یه‌ك دڵۆپ خوێنی مه‌ییو
به‌ئاریۆس پێشكه‌شه..
ده‌روونی شه‌ونمیی وه‌ك هه‌میشه له نێو ڕاڕه‌وه‌كه‌دا ده‌هات و ده‌چوو، ئاسمان ته‌ڵخ و دزێو ده‌هاته پێش چاو، ته‌نانه‌ت وام هه‌ست ده‌كرد من زۆر به پوچی هاتوومه بوون، گه‌رووم به‌ڵغی گرتبوو، پێم وانه‌بوو جگه له‌وه‌ی به گوێزان پێستی سه‌رم هه‌ڵبكه‌نم كارێكی تر ره‌حه‌تم ده‌كا، هه‌ر كاتێكیش سه‌رنجی كوره چكۆله‌كه‌م ده‌دا جگه له ڕشانه‌وه چی تر نازانێ ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ماری هۆشم ده‌گیرا و پێم وابوو هێنده بچووك بوومه‌ته‌وه قالۆنچه‌یه‌كی ره‌ش پێم ده‌وێرێ، له‌وێوه ده‌ستم پێكرد، ئاریۆسی كورم یانزه مانگه هه‌ناسه ده‌كێشێ، ده‌روونیش كه ده‌كاته دایكی ئاریۆس جگه له هاتوچۆكردن و جار جاره له من ڕوانین و زۆرینه‌ی كات فریودانم چی تر نازانێت ، ئه‌و هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر لا بیكێڵم ، كه‌چی من پێمخۆشه وه‌كو كه‌ر بچه‌مێته‌وه و سواری بم …(كاڵبووه‌ته‌وه) له ڕاستیدا ئه‌م تلیاكه بۆ من بووه‌ته هه‌موو شت هه‌رچی تۆ ئاره‌زووی ده‌كه‌ی له كاتی كێشانیدا دێته پێش چاوت، مامۆستا په‌پووله.. بڕوات بێت ئه‌گه‌ر یه‌ك جار تاقی بكه‌یته‌وه هه‌رگیز به‌و جۆره سه‌رزه‌نشتم ناكه‌یت، دایه‌ره‌ی پۆلیس چه‌ند جارێك هاتوونه سه‌رم به‌لاَم هیچیان پێنه‌كراوه ئاخه‌ر ڕه‌نگه ناوبانگی گرووپی مانگی سپیت بیستبێت، ئه‌و گروپه‌ی زۆر جار به خوێنخۆره‌كان ده‌ناسرێنه‌وه ، له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان بنكه و باره‌گایان هه‌یه ، ئه‌وان به‌رده‌وام پشگیری من ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆوه من خاوه‌نی چل و یه‌كه‌مین قه‌تڵم بۆ ئه‌وان، و له پێناو هه‌ندێ تلیاكدا، مامۆستا په‌پووله… داوات لێده‌كه‌م جارێكی تر نه‌یه‌یته ده‌ره‌وه چونكه سه‌رده‌سته‌ی گرووپ زۆر ئاره‌زووی گا..ك..ی هه‌یه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تۆدا، جا ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ بزانی مێرده‌كه‌ت بۆ كوژراوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، بۆ ته‌رمه‌كه‌یشی من ناتوانم پێت بڵێم، یان ئه‌وه‌ی هه‌ر بۆی مه‌گه‌ڕێ، چونكه به‌ڕاستی دوای كووشتنی شتێك نه‌مایه‌وه به ناوی جه‌سته‌وه، من خۆم جگه له سه‌ر بڕینه‌كه‌ی هیچی تریان پێنه‌سپاردم، به‌لاَم ئاگام لێ بوو كه به چه‌قۆ گۆشته‌كه‌یان پارچه پارچه ده‌كرد په‌نجه‌یان به‌گاز ده‌پچڕی، ده‌عباكه‌یان به ئاگر سووتاند، ئێستایش تۆ هاتوویته ماڵه‌كه‌م ده‌بێت له جیاتی مێرده‌كه‌ت مناڵه‌كه‌م ببه‌یت بۆ خۆت چونكه من پێویستم به‌و مناڵه نییه، ژیان ئه‌وه‌نده پووچه ده‌بێت ته‌نها پێویستت به خۆت بێت، له‌م ڕۆژانه‌دا داوای كوشتنی سه‌رۆكی شاره‌وانی رانسۆ و ڕفاندنی ژنه‌كه‌یان لێكردم، ئه‌و كاره‌م كرد تۆ ده‌زانی؟ ئه‌وه من بووم، له‌سه‌رتۆ پێویسته ئه‌گه‌ر بێهوده‌یت گه‌یشته ئه‌وه‌ی له منداڵه‌كه‌ت بێزار بوویت بیكوژیت ، قونی به چه‌قۆ هه‌ڵبدڕه ، ته‌عزیبی به ته‌عزیب.. تێده‌گه‌یت!! ، من تا ئێره له ناوڕاستی بێهوده‌یی و ژیانژیاندام، ئه‌وه‌ی منی هێشتۆته‌وه ده‌روونی هاوسه‌رمه كه وام لێ ده‌كات بخۆمه‌وه ، بكوژم ، ئاخر بیرم نه‌چێ ده‌روونیش وه‌ك هه‌موو ژنێك ژنه….!!، وه‌ك ده‌بینی من ئێستا لاوازم تۆ ده‌توانیت وه‌ك سه‌گ بمتۆپێنی، له ڕاستیدا من له‌وه‌ته‌ی هه‌م لاوازم، دونیاش هه‌ر به‌و جۆره ده‌بینم كه ده‌یبینم، ڕۆژگارێكی زۆر من خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانی مه‌شوی بووم، ئه‌و پیاوه زۆر سه‌رنجراكێشه .. پێم وابوو ته‌نها من ده‌توانم ئه‌و پیاوه مه‌زنه بخوێنمه‌وه، له لاپه‌ره 500ی دیوانه‌كه‌یشیدا ناوی من زۆر به شاراوه‌یی هاتووه، به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دڵۆپه خوێنه مه‌ییوه به شوشه‌ی سه‌عاته‌كه‌مه‌وه زۆر سه‌یر قه‌تماغه‌ی دابوو، گیرام و له‌وێ ئه‌وانم ناسی، جا ده‌مه‌وێت تۆیش بێیته نێو گرووپه‌كه‌مانه‌وه، به‌رامبه‌ر خوێنی مێرده‌كه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌پێناو خوێنی خووشكه‌كانم به مێرده‌كه‌ی تۆوه خاوه‌نی چل و یه‌كه‌مین قه‌تڵم.
(به ڕاستی مامۆستا په‌پووله ببوه به‌رد،ئیدی ده‌ستی دایه جانتاكه‌ی و چه‌قۆیه‌كی چكۆلانه‌ی ده‌رهێناو ده‌ماری ملی به نوكی چه‌قۆكه‌ی ته‌قاند و له‌و شوێنه‌دا كه‌وت كه من سه‌یری ده‌روونی هاوسه‌رم ده‌كرد و ده‌شمڕوانییه ئاریۆس كه زۆر له‌سه‌ر خۆ ده‌ڕشایه‌وه)…
پێم وابێت هیچی دی نه‌نووسم باشتره، چوونكه ئه‌وه‌نده به‌سه كه به‌یانم كرد.
“ئه‌مه ده‌قی یه‌كێك له‌و دوو نامه سه‌یره بوو، كه له‌باوكمه‌وه بۆم به جێماوه هه‌تا ئێستایش من تێناگه‌م بۆچی رووداوگه‌لێكی له‌و جۆره‌ی ژیانی نووسیوه‌ته‌وه و پێشكه‌شی منی كردووه، ئه‌وه‌ی لای منیش جێگای سه‌رسوڕمانه ئێستا و زیاتر له مناڵیم ده‌ڕشێمه‌وه..”
تێكۆشه‌ر خالید