
سیکۆلاریزم چییه؟
بۆ یه‌که‌مینجار سیکۆلاریزم له ئه‌وڕوپادا سه‌ریهه‌ڵدا. سیکۆلاریزم گرێدراوه به سه‌رهه‌ڵدانی ئاره‌زووه نوێیه مرۆڤاتییه‌کان به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه کۆنه مرۆڤاتییه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست. له‌سه‌دده‌کانی ناوه‌ڕاستدا ئاره‌زووی مرۆڤه‌کان سازکرابوو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هه‌شت و ئاگر، رزگاربوون له ئازاری دونیا و شادمانی له دوای مردن. ئه‌م ئاره‌زووانه به سه‌رهه‌ڵدانی ئاره‌زوو و مه‌یله ئینسانیه‌کان و باشترکردنی هه‌ڵومه‌رجی مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێک که گرنگی به کارووباری خه‌ڵک بدات، وورده وورده شوێنپێیان له‌ق بوو. به واتایه‌کی‌تر وورده وورده ئه‌و باوه‌ره زاڵبوو که نایه‌کسانی و نادا‌دپه‌روه‌ری له کۆمه‌ڵگادا پێدراوێکی سروشتی و حه‌تمی و ئیڕاده‌ی خوایی نییه و ده‌کرێ کۆمه‌ڵگان باشتر بکرێن. لێره‌وه‌بوو زانسته کۆمه‌ڵاتییه‌کان وه‌ک زانستی سیاسی، زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ریانهه‌ڵدا. هه‌موو ئه‌مانه به‌رهه‌می گه‌شه‌کردنی بینین و مه‌عریفه‌یه‌کی نوێ بوون، که ده‌ڵێ ئایین به‌شێکه له باوه‌ڕی تایبه‌تی تاک و گڕووپه‌کان و کلیلی باشترکردنی هه‌ڵومه‌رجی ژیانی مرۆڤه‌کانی له‌سه‌ر زه‌وی پێنیه‌و، بۆیه ده‌بێ به‌ڕێوبردنی کارووباری کۆمه‌ڵگاکانی سه‌رزه‌وی پشتببه‌ستێ به بیر‌و عه‌قل‌و گفتووگۆ، وه هه‌روه‌ها یاسا‌و بیرۆکه‌کان چاککردن‌و زیادکردنیان بۆ بکرێ به گوێره‌ی ڕاده‌ی مه‌عریفی و ووشیاری مرۆڤایه‌تی. بۆیه‌ش سیکولاریزم به‌شێکه له به‌رهه‌می شۆرشی سیاسی مۆدێرنیزم‌و به‌شێک نییه له ئایین. ڕاستییه‌که‌ی سیکۆلاریزم و مۆدێرنیزم دوو ڕووی یه‌ک دراون و هه‌رچه‌ند سیکۆلاریزم جێگیرببێ ئه‌وه‌نده ده‌توانرێ بێلایه‌نی ده‌وڵه‌ت بپارێزرێ. سیکۆلاریزم گۆڕینی فه‌رهه‌نگی ئایینی به فه‌رهه‌نگێکی‌تر نییه، به‌ڵکو جیاکردنه‌وه‌یه‌تی له ده‌وڵه‌ت و جێگیرکردنی سه‌روه‌ری و هه‌ژموونی ده‌وڵه‌ته. به‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕوحی و ده‌سه‌ڵاتی زه‌مه‌نی له یه‌کتر جیابکرێنه‌وه، به‌و ڕاده‌یه زه‌مینه خۆشده‌بێ بۆ ئازادی و یه‌کسانی له‌نێو هاووڵاتیان. ناکرێ قسه له‌سه‌ر مۆدێرنیزم بکرێ به‌بێ سیکۆلاریزه‌کردنی لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگا، که نزخ ده‌دات به فیکر‌و عه‌قل‌و گفتووگۆ و ڕاگۆرینه‌وه. هه‌تا کۆمه‌ڵگا پشت به زانسته نوێیه‌کان ببه‌ستێ زیاتر سیکۆلاریزتر ده‌بێ.
سیکۆلاریزه‌کردن ته‌نها چاڵاکییه سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ناگرێته‌وه به‌ڵکو سیسته‌می ئابووری و کۆمه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه. به‌مه‌ش سیکۆلاریزه‌کردن خۆی کورت ده‌کاته‌وه له‌و ڕاستییه، که ڕا و فیکر و ئه‌ندێشه ده‌سه‌ڵاتداره له هه‌موو کارووباره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بڕیاره‌کان. هه‌موو که‌سێک باوه‌ڕو ئایینی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌مانه نابێ یاسا گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵ له ڕووی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌وه دیاربکه‌ن، بۆ؟ چونکه ئه‌مه کاری نوێنه‌رانی خه‌ڵکه که خۆی له په‌رله‌مان ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانن که گفتووگۆ و ڕا ده‌گۆڕنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قل و لۆژیک و ڕاگۆڕینه‌وه، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینه‌وه‌ی ده‌قه‌کان و پشتبه‌ستن پێیان ئینجا ئه‌م ده‌قانه چه‌نده پیرۆز‌و گرنگیش بن، یاخود ئه‌و که‌سانه باوه‌ڕدار بن یان نا. به‌مشێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردن سه‌رچاوه‌که‌ی له ئایینه‌وه نیه‌و شه‌رعیه‌تیش له ده‌قه پیرۆزه‌کان وه‌رناگرێ به‌ڵکو له خه‌ڵک و هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێ و به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕی حاکمیه‌تی هاووڵاتیان و خه‌ڵک ده‌کا.
به‌داخه‌وه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ سیکۆلاریزم له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی جۆرێکه له عه‌قیده، به‌جۆریک له ژێر ناوی سیکۆلاریزمدا بیانوو بۆ سازکردنی دیکتاتۆرییه‌ت و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی که‌مینه ده‌هێنرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا به‌راووردێک له‌نێوان ئێستا و هه‌فتا ساڵ پێش ئێستا بکه‌ین، پاشه‌کشه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینین له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌جۆریک که سیکولاریزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا پاشه‌کشه‌یه‌کی ته‌واوی پێوه‌دیاره. ئه‌مڕۆ له‌و وڵاتانه‌دا له‌جیاتی ئینتما بۆ کۆمه‌ڵگای سیڤیل و نیشتمانی، خه‌ڵک گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئینتمای تاییفی‌و ئایینی‌و فکره‌ی (ئومه‌ی ئیسلامی) ،،،هتد. ئه‌مه‌ش چونکه بیرکردنه‌وه به دیده‌نی ئایینی وه‌ک ده‌رچونێک له‌و بنبه‌ستیه که کۆمه‌ڵگا تێیکه‌وتووه و تیایدا ده‌ژی.
ئه‌م پاشه‌کشه‌یه‌ی سیکۆلاریزم، به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا، له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له سیکۆلاریزم، که له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هاتبووه کایه‌وه، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شکستهێنانی سیکۆلاریزمێک که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه په‌یڕه‌ویان لێکرد. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه نه‌یانتوانی هیچ به‌رهه‌م بێنن بێجگه له سیسته‌مێکی گه‌نده‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و ئابووریه‌کی ڕووخا و فه‌رهه‌نگێکی نامرۆڤانه‌و ڕاسیستانه. ئاخر ناکرێ کێشه‌ی سیکۆلاریزم له کێشه‌ی مۆدێرنیته جیابکرێته‌وه. سیکۆلاریزم ناتوانێ سازبکرێ به‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی که په‌یوه‌ستن به مۆدێرنیته‌وه. ئه‌وه‌ی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان ڕوویدا ئه‌وه‌بوو که سیکۆلاریزم ته‌نها وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی فیکری ده‌بینرا، به‌ڵام سیکۆلاریزم ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌کی فیکری نییه. ئه‌گه‌ر ئاسۆیه‌کی ڕۆشن نه‌که‌یته‌وه بۆ خه‌ڵک و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌ست نه‌که‌ن که هاووڵاتین و مافیان هه‌یه‌و یاسا و دادپه‌روه‌یه‌ک هه‌یه که پشتی پێببه‌ستن، ئه‌وا هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ سیکۆلاریزم ناتوانرێ بوونی هه‌بێ. سیکۆلاریزم به‌شیکه له پرۆژه‌ی مۆدێرنیته. خۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ پرۆژه‌ی مۆدیرنیته په‌ک بخه‌یت‌و ئازادی نه‌بێ و سیفه‌تی هاووڵاتیبوون له تاک وه‌ربگریته‌وه، ئه‌وا خه‌ڵکیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی و چوارچێوه ته‌قلیدی و کۆنه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێ له زوڵم و زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ی که له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ڕوویدا ئه‌وه‌بوو که سیکۆلاریسته‌کان هیچ پڕۆژه‌یه‌کی گه‌شه‌پێدان و نوێگه‌رییان نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌رکیان ببووه به‌رگریکردن له قیه‌مه‌کانی سیکۆلاریزم به‌رامبه‌ر به ئایین، به‌جۆرێک سیکۆلاریزمیان وه‌ک عه‌قیده‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئایین و سیفه‌تێک له سیفه‌ته‌کانی کوفر و بێدینی له ڕای گشتیدا، نیشان ده‌دا.
ئیسماعیل ڕواندزی