سدره‌ی حسه‌ین ….سەڵاح جەلال
رۆحێك(…)سێوێكی فیزیایی له خوێن گرت(…)
زمانێك به‌ره‌مزه‌كانی بونه‌وه ئاوێته بو
برۆمیسۆسێك بو به هۆمیرۆسی ئاینی زه‌مان
تیغی شمشێری به ئایه‌ت ئاودرا
رۆحی بونی داچڵه‌كاند!!
سه‌ری له یاقیقی پیرۆزه‌ی زه‌مه‌نا پێچرایه‌وه
جیا له جه‌سته عبیدولا بۆ یه‌زیدی ده‌نارد
سوریا به بارانی ره‌نگاڵه‌وه سوراو بو
ئه‌بابیله تۆوچه‌نی بونیان كرده‌وه
گه‌ردون ره‌نگی به شیلاوگی مریه‌مه‌وه گۆڕا
سندوقێك بێ مو‌سا خرایه‌وه نیلی سه‌ده
خوێنی حسه‌ین بۆ (ئاسیا و حه‌نا) ده‌باته‌وه
سروشت وه‌كو كۆتایی و سه‌ره‌تا سپی سپی (…)
***
له‌م عه‌ده‌می زمانی سه‌ده سپیه(…)
به بانگه‌شه تونێلی بونی خرۆشاند!!
هه‌وێنی مه‌رگه‌ساتی نه‌بون به‌سه‌ر بونا له دایك بو
گه‌ڵای سدره شمشێرو رۆحێكی موتوربه‌كرد (…)
له گرده بایه‌كی ئایه‌ت
گۆڕا به دره‌ختی سه‌وزی یه‌قین
بلوێنه‌ها ساوای خسته سه‌رئاو..
زه‌وی به شمشێر چێنرایه‌وه (…)
***
رۆحی دارستانی زه‌مه‌ن به‌رده ئه‌ستێی دێجوره(…)
سیزیفی فیزیای ئه‌تۆمی نه‌بون داده‌گیرسێنێت
لێره پرته‌قاڵێك خۆرێكی ناكاته‌یه
به گێژاوی فه‌رشه زه‌ریای موساوه هات
عه‌رشی به‌لقیس له به‌یتولموقه‌ده‌سا سور بو
جه‌عفه‌ری ئه‌بی تالیبو لوقمانی سه‌رخه‌س باڵیانگرته‌وه
ده‌ریاو ئاویان به‌خویناوی حسه‌ین نوسی
جوبرائیل زه‌وی سه‌فای به عه‌سا كێڵایه‌وه
گه‌رده‌لولێك زه‌وی كرد به گرده‌با
ئیزرائیل شوشه زێڕی رۆحی راگرتوه
به هه‌ڵمی خوێنی دره‌ختی پیرۆزه‌ی بونه‌وه (…)
رژایه سه‌رخوێنی جه‌واهێری حسه‌ین
دره‌ختی زمان له نوسینه‌وه‌یا وشك
شمشێری بون له بینینی توانه‌وه
هه‌ڕه‌مه‌كان به بای نیله‌وه ده‌له‌رزین
به سنوقی شیری مۆمیایی داپۆشرا
خۆر له تیشكیا ته‌م گرتی
ئه‌ستیره‌ی بون به خوێنه‌وه پریشكیاندا
موروی ئاوداری بون زه‌نگۆڵه‌یدا به‌كۆتایی:
فۆتۆنی موغناتیسی سه‌ری حسه‌ینی كێش ده‌كرد
به جه‌سته‌یه‌وه مێژو دوباره بوه‌وه
***
ده‌شتاییه‌ك به‌ردی سیزیفی زمانه
له لگوسی ئاڤێستای نه‌بوندا نوسراوه
ئیبراهیم رۆحی چوار باڵنده‌ی هێناِیه‌وه
عوزه‌یر بۆ سێ هه‌زاره مرده‌وه
جزداشه‌كه‌ی دانیاڵ به بۆراقه‌وه راخرا
نه‌هه‌نگێك دیجله‌و فوراتی وشك كرد
عاسای مو‌سا كفنی هابیلی راكێشا
خه‌نجه‌ری ئیبراهیم ده‌مه زه‌رد بو
كراسێك به كۆمه‌ڵه كرمی ئه‌یوبه‌وه دورا
مێژوی ئالی یه‌عقوبی به ئاڵتون نوسیه‌وه
یوسف له بیری ره‌وانبێژیدا
به كولله‌ی ئاڵتونیه‌وه گوڵه گه‌نمی ده‌ڕنیه‌وه
یه‌عقوب به بۆنی مسكه‌وه له‌رزی
جاڵجاڵۆكه به گرده بازنه‌یی رۆژهه‌ڵاتیان پۆشی
شیر‌و ئاو‌و ته‌م باریه خوار
بون به چینی سوراوی خوێن
زه‌نگێك گوێی بونی خرۆشاند:
پۆلێك قه‌له ڕه‌ش بۆ هابیلی بون
دارخورمای ژانی مریه‌م و
فویه‌كی ئیسرافیل بۆ عیسا
ئاگرێكی سارد بۆ ئیبراهیم
كوله ئاڵتونی خوا بۆ ئه‌یوب
كراسی موحه‌مه‌د بۆ عه‌لی و
نیگایه‌كی خوا بۆ مو‌سا
ده‌شتێكی توری پێكهێنا
به سێوه ئاڵتونی فیزیا‌و حه‌وا
به كه‌ربه‌لا فۆتۆن كرا(…)
***
رۆحێك له گه‌ڵای سدره‌دا نێژرا (…)
بوه حه‌رفو ره‌وانبێژی ئاوی حه‌یات
رۆمانی فه‌لسه‌فی ئه‌ستێره‌ی نه‌مری چنی
نیلی كرده سێ به‌شه‌وه
كه‌شتیه‌كی هێنایه‌وه به ئه‌سكه‌نده‌ره‌وه جوت بون
تاقی ئه‌سینا و توێكڵی نوسین و
گه‌ڵا سدره‌ی نازه‌مه‌ن تێكه‌ڵا بون
كه‌ربه‌لابه‌كیان له ناكه‌ربه‌لا پێكهێنا (…)
***
ئێستا كه‌ربه‌لایه‌ك شارێكی خاچكراوه(…)
چی ئه‌ستێره‌یه‌كی نادیاره
هه‌مو ساتێك پرسیار ده‌كات
به بانگه‌شه‌ی نه‌فخێكه‌وه
ملی ده‌كاته‌وه به پرد
بۆ موساكانی ناو سنوق(…)
***
شمشێرێك له‌م زه‌ویه هه‌ڵچه‌قیوه(…)
شاره مێروی بونی پیا لچكاوه
خوا مێرویه‌كی دوانده‌وه :
مێروی بون ده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمیان پێكهێنا
زولقه‌رنه‌ین له مناره‌ی پێچاوپێچی سامه‌رایا
تونیلی رۆحی كرده‌وه
سوله‌یمان له خوێن مۆمێكی داگیرساند
كه‌موحه‌مه‌د كه‌ربه‌لای به سدره سڕی
دارزه‌یتونێك له خوێن ژیایه‌وه (…)
كه‌ربه‌لای سیزیفی له میتا زه‌مه‌نا گرتوه
فۆتۆی مرۆڤی وه‌ریوی ده‌م بایه
ده‌چنه‌وه به شیر‌و خاچی هومیرۆسی
دارستانێك رۆح به‌رده سوی ئاگرێك ده‌كه‌نه‌وه
به‌رده تارات بونه دایه‌لۆژی گێژه‌ڵوكه
چی دیزانێك له‌و دیو بونه‌وه سه‌وزایی ده‌خوێنێته‌وه ؟
گه‌ردون به فویه‌كه‌وه سپی بووه
بلوێنان مریه‌می تیایه
نیل به شه‌پۆلی سنوقه‌وه وشك بووه
موساكان له‌گه‌ڵای دره‌خته‌وه چرۆ ده‌كه‌ن
ئه‌م كه‌ربه‌لایه له ڕه‌وانبێژی شیره‌خۆره دروست بووه
تا چرۆ موساكان گڕوگاڵ ده‌كه‌نه‌وه
لێره كه‌لله سه‌رێك زه‌وی سه‌وز كرد
خۆڵ بووه ئه‌فسانه‌یه‌كی سێزیفی
بلیۆنان مریه‌م چاوه‌ڕێی نه‌فخێك بون
عیساكان وشك ببون
توره‌كان نیگای خواوه‌ندیان ده‌ویسته‌وه
ڕۆحه‌كان بۆ نه‌فخی دووه‌م بانگه‌شه‌یان ده‌كرد
نه نه‌فخێك هه‌بو بۆ ڕۆح و
قابیل هابیل ناكوژێته‌وه
مه‌سیح له خاچ ئادرێته‌وه
كه‌شتی نوح به چیرۆكی حسینه‌وه گێژه‌نگیدا
بانگه‌شه‌یه‌ك له‌خۆرئاوای خۆرهه‌ڵاته‌وه
خۆرهه‌ڵاتو خۆرئاواكان ده‌رگاكانیان داخستوه
ئێمه‌ی مۆمیا به‌ڕۆحێكی بێجه‌سته‌وه
تێكه‌ڵاوی شیلاوگی مریه‌مه‌كان ده‌بینه‌وه(…)
***
سنوقی مو‌سا هاته‌وه خوێنی حسه‌ینی تێدایه(…)
ئیسرافیل فوی به كه‌ربه‌لایا كرده‌وه
عیسای خوێن له‌دایك ده‌بێته‌وه
گلگامش گیای نه‌مری دۆزیه‌وه
له‌گرده‌بای كه‌ربه‌لادا
خوێن‌و شیری به‌ئایه‌ت ئاودراوی حسه‌ین
بون به‌ریشاڵی گیای نه‌مری(…)
ماسی یونس گه‌رداوه‌ی خوێنێكی رژاند
كه‌ربه‌لای كرده‌وه به ئاو
خوانی مه‌سیح له‌م روباره كفناویه
نه‌هه‌نگی خانه‌ی یونس بو
له‌م كفنه گه‌ردونیه زه‌مه‌ن قفڵدرا
تا ئیسرافیل ده‌رگا به‌فو بكاته‌وه
كێ له‌م عه‌ده‌مه بانگه‌شه‌یه‌ك ده‌كات؟
به‌زمانی حسه‌ینه‌وه: ناخۆشی‌و نه‌هامه‌تی (…)
***
ئه‌م په‌لكه زێڕینه‌یه شمشێری دایه‌یه‌كه(…)
به ئه‌ڵا و موحه‌مه‌دو قورئان شیرمانده‌دات
چۆن دڵۆپه‌ی بخۆینه‌وه ؟
چی فویه‌ك ئه‌م دارخورمایه ده‌هه‌ژێنێت؟
چی دایكێك ده‌مانخاته سندوقه‌وه؟
***
سنوقێك له نیلی سدره‌وه ده‌ركه‌وت (…)
چاوه‌ڕوانی بانگه‌شه‌ی موحه‌مه‌ده
بۆ عه‌لیو خدری زینده
به‌رماڵی مه‌هدی رابخه‌ن
كچانی نیل بوكه بارانه ده‌كه‌ن
وێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر چوار ره‌نگی فیزیایه (…)
***
گه‌ردونێك سیدره‌و فۆتۆن ته‌قیه‌وه (…)
سێوێك زه‌وی كه‌ربه‌لای كرده ته‌ون
حه‌وا كاڵای ئاسنی بۆ پۆشی
نیوتن‌و ئه‌نشتاین روپێویان تیا كرده‌وه
سێوێك له‌بیردۆزی گه‌ردون یاخی
هه‌زاران ئه‌ستێره ڕه‌نگی سنوقێك بوون
گه‌ردوون ڕه‌نگی كه‌ربه‌لای گرت (…)
***
هه‌مو مۆمیاو تاق‌و چاڵه‌كانی ڕۆح (…)
به‌خوێنی سپی فۆتۆنی تێكه‌ڵ كران
خوانی مه‌سیحێك له‌مه‌رگی ئه‌ستێره
قوله‌ی زه‌راده‌شتێك به‌ئاگری ئاو
سێوی حه‌وایه‌ك بێ شه‌یتان و ئاده‌م
جیهان له نه‌فخێكدا سفر بو
رۆژهه‌ڵاتی خۆرهه‌ڵات بو به خۆرهه‌ڵاتی خۆرئاوا
كه‌ربه‌لای سێزیفی كوژاوه‌كانی نوسیه‌وه
گرده‌بای پیرۆزه‌ییان پێكهێنا
كوله‌ی ئاڵتونی شاخی مه‌هدیان خوڵقانده‌وه
نه‌بون به‌بونه‌وه جوت بو
له‌جزداشه‌كه‌ی دانیاڵا به‌یه‌كه‌وه نوسانه‌وه
ماسی هاته‌وه سه‌ر زه‌وی
پوش به‌ئاگر ساردبوه‌وه
فۆتۆنی نازه‌مه‌ن له‌زه‌مه‌نا تیشكی هه‌ڵگرت
گه‌ردوون وه‌ك سه‌ره‌تا ده‌فته‌رێكی پێچراوه‌یه (…)
سپی سپی 1 (…)
1-ئاماژه‌یه به ئایه‌تی(یوم نگوی السما‌و كگی السجل للكتب كما بد‌ونا أول خلق نعیده)
2-له دیوانه شیعری (سدره‌الحسین)دا بڵاوبۆته‌وه.
له‌ڤیستڤاڵی مربد 2011له‌به‌سره‌خوێندراوه‌ته‌وه.
له‌ڤیستڤاڵی شیعر‌و وێنه‌و مۆسیقا‌و وه‌رزش، له‌چالاكی (كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری بۆ هه‌موان)خۆێنراوه‌ته‌وه له15تموزی 2010 له‌به‌غداد.
له رۆژنامه‌ی ئه‌ده‌بو هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره(5617) له27/10/2011 دا بڵاوبۆته‌وه.