
دژ به‌ناردنه‌وه په‌نابه‌ران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان خۆپشاندان سازده‌کریت
ئۆسلۆ8-11-2011:
ئاواره کاکه برا شه‌ریف به‌سکرتاریتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند ‘به‌یانی چوارشه‌مه ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد به‌پشتیوانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی و چه‌ند ریکخراوی په‌نابه‌ری وئینسانی و پاریزه‌ری داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌به‌رده م په‌رله‌مانی نه‌رویج دژ به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا خۆپیشاندان به‌رپا ده‌کریت’
ئاواره ئه‌وه‌شی ووت’ماوه‌یه‌که حکومه‌تی راستی نه‌رویج ده‌ستی کردوه به‌گرتن و راونان ودیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆعیراق تائیستا چه‌ند په‌نابه‌رکه له نیویانداژنی دووگیان ومناڵی تیدا بووه به‌دور له‌خواستی خۆیان دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کراونه‌ته‌وه’
هه‌روه‌ها ئاواره ئه‌وه‌شی ووت’زۆربه‌ی ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی نیراونه‌ته‌وه کوردن’
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیون ووتی” ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رهه می ئه‌ورێکه‌وتننامانه‌یه که حکومه‌تی مالیکی له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ک له ولاتانی ئه‌وروپا به‌ژیانی په‌نابه‌ران ئیمزای لیداوه…، سه‌رباری ئه‌وهه‌ولانه‌ی ئیمه‌ش حکومه‌تی عیراقی هه‌رچی پرۆپاگه‌نده‌یه‌ک ده‌کات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران دوره له‌راستیه‌وه ته ها بۆ خۆلکردنه‌چاوه و هیچیتر”
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت”سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ، به‌تایبه‌تی ناردنه‌وه‌ی منداڵ بۆ ناوچه‌یه‌ک که‌نائاراموجه‌نگی تیدایه ئه‌وپه‌ری به‌ربه‌ریتی حکومه‌ته راستره‌وه‌کانی ئه‌وروپا و پوچی ئیدعاکانیان نیشان ئه‌دات سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ”
هه‌روه‌ها ده‌شتی جه‌مال داوا له‌سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانو ریکخراوه‌کان کرد”له خۆپیشاندانی به‌رگری له مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌شداری بکه‌ن و به‌هه‌رشیوه‌یه‌ک پیان ده‌کریت ئیدانه‌ی سیاسه‌تی ولاتانی ئه‌وروپا وحکومه‌تی عیراقی بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران”
کات و شۆینی خۆپیشاندان:
کات ژمیر:930 له Yongstorge کۆده‌بنه‌وه وه 10 به‌یانی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی نه‌رویج له ئۆسلۆ
بۆ زانیاری په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ئاواره کاکه برا به ژماره‌ی:95414676