
حبرێكم ده‌وێت به ڕه‌نگی ئازادی … توانا حه‌مه‌نوری
قه‌ڵمه‌ێكم ده‌وێت به حبری ره‌نگ ئازاد، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر شتێك بنوسم، لێپرسینه‌وه‌م له‌سه‌ر نه‌كرێت، فلادیمیر نابۆكۆف، كه خاوه‌نی رۆمانی لۆلیتایه له‌سه‌ر نوسینی رۆمانی لۆلیتا توشی ده‌رده‌سه‌ریه‌كی زۆر بوو، رۆژێك وتی “نازانم بۆچی نووسه‌ره‌كان به ئازادی له‌دایك نابن….له‌كاتێكدا له تاونه‌كانی حبردا خوێنه‌ره‌كان، ئازادن و دادگا هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ناكات”، هه‌رچه‌نده فلادیمێر نابۆكۆف ئه‌وه‌نده‌ی من خوێندوبێتمه‌وه و زانیاریم وه‌رگرتوبێت له‌سه‌ر ژیانی له روسیا له‌دایك بوه و به‌هۆی رووداوه‌كانی ژیانی و نوسینه‌كانی… به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر رۆمانی لۆلیتا له چه‌ندین شوێن هه‌ڵهاتوه، زۆربه‌ی ژیانیشی له ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر بردوه، پێده‌چێت نه‌گه‌یشتوبێته ئه‌و شوێنه‌ی كه خوێنه‌ریش سزا بدرێت، به‌ڵام من له شوێنێكدا ژیانم به‌سه‌ر برد ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی زۆر شت قه‌ده‌غه‌كرا بوو، ئه‌وه‌ی به بیرم بێت له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی سه‌دام حوسێن‌دا، كتێبێك له ماڵماندا هه‌بوو نه‌مده‌زانی ئه‌و كتێبه كتێبی باوكمه یان كتێبی مامه‌كانمه، به‌ڵام ده‌مزانی كه كتێبێكی قه‌ده‌غه‌یه، و زۆر ده‌شاردرایه‌وه و هه‌ر جاره‌و له شوێنێك داده‌نرا.
تاكو ساڵی 1999یش من نه‌مده‌زانی به كوردی بخوێنمه‌وه یاخود بنوسم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئه‌و كتێبه ناوی (دایك) بوو، و خوێندنه‌وه‌شی قه‌ده‌غه بوو.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م نوسینه‌مدا، قسه‌كردن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه و نووسینه، هه‌ڵبه‌ته ئێستا له كه‌ركوك، وه‌كو سه‌رده‌می ژیانی فلادیمێر نابۆكۆف قه‌ده‌غه‌بوونی خوێندنه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه نووسینی ئازاده، ئێستا من ده‌توانم زۆر شت بنوسم به ئازادی، به‌ڵام ئایا، متمانه‌م له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه؟، مه‌به‌ستیشم ته‌نها نووسین له بواری سیاسی نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له نوسین و ده‌ربڕینی ناخی خۆمه، له‌هه‌ر روویه‌كه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بێت یاخود عاتیفی یاخود رۆمانسیه‌ت، یاخود غه‌زه‌ل و ئیرۆتیك.
چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا كورته چیرۆكێكی ئیرۆتیكم نووسی، زۆر به‌لامه‌وه جوان بوو، زۆر پێم خۆش بوو، بڵاوی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌ندم كرد جورئه‌تی ئه‌وه‌م نه‌كرد، به‌ناوی خۆمه‌وه بڵاوی بكه‌مه‌وه، كه بڵاویشم كرده‌وه به‌ناوێكی خوازراوه‌وه، زۆرم پێ‌ناخۆش بوو، هه‌ستم كرد كه‌نزێكی زۆر جوانم له‌ده‌ست خۆم دا، ئێستاش ناخم پڕه له قسه، وشه له دڵمدا بڵق ده‌دات، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێده‌كرێت قه‌تیسی بكه‌م و بیده‌مه ناوه‌وه، ئایه حه‌رامه، بڵێم عاشقم، یاخود گوناهه بڵێم حه‌زم به سێكسه، یاخود ئه‌گه‌ر كچێكم خۆش ده‌وێت، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه كاتێكی زۆری ده‌وێت، گۆڕینی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و رۆشنبیری، خه‌باتێكی ده‌وێت له ریزه‌كانی پێشه‌وه جه‌نگێكی درێژ خایه‌ن، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی ترم هه‌یه، ئه‌وه‌ش حبرێكم ده‌وێت به ڕه‌نگی ئازادی تاكو هه‌ر شتێك بنوسم خه‌ڵك به ره‌نگی ئازادیه‌وه بیبینێت.