
په‌یژه‌یه‌کی ڕووت ….دلێر محه‌مه‌د
له‌م دوڕیانه‌ی ڕۆحم ناگه‌م
ئازارێکم له مه‌غریبی که‌لاوه‌یه‌کی خه‌ست مه‌ستا
هانا ده‌به‌م
شوێن پێی ترپه‌کانی دوێنێم بداته‌وه
یان گۆرانیه‌کی فڕینم فێر بکا
زوو بگه‌م به به‌تاڵبوون
زوو بگه‌م به کڵاش دڕاوه‌که‌ی ئه‌م حیکایه‌ته
ده‌مه‌و کوژانه‌وه‌ی باخچه‌کانم پێ راسپێرێ و
تاراوگه‌یه‌ك له‌من بداته‌وه وه‌رزه‌کان
ده‌بێ که‌ی بتوانم هه‌ناسه‌کانم بنوسمه‌وه
که‌ی قاقایه‌کم له دره‌ختێکی بێ سێبه‌ر قه‌تیس که‌م
که‌ی تنۆکی هه‌ر گریانێكم له ئامێزی شه‌ودا ته‌ریو که‌م
که‌ی بتوانم نه‌هێڵم چیتر تریفه بهسهرشانما ڕه‌ت بێ
ڕۆژژمێر له میله‌کانی ته‌مه‌ن بقرتێنم
له شێنه‌یی هه‌ڵوه‌رین تووڕه‌ده‌بم
له تورت بوونی پرته‌قاڵێك ده‌ترسێم
له سڵاوه دووباره‌کانی به‌یانییان ماندووم
له شه‌قامی بێ مردن ….
له وون نه‌بوونی به‌فرو ڕه‌ش بوونی ده‌م و چاوی کتێبه‌کان
تا ده‌گه‌مه هه‌ره‌س نه‌هێنانی هه‌موو ئه‌مانه
درۆیه‌کان ماچم ده‌که‌ن و قاته‌که‌م بۆ ئوتو ده‌که‌ن
پێلاوه‌کانم بۆیه ده‌که‌ن و ده‌رگای حه‌وشه‌که‌م بۆ ده‌که‌نه‌وه
ئه‌مه ئه‌و وه‌سیه‌ته قێزه‌وه‌نه‌ی ئهوڕۆمهو
سبه‌ی له یاداشتێکی دوێنێمدا هه‌ڵی ده‌گرم
سبه‌ی به پیاسه‌یه‌کی سه‌رخۆش ده‌ڵێم بم کوژێنه‌وه له‌ناو خۆتا
بمسڕه‌وه له ناو ئێستام و مه‌مده‌وه ده‌ست سه‌ده‌یه‌ك سبه‌ینه‌ی تر ..!!
دلێر محه‌مه‌د