20 ساڵ تێکۆشانی سیاسی و پارلمانتاری له باکووری کوردستان
ئه‌م وتاره پێداچوونه‌وه‌یه‌کی کرۆنۆلۆژییانه و سه‌رپێیه له سه‌ر خه‌باتی سیاسی و په‌رلمانتاری له باکووری کوردستان له ده‌سپێکی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه هه‌تا ئێستا
ته‌نیا له مانگی ئه‌یلوولدا، 766 که‌س له شاره‌دار، ئه‌ندام و په‌رلمانتارانی پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی به‌ده‌په له لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه گیران و 364 که‌سیان له زینداندا ڕاگیران. به‌و حاڵه‌شه‌وه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆکی فراکسیۆنی پا‌رلمانی به‌ده‌په ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌وان به زیندان و حه‌پس کردن به چۆکدا نایه‌ن و له سه‌ر تێکۆشانه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن. گه‌یشتن به ئاستێکی وا به‌رز له خه‌باتی سیاسی و په‌رلمانتاری و مسۆگه‌رکردنی 36 کورسی په‌رلمانی و زیاتر له 100 شاره‌وانی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگییه یاساییه‌کانی تورکیا به‌رهه‌می خه‌باتێکی یه‌ک و دوو ڕۆژه نییه به‌ڵکوو 20 ساڵی ته‌واوه هه‌ر له ساڵی 1991وه هه‌تا ئێستا خه‌باتێکی سه‌خت و بێ‌وچان له باکووری کوردستان و تورکیا له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی کورده‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ.
لە دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیاوە هەتا ئێستاشی لە گەڵ بێت، کوردەکان بۆیان نییە پارتێکی سیاسی لە سەر بنەمای ئیتنیکی یان کورد بوون چێ بکەن. هەتا ساڵەکانی ١٩٩٠ کە کوردەکان لە پارته کوردییه، تورکی ناوه‌کانه‌وه تێکۆشانە سیاسییەکانی خۆیان دەستپێکرد، لە نێو پارتە سیاسییەکانی تورکیادا وەک تورک تێکۆشانیان هەبووە و هیچ کاتێکیش به هۆی یاسای بنچینه‌یی تورکیاوه، نه کورد ئه‌و مافه‌ی هه‌بووه و نه قه‌واره‌ی پارته تورکییه‌کانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به کورد داوه که وه‌ک کورد و له سه‌ر بنه‌مای ئیتنیکی له پارته‌کانی تورکیادا تێکۆشانی سیاسی‌یان هه‌بێت.
نه‌ورۆزی ساڵی 1992 خاڵی وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌ی سیاسی له باکووری کوردستان بوو. له نه‌رۆزدا ڕاپه‌ڕینێکی گه‌وره له باکووری کوردستان ده‌ستیپێکرد. دوای ده‌یان ساڵ بێده‌نگی ئه‌مه یه‌که‌مجار له مێژووی هاوچه‌رخی کوردستاندا بوو که ڕاپه‌ڕینێکی وا گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رهه‌ڵبدا. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ته‌نیا ڕاپه‌ڕینێکی هاکه‌زایی و خۆبه‌خۆ نه‌بوو به‌ڵکوو په‌که‌که له ڕێکخستن و هه‌ڵگیرسانی ده‌ورێکی سه‌ره‌کی تێدا گێرابوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه دوای چه‌ند ڕۆژ به شێوه‌یه‌کی هۆڤانه له لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکیاوه سه‌رکوت کرا به‌ڵام ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه له خۆیدا ده‌رکه‌ی له سه‌ر شێوازێکی دیکه له خه‌بات که ئه‌ویش خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی بوو کرده‌وه. نیشتمانپه‌روه‌رگه‌لێکی وه‌ک له‌یلا زانا و خه‌تیب دیجله و پارلمانتارگه‌لێکی دیکه‌ی کورد که له پارته سیاسییه‌کانی دیکه‌ی تورکیادا تێکۆشانی سیاسی‌یان هه‌بوو ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌و بوون به پێشه‌نگی خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری کوردستان.
هه‌پ HEP
پێ به پێی دژواربوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ده‌سپێکی سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌رییه‌کان، پارته سیاسییه‌کانی تورکیاش زیاتر پێگه‌ی خۆیان له کوردستان له ده‌ست ده‌دا. بۆ نموونه پارتێکی وه‌ک سه‌هه‌په له کوردستان ته‌نگی پێهه‌ڵچندرا و توشی پارچه‌پارچه‌بوونی نێوخۆیی هات. له‌و سه‌روبه‌نه‌ده‌دا ژماره‌یه‌ک وڵاتپارێزی کورد به پێی ڕێسای پارت له یاسای بنچینه‌ییه‌دا پارتێکیان به ناوی پارتی ڕه‌نجی گه‌ل HEP دامه‌زراند. پالێوراوانی ئه‌م پارته که هه‌موویان کورد و خه‌ڵکی کوردستان بوون و ئاجه‌ندایه‌کی کوردی‌یان هه‌بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ری 10 له‌سه‌د ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێنه‌ده‌دان که بتوانن بچنه نێو پا‌رلمانی تورکیا، خۆیان خسته سه‌ر لیستی سه‌هه‌په. پاڵیوراوانی کورد له سه‌ر لیستی سه‌هه‌په توانیان له کوردستان سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ستبێنن و بچنه ناو پا‌رلمانی تورکیاوه.
ده‌پ DEP
زۆری نه‌خایاند هه‌پ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و له جێگه‌ی ئه‌و پارتی دیموکراتی ده‌پ DEP دامه‌ر‌زێندرا. ده‌وڵه‌تی تورکیا به ئه‌زموون وه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌پ، هه‌رزوو که‌وته بیانوو گرتن به ده‌پ و به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه که ده‌پ نوێنه‌رایه‌تی په‌که‌که ده‌کا، دۆزی گه‌وره و گران له سه‌ر ده‌پ کرایه‌وه. دوای سوێندخواردنی یاسایی له‌یلا زانا و خه‌تیب دیجله به زمانی کوردی له کردنه‌وه‌ی پارلمان‌دا، هێزه ئاسایشییه‌کانی تورکیا هه‌ر له‌وێ هێرشیان کرده سه‌ریان و ده‌سبه‌سه‌ر کران و دواتریش له مه‌حکه‌مه‌دا زیندانی درێژماوه‌یان به سه‌ردا سه‌پێندرا.
هاده‌پ HADEP
کورده‌کانیش به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌پ و ده‌پ، له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندنی ده‌پ، پارتێکی دیکه‌ی نوێیان ئه‌مجاره به ناوی هاده‌پ دامه‌زراند. هاده‌پ له مانگی مه‌ی ساڵی 1994دا به هۆی موراد بوزڵاخ به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا. هاده‌پ له ساڵی ١٩٩٥ به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پا‌رلمانی تورکیای کرد به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ر لیستی پارتێکی تورکی گه‌وره نه‌بوو، ته‌نیا ڕێژه‌ی % ٤،٢ ده‌نگه‌کانی هێنایه‌وه‌و نه‌یتوانی له‌مپه‌ری ١٠ ده‌رسه‌د تێپه‌ڕ بکا.
ده‌هاپ DEHAP
ده‌هاپ له 24ی ئۆکتۆبه‌ری 1997 به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا. به‌ڵام هه‌تا ساڵی 1999 چالاکییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هاده‌پ به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ده‌هاپ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1999دا به‌شداری کرد به‌ڵام هۆکاری له‌مپه‌ری 10 دیسان به زیانی کورده‌کان شکایه‌وه‌و نه‌یانتوانی له پا‌رلمانی تورکیادا جێگه بگرن به‌ڵام خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه بوو که ده‌هاپ له هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی باشیان وه‌ده‌ستهێنا و له 35 شار و شارۆچکه‌ی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانیان وه‌ده‌ست خست، که گه‌وره‌ترینیان شاره‌وانی شاری ئامه‌د بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو کۆسپێکی یاسایی و نایاسایی که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌خرایه به‌رده‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هاده‌پ و مۆرکی په‌که‌که بوون وه‌ک تاوانێکی کلاسیکی لێهاتبوو، دیسانیش ڕۆژبه‌ڕۆژ ده‌هاپ له‌گه‌شه‌کردندا بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کان و به‌تایبه‌تی به هۆی کێشه ئابوورییه‌کان که حکوومه‌تی تورکیا به ئه‌نقه‌ست خستبوویه به‌رده‌میان بۆ ئه‌وه نه‌توانن پرۆژه ئابوورییه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن یان قه‌ول و به‌ڵێنه‌کانی هه‌ڵبژاردن وه‌دیبێنن به‌ڵام دیسان به هۆی ئه‌و پشتگیرییه‌ی کوردان له هاده‌پیان ده‌کرد، هاده‌ب ببووه جێگای متمانه‌ی به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی کوردستان. نه‌ورۆزه سه‌دان هه‌زارکه‌سییه‌کانی ئامه‌د له‌و ساڵانه‌دا نیشانه‌ی پێگه‌ی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تی هاده‌پ بوو.
ده‌ته‌په DTP
پاش هاده‌پ، پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک ده‌ته‌په دامه‌زرا. پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراتی DTP له ساڵی 2005 وه‌ک چلونۆیه‌مین پارتی له تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی دامه‌زرا. ناوه‌ندی ئه‌و پارته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ئانکارا بوو. له به‌رنامه‌ی په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌می ده‌ته‌په‌دا هاتبوو؛ “ده‌ته‌په بۆ نرخ وبه‌هاکانی سه‌رده‌می شارستانی دیمۆکراتیک وه‌ک ئازادی، دادوه‌ری، یه‌کسانی، ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و سازکردنی میکانیزمێك بۆ ئه‌وه‌ی کولتوره جیاوازه‌کان پێکه‌وه بژین، هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌دا. ده‌ته‌په، باوه‌ڕی به‌رده‌وامی به گۆڕانکاری هه‌یه و له پێناوی دیالۆگێکی یه‌کسان له نێوان شارستانی و کو‌لتوور و مرۆڤه‌کاندا له‌و باوه‌ڕه‌دایه له جیاتی سیسته‌مێکی هیرارشی- ناوه‌ندی، ده‌بێ سیسته‌مێکی هه‌رێمی و دیمۆکراتیک له به‌ڕێوه‌بردندا به‌بنه‌ما وه‌ربگیردرێ، که پێکهاته سروشتییه‌کان بناسێت و هه‌موو جۆره جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌کان ڕه‌دبکاته‌وه و له باتی ئه‌وه له نێوان نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زه‌کاندا ئازادی و یه‌کسانی مسۆگه‌ر بکات”.
ده‌ته‌په له ژێر درووشمی پرسی چاره‌سه‌ری ناسنامه‌ی کورد و گونجاندنی له یاسای بنچینه‌یی تورکیادا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی پا‌رلمانی ئاماده‌کرد و له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی مارسی ساڵی 2007دا توانی 21 کورسی له پا‌رلمانی تورکیا مسۆگه‌ر بکات. بێجگه له‌وه ده‌ته‌په توانی 53 شاره‌وانی گه‌وره و بچووک وه‌ده‌ستبخا.
ده‌ته‌په، پارتییه‌ک بوو که گرینگییه‌کی زۆری به پرسگری ژنان ده‌دا. له پێره‌وبه‌رنامه‌ی ده‌ته‌په‌دا هاتبوو ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه له نێو ده‌ته‌په و له ئاستی به‌رپرسیاتییه‌کانی ده‌ته‌په‌دا ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان به‌گه‌یننه، ڕێژی 40 له‌سه‌د. هه‌ر به‌و پێیه‌ش ده‌ته‌په یه‌که‌م پارتی بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانیدا که به‌رزترین ڕێژه‌ی ژنانی شاره‌داری له تورکیادا وه‌ده‌ست هێنا. له کاتێکدا 14 شاره‌داری ژن سه‌ر به ده‌ته‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتن، له ئاکه‌په ته‌نیا دوو ژنی شاره‌دار هه‌ڵبژێردران، له پارتی کۆماری جه‌هه‌په ته‌نیا شاره‌دارێکی ژن و له پارتی مه‌هه‌په‌ش ته‌نیا یه‌ک شاره‌داری ژن هه‌ڵبژێردرا.
دوای سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی ده‌ته‌په به‌تایبه‌تی وه‌ده‌ستخستنه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د، ته‌یوب ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پێی له دۆڕاندنی ئاکه‌په له کوردستان نا و وتی “کورد ده‌نگی به ناسنامه‌ی خۆی داوه”. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر ده‌ته‌په هه‌روا به‌رده‌وام بوو. له 26ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2008دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدا له شاری جۆله‌مێرگ، به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ته‌په داوای ئازادکردنی عه‌بدوڵا ئۆجالانیان کردبوو له لایه‌ن سه‌ردۆزگه‌ری گشتی تورکیا ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌و مه‌حکه‌مه بوونه‌وه. سه‌باره‌ت به گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر ده‌ته‌په، له لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی ده‌ته‌په‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کرا که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکوه‌زیری تورکیا ، پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاکه‌په و لاوازکردنی پێگه‌ی ده‌ته‌په به‌کار ده‌با. وه‌ک نموونه عوسمان بایده‌میر سه‌رۆک شاره‌وانی ئامه‌د ده‌یگوت به هه‌موو ئاسته‌نگییه‌ک که ده‌خرێته به‌رده‌م ده‌ته‌په ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئێمه به ئامه‌دمان کردووه، له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه ئه‌و خزمه‌ته نه‌کراوه.
ڕۆژی 14ی ئاپریلی ساڵی 2009 له 13 شاری کوردستان و تورکیا، به فه‌رمانی سه‌ردۆزگه‌ریی کۆماریی تورکیا له ئامه‌د هێرش کرایه سه‌ر بنکه و دامه‌زراوه‌کانی ده‌ته‌په. له ئاکامی ئۆپراسیۆنه‌کاندا، له یه‌که‌مین هێرشدا له ئامه‌د 37 ده‌ته‌په‌یی و له شاری مه‌ردین 29 که‌س له کادر و ئه‌ندامانی ده‌ته‌په گیران و به گشتی له هه‌موو تورکیا و باکووری کوردستان هه‌تا کۆتایی مانگی ئه‌پریل نزیک به 700 ده‌ته‌په‌یی گیرابن. له لایه‌ن سه‌ردۆزگه‌ری کۆماری له ئامه‌د له ڕاگه‌یاندراوێکدا به ئاشکرا ئاماژه به‌وه کرا که ئۆپه‌راسیۆن له دژی ده‌ته‌په، له خۆیدا ئوپراسیۆنه له دژی په‌که‌که و مه‌به‌ست لێپرسینه‌وه و لێۆڵینه‌وه‌یه له چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کانی په‌که‌که.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئاکه‌په ڕه‌چاوی ده‌کرد، هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ده‌ته‌په له کوردستان کاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به تایبه‌تی له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به قازانجی ده‌ته‌په هه‌بوو. له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا به ڕوونی دوو خه‌تی سیاسی له کوردستاندا ده‌رکه‌وت. لایه‌نی کورد و تورک که خۆیان له پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراتیDTP و پارتی دادوه‌ری و گه‌شه‌پێدانAKP ده‌بییه‌وه. دوو ئه‌ڵته‌رناتیڤی سه‌ره‌کی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی له باکووری کوردستاندان ئه‌م دوو پارته بوون و پارته‌کانی دیکه‌ی تورک ئه‌وه‌نده له کوردستاندا مارژینالیزه بوون که ئه‌وانیش له دژایه‌تی ده‌ته‌په‌دا پاڵیان به ئاکه‌په‌وه دا. به کورتی که‌مالیسته‌کان، مه‌زهه‌بییه‌کان و لیبراڵه‌کان که‌وتنه ناو به‌ره‌یه‌کی ناپیرۆز له دژی ده‌ته‌په. له لایه‌ک به گرتن و زیندانی کردن و له لایه‌کی دیکه‌ش به ڕێکه‌وتن و ساچان به‌ره‌یه‌ک له دژی ده‌ته‌په دامه‌زرا، هه‌تا لانیکه‌م هه‌ژماری ده‌نگه‌کانی ده‌ته‌په له کوردستان که‌م بکه‌نه‌وه. بۆ یه‌که‌م جار مه‌هه‌په پارتی نژادپه‌ره‌ستی تورکیا پشتگری له ئاکه‌په کرد. مه‌حمه‌د شا‌ندر به‌ڕێوه‌به‌ر و نوێنه‌ری سه‌رۆکایه‌تی مه‌هه‌په ڕایگه‌یاند که له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمیدا بۆ سه‌رکه‌وتنی ئاکه‌په له کوردستاندا چ پێویست بێ و چ له ده‌ستی ئه‌واندا بێ درێغی ناکه‌ن. به‌شێکی زۆر له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانی تورکیاش هه‌مان هه‌ڵووێستیان له به‌رانبه‌ر ده‌ته‌په‌دا گرت و له سه‌ره‌تایی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا له ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیادا بڵاوکرایه‌وه، که له به‌رانبه‌ر ده‌ته‌په‌دا تاقه ئه‌ڵترناتیڤ و جێگره‌وه‌یه‌ک که هه‌بێت ئاکه‌په‌یه و هه‌ر بۆیه ده‌بێ هه‌موو که‌سێک له هه‌موو پارتییه‌کی دیکه له کوردستان له ده‌وری ئاکه‌په کۆ ببنه‌وه.
له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئاکه‌په هێرشه پڕۆپاگه‌نده‌ییه‌کانیان بۆ سه‌ر ده‌ته‌په تیژتر کرد. ته‌یوب ئه‌ردۆغان به ئاشکرا وتی: “ئه‌وه‌ی ئێمه و سیسته‌می ئێمه‌ی قبووڵ نییه با له خاکی تورکیا ده‌ربکه‌وێ”. له هه‌لوومه‌رجێکی وادا ده‌ته‌په سێهه‌مین کۆنگره‌ی نائاسایی خۆی له ڕۆژی 4ی ئوکتوبه‌ر له شاری ستانبوڵ به به‌شداری
5 هه‌زار که‌س ده‌ستپێکرد. ده‌ته‌په له کاتێکدا کۆنگره‌ی گرت که له هه‌موو کاتێك زیاتر گوشار بۆ سه‌ر ده‌ته‌په زیادی کردبوو له لایه‌ک به سه‌دان که‌س له ئه‌ندامان و کادرانی ده‌ته‌په گیرابوون و له لایه‌کی دیکه‌ش مه‌ترسی گرتن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی پا‌رلمانی خرابۆوه سه‌ر پارلمانتارنی ته‌ده‌په.
به‌م حاڵه‌شه‌وه پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیکی ده‌ته‌په گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی له مێژووی خه‌باتی پا‌رلمانی کورد له باکووری کوردستان له مانگی مارسی 2009 تۆمار کرد. ده‌ته‌په توانی 99 شاره‌وانی به بردنه‌وه‌ی دوو ملوێن و سێسه‌د و چل‌وپێنج هه‌زار و شێسه‌د و په‌نجا و دوو ده‌نگ، وه‌ده‌ست بێنێ و له سه‌ر یه‌ک 8 پارێزگا و له‌و نێوه‌دا پارێزگای ئامه‌د 51 ناوچه و 39 شارۆچکه به‌ده‌ست بخات.
ڕۆژی 11ی دیسه‌مبر ڕۆژێک دوای ڕۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ، دادگای ده‌ستووری بنچینه‌یی تورکیا بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په‌ی دا. بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په به تێكڕای ده‌نگی هه‌ر یازده ئه‌ندامی دادگای یاسای بنچینه‌یی ئه‌رێ کرا. له‌گه‌ڵ بڕیاری داخستنه‌که‌دا؛ مافی پارێزراوی په‌رله‌مانتارێتی هاوسه‌رۆکی ده‌ته‌په و په‌رله‌مانتاری ماردین ئه‌حمه‌د تورک و، په‌رله‌مانتاری ئامه‌د ئه‌یسه‌ل توغلوک سه‌ندرایه‌وه و بۆ 37 به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ته‌په، بڕیاری قه‌ده‌خه‌کردنی کاری سیاسی درا.
داخستنی ده‌ته‌په جارێکی دیکه ڕێفۆرم و کرانه‌وه‌ی ئاکه‌په پارتی ده‌سه‌ڵاتداری خسته ژێر پرسیار. ڕۆژنامه‌کانی ئوروپایی سه‌ره‌نجێکی زۆریان دایه داخستی ده‌ته‌په و تورکیایان وه‌ک گۆڕستانی پارته سیاسییه‌کان ناودێر کرد. له دژی داخستنی ده‌ته‌په خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ده‌ستی پێ‌کرد و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌موو کوردستانی گرته‌وه. له نێو جه‌رگه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا بوو که ڕاگه‌یاندرا ئه‌ندامانی پارتی قه‌ده‌غه‌کراوی ده‌ته‌په له نێو پارتێکی دیکه‌دا که چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک پاشه‌که‌وت دامه‌زرابوو به ناوی پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی به‌ده‌په درێژه به چالاکییه سیاسییه‌کانیان ده‌ده‌ن.
به‌ده‌په BDP
پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی به‌ده‌په که له ساڵی 2008وه وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌ک له کاتی قه‌ده‌غه‌کرانی ده‌ته‌په‌دا دامه‌زرابوو، به قه‌ده‌غه‌کرانی ده‌ته‌په له کۆتایی ساڵی 2009 هه‌ر زوو که‌وته ڕۆژه‌ڤ. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په له به‌جێهێشتنی پارلمان وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی پارته‌که‌یان پاشگه‌ز بوونه‌وه خۆیان له نێو به‌ده‌په‌دا ڕێکخست، و له پارلمان‌دا مانه‌وه. ئه‌ندامانی ده‌ته‌په له سه‌ر دوای ده‌میر چه‌لیك سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی پێوه‌ندیان به به‌ده‌په گرت و به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له هه‌موو شاره‌کانی باکووری کوردستان و تورکیا چوونه نێو پارتی نوێی به‌ده‌په. 19 پارلمانتارانی ده‌ته‌په له نێو پارلمان‌دا له نێو به‌ده‌په جێیان گرت و فراکسیۆنێکیان به سه‌رۆکایه‌تی نوری یامان که ئه‌مساڵ به هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد، پێکهێنا. چه‌ند ڕۆژێک له بڕیاری چوونه نێو به‌ده‌په تێنه‌په‌ڕیبوو که هه‌ژماری 75 که‌س له شاره‌دار، پارلمانتار، و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ده‌په گیران. گیران و زیندانی کردن و هاوشانی ئه‌وه‌ش خه‌بات و کۆڵنه‌دان هه‌تا ڕۆژی ئیمڕۆش هه‌روا به‌رده‌وامه.
سیاوه‌ش گۆده‌رزی، سوید