
خەون ببینە مرۆڤ! …. فەرهاد کەریم
• لە کەر کەرتری.. لهگهڵ کەرێت بگۆڕنەوە خاوەن کەر زەرەر دەکا، ببوورن زۆر سوپاسی دکتۆرەکەم دهکهم که پێی گوتم دەبێ دە کیلۆ لە کێشت دابەزێنی، باسی رەوشتی نەکردم.. بە مرۆڤ لە دایکبوونم هەمووم لە دەستدا، دەبێ گیاوگۆل و رووەک بخۆم و وەرزش و تڕ بکەم، حەبێکی بۆ نووسیمه ئای کە گوو دەخۆم، ببوورن گوو دەکەم، ئاو بخۆمەوە لە بری میز دەیکەم بە گوو و گوو دەکەم، ئێستا ماڵهکەم بۆتە ئاودەست، لە ئاودەست سەلام دەنێرم، سهلام بە واتا ئاشتی، ئەدرەسی ئاشتی ئاودەستە، ئەوە بۆیە من لە گووکردن کە تەواو دەبم کەمێک لە گووەکەم رادەمینێم ئەو رامانەش پوول لێدانە، ئەوجا فلاش دەکەم و ئاشتی دەنێرم..
– خەون بە ئاشتییهوە ببینە مرۆڤ!
• کەر یا دەزەڕێ یا لووشکە داوێ، دەنگی لە دەنگی کەر ناخۆشترە، لە هۆنراوەی خوا گەورەیە نەبڕایەوە خوا گەورەیە، کەرێک ئیتر کەرە زەوقی هێنای لەگەڵ دەنگی پیاوە پێست رەشەکە لە چڕینی هۆنراوەی خوا گەورەیە، ئەو خوا گەورەیە نەیتوانی ئەو دەنگە.. ئەو زەڕیینه زەنگوڵییهی کەر راگرێ ئای کە کەریش گەورەیە..
– خەون بە زەڕیینهوە ببینە مرۆڤ!
• ئیتر لە بیابانێ کە دەڵێن ماڵی خوایە لەو رۆژەوە نەفرەت لە کەری میهرەبان و خۆڕاگر کرا، ئەوە پوختەی نەفرەتنامەکەیە (ناخۆشترین و بێزارترین دەنگ دەنگی کەرە) باوەڕدانیش گوتیان ئامین، ئیتر لەوێ رۆژێوە کەرگاین و کەر تۆپین و کەر داشۆرین چووتە ناو فەرهەنگ و کەلتوورەوە و پەرەی پێدەدرێ، ئیتر پشوو و خۆشگوزەرانیی بۆ کەر نەما.. هەر بزەڕێ سواری دەبن، گووم کردە ئەو نەفرەتنامەیە.. کە ماشێنیش نەبوو گونجاوە سواری کەر بین، من هەر هێندە دەخوازم لە بەڵا و شمشێری کەری لابەلا بە دوور بین.
– خهون به رشانەوەی شمشێر ببینە مرۆڤ!
• روو مەدەنە ئەو کەرە ئێستا قسە بکا.. بەرد بە گوو دا دەدا و گوو لە دانیشتن دەکا، سەرۆکێکی کەرە ئەو کەرایەتییه سەری دەخوا، لە کەرێشی تێپەراندیە.. بە کەرێ بڵێی هۆش دەوستێ، باری کەرێکی لە خۆی بارکردیە.. کەرە وازی لێبێنە، کەر بچتە بەغدایێش هەر کەرە، کەر لە چاوی پارێزەرە، قەوچەقەوچ کەرە با وەک کەر سوارت نەبم، دەک بەخێرنەیێتهوه…
– خەون بە کەرگاینەوە ببینە مرۆڤ!
• زووتر لە ولات ئەو گۆتەیە زۆر باو بوو دەیانگوت ئەوەی کەر نەگێ نابتە پیاو ،کەواتە من پیاو نیم، هەرزەکارانی گەڕەک هەر خەریکی کەرگاین بوون، دەشیانگۆت کەرگاین کێر زل دەکا، زۆرینەیان پاشگری کەرگێیان هەڵگرتبوو، بە راستیی باوەڕداربوون.
بە چاوی خۆم دیتم لە سەنتیاگۆ لە چیللی چەند ماکەرێکی شیردەریان لە ناو جەرگەی شاردا راگرتبوو و دەیاندۆشی و شیریەکەیان لە پیاڵهی چا بچووکتر دەفرۆشت.. کڕیارەکانیش فڕیان دەکرد، کڕیارەکان نێرینە بوون و دەشیانگۆت دەرمانی کێرە.. کێر زل دهکا.
لە مەکسیکیش.. لە شارە نزیکهکانی سنوورەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ناو بازاڕدا کەریان راگرتوە لەگەڵ شەبقە و کەشێکی مەکسیکیانە تا گەشتیارانی ئەمەریکایی وێنە لهگهڵ کەری ئازیز بگرن، جار جارەش نێرەکەر زەوقی هەڵدەستێ، مەترەقەکەی لەبن زگی خۆی دەدا، دەبتە پێکەنین و تهنیا گوێت لە گۆتەی (هۆلی سمۆکی) ئەو کچە سپی و قژ زەردانە دەبێ، نامهوێ له بنی کودی بدهم با هەنگوین و گوو نەبارێ.
– خەون بە مەترەقەکەی کەر ببینە مرۆڤ!
• زەمانی هەرزەکارییم (سەمیرە تۆفیق) ئاگری دەکردەوە، هاورێیەکم وێنەیەکی سەمیرەی لە سەر قوونی ماکەرێک دانابوو، خەریکی بوو تا کارەکەی تەواو کردبوو.. دوای بە کەرەکەی گۆتبوو: (دە دوو قسانیشم لهگهڵ بکە دڵم تەقی حههــ).
– خەون بە جوانییهوە ببینە مرۆڤ!
• لە ناو فەرهەنگ و کەلتووری ئێرە کەر ئامادەیی نییه و بە کەس ناڵێن کەر، گێل و دەبەنگ و دۆڕاو و نەزان و گێژ و سووک و ئەو وشانەت گوێ لێدەبێ.. ئای که کەر سەری رەحەتە..
– خەون بە کەربوونەوە ببینە مرۆڤ!