌وه. ئایا رێگاكانی بیركردنه‌وه‌و نوسین كه له نه‌بونی ژماره‌ییو ناوه‌نده‌كاركه‌ره‌كانه‌وه مێتۆدمانكردوه، ئه‌وه خۆیه‌تی كه‌له‌سه‌رمانه له ئاماده‌بونیا كاری له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه؟ل17)(2)
ئه‌مه‌ش كردنه‌وه‌ی پانتاییه‌كه له روانین‌و بیر‌و فه‌زادا، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئێستا‌و خۆئاماده‌كردن له به‌شداری ژماره‌ییدا، كه‌ئه‌ركێكی گرانه‌و له‌سه‌ر رۆشنبیریه‌كی رادیكالی داده‌مه‌زرێت، پێویسته به‌هۆشی نوێوه، حه‌زو ئامانج‌و ئه‌ندێشه‌ی گه‌شه‌كردنی ئێستا هه‌ڵبگیرێتو كه‌شێك بكرێته‌وه كه‌بیری نوێی تیادا له‌دایك ببێت، كه جیاوازیه‌كانی خوێندنه‌وه‌و به‌راوردكردنه له بواری میتودلۆژیادا، كه لای (ریجیس دۆبریه)، هه‌مو میدیا‌و دامه‌زراوو كه‌ناڵو پێگه رۆشنبیریه‌كان ده‌گرێته‌وه، كه بایه‌خدانی له په‌یوه‌ندی نێوان واقیع‌و ناوچه‌كانی واقیعدا بو، ناونانیشی بۆ شۆڕشی ئه‌لكترۆنیه‌كان، (زه‌مه‌نی بیستراوو بینراو)ه، كه چه‌ند زاراوه‌یه‌كی تریش به‌كارهاتوه(ئه‌ده‌بی ئه‌لكترۆنیو ده‌قی په‌یوه‌ندیدارو ئه‌ده‌بی داسه‌پاوو سیبرالادب) له دوای هه‌مو ده‌ستكه‌وته زانیاریه‌كانی ئێستاوه.
(لای (غرامش)یش شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رۆشنبیر كه مرۆڤێكه كۆمه‌ڵێك ئه‌رك بۆ كۆمه‌ڵ به‌ده‌ست ده‌هێنێت وه‌ك:(پیشه‌ی نوێ‌و بێژه‌ری، پیشه‌ی كاری ئه‌كادیمیو شیكه‌ره‌وه‌ی بواری كۆمبیوته‌رو پارێزه‌ری تایبه‌تمه‌ند به بواری وه‌رزشو داموده‌زگای راگه‌یاندنو راوێژكاری دامه‌زراوه‌ییو پسپۆڕی سیاسی‌و راوێژكاری میری‌و نوسه‌ری بازرگانی تایبه‌ت، به گشتی كرێكاران له بواری رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ری هاوچه‌رخدا). به‌م جۆره‌یش رۆڵی رۆشنبیر جیاده‌كاته‌وه، له ته‌قلیدیه‌وه بۆ رۆشنبیری ئه‌ندامێتی، كه ئه‌وان وتراوه‌كان ده‌ڵێنه‌وه له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆنه‌وه‌یه‌كی تر، ئه‌ندامیش راسته‌وخۆ پابه‌ندن به چینه‌كان یان به دامه‌زراوه بازرگانیه‌كانه‌وه له بواره‌كانی رێكخه‌ری كاره‌كانی سه‌رمایه‌داری، كه‌له‌لای خۆیه‌وه ته‌قنیه‌ی پیشه‌سازی داده‌هێنێت، وه تایبه‌تمه‌ندی له ئابوری سیاسی‌و، به‌رپرسانی دامه‌زراندنی رۆشنبیری نوێ، یان سیسته‌می یاسایی نوێ … هه‌ركه‌س ئه‌مرۆ له هه‌ر پانتاییه‌كدا كاربكات، كه پابه‌ند بێت به‌به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه یان بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌وشتانه‌ی كه ناوده‌ربرێَن به پیشه‌سازی مه‌عریفه‌وه ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به‌به‌رهێنانی مادیه‌وه هه‌یه، كه كاركه‌ری بواری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ن).(بروانه صورالمپقف/ئیدواردسعید) لای(عه‌لی حه‌رب)یش به‌هه‌ڵبژارده‌ی رۆشنبیری ناویان ده‌بات، كه خوێندنه‌وه‌ی به‌رهاتویان هه‌یه‌و به‌ر له هه‌مو شتێك كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان‌و فیكری خۆیاندا هه‌یه، به‌بیره‌كه‌یان ئێمه‌و جیهان ده‌گۆڕن بۆ زه‌ویه‌كی نوێ:
(خوێنه‌رێكه، كه روداو ده‌خوێنێته‌وه‌و قه‌یران ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ وه‌رگێڕان یان بۆ كێشه‌یه‌كی هزری یان ئامڕازێكی چه‌مكیانه.ل27)(3).
كه دواتر له‌گه‌ڵ رۆڵی رۆشنبیری ته‌كنیكی و كرێكارانی مه‌عریفه‌دا شیكاریان ده‌كات، ئاماژه به چونه نێو سه‌رده‌می به جیهانی بون و نێوه‌نده جۆراو جۆره‌كان ده‌كات، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رۆڵی هه‌ڵبژارده نه‌مابێت، به‌ڵكوتوانای دیكه ده‌خوڵقێنێت بۆ بونیاتنانی سیسته‌می نوێی به‌یه‌كگه‌یاندن و جیاكردنه‌وه، كه گۆڕینه‌وه‌و شێوازێكی نوێ له نێوان مرۆڤدا به‌رجه‌سته ده‌كات.
(ره‌خنه‌گرتن له رۆشنبیری ده‌سته بژێر و ئه‌ندامێتی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌ڵته‌رناتیفه‌كه بریتیه له رۆشنبیری ته‌كنیكی دابڕاو له نێو بازنه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌ی خۆیدا ل215)(4)
ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌كردنی نوسه‌رانی نوێیه بۆ كێشه‌ی نه‌وه‌ی داهاتو، كه كارله‌سه‌ر دامه‌زراندنی به‌هایه‌كی نوێ بكه‌ن، كه هه‌ڵده‌ستێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیداری و كارلێكه‌ر كه ناوه‌رۆكی ژماره‌یی و نێوه‌ندێتی كارلێككراوه. فه‌زای تۆڕ‌و ده‌قی په‌یوه‌ندیدار كه‌شێكی مه‌عریفی و بونیه‌یه‌كی نوێ پێكده‌هێنن، له‌نێوان ده‌قی ئه‌ده‌بی و سه‌رچاوه‌یی زانیاری و ئه‌ده‌بی ژماره‌ییدا، له رێگه‌ی به‌ده‌ستكه‌وتنی زانینه‌كان و كارپێكردنیانه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت.
(ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌قی په‌یوه‌ندیداره كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیداری ده‌قی به‌و پێه‌ی ره‌وتێكه له ره‌وته‌كانی كارلێكه‌ر كه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ نوێبونه‌وه‌ی بیری ره‌خنه‌یی عه‌ره‌بی ل37)(5)
به‌مشێوه‌یه‌ش فه‌زای په‌یوه‌ندیه‌كان به جۆرێك فراوان بوه، كه ته‌نیا نابه‌سترێته‌وه به رۆشنبیری هه‌ڵبژارده‌و رۆژنامه‌نوسو نوسه‌رو سیاسی، كه زۆر بانگه‌شه‌ی كۆتایی رۆشنبیری هه‌ڵبژارده ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵ خۆی له په‌یوه‌ندی هاوبه‌شدایه‌و ئاماده‌كاریو بونی خۆی هه‌یه له‌ڕێی تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌وه، به‌ڵكو ئێستا رۆشنبیری ته‌كنیكیه هه‌مو پانتاییه‌كانی داهێنانی مه‌عریفه ده‌گرێته‌وه، به‌ته‌كنۆ رۆشنبیری فه‌یسبوك ناو ده‌برێن، كه ئێمه‌ش كتوپڕ چوینه‌ته ناو پێشكه‌وتنه‌كانه‌وه، كه ئێستا ئه‌م رۆشنبیریه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی جیهانه‌وه‌و جیهان به تۆڕی په‌یوه‌ندیه زانستیه‌كان گرێ ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماده‌كاری ئه‌و گه‌لانه‌یه له‌روی زانستیه‌وه باڵاده‌ستن، ته‌كنیككاریشیان له‌دایكبوی ئه‌و فه‌زایه‌ن، ئێمه‌ش ده‌بێت سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌وڵی خۆگونجاندن به‌رجه‌سته بكه‌ین.
(ئێمه داوامان لێكراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌رخه‌دا خۆمان بگونجێین، به‌ڵام پێشبینی چونێكی راسته‌قینه بۆ ئه‌م چه‌رخه ناكرێت به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خۆگونجاندنه،ل16).(6)
چۆن خۆگونجاندن بكه‌ین و كامه‌یه ئاماده‌كاریو پێدراوو زانین‌و زانیاری‌و زانسته‌كان؟ چی خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییمان هه‌یه بۆ هه‌ر لقێك له لقه‌كانی ژماره‌ییو په‌یوه‌ندیه‌كان؟ كه‌ره‌گو ریشاڵیان ده‌چێته‌وه بۆ زانسته‌كان، له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ جیهان له تۆری ته‌كنۆلۆژیادایه، بۆته سه‌رده‌می چركه، ئێمه‌ش به‌كاربه‌ری ته‌كنۆلۆژیاین، ئه‌مه‌ش پرسیاره له رابردو ئێستا له جیاوازیه‌كان، چی به‌دواداچونێك بۆ ئه‌م زانسته هه‌یه؟ كامه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌و جیاوازی‌و ململانێ میدیای سه‌ربه‌خۆو داهێنه‌ر؟ له‌كاتێكدا پێویستی ئێستای كورد شۆڕشی ریشه‌ییو جۆراوجۆره، ئه‌م پۆلینكاریه‌ش كاری كۆلیژی ئاداب‌و ئه‌ندازیارانی مه‌عریفه‌یه بتوانن له بواری گشتی زانست‌و مه‌عریفه‌دا گونجاندن له‌م بواره پڕ بایه‌خه‌دا بكه‌ن، له رێی داهێنانو كۆششی نوێ‌و ناكۆكیه‌وه پێشكه‌وتن به‌دیبهێنن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له سایه‌ی ژماره‌ییدا بژین، یان ڤه‌یسبوك بكه‌ینه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م په‌یوه‌ندیه جیهانیه، ده‌مانبه‌ستێته‌وه به (بون)وجیهانه‌وه.
(ناتوانین باس له قۆناغی ژماره‌یی بكه‌ین له به‌رهه‌مهێنانو وه‌رگرتنا به‌بێ هۆشی ژماره‌یی، وه بیركردنه‌وه‌ی ژماره‌ییو روانین‌و فه‌لسه‌فه‌ی ژماره‌یی بۆشته‌كانو جیهان، به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه گوتار‌و گفتوگۆیه‌كی فه‌لسه‌فیانه‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانیاریانه‌یه،،، كه هێشتا به‌وردی لێی نه‌كۆڵاوینه‌ته‌وه بۆ دیاریكردنی ره‌وتی ئه‌م هۆشه‌و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌و ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و روانینه. ل17)(7)
ئایا ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی كه‌ده‌ستمان كه‌وتوه راسته‌قینه‌یه له بیركردنه‌وه‌و روانین و فه‌لسه‌فه‌وه‌یه؟ یان په‌ره‌سه‌ندنێَكی ده‌ستكه‌وتوگه‌یه‌نه‌ره؟ كه به‌بێ پۆلینكاریو جیاوازی له‌م قۆناغه‌وه ده‌چێته ئه‌و. له‌كاتێكدا پێشبڕكێیه‌كی راسته‌قینه نیه كه مانای جیاوازی له فیكر‌و روانین‌و شێوه‌و ناوه‌رۆكدا بكات، زۆربه‌ی پێگه‌ی رۆشنبیریش پاوان كراون بۆ كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو، عه‌قڵو رۆحی رۆشنبیری هه‌ڵبژارده‌و یاخیش ده‌گمه‌نه‌و بۆته كۆیله‌ی گروپكاریو شه‌ڕی سیاسی:
(شیكردنه‌وه‌ی هزری راسته‌قینه رێگره له‌وه‌ی ناونانی لایه‌نێك به چاك‌و ئه‌وی تربه شه‌ره‌نگێز بكرێت، له‌راستیدا هزری بونی تاكلایه‌نی له حاڵه‌تی گفتوگۆ له‌سه‌ر رۆشنبیریه‌كان هه‌تا سنورێكی زۆرگومانی تێده‌كه‌وێت. ل121)(8)
ئه‌مه‌ش نه‌بونی پرۆژه‌یه، بیرمه‌ند به‌هزره‌كه‌ی گۆڕانكاری ده‌كاتو له وان‌و له حیزب جیا ده‌بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سته‌یه‌كی رۆشنبیر له‌هه‌مو بوار‌و پێگه‌كاندا جێگه‌یان گرتوه‌و بواری داهێنانیان به خۆپه‌رستیو رق خنكاندوه، داهاتی رۆشنبیری بۆ كۆمه‌ڵێكه كه‌له‌حیزبو حكومه‌تدا هاوپشكن، خانه‌نشینیش نایانگرێته‌وه، بونه‌ته ده‌ریا لوشی ده‌ستكه‌وته‌كان، ده‌بێت وه‌ك سارته‌ر نۆبڵ ره‌فزبكه‌ن؟ یان وه‌ك باختین سیبریا هه‌ڵببژێرن؟ ته‌نیا ده‌بێت نه‌وه‌ی نوێ رۆڵی خۆی ده‌ربخات، ئه‌مه‌ش له یه‌كگرتنه‌وه‌ی رۆشنبیری هه‌ڵبژارده‌و ته‌كنیككاران كه رۆح و دڵ‌و مێشكیان به پاكژبونه‌وه‌ی هه‌ڵچونه‌كانیان بشۆنو تۆڕێكی نوێ بكه‌نه‌وه، كه شۆڕشی سپی بكات، له‌گه‌ڵ پێویستیه‌كانی نێوه‌نده نوێیه‌كه‌و مه‌رجه‌كانیدا بۆ به‌شداریكردن له وه‌رگرتنو كاركردن‌و خۆگونجاندن له شۆڕشه‌كانی فیكر‌و زانین‌و زانیاریه‌كان له ئێستادا، ؟.
ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاروگریمانه‌ی تر له چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌و نوسین‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیو رۆژنامه‌نوسیو سیاسی‌و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چی جیاوازیه‌ك ده‌بینین؟ یاخود هه‌ركه‌س چوه ناو ڤه‌یسبوك به‌ته‌كنیككار دابنرێت؟ ڤه‌یس بوك مانای تاقم به‌ستنه به هێرشكردنو جنێو به داهێنه‌ران، یان سیسته‌می زانیاری‌و پێدراوو به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌و داواكاری نوێ؟ جگه له‌وه‌ش جیاوازی رۆژنامه‌نوسی ته‌قلیدیو كاری ته‌كنیكی زۆره، لێره هه‌تا دواسنور فراوان ده‌بێته‌وه:
(ئایا پێویسته له‌سه‌ر نوسینی رۆژنامه‌نوسی له فه‌زای تۆڕه‌كاندا، بۆ نمونه، كه په‌یوه‌ست بیت به‌و ره‌وته‌ی كه له پێش نوسینی ژماره‌ییدا زاڵبوه؟یان له‌سه‌ری پێویسته به‌رزببێته‌وه بۆ داواكاریه نوێیه‌كان. بۆ ئه‌وگفتوگۆیانه‌ی كه له‌لای ئێمه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تو هه‌ڵبژاردنی ژماره‌یی ده‌خرێنه رو، ئایا مه‌شقی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین؟ ل17(9)
ئه‌مه‌ش ئه‌ركی رۆژنامه‌نوس ده‌گۆڕێت، ته‌كنیككاران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری لیبرالیدا كارده‌كه‌ن، به‌مه‌ش جیاوازی دروست ده‌بێت. كه لێره‌شدا لای (یه‌قتین)كاری ئه‌ده‌بی له‌سیانیه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ چواری له(نوسه‌ر، ده‌ق، خوێنه‌ر)ه‌وه به به‌شداری كۆمپیوته‌ر، كه لایه‌نێكی بنه‌ڕه‌تیه له كرداری به‌رهه‌مهێنانو وه‌رگردا.
(ناوه‌ندێتی ژماره‌یی ناوه‌ندێكی ئاڕاسته كراوه، كه له‌سه‌ر كرداری وه‌رگرتنی ده‌قی زیاتر له به‌رهه‌مه‌كه‌ی داده‌مه‌زرێنێت. كه رۆڵی نوسه‌ر به پێچه‌وانه‌ی وێناكراوه‌وه‌یه، زیاترله خۆی ئاڵۆزتر‌و تێكه‌ڵاوتربوه. ل 199/198(10).
ئاماژه به‌گۆڕانی گوته‌ی مه‌رگی نوسه‌ر ده‌كات له نێوه‌ندێتی ئه‌ده‌بی ژماره‌ییدا، كه پێشتر تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی بۆكرابو، وه‌ك گوته‌ی خوێندنه‌وه‌و خوێنه‌ر كه زیاتر ده‌لاله‌تی ئاشكرا‌و قوڵیان وه‌رگرتوه، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه رۆڵی نوسه‌ر لاببات، راسته ئه‌ركی نوسه‌ر گۆڕاوه له‌و جیاوازییه‌وه، كه‌له‌ئه‌ده‌بی نوسراو‌و ژماره‌ییه‌وه دروست ده‌بێت، مانای ئه‌ركی نوسینی ئه‌ده‌بیوفیكرو داهێنان بێبایه‌خ نیه، به‌ڵكو فراوانتر ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كونی ده‌رزیه‌كه‌وه بۆ جیهان په‌خش ببێت، جیاوازیش ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه به‌كاربه‌ری ژماره‌یی خوازراوه‌ن به‌بێ پاشخان‌و هۆشی زانستی‌و گونجاندن، كه ئه‌ركی راسته‌قینه‌یان داواكردنی سه‌ربه‌ستی تاكو ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زیو ئابوری تێكه‌ڵاوو فره سیاسیه، ئه‌مانه‌ش بناغه‌و پاشخانی پێشوه‌خته‌یان ده‌وێت، ئایا ئێمه كه ته‌كنۆلۆژیامان نیه نابینه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازیو زانستی كشتوكاڵیشمان نیه نابینه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی، به هۆی نه‌بوونی زانسته‌كانو فه‌لسه‌فه‌یشه‌وه دوورین له‌وه‌ی كه‌گه‌یشتبینه زه‌مه‌نی سفر، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ده‌شێت پرسیار بكه‌ین، بۆچی به‌و شێوه‌یه دواكه‌وتوین؟ كه ئه‌نجامی به‌شداری نه‌كردنه له شۆڕشه باڵاكانی جیهان، وه‌ك (فه‌یسه‌ل دوراج )ئاماژه‌ی پێده‌كات، كه به‌شداری شۆڕشی پیشه‌سازیو بۆرژوازی‌و شۆڕشه باڵاكانی جیهانوگۆڕانه فیكری‌و رۆشنبیریه‌كانیان نه‌كردوه به‌مه‌ش عه‌ره‌ب به‌كه‌م ئه‌ندام ده‌زانێت.
جاران پرسیارمان له‌سه‌ر قۆناغی چینایه‌تیو شۆڕش‌و جیابونه‌وه، هۆكاری گرنگی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌و پچڕان به هۆی نه‌بونی بازاڕی ئابوری هاوبه‌شو رێكنه‌خستنه‌وه ژیرخانی ئابوری دانه‌مه‌زراوه، به‌م هۆیه‌ش سه‌رخانێكی پته‌ومان نیه، كه بتوانرێت گۆڕانه‌كانی له‌سه‌ر بكرێت..به‌و هۆیه‌ی كوردستان به‌هۆی نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆوه، هه‌تا ئێستا بازاڕێكی هاوبه‌شی نیه‌و نه‌یتوانیوه سیسته‌می ئابوری دابڕێژێت، كه ئێستاش ئابوری به‌كۆمپیوته‌ركردنو به‌زانست كردنه، كه ئه‌ركێكی قورسه، كه وه‌ك زانست‌و بازاڕ له‌بواری ئابوریه‌وه زه‌لیلین، ئیتر چۆن‌و له كوێوه پرسیار له‌سه‌ر سه‌رخانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ین؟ پێویسته كاركردنێكی ورد بكرێت له‌سه‌ر سیسته‌می ئابوری جیهانی گونجاندن بكرێت، وه‌ك (عه‌لی حه‌رب)له دیكارت ده‌ڕوانم(من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م)ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌وروپاییه‌ك نه‌گوتوه به‌ڵكو كه‌شێكی بۆ بیركردۆته‌وه، بۆیه بیری بیریاری هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ك پابه‌نده به منیشه‌وه، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه به‌كاری داهێنه‌رانه ده‌كرێت، كه ریشه‌كانی زانست‌و فه‌لسه‌فه به‌هۆشی زانستی‌و مێژوییه‌وه له ناو پانتاییه‌كانماندا دابمه‌زرێنین، ئه‌مه‌ش كاری لقه‌كانی زانكۆ‌و كه‌سه‌كانی فیكر‌و داهێنانه، كه خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێن بكه‌ن، خۆ عه‌ره‌بو فارس‌و توركیش له روی مه‌عریفه‌ی زانستی فه‌لسه‌فه‌وه وه‌ك ئێمه‌ن، له كلتور‌و خوێندنه‌وه‌و هۆشی خۆگونجاندن‌و كاركردنه‌وه جیاوازیان هه‌یه. ئه‌و هێڵه‌یشی كه ئێمه له رابردو جیاده‌كاته‌وه؟ به‌رامبه‌ر به‌خستنه سه‌رو جیاوازی‌و پێدراوه‌كان له هۆشی مێژویی‌و زانستیدا پرسیاره له فه‌زای رۆشنبیری‌و پارتی سیاسی: چی كه‌شێك بۆ فیكر‌و روانینه جیاوازه‌كان دروست بوه؟ چی خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌عریفه باو‌و خوازراوه‌كان كراوه؟ یاخود ره‌وڕه‌وه‌ی ئۆپزسیۆنی حیزبی چیه؟، كه ئه‌ویش هه‌مان تراژیدیا دوباره ده‌كاته‌وه، كه‌پێویسته كاری رێكخراوه‌یی مه‌ده‌نی بكات‌و سیسته‌مێك دابرێژێت، كه خه‌ڵكه گشتیه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ پێدراوو ده‌ستكه‌وتو ئامانج‌و به‌رهه‌مهاتوه‌كاندا یه‌كسان بكاته‌وه، كه دامه‌زراندنی َتۆڕی په‌یوه‌ندیه به‌چینی رۆشنبیری نوێوه له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانو گۆڕانكاری راسته‌قینه، ئه‌ركی شۆڕشی سپیه، كه‌كاردنه له تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه، ته‌كنیكیو جه‌ماوه‌ری، كاركردن له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه، سیسته‌می دیموكراسی ئه‌و رۆڵه‌ی جارانی نه‌ما له به‌رده‌م فه‌زای ژماره‌ییدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره پێویستی به ئاماده بون هه‌یه، هه‌میشه من‌و تۆ‌و ئه‌وان ئاماده‌ین روبه‌ڕوی یه‌كتری ده‌بینه‌وه، ئه‌مه سیسته‌مێكی نوێی له گۆڕانكاریه‌كاندا هێنایه كایه، رۆڵی كرێكارانی مه‌عریفه‌ی كرده جاڵجالۆكه‌ی ته‌ونه‌كانی بون، لێره هه‌زاران ئاماده‌ن، له یه‌ككاتدا هه‌مومان سیسته‌مێك داده‌هێنین، ئه‌مانه‌ش له‌و كاركردنانه‌وه ده‌دۆزرێنه‌وه كه ده‌مانباته‌وه بۆ ناو فه‌زای رۆشنبیری، چۆن شێوازی ئاستێك له ئاستێكی تر جیاده‌كرێته‌وه، له‌پچڕانی شیرازه‌ی نه‌ته‌وه‌ییو چینایه‌تی رۆشنبیر ئێستا بۆته چینێكی جێگره‌وه‌و باڵاده‌ست، كه هه‌تا به‌رز بونه‌وه‌ی ئاست‌و جیابونه‌وه له پێشوو به مانای شۆرش له هه‌مو بواره‌كاندا خاوه‌نی جیابونه‌وه‌یه‌كی مێتۆدیو فیكری نیه، كه پێویسته به به‌رهه‌مه فیكریه‌كان جیابكرێنه‌وه. لێره‌دا له زانكۆكانه‌وه ئه‌و تۆڕه بكه‌ینه‌وه، ئاسۆی ده‌رچوانی زانكۆ تا چه‌نده له پانتایی‌و هێڵه جیاوازه‌كاندا كاریان كردوه؟ كامه‌یه به‌كۆمپیوته‌ركردنی ئابوریه‌كانو به ژماره‌كردنی نوسراوه‌كانی ئه‌ده‌بیو هونه‌ریو رۆشنبیری، یاخود ئه‌و ریشه‌و خوێندنه‌وانه‌ی له‌بواری زانسته‌كانو فه‌لسه‌فدا كرابێت؟ ئه‌ی كه‌واته كامه‌یه هۆشی مێژویی‌و مه‌عریفی؟ چۆن بچینه ژماره‌ییه‌وه؟، له‌كاتێكدا ئامار‌و رێكخستنی ژماره‌یی كاری كۆلیژی ئادابه، چۆن بیركردنه‌وه‌و روانین‌و خوێندنه‌وه‌مان به‌ژماره‌یی بكه‌ین؟ چۆن ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی به‌ژماره‌یی ده‌كرێن؟ كه ئه‌ده‌ب له سه‌ده‌ی ژماره‌ییدا ده‌بێته دوان، ئه‌وه‌ی كه كۆن نوسراوه‌و ئه‌وی تر ژماره‌یی نوێیه.(سه‌عید یه‌قتین) راڤه‌ی هه‌موئه‌و ده‌قانه‌ی كلتوری عه‌ره‌بی ده‌كات، كه ده‌ست خه‌تن لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌وێت جگه له قورئانی پیرۆز، كه هه‌مو مه‌رجه‌كانی تیایه بچێته ژماره‌ییه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له چوار به‌شدا شیده‌كاته‌وه،
(ا. وشه)له وردبینی وێنه‌ی وشه‌كان(ئیملا)و دانانی خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان، خاڵبه‌ندی، په‌نابردن بۆ شێوه‌ی شیته‌ڵكردنه‌وه. (ب. رسته)وه‌ستان، دانانی نیشانه له‌نێوان ئایه‌ته‌كان (ج.گوتار)، دیاری كردنی نیشانه له‌نێوان سوره‌ته‌كاندا، دیاریكردنی ئایه‌ته‌كان (د. ده‌ق) رێكخستنی ئایه‌ته‌كانو جیاكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌حزابو به‌شه‌كان، ئه‌مانه‌ش كرداری بیناكردنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ق له ته‌لارسازی شه‌فه‌ویه‌وه بۆ كرداری نوسراوه‌یی.(بڕوانه/ النص المترابگ/ل114=115
ئه‌م ئاماده‌كاریه‌ی ئێستا بۆ ئاینده پێویستی به راڤه‌ی ته‌واو هه‌یه، كه‌كاری زانكۆ‌و كه‌سه‌كانی فیكره، ده‌بێت چۆن باس له ژماره‌یی بكه‌ین؟ له كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه كاركردنه له‌سه‌ر پێدراوو پێگه‌یشتو نامه‌و كاره‌كانی ناو پانتاییه‌كانی مێژویی‌و زانستی به شێوه‌یه‌كی گشتگیر، ئه‌ی كه‌واته چۆن له رابردو جیاده‌بینه‌وه؟ دایه‌لۆژمان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئاینده‌دا چیه؟ ئه‌ی نامه‌كانی ماسته‌رو دكتۆرا؟ ئه‌مه جێگه‌ی هیچ مشت‌ومڕێك نیه، كه ده‌بو ببونایه به خاڵی وه‌رچه‌رخانو خستنه سه‌رو جیاكاری گه‌وره، مانای چیه نامه‌كان بڵاونابنه‌وه؟ ده‌كرێت خوێندنی باڵا، كه هه‌نگاوی باشی ناوه كه‌شێكی پێشبڕكێ بۆ ئه‌وانه بكاته‌وه، كه بڕوانامه‌یان نیه‌و توێژینه‌وه‌ی به‌ربڵاویان هه‌یه‌و ده‌توانن له‌پانتاییه‌كدا جیاوازیه‌ك بخوڵقێنن، له كاتێكدا بۆشاییه‌كانمان ئه‌وه‌نده زۆرن له ئاستی زانسته‌كانو فه‌لسه‌فه‌وه نه‌گه‌یشتوینه‌ته زه‌مه‌نی سفر. كه‌واته چۆن به‌ره‌و ژماره‌یی بچین؟ ؟ئه‌مه‌و ده‌یه‌ها پرسیاری تر له تۆڕێكدا پیشان ده‌دات كه ته‌نیا پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا.
ئێستا به‌هۆی جیهانگیریو په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه‌و ئه‌و داخراویه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان نه‌ماوه، كه به‌هۆی باری جوگرافی‌و دوری له ده‌ریاو رۆژ هه‌لاتی ناوه‌راستو سه‌ختی ناوچه‌و هاتوچۆوه هه‌بوه، ئه‌وه‌ی كه‌كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه پارچه بونی كوردستان‌و پچڕانی شیرازه‌ی نه‌ته‌وه‌ییو چینایه‌تیه كه پێویسته له‌روی عه‌قلو مه‌عریفه‌وه هه‌وڵی یه‌كگرتن بدرێت، ئه‌مه‌ش گۆڕنكاری فراوانی ده‌وێت له هه‌مو پێگه‌كانی ئێمه‌دا، لای (سه‌عید یه‌قتین) بایه‌خدانه به‌زانست، ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتن ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌و به‌گۆڕانه‌وه ده‌بینینوله به‌ده‌ستهێنانی گۆڕانیشدا بایه‌خ به‌زانست ناده‌ن. له‌م روه‌یشه‌وه بانگه‌شه‌ی چه‌كداربون ده‌كات به‌دوشت: (مه‌عریفه‌ی زانستی‌و ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌و هاوبه‌شیه مه‌رجكراوه‌ی له‌نێوانیاندایه: ئه‌وه: (زانستێكی دامه‌زراوه له‌سه‌ر بناغه‌ی مه‌عریفیو فه‌لسه‌فی، هه‌رچه‌نده رۆشنبیرانمان زیاده‌ڕه‌وی به‌زانستێك ده‌كه‌ن كه پانتایی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵگرتوه،)ل13 (11)
یه‌قتین باس له‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیان به‌ته‌كنۆلۆژیای راگه‌یاندنو پیگه‌یشتنه‌وه له رێگه‌ی وه‌رگرتنه‌وه بوه، ئه‌م نوێبونه‌وه‌یه‌ی نوسینی عه‌ره‌بی بۆ ژماره‌یی، به نوێبونه‌وه‌ی زمانی پێگه‌یشتن ده‌زانێت له نێوانیاندا، ئایا ده‌بێت چۆن زمانی پێگه‌یشتن به‌رجه‌سته بكه‌ینو كار بۆ پێدراوو خستنه سه‌رو جیاوازی‌و به‌رهه‌مهێنان بكه‌ین؟ بۆ یه‌كگرتنی عه‌قڵو گونجاندنی زانستی ژماره‌یی… تاد. ئه‌مانه‌و ده‌یه‌ها پرسیاروگریمانه‌ی ترله‌و پێشكه‌وتنه رێژه‌ییه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ته‌كنۆلۆژیاو پێكگه‌یشتنو وه‌رگرو شۆڕشی سپیه‌وه هه‌یه ده‌مانخاته به‌رده‌م شه‌پۆلی پرسیار‌و گومانی سه‌رسوڕهێنه‌ر.
صلاح جلال
سه‌رچاوه:
1- النص المترابگ ومستقبل الپقافه العربیه/سعید یقگین/المركز الپقافی العربی/الگبعه اڵاولی2008 بیروت لبنان/ص16.
2- النص المترابگ/سعید یقگین/ نفس المصدر/ ص17
3-الممنوع و الممتنع/ نقد الژات المفكره/ علی حرب/ المركز الپقافی العربی/ الگبعه الاولی/ص27
4- باسی كۆتاییه‌كان -كردنه‌وه‌كانی به جیهانی بون‌و ته‌ڵزگه‌كانی شوناسنامه/عه‌لی حه‌رب وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه صلاح حسن پاله‌وان له بلاوكراوه‌كانی ئاراس چاپی یه‌كه‌م 2006/لا215
5- النص المترابگ/ سعید یقگین/ نفس المصدر/ص 37
6-نفس المصدر/ ص16
7-نفس المصدر/ص 17
8-صور المپقف/ادوارد سعید/نقله الی العربیه غسان غصن/1996 دار النهاربیروت
9- النص المترابگ/ سعید یقگین/ نفس المصدر/ص17
10- النص المترابگ/ سعید یقگین/ نفس المصدر ص198/199
11- النص المترابگ/ سعید یقگین/ نفس المصدر ل13
تێبینی: دوا وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌مه به‌كوردی تاماوه‌یه‌كی درێژ.
به‌هۆی ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر بۆ رۆژنامه‌كانی ترم نه‌ناردو له‌وێش ماوه‌ی چوار هه‌فته بڵاونه‌كرایه‌وه و ناچار له ئینته‌رنێتدا بڵاوم كرده‌وه هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك بیه‌وێت بڵاوی بكاته‌وه سه‌ر پشكه