ڕووانینێكی تر بۆ ڕۆمانی سووكه‌ڵه‌یی له‌تاقه‌ت به‌ده‌ری بوونی میلان كۆندێرا
(شته‌كان یان وشه‌كان له قامووسی موزیكی هه‌ر كامیاندا مانایه‌كی تری هه‌یه)
به‌ر له‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ڕۆمانه‌كه بكه‌م،ده‌مه‌وێت به‌كاك”عه‌تا نه‌هایی” بڵێم دوور و نزیك ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه‌ی من په‌یوه‌ندی به جۆری خوێندنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و نیه كه له كۆتای ڕۆمانه‌كه‌دا نوسیویه‌تی،یانیش هه‌ر یه‌كێكمان قسه‌یه‌ك بۆ گوتن ده‌رباره‌ی ڕۆمانه‌كه ده‌كات هه‌روه‌ك چۆن زۆر و كه‌م ده‌رباره‌ی ڕۆمانه‌كه نوسراوه و ده‌نوسرێت.
ڕۆمانی”سووكه‌ڵه‌یی له تاقه‌ت به‌ده‌ری بوون”ی ڕۆمان نوسی چیكی “میلان كۆندێرا” كه عه‌تا نه‌هایی و ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م وه‌ریانگێڕاوه،هه‌ستی چێژی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی میلان كۆندێرا وام لێده‌كات له‌وه تێبگه‌م ئامانه‌تی وه‌رگێڕان له‌م ڕۆمانه‌دا وه‌ك خۆی پارێزراوه و گه‌ڕان به‌دوای چه‌ند سه‌رچاوه‌ی جیاوازیش بۆ گرێدانه‌وه‌ی به‌شه پچڕاوه‌كانی ڕۆمانه كه ئه‌م ڕاستیه‌ی وه‌رگێڕی بۆ خوێنه‌ر سه‌لماندوه.
هه‌ندێك خوێنه‌ری ڕۆمان ئه‌وكاته دووچاری پچڕان و دابڕان ده‌بن وا تێده‌گه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌یه شێوازی داڕشتنه‌كه پچڕ پچڕه یان
پچڕانی تێكه‌وتوه،ئاڵۆزی زمان و قوڵی فكر و ئه‌ندێشه‌ی نوسه‌ر پشتگوێ ده‌خات خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه به ئه‌ركی ڕۆشنبیری خۆی نازانێت،به‌مه‌ش بیانویه‌ك ده‌سگیر ده‌بێت بۆ ڕاكردنی خوێنه‌ر له ده‌قی قوڵ،بۆیه خوێنه‌ر له چێژی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی قوڵ و داهێنانی پڕ له فكر و مه‌عریفه بێبه‌ش ده‌بێت،بۆ ئه‌م هۆكاره‌ش به‌ر پرسیار ده‌قه‌كه نیه به‌ڵكو خوێنه‌ر خۆیه‌تی به وه نازانێت كه فكر و ئه‌ندێشه‌ی قوڵ له ناو ده‌قدایه،نه‌ك خه‌یاڵی ئه‌و،ئه‌گه‌ر تۆ ده‌قێكی جیاواز نه‌خوێنیته‌وه جیاوازی بیركردنه‌وه‌یتۆ و نوسه‌ر چیه؟،ده‌بێ خوێنه‌ر هه‌وڵ بدات خۆی له ڕاهات و چه‌ق به‌ستوی بارگرتنی به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئاسان و تێپه‌ڕ ڕزگار بكات،بۆ نمونه هه‌ندێك بابه‌تی ناو هه‌ندێك گۆڤار و ڕۆژنامه له جیاتی خوێنه‌ر و رۆِشنبیری جدی دروست بكات،خوێنه‌ری كوشنده دروست ده‌كات خانه‌كانی تێگه‌یشتن له مه‌عریفه وێران ده‌كات نایه‌ڵێ هزر سود له بابه‌تێكی فكری وه‌ربگرێت بۆیه خوێنه‌ر ناتوانێت هیچ ده‌قێكی قوڵ بخوێنێته‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌كیش بۆ ده‌قه‌كان بكات.بۆ نمونه “سابینا” له سامان و میراتی باوكی ته‌نها كڵاوێكی لێوارداری هه‌ڵبژاردبوو،ئاشقبازی و ده‌ست له ملانێیی وروژێنه‌ر وا له خوێنه‌ر ده‌كات بوروژێت و خۆی له ڕابردوو سحری مانه‌وه‌ی كڵاوه‌كه له بیر بكات،هه‌روه‌ك چۆن “فرانز” له‌و مانایه تێنه‌ده‌گه‌یشت كه سابینا كڵاوه خڕه لێوارداره‌كه‌ی له سه‌ر ده‌كرد، “ده‌تگوت به‌زمانێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه كه نایزانێت”
هه‌ندێك خوێنه‌ر و هه‌ندێك ده‌ق و كڵاوه‌كه‌ی سه‌ری سابینا له‌گه‌ڵ فرانز جیاوازیان نیه،چونكه
“شته‌كان یان وشه‌كان له قامووسی موزیكی هه‌ركامیاندا مانایه‌كی تری هه‌یه”. بۆیه هیچ ده‌قێك خه‌راپ نیه ئه‌وه خۆمانین خه‌راپین چاك ده‌قه‌كه‌مان نه‌خوێندۆته‌وه و نامانه‌وێ له‌وه تێبگه‌ین ده‌بێ خۆمان چاك بكه‌ین،هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌كات ڕه‌خنه‌ی خه‌راپ له ده‌قی چاك بگرین ڕه‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان به ڕوخانی خۆمان بزانین،ئه‌گه‌ر تۆ ده‌قه‌كه‌ت پێ باش نیه بۆچی ده‌یخوێنیته‌وه؟،ده‌ق بۆ كێ و چۆن نوسراوه؟ قابیله نوسه‌ر ده‌قی خه‌راپ بۆ خوێنه‌ری چاك بنوسێت!،ئه‌ی بۆ خوێنه‌ری هه‌یه؟ بۆ دوای له چاپ دانی چه‌ندین جار چاپ ده‌كرێته‌وه و بۆ چه‌ند زمانی جیاواز كاری وه‌رگێڕانی بۆ ده‌كرێت؟.له‌م باره‌یه‌وه”ڕه‌شید بن حدو”ده‌ڵێ(ده‌ق بریتیه له پرۆسه‌یه‌ك،كه نوسینه‌وه‌ی تێدا
ده‌خوێندرێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی تێدا ده‌نوسرێته‌وه1).به‌گشتی خوێنه‌ری باش ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌قێك ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست ده‌كات ورده ورده چرۆی بیری نوێ له مێشكی‌دا ده‌پشكوێ
. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای لێده‌كات به خۆی نه‌زانیوه به‌شێكی زۆری ده‌قه‌كه‌ی به‌رده‌ستی خوێندۆته‌وه. خوێنه‌ری باش له‌گه‌ڵ ده‌قی چاك وه‌ك هاتنه دنیای منداڵێكه پرسیار له شتێك ده‌كات كه‌س په‌ی به زانینی نه‌بردوه ئه‌و ده‌یه‌وێت بیزانێت،كه‌واته خوێنه‌ری ڕۆمان پێویسته ئه‌وه بزانێت كه”ڕۆمان دانپیانانی نوسه‌ر نیه،به‌ڵكو پشكنینی ژیانی مرۆڤ له ناو داوێكه كه پێیی ده‌گوترێت دنیا”.له نێو
ئه‌م رۆمانه‌دا مرۆڤ نازانێت بۆچی سه‌رسامی شتێكه یان چێژ به‌خشه بۆی كه خۆی خاوه‌نیه‌تی،له‌ش و لار ئایا بۆیه مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات له به‌ر ئه‌وه‌یه شاراوه‌یه،شوێنه به ده‌ره‌وه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ وه‌كو ڕوخسار و ده‌ست و قاچ كه هه‌میشه به‌ده‌ره‌وه‌یه ئه‌گه‌ر
شاراوه‌بێ ئایا وروژێنه‌ر و مایه‌ی سه‌رسامیه؟،ئه‌ی چی ڕو ده‌دات وه‌كو “عباس مه‌عرووفی پێمان وا بێت “خۆ دنیا ناڕمێت،با له‌مه‌ولا ده‌م و چاومان داپۆشین و ناو گه‌ڵمان به‌ده‌ره‌وه بێت-2″له‌ش و لار ئایا بۆ مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات؟،ئه‌ی كه‌له‌جوانی و ناشیرینی له‌ش ولار هه‌موومان هاوبه‌شین،ئایا بۆ به جوانی سه‌رسامین بۆ ناشیرینی ئه‌و هه‌سته‌مان نیه؟.ئه‌ی خانمه به‌ڕێزه‌كه‌م پێویسته ئه‌وه بزانیت كه”له‌ش و لاری تۆش وه‌ك له‌ش و لاری هه‌موو ژنێكی تره”
كه‌واته سه‌رسامی مرۆڤ بۆ له‌ش و لارله‌چیدایه هۆكارو پاڵنه‌ری ئه‌و سارسامیه چیه،چێژه یا هه‌سته،بۆنه یا تامه؟.عه‌شقه یا درۆیه.
ڕوداوه‌كانی نێو ئه‌م ڕۆمانه جگه له خه‌باتی گه‌لی چیك دژ به سوپای ڕوس،ئێرۆتیكانه‌یه ئاشقبازی دكتۆرێك ده‌كاته شوشه شۆر.
خیانه‌تی هاوسه‌رێتی ، ڕاستگۆی نێوان ژن و پیاو ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه،ئه‌گه‌ر تۆ خوێنه‌ری ئه‌م ڕۆمانه بیت پێم وایه یه‌ك جار
وه‌ك من پێت وا ده‌بێ”تۆماس” “ته‌نیا وه‌كو پیاوێكی ڕه‌به‌ن ده‌یتوانی به ڕاستی خۆی بێت”به‌ڵام به‌رده‌وام پێت وایه ئه‌و ڕاستگۆییه
هه‌ر وه‌ك گووتمان بۆ جارێك بوو به‌س.له یه‌ك كاتدا پیاو ناتوانێت ئاشقبازی دوو دڵدار به دڵێك بكات له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا راستگۆبێ،چونكه عه‌شق درۆیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وه له‌گه‌ڵ ژن‌دا ده‌یكات.
تۆماس “كاتێك ترێزای له باوه‌ش گرت،بیریكرده‌وه ئیتر توانای هه‌ڵگرتنی عه‌شقی ئه‌وی نییه”یا خود عه‌شقه درۆینه‌ی فرانز كه
“ئه‌و له‌و كاته‌وه له‌گه‌ڵ سابینا ئاشنا بوه،له درۆدا ده‌ژیت”ئه‌و درۆیه‌ی كه له‌گه‌ڵ “ماری كڵۆد”ی كرد.
“ئه‌وه‌ی كه خۆی پێشكه‌ش به كه‌سێكی تر ده‌كات ده‌بێ وه‌كو سه‌ربازێكی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دراو چه‌كه‌كه‌ی خۆی فڕێبدات”
فرانز ئه‌و سه‌ربازه نه‌بوو چه‌كی دڵی فڕێبداته به‌ر پێیی عه‌شقی ماری كڵۆد،ئه‌و یاسایه‌شی پێشێل كرد كه
“له نێوان هه‌موو جووته دڵدارێكدا،زۆر زوو ڕێسایه‌ك بۆ یاریكردن داده‌مه‌زرێت” كه‌واته
“هیچ مرۆڤێك ناتوانێ خه‌ڵاتی عه‌شقێكی بێگه‌رد به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.ئه‌وه ته‌نیا ئاژه‌ڵه كه ده‌توانێ كاری وا بكات،چونكه له به‌هه‌شت ده‌ر نه‌كراوه”.
باسی ئه‌وه‌مان كرد پیاو ڕاستگۆ نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت له‌یه‌ك كاتدا ئاشقبازی دوو دڵدار به دڵێك بكات،به‌ڵام ترێزا له‌گه‌ڵ خۆی و بۆ جه‌سته‌ی خۆی وه‌ك هه‌ر ژنێك ڕاستگۆ بوو بۆ تۆماسیش ده‌ژیا نه‌ك ئه‌ندازیاره‌كه “به‌وه‌س واس و وردبینیه‌وه ئاگای له ڕوتی خۆی بوو،شه‌رم و حه‌یای به پێوه‌ری ڕێزگرتن له له‌شی خۆی ده‌زانی”دژی ئه‌و قسه‌یه‌ش بو كه خانمی وێنه‌گر ووتی “تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌ر مێرده‌كه‌ت بژی،ئیتر ژیانت هی خۆت نیه”به‌ڵام ترێزا ده‌ڵێ “ژیانی من له‌مێرده‌كه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت”.
له نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا،به هه‌مان شێوه‌ی كڵاوه‌كه‌ی سابینا تێنه‌گه‌یشتن له”ڕوتی”خۆرئاو و “خۆداپۆشین”ی خۆرهه‌ڵات هه‌یه، باسكردنی له‌م نویسینه‌دا كه‌م بایه‌خ نیه،به‌ڵام قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت.ڕوتی و خۆداپۆشین نه‌ك هه‌ر له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان له ژیاری خۆرئاواش باسێكی گه‌رمی گفتوگۆ‌و بیر‌و ڕا جیاوازه‌كانه،كه له بۆ ماوی كلتوری نه‌ریت پارێزه‌كان ئه‌و سلبیاته دوا كه‌وتوه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه كه هزری داته‌پیو فشارێكی به هێز بێت نه‌وه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵنه‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری یاسا جه‌نگڵیه‌كان.ئه‌و كات مرۆڤ له یاساكانی خێزان ڕا ده‌كات كه ئازادی جوڵه و جل و به‌رگ له‌ناو ماڵ به مه‌رگی خۆی ده‌گات
. هه‌ر وه‌ك ترێزا “هێزی ڕۆیشتن له‌و ماڵه و به جێهێشتنی له خۆیدا دۆزیه‌وه”
ئه‌م ڕۆمانه وا له خوێنه‌ر ده‌كات گومان له عقڵی مرۆڤی ئه‌وروپی نه‌كات،هه‌میشه پێیی وا بێت مادام له ڕۆژگاری دادگاكانی پشكنین كه گۆشتی له ئێسقانه‌كان داده ماڵی،مرۆڤ توانستی داهێنانی هه‌بو،بێگومان پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆشگوزه‌رانی ئه‌وروپا هه‌موو گومانه‌كان ڕاده‌ماڵێ.بوونی نمونه‌ی جوانی ئه‌وروپی كه بوونێكی جوانیان به سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌خشیوه،هه‌روه‌ك فرانز گووتی “له ئه‌وروپا هه‌میشه به‌ر له هه‌ر كارێك،بیر له جوانیه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.هه‌میشه فكرێكی ستاتیكی و پلانێكی درێژ ماوه هه‌بووه”.له نمونه‌ی پلانی بیر و فكری كه‌سانی داهێنه‌ر و خاوه‌ن سه‌لیقه و سه‌رسوڕهێنه‌ركه هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌و كیشوه‌ره ئه‌وروپیه‌ن وه‌ك نیچه‌و تۆڵستۆی و ئه‌فلاتون و پیكاسۆ و بتهۆڤن و سبایستان باخ و پارمنید و سۆفۆكڵ. بنلادن و عمره كوێری سه‌ركرده‌ی تالیبان و شێخ زانا و جه‌لاده‌كانی خێڵی حمه و محمد عه‌تا و ئه‌یمه‌ن زه‌واهێری و ئه‌و به‌چكه دیكتاتۆرانه‌ی ئێستا حاكمی داهێنانی تیرۆرن نمونه‌ی مرۆڤی خۆرهه‌ڵاتن.
به‌ڵام سابینا ده‌ڵێ”ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م جوانیه به‌ویست و خواستی كه‌س نیه.ده‌كرێ بڵێین جوانیه‌كی ڕێكه‌وته.ئه‌م جوانیه، به‌ر له‌وه‌ی كۆتایی پێبێت و وون ببێت،بۆ چه‌ند ساتێك ده‌مێنێته‌وه،به‌ڵام به‌ڕێكه‌وت.جوانی ڕێكه‌وت،دوا قۆناغی مێژوی جوانیه”
دوا جار ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی هه‌ر خه‌ریكی باسكردنی سلبیات و ئیجابیاتی ڕووتی و خۆداپۆشینین نازانین به كامیان جوانتر و قایلین.هه‌روه‌ك مرۆڤی ئه‌وروپی به‌ڕوتی جه‌سته‌ی خۆی قایله بۆیه جوانتره.
“له‌شی ڕووت وه‌ك سروشته،هه‌مووشتێكی سروشتیش جوانه”
1-“ڕێبازه‌كانی خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌كردنی ده‌ق”
ئاری عسمان خه‌یات،سایتی ده‌ستور نێت
2-“به‌شێك له مانیفێستی سێیه‌می وێران”
ژماره”6″ی كۆواری “وێران”
به‌نگین پیرۆت نوری/چوارقوڕنه