بۆ … گڵۆباڵێزم و گڵۆباڵیزه‌کردن؟
تا ئێستا زاراوه‌ی (گڵۆباڵیزم) نه‌یتوانیوه له پێناسه‌یه‌کی گشتگیر‌و ده‌ڵه‌مه‌و پێگه‌یشتوودا گوزارشت له شوناسێ ئایدۆلۆجی و بنه‌مافکیره‌کانی خۆی بکات. بۆیه‌شه ناتوانرێ. به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و مه‌نهه‌جیانه ڕاڤه‌ی ئه‌و ڕووداو گۆڕانکاری و پێشهاتانه‌ی له جیهان رووده‌ده‌ن بکرێن. جیهانی کردۆته دووبه‌ش، له‌نێوان ئاینده‌ی گه‌ش و روناک وه ئاینده‌یکی تاریک و شیواوو تێکچوو. ئه‌مه‌ش بۆ ناکامڵی و سه‌قه‌تی پڕۆسه‌که ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵکوبۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که ئه‌م پڕۆسه‌یه ره‌هه‌ندو پێوه‌رو سێکته‌ره‌کانی ئه‌وه‌نده زۆرن، که‌ناتوانرێ ئه‌م هه‌موو لایه‌نانه له پێناسه‌یه‌کی گشتگیردا کۆبکاته‌وه.
بۆنموونه، هه‌ر ئێستا گه‌ر بته‌وێ بزانیت (گڵۆباڵیزم) چییه، گوزه‌ریك به‌ناو پێگه‌ی گۆگڵ دابكه و‌كلیكێك له‌سه‌ر زاراوه‌ی (گڵۆباڵیزم) بکه ، نزیكه‌ی ( ملیۆنێک و 140 هه‌زار) پێناسه‌و پێگه‌وناونیشان ولاپه‌ره‌و بۆچوونمان ده‌خاته به‌رده‌م. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ووشه‌ی گڵۆبالیزه‌كردنیش بکه‌ین (14 ملیۆن و 100 هه‌زار) پێگه‌و ناونیشان و لاپه‌ره‌مان ده‌داتی!!
هه‌روه‌ک دکتور حاتم عوسمان له کتێبی (العولمـة والثقافة) پێناسه‌یه‌کی جوانی خستۆته روو کاتێک ده‌ڵێت( گڵۆباڵیزم ئێستا به‌مانای هه‌موو شتێک دێت، به‌ڵام به‌ته‌نیا مانای هیچ شێکی به‌رچاو ناگایه‌نێ).
به‌ڵام ده‌توانی به‌جیاتاڕاده‌یه‌ک پێناسه‌ی بنه‌ما فکیری و فه‌لسه‌فیه‌کانی هه‌ندێ بوار‌و سێکته‌ری ئه‌و پڕۆسه‌یه لێک بکه‌یته‌وه، به‌تایبه‌تی له لایه‌نه ئابووری و بازرگانی و ژینگه‌و په‌یوه‌ندیه‌کاندا (کۆمنیکه‌یشن).
به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌م کێماسی و نابه‌رچاووڕوونیه‌ی له‌سه‌ر پڕۆسه‌که‌و زاراوه‌که هه‌یه، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که گڵۆباڵیزم تا ئێستا نه‌بووته ئایدۆلۆجیا، یائایدۆلۆجیایه‌کی نیه. که له‌وێوه‌وه پێناسه‌ی شوناس‌و بنه‌مافکیری وفه‌لسه‌فی وشێوازی سیسته‌مه‌که‌ی بکات. به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه بێ بنه‌ماو بێ روئیای سیاسی و فکیری نیه‌و وه‌ک دۆمه‌ڵان سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه. تائێستا ئه‌م پڕۆسه‌یه چه‌ند دیارده‌یه‌ک و بنه‌مایه‌کی وه‌ک دیڤاکتۆ (ئه‌مری واقع) کردۆته کۆڵه‌که‌ی خۆی. که‌توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌ک پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندو خۆناساندنی خۆی پێ خۆشتروساناتر بکات و سه‌ره‌تای نه‌خشه‌ی رێگای خۆی له چوارجیوه‌ی ئه‌و پڕاکتیزه‌کردندا دابڕێژێ. به دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگاوشێوازی حوکم وژیانی تاکه‌کان، به‌لیبڕالیکردنی (ئازادکردنی) بواره‌کانی ئابووری و بازرگانی و بازار‌و هێزی کار‌و گواستنه‌وه‌ی زانیاری و دامه‌زراوه پیشه‌سازیه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و نه‌قابه‌کان و واڵاکردنی سنووره‌کان له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌و هێزی کار‌و کاڵاکان. توانیووه‌یه‌تی ژیان به‌به‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا بکات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمان و مایه‌ی تێڕامان و لێکدانه‌وه‌یه، ئه‌م کۆڵه‌کانه نه‌بوونه‌ته مایه‌ی بنه‌مایه‌کی توکمه‌وچه‌سپاو بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه. چونکه ڕۆژله‌دوای ڕۆژ کێماسی وکه‌موکورتیه‌کانی ئه‌وکۆڵه‌کانه له‌زۆر شوێن بۆته مایه‌ی ڕێگری و چه‌قبه‌ستاندنی پڕۆسه‌که! بۆچون و لێکدانه‌وه‌کان و ڕافه‌کانی دوێنێ بۆ دیموکراتی و لیبرالیزم، کۆنبوونه‌و و جیاوازن له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی ئه‌مڕۆی ناو پڕۆسه‌که بۆ دیموکراتی و لیبرالیزم! بۆیه سه‌یر نیه بپرسین بڵێین کام دیموکراسی و کام لیبرالیزم؟ ئه‌و دیموکراسیه ته‌قلیدو باوه‌ی که‌به‌ناوی زۆرینه وپێشێلکردنی مافی که‌مینه بریار ده‌دات، که به‌شێوازێکی تری دیکتاتوریه‌ت داده‌نرێ و به‌رگی دیمکوراسیه‌تی له‌به‌رکردووه و به‌شێکی کۆمه‌ڵگای سه‌قه‌ت و ده‌سته‌مۆکردووه، که پێوانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌و دیموکراتیه بوترێت دیموکراتی تۆتالیتاری (گشتگیر- شمولی). که‌به‌ڕێگای سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی کۆمه‌ڵگاو تاکه‌کان داده‌گرێ و ده‌یانخه‌سێنێ؟ یانیش دیموکراسیه‌کی لیبڕالانه، که‌زۆرینه ده‌توانێ حکومڕان بێ، به‌ڵام ناتوانێ خاوه‌نی بڕیار بێ، به‌بێ کۆگشتیه‌ک و ڕه‌زامه‌ندی به‌شی هه‌ره زۆری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ.
هه‌روه‌ها ئابووریه لیبڕالیه‌که‌ی ئاده‌م سمیثیش،که له‌چوارچیوه‌ی داننان به‌سنووره‌کان و بوونی ده‌وڵه‌ته‌کان قه‌تیسی خواردبوو،که‌نه ده‌توانراو نه‌ده‌کرا پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردن به‌ره‌وپێش بچێت و ده‌ڵه‌مه‌بێ! بۆیه له‌م قۆناغه‌ی پڕۆسه‌که‌دا له‌دایک بوونی بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی (لیبڕالی نوێ) سه‌ره‌تای گه‌شه‌سه‌ندن وبڵاوه‌پێکردنی دامه‌زراوه پیشه‌سازیه‌کان بوو به‌ده‌وری جیهاندا. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای بێ ده‌سه‌ڵاتکردن ولاوازکردنی مانای ده‌وڵه‌ت و سنوره‌کان بوو.
به‌واتایه‌کی تر ئه‌م پڕۆسه‌یه تا ئێستا له‌سوڕی کامل بوون و پێگه‌یشتنه، نه‌گیشتۆته قوناغی کامڵ بوون و ده‌ڵه‌مه‌بوون. ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی تری هه‌یه، که ئادیۆلۆجیاو سیسته‌م بۆچوونه‌کان به‌رده‌وام له‌گۆڕاندان و به‌دووری مه‌گرن که له‌چه‌ند ساڵه‌ی داهاتوداده‌یان پێوه‌رو پێوانه‌ی نوێ بۆ بیر‌و هزرو سیسته‌م و زاراوه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه سه‌رهه‌ڵبدات!!
به‌ڵام لێره پرسیارێکی جدی له‌به‌ر ده‌ماندا سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه. کاتێک گڵۆباڵیزم بوو به ئایدۆلۆجیایه‌کی گشتگیر وه‌ک کۆمۆنیزم و که‌پیتاڵیزم وناسیۆنالیزم.. دیسانه‌وه ئه‌ویش گۆڕی خۆی بۆخۆی هه‌ڵناکا؟ ئایا دیسانه‌وه نابێته مایه‌ی سه‌ره‌تای فه‌ناکردنی خۆی؟ ئه‌مه پرسیارێکه که‌وامان لێده‌کات به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئه‌و مه‌ترسیه دابین، که‌دیسانه‌وه پێوه‌روپێوانه‌و یاسا‌و ڕێسا‌و بۆ بیرکردنه‌وه‌کان‌مان و هه‌ڵسکه‌وت و ئازادیه‌کانمان و جۆری ژیان وگوزارانمان دابندرێ و سنووردار بکرێت و له‌قالب بدرێین و مرۆڤێکی دۆگما‌و به‌به‌غاییمان لێده‌ربێنن؟ ئه‌گه‌ر واشنه‌بێت ده‌بێت به‌رده‌وام له‌بازنه‌یه‌کی داخراودا بخولێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له ڕووداو پێشهاته‌کان بکه‌ینه‌وه، ترسی له‌ده‌ستدانی ژیان گوزه‌ران ونادیاری چاره‌نووسمان ببێته خه‌می ڕۆژانه‌مان؟
بێ شک ئه‌م دڵه‌ڕاوکیه‌و ناڕۆنیه زۆر به‌زه‌قی خۆی نیشانده‌دات له‌نێوان لایه‌نگرانی گڵۆباڵیزم و دژه‌کانیدا. ئه‌م ناکۆکیی و ململانیه ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ئایدۆلۆجی و سیاسی نیه، به‌ڵکو ئاسته فه‌لسه‌فیه‌که‌شی گرتۆته‌وه. بۆنموونه ئه‌ودووبۆچوونه جیاوازه‌ی له‌نیوان هه‌ردوو فه‌یله‌سوفی سه‌رده‌می گڵۆباڵیزم. (فرانسیس فۆکۆیاما، کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ) و (سامویل فلیپس هونتنگتون، ململانێی شارستانیه‌کان) هه‌یه، نموونه‌ی زه‌قی ئه‌و ململانێیه‌یه، که له‌نووسینی داهاتوودا ده‌یخه‌ینه ڕوو.
(ماویه‌تی)
dilshad.majeed@gmail.com