مه‌لای خه‌تێ له‌نێوان هه‌قیقه‌ت و خیانه‌تدا
ئاخۆ ده‌بێ مه‌لای خه‌تێ كێ بێ؟ ئه‌م خیانه‌ته چیه كردوویه‌تی؟ بۆچی كردوویه‌تی؟ به‌دوا داچوونی ئه‌م باسه مێژساڵه له‌ناخم دا جۆشی سه‌ندوه بۆیه به‌ڵێنم دا به‌دوای ئه‌م باسه‌دا بچم و به‌بنج و بناوانی بگه‌م، ڕۆژان هاتن و ڕۆژان ڕۆیشتن من هه‌ر خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه و سۆراغ كردنبووم له‌مه‌لای خه‌تێ، تاكو قۆناغی چواره‌می زانكۆ هاته‌پێش، بڕیارم دا باسی (ته‌خه‌روج)م له‌سه‌ر كێشه‌ی مه‌لای خه‌تێ وفتواكه‌ی بێت، دوای مشت ومڕێكی زۆر له‌لایه‌ن عه‌ماده‌وه به‌ناوی( العلامه محمد الختی بین الحقیقه والإفتراْ ) قه‌بووڵ كرا، لێره‌دا كورته‌ێك له‌م توێژینه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو، به‌و هێوایه‌ی ڕاستیه‌كان وه‌ك مانگ بدره‌وشێنه‌وه وناڕاستیه‌كانیش بپووكێنه‌وه.
باسی یه‌كه‌م: پوخته‌یه‌ك له ژیانی .
یه‌كه‌م: نا و و نازناو له‌دایك بوونی.
ناوی محمدی كوڕی أحمدی كوڕی عبدالرحمن كوڕی ئیسماعیلی كوڕی سلێمانه.
له‌ساڵی 1785 زاینی له گوندی (خه‌تێ) ی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی له دایك بووه “كه ده‌كه‌وێته نێوان بالیسان و خه‌لیفان” مه‌لای خه‌تێ به (شێخ سلێمانی) نازناو كراوه، له‌نێوان كورده‌كان به (مه‌لای خه‌تێ) ناوزه‌د كراوه، له‌لای زانایان به (محمد الخگی اڵافندی) ناسراوه، له خێزانێكی زانست دۆست و عیرفان په‌روه‌ر گه‌شه‌ی كردووه، باپیری به درێژایی ته‌مه‌نی خه‌ریكی وانه وتنه‌وه بووه.
دووه‌م: خوێندن و مامۆستاكانی:
مه‌لای خه‌تێ هه‌ر له‌منداڵی یه‌وه به خوێندن سه‌رقاڵ بووه، له‌لای زانایانی ناوچه‌ی (ڕه‌واندوز) و ناوچه‌كانی تری كوردستان خوێندویه‌تی، له ناودارترین مامۆستاكانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-
1- عبدالرحمن ڕۆژبه‌یانی فورقانی،(فورقان) گوندێكه له (قه‌ره‌حسن) له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، ناوی ده‌ركردووه به (شیخ علماْ العراق) له ساڵی 1207 كۆچی، وه‌فاتی فه‌رمووه، مه‌لای خه‌تێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ئیجازه‌ی زانستی وه‌رگرتووه.
2- محمد ئاده‌م باڵه‌كی له‌گوندی (ڕوسته) له‌ناوچه‌ی (باڵه‌كان) له‌دایك بووه، له سی ساڵی دا هه‌موو زانسته‌كانی ته‌واو كردوه، كۆمه‌ڵێك دانراوی هه‌یه له زانسته‌كانی عه‌قڵی و نه‌قڵی دا، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و مه‌لا عبدالله ی گه‌ڵاڵی و زۆر له زانا ناوداره‌كان دیكه لای ئه‌ویان خوێندوه، له‌ساڵی 1237ی زاینی كۆچی دوایی كردوه.
3- ئه‌بوبه‌كر میر ڕۆسته‌می له گوندی (میر ڕۆسته‌م) له دایك بووه، ئه‌م گونده ده‌كه‌وێته نێوان شه‌قڵاوه و هه‌ریر كۆمه‌ڵه‌ێك لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر كتێبه زانستیه‌كان، له ساڵی 1230 كۆچی، مردووه.
سێ یه‌م قوتابیه‌كانی:
1- مه‌لا عمر ئه‌فه‌ندی خه‌یلانی، له ساڵی 1814ی زاینی له‌دایك بووه، ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له فیقهی شافعی مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس ده‌ڵێ: وای بۆده‌چم له هه‌موو زاناكانی سه‌رده‌می خۆی زاناتر بووبێت له زانسته فیقهدا .
2- مه‌لا عبدالله جه‌لی، له ساڵی 1300ی كۆچی له (كۆیه) له دایك بووه، له ساڵی 1952ی زاینی، مردووه.
3- مه‌لا ئه‌حمه‌د نودشه‌یی، به‌باب و باپیره‌وه موفتی بوون له سلێمانی له له‌ساڵی 1884ی زاینی، وه‌فاتی كردووه.
4- مه‌لا ئه‌بوبه‌كر هه‌رشه‌می، مورشیدێكی گه‌وره‌ی ئایینی بووه، له ساڵی 1329ی كۆچی، مردووه .
5- شاعیری گه‌وره‌ی كورد حاجی قادری كۆیی، له ساڵی 1817ی زاینی له‌دایك بووه، له‌ساڵی 1897ی زاینی كۆچی دوایی كردووه.
چواره‌م: كۆچی دوایی.
مه‌لای خه‌تێ له ڕواندز كۆچی دوایی كردووه له گۆڕستانی (گه‌رده‌گرد) به‌خاك سپێردراوه، دكتۆر محمد گه‌زنه‌یی ساڵی وه‌فاتی دیاری كردووه، ئه‌م ساڵه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی فه‌رمانی گرتنی میر له‌ساڵی 1831ی زایینی. ئه‌مه‌ش هاودژه له‌گه‌ڵ بۆچوونی (مسعود محمد) كه پێی وایه مه‌لای خه‌تێ پاش شه‌ش ساڵا دوای مردنی (پاشای كۆره) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی خۆی خه‌تێ.
باسی دووه‌م: پله‌و پایه‌ی زانستی.
وه‌ك ئاشكرایه مه‌لای خه‌تێ زاناێكی بلیمه‌ت و لێهاتووێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خۆی بووه، به‌تایبه‌ت له‌زانسته عه‌قڵیه‌كان پایه‌ێكی مه‌زنی هه‌بووه، مه‌لائه‌فه‌ندی هه‌ولێری به‌م شێوه به‌رزه وه‌سفی كردوه:(إمام اڵافاق بالإتفاق أستاژ الكل فی الكل علی الإگلاق غگریف المتأخرین وأكمل المتبحرین، ناقد السابقین وقائد اللاحقین العالم الربانی محمد اڵافندی الخگی) مامۆستای بیریار مسعود محمد له‌باسی مه‌لای خه‌تێ دا به‌م شێوه ده‌دوێت:(إنه واحد من أعلم أهل زمانه بعلوم الإسلام، وإنه حبر عڤیم فی مراتب الإجتهاد، أخژالعلم من أفژا الكرد وإن پقل علمه لا ینهڤ به الا میزان یزن فگاحل علماْ‌و الإسلام وتخرج علی یدیه علما‌و أجلا‌و من الكرد والعرب وغیرهما علی مدی عشرات السنین)
له‌لاێكی تر (إبڕاهیم فصیح الحیدری) له‌گه‌وره‌یی ئه‌ودا دۆش داده‌مێنێنت و ده‌ڵێت) العلامه المحقق، والفهامه المدقق، صاحب الژهن الوقاد، وشیخ العلما‌و، والورع الصالح،(محمد الخگی وكان من أعڤم علما‌و العراق وقد إنتفع به خلق كپیر). وه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆكراوه مه‌لا محمدی خه‌تی (مه‌رجه‌ع)ێكی گه‌وره وگشتی ناوچه‌كه بووه، بۆهه‌موو گرفت و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای ئه‌و .
به‌رهه‌م و دانراوه‌كانی مه‌لای خه‌تێ.
ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ده‌ره‌نجامی لێكۆڵێنه‌وه‌كان به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه ئه‌وه‌یه كه‌مه‌لای خه‌تێ، كۆمه‌ڵێك دانراو و نووسراوی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشتوون به‌داخه‌وه ته‌نها نووسراوێكی ماوه ئه‌وانی تر هه‌موو فه‌وتاون، لێره‌دا به‌گوێره‌ی سه‌چاوه‌كانی مێژوو ده‌یان خه‌ینه ڕوو:
1-حواش علی تفسیر البیچاوی.
2- حاشیه علی شرح جمع الجوامع.
3-حاشیه علی تحفه إبن حجر.
4- حاشیه علی تعلیقات عبدالحكیم الهندی علی (المگول).
5-رساله العلم فی علم الكلام. ئه‌م كتێبه كاتی خۆی مه‌لای خه‌تێ به‌دیاری بۆ والی بغدا (داود پاشا)ی ده‌نێرێت، ئه‌م په‌رتووكه له یه‌كێك له مه‌تحه‌فه‌كانی به‌غدا ده‌پارێزرێ. له‌م ساڵانه‌ی دوایی مه‌لا تاهیر به‌حركه‌یی (تحقیق)ی ده‌كات و به‌چاپی ده‌گه‌ێنێنت، ئه‌م كتێبه تاكه به‌رهه‌می مه‌لا محمدی خه‌تێ یه له له ناوچوون ڕزگاری بووه.
باسی سێ یه‌م: مه‌لا محمدی خه‌تێ له‌نێوان تۆمه‌ت و حه‌قیقه‌تدا.
یه‌كه‌م: ڕوِوخانی میرنشینی (سۆران)
له‌كاتێكدا بزاڤی(محمد پاشا) بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌هێز بووه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی تۆكمه، ئه‌مه له‌دڵی به‌شێك له ڕۆشنبیره لاڕێكان جێگه‌ی داخ بووه، كه‌به‌م شێوه ناخۆشه‌یه هه‌ره‌سی هێنابێت، له‌هۆكاره ناوه‌كیه‌كانی له‌به‌ین چوونی ئه‌م میرنشینه ورد نه‌بوونه‌ته‌وه، ڕووخانی ئه‌م میرنشینه له هه‌ڵوێست و فه‌تواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ كورت هه‌ڵدێنن.
به‌گوێره‌ی بۆچوونی زۆربه‌ی مێژوونووس و لێكۆڵه‌ران ڕووخان و هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشه‌كانی كوردی به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ حاڵ و ڕه‌وشی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌گێڕێته‌وه.
گه‌ر له‌هۆكاره‌كانی ڕووخانی ئه‌م شۆڕشانه وردبینه‌وه، سێ خاڵی گرنگمان ده ست ده‌كه‌وێت كه بونه‌ته مایه‌ی له نێوچونیان، ئه‌م خاڵانه‌ش بریتین:
یه‌كه‌م: گرنگی نه‌دان به‌یه‌كگرتن بۆ پڕۆژه وكاره‌كانیان.
دووه‌م: ڕكه‌به‌رایه‌تی له‌نێوان ئه‌میره‌كانی (بابان) و جه‌زیره‌ی (بۆتان).
سێ یه‌م: بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌زانی و نه‌فامی له نێو خه‌ڵكی كورد‌و و پشت گوێخستنی فێڵ و ته‌ڵه‌كاتی دوژمنان.
سه‌باره‌ت به ڕووخانی ئیماره‌تی سۆرانیش كه‌م و زۆر ئه‌م خاڵانه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هێندێك بۆ هۆكاری ناوه‌كی و هێندێكی تر بۆ هۆكاری ده‌ره‌كی ده‌یگڕێنه‌وه.
دووه‌م: شیكردنه‌وه‌ی ده‌قی فه‌تواكه‌ی مه‌لای خه‌تی.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه پێوسته ئاماژه به‌سێ خاڵی سه‌ره‌كی بكه‌ین:
خاڵی یه‌كه‌م: ئه‌م فه‌توا هه‌ڵبه‌ستراوه به مه‌لای خه‌تی، هاودژه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلام یه‌كناگرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌پله‌و پایه‌ی ئه‌م زانایه‌ش ناوه‌شێته‌وه كه بڵێ( هه‌ركه‌سێك جه‌نگ له‌گه‌ڵ سوڵتان دا بكات، به بێ ئیمانی ده‌مرێت و، ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت).
خاڵی دووه‌م :ڕه‌خنه‌گر ناتوانێ پشت به‌م تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوه ببه‌ستێ له‌به‌ر دوو هۆ: ئه‌م زانایه ده‌یتوانی له‌ساڵی 1830ز. فتوایه‌ك ده‌ربكات “كاتێك ئه‌میر بانگه‌شه‌ی ئیستقلالی كرد” بڵێت ئه‌م دابه‌ش بوونه دژ به‌دینه‌و خه‌ڵك له‌م باره‌وه هان بدات.
یاخود له ساڵی 1831كاتێك ئه‌میر داوای له وتاربێژان كرد ناوی ئه‌و له‌جێگه‌ی (سوڵتان) دابنێن ، هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا سكه‌ی پاره لێبده‌ن، ده‌ی ده‌بوا مه‌لای خه‌تی فتوای ده‌ركردباو گوتبای ئه‌م جۆره كارانه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناگونجێن… ئه‌ی بۆچی فتوای نه‌دا؟
خاڵی سێ یه‌م:
یه‌كه‌م: پچڕ پچڕی له‌گێڕانه‌وه فتواكه‌دا هه‌یه.
هیچ كه‌سێك نه‌بووه له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م فتوایه بڵێ من ڕاسته‌وخۆ له‌مه‌لای خه‌تێم بیستووه، یاخود به‌نووسراو بینیوومه به‌بێ زیاده وكه‌می.
دووه‌م: ناكۆكێكی زۆر له مه‌تنی ده‌قه‌كه‌دا هه‌یه، حوسین حوزنی جارێك ده‌ڵێت(جه‌نگان دژ به سولتانه‌كان زیان به‌دین و ته‌ڵاق و عه‌قیده ده‌گه‌ێنێت) جارێكی تر ده‌ڵێت(هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ جه‌یشی عوسمانیه‌كان بجه‌نگێت، به‌بێ ئیمانی ده‌مرێت، ته‌ڵاقی ژنه‌كه‌شی ده‌كه‌وێت).
له‌لاێكی دیكه دكتۆر قاسملو ده‌ڵێت: ( پاشای كۆره خۆی دا به‌ده‌سته‌وه به‌هۆی ته‌حریكی مه‌لای خه‌تی كه‌پێ ی وابوو شه‌ڕ دژی سوڵتان له‌گونه‌هه‌گه‌وره‌كانه). به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ده‌ركردنی فتوای نه‌كردوه.
. ئه‌مین زه‌گیش پێ وایه له به‌ر نه‌ڕژانی خوێن پاشا خۆی ته‌سلیم كردووه.
سێ یه‌م: تۆمه‌تی مه‌لای خه‌تی له‌ته‌رازووی ژیری دا .
مامۆستا علائه‌دین سوجادی ده‌ڵێت: مه‌لای خه‌تی به‌رده‌وام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میر كاری كردوه، له‌هه‌موو كار‌و باروه‌كانی دا هاوكاری بووه، هیچ فتواێكی دژ به میر ده‌رنه‌كردووه، ئه‌م بووختانه‌ش دووژمنانی مه‌لای خه‌تێ هه‌ڵیان به‌ستووه و به‌س. ئه‌وه‌ی كه بۆچوونی مامۆستا پشت ڕاست ده‌كاته‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌ێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن:
1-پاشای كۆره پیاوێكی به‌هێزو حوكمێكی توند‌و تۆڵی هه‌بووه، هه‌ركه‌سێك كه‌مترین زیانی به ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و گه‌یاندبی له نێوی بردووه، گه‌وره‌ترین شاهیدیش له‌سه‌ر ئه‌م باسه كوشتنی مامه‌كانی خۆی بوو پێش هه‌موو كه‌سێك، ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بوایه بۆچی پاشا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌تی چورته‌ی نه‌كردو هیچ بڕیارێكی له‌دژ ده‌رنه‌كرد؟
باشه بۆچی مه‌لای خه‌تێ بۆ شوێنێكی ئارام هه‌ڵنه‌هات؟
2- وه‌ك باسمان كرد (ملا عبدالله‌ی جلی) و شاعیری ناوداری كورد(حاجی قادری كۆیی) له‌لای مه‌لای خه‌تێ له‌گوندی (خه‌تێ) فه‌قێ بوون و ده‌رسیان له‌لا خوێندوه، ئه‌مه‌ش دوای ڕووخانی میرنشینی سۆران بووه، هه‌ریه‌ك له‌مانه ئه‌گه‌ر بچوكترین خیانه‌تیان له‌م مه‌لایه هه‌ست پێ كردبا بۆ ئێمه‌یان ده‌گێڕایه‌وه، كه‌چی به‌پیچه‌وانه‌وه شیعره‌كانی حاجی خاڵی و به‌تاڵن له‌م باره.
3- ئه‌م بووختانه ته‌نها له‌دوای ده‌ركه‌وتنی فیكره‌ی قه‌ومی بڵاوبۆوه، خه‌ڵك به‌پێوه‌ری ئاینده بۆ رابردوو گه‌ڕانه‌وه، پێشترئه‌م بووختانه به‌خه‌یاڵی هیچ كه‌سێ گوزه‌ری نه‌كردبوو، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاكانی ئه‌م چاخه ئه‌م گێره شێوێنییه له‌سه‌ر زمان و قه‌ڵه‌می به‌شێك له‌كین له دڵان ده‌ركه‌وت.
4- له‌م ڕه‌وش و حاڵه‌ی كه‌گوایه مه‌لای خه‌تی فه‌تواكه‌ی لێده‌ركردوه، كۆمه‌ڵێك شه‌ڕی خوێناوی پێشتر له‌گه‌ڵ جه‌یشی تور‌كان له‌نزیك (ڕه‌واندوز) ڕوویان داوه، كه‌چی مه‌لای خه‌تی هیچ فه‌تواێكی له‌م باره ده‌رنه‌كردووه بۆچی؟
5- وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی مێژوو ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی هه‌ڵبه‌ستووه حوسێن حوزنی موكریانی بووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بوونی كێشه‌ێك له‌نێوان موكریانی و بنه‌ماڵه‌ی خه‌تی له‌سه‌ر پارچه ئه‌رزێك. مامۆستا( محمد ته‌ها بالیسانی) ده‌ڵێت: سوێند ده‌خۆم به‌خوای مه‌زن ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستراو و ناڕاسته‌و هیچ په‌یوه‌ندیێكی به‌حه‌قیقه‌ته‌وه نییه، بۆ یه‌كه‌م جاریش حوزنی مكریانی ئه‌مه‌ی هه‌ڵبه‌ستوه. هه‌روه‌ها (عزدین ملا ئه‌فه‌ندی) “كه له دایكیه‌وه ڕه‌چه‌ڵه‌كی بۆ میر محمد ده‌گه‌ڕێته‌وه” ده‌ڵێت: حوسین حوزنی موكریانی دانه‌یه‌ك له‌كتێبه‌كه‌ی (میرانی سۆران)ی به‌دیاری بۆ مه‌لا عیزه‌دین نارد، دوای خوێندنه‌وه‌ی به سه‌رزنشته‌وه به حوزنی ده‌ڵێت: تۆ چاك ده‌زانی ئه‌گه‌ر مه‌لا محمدی خه‌تی فتواێكی وای ده‌ر كردبێت به ڕه‌زامه‌ندی پاشا بووه، ئه‌ی بۆچی له‌كتێبه‌كه‌تدا له‌م هه‌قیقه‌ته بێ ده‌نگ بووی؟
هه‌ڵوێستی به‌شێك له‌زانا و مێژوونووسانی هاوچه‌رخ سه‌باره‌ت به‌فه‌تواكه‌ی مه‌لاخه‌تی:
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به هێندێك له رۆشنبیران و شاره‌زایانی بواری مێژووكرد، سه‌ره‌تا (د. عزدین مسته‌فا رسول)م دواند،
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م فه‌توایه ڕاسته یان نا؟ گه‌ر ڕاست نیه كێ بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ڵی به‌ستووه؟ له‌وه‌ڵام دا گوتی: ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ بنچینه‌یه‌كی ڕاستی نییه، بۆ یه‌كه‌م جاریش( حوسین حوزنی موكریانی) هه‌ڵی به‌ستوه، به‌ده‌ر له‌و هیچ كه‌سێك له جه‌ماعه‌تی پاشا نه‌یگوتووه، بۆیه من پشتگیری ته‌واوی بۆچوونی مامۆستا (مسعود محمد) ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها (ممتاز حه‌یده‌ری) كه‌له‌و باره لێدوان و نووسینی خۆی هه‌یه، گوتی: هه‌ر هه‌ڵبه‌ستراوێكی وا، هه‌ر بۆ چونێكی وا، كه‌بڵاو كرایه‌وه، پێویسته به‌شێنه‌یی شی بكرێته‌وه، ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مه‌لای خه‌تی لێكبدرێته‌وه، په‌یوه‌ندی مه‌لای خه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری چۆن بووه؟ دوای لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی خه‌ستی مێژوویی بگه‌ینه ده‌ره‌نجام، ناكرێ به‌بێ زانیاری مه‌لای خه‌تی به‌شۆڕشگێر له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین یان به (خیانه‌تكار)، به‌ڵكوو دوای توێژینه‌وه ده‌بێ بگه‌ینه بڕیارێكی ته‌واو.
م: تاهیر به‌حركه‌یی كه كتێبێكی شیكاری له‌سه‌ر ئه‌م باسه هه‌یه، زۆر به توندی دژی ئه‌و كه‌سانه وه‌ستاوه كه ئه‌م بوختانه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه، گوتی: له‌م باره زۆر پرسیارم له گه‌وره پیاوانی ڕواندوز كردووه ده‌ڵێن: كاتی خۆی حوسێن حوزنی ویستوویه‌تی چاپخانه‌یه‌ك له‌سه‌رپارچه زه‌ویێكی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لای خه‌تێ دابنێت به‌ڵام ئه‌وان نه‌یان هێشتوه، بۆیه مشت‌ومڕ له‌نێوانیان دا په‌یدا بووه، حوزنی ئه‌م بوختانه‌ی بۆ مه‌لای خه‌تێ هه‌ڵبه‌ستووه!.
پڕۆفیسۆری یاری ده‌ده‌ر سه‌لام ناوخۆش: گوتی: منیش بۆچوونم ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و مێژوو نووسانه‌یه كه‌ده‌ڵێن: ئه‌م قتوایه هه‌ڵبه‌ستراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌ناعه‌تی به‌میری سۆران كرد كه‌شه‌ڕی عوسمانیه‌كان نه‌كات سیخوڕێكی به‌ریتانی بوو به‌ناوی (ریچارد ونچ)، نه‌ك مه‌لای خه‌تێ. باشه ئه‌گه‌ر مه‌لای خه‌تێ فتواێكی وه‌های دابا چۆن خزم و كه‌س و كاری پاشای كۆره دوای ئه‌م ڕووداوه له‌مه‌لای خه‌تی ڕازی ده‌بوون؟
نووسه‌ر و شاره‌زا له‌بواری مێژوو مامۆستا (عبدالله حسن زاده)، له‌م باره‌وه جه‌نابیان گوتی: من له‌و سه‌رچاوانه‌ی خوێندومه‌ته‌وه ره بۆچوونه‌كه م. مسعود محمدم له‌هه‌موویان زیاتر به دڵه كه‌ده‌ڵێت- ئه‌م فتوایه هه‌ڵبه‌ستراوه- چوونكه مامۆستا كاتێك شتێكی ده‌نووسی كاری به‌مه نه‌بوو داخۆ كێ لێ ی ڕازی ده‌بێت وه كێ دژی ده‌وستێته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌ئیه‌كه‌ی ئه‌و إستیدلالیشی تێدایه، سه‌باره‌ت به‌حوسێن حوزنی موكریانی ده‌یان گوت كاتێ خۆی كه شتێكی ده‌نووسی لێ یان ده‌پرسی سه‌رچاوه‌ت چی یه؟ ده‌یگوت گرنگ نیه، به‌ڵكو ئێمه ده‌بینه سه‌رچاوه بۆ خه‌ڵك!.
سه‌رچاوه‌كان
1- اربیل فی أدوارها التأریخیه /زبیر بیلال/ مگبعه النعمان ـ النجف ـ الگبعه الاولی ـ سنه1971م.
2- إسهام علما‌و كوردستان العراق فی الپقافه الإسلامیه / محمد حسین أحمد/ مگبعه التربیه ـ أربیل ـ الگبعه اڵالی ـ عام 1999م.
3- إعاده التوازن إلی میزان مختل/ مسعود محمد/ مگبعه مجمع العلمی ـ بغدادـ الگبعه اڵاولی ـ عام 1977م.
4- بوژانه‌وه‌ی مێژووی زانایانی كورد له‌ڕێی ده‌سخه‌ته‌كانیانه‌وه (إحیا‌و تأریخ علما‌و الكرد من گریق مخگوگاگهم) شێخ عمر قه‌ڕه‌داغی مگبعه السالمی ـ بغداد ـ الگبعه اڵالی ـ عام 1999م.
5- بنه‌ماڵانی به‌ناوبانگی ڕه‌واندوز/ أسر المشهوره فی الرواندز/ ممدوح المزوری/ مگبعه أربیل ـ الگبعه اڵالی ـ عام 1998م.
6- تأریخ الدول والإمارات الكردیه/ محمد امین زكی بك ـ مگبعه مصر ـ المگبعه الپانیه ـ عام 1948.
7- تپنیه الحج إلی إعتاب العلامه الخگی / زبیر بیلال / مجله الحكم الژاتی ـ العدد (71) عام 1989.
8- جواهر الفتوی / عبدالكریم المدرس / مگبعه الزمان / بغداد ـ الگبعه اڵالی ـ عام 1976م.
9- حاجی قادری كۆی / مسعود محمد / به‌رگی یه‌كه‌م/ چاپخانه‌ی (المجمع العلمی) بغداد، چاپی یه‌كه‌م، ساڵی 1976.
10- رساله العلم/ مه‌لا محمد خه‌تی/ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده / چاپی یه‌كه‌م/ ساڵی 2007 ز.
11- سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی/ علی باپیر / چاپخانه‌ی شه‌هیدان- سلێمانی – چاپی دووه‌م ساڵی 1991ز.
12- شۆڕشه‌كانی كورد‌و كۆماری عێڕاق / علاْ ا‌لدین السجادی/ چاپخانه‌ی (معارف)ـ به‌غداد ـچاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی ـ 1959ز.
13- عنوان المجد فی تأریخ بغداد والبصره / إبراهیم فصیح الحیدری / چاپخانه‌ی (دارلبصره) مێژوی چاپكردنی نادیاره.
14- علمائنا فی خدمه‌العلم والدین/ عبدالكریم مدرس/ چاپخانه‌ی (دارالحریه)- بغداد- چاپی یه‌كه‌م- ساڵی- ساڵی- 1983ز.
15- فه‌تواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ / حسن محمود حمه‌كریم/ چاپخانه‌ی هه‌ولێرـ هه‌ولێرـ ساڵیـ 2006ز.
16ـ كورد‌و كوردستان/ عبدالرحمن قاسملو/ چاپخانه‌ی به‌یروت ـ به‌یروت ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی ـ 1930ز.
17- محمد پاشا الرواندوزی والاسباب المۆدیه الی سقوگ إمارته، مع نبژه من تأریخ العلامه محمد الخگی مفتی إماره(سۆران)/ گاهر عبدالله سلیمان/ مگبعه الپقافه/ أربیل/ الگبعه اڵاولی ـ عام- 2002م.
18- مشاهر الكرد وكردستان/ محمد أمین زه‌كی بگ/ به‌رگی یه‌كه‌م ـ پاپخانه‌ی (التفیچ) – بغداد- چاپی یه‌كه‌م/ ساڵی ـ 1945ز.
19- محمد بن عبدالله الجلی (مه‌لای گه‌وره) وجهوده العمیه- جواد فقیـ چاپخانه‌ی په‌روه‌رده‌ـ هه‌ولێرـ چاپی یه‌كه‌م ـ سالێ یه‌كه‌م ـ 2006ز.
20- محمد الختی ونهایه إماره سۆرانیه/ گۆڤاری كاروان ـ ژماره(4) ساڵی ـ 1983ز.
21- من هموم الحیاه مسعود محمد/ مگبعه/ حسام بغداد/الگبعه الاولی/عام 1988م
22_نڤم الحجج لاخراج مهج المنهج/ محمد ابن ا‌دم الروستی/مگبعه جامعه صلاحدین /اربیل / الگبعه الاولی/عام_1999م
23_ النجم الزاهر / نكتل الكشموله / مگبعه الجمهور/ موصل/الگبعه الاولی / عام_ 1988م.
24_ الهجوم العپمانی علی كوردستان/ مجله(كاروان) الاعداد _52_53_54_عام_1981م
25- دواندنی چه‌ند نووسه‌رو مێژوو نووسێك له‌ڕیگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه كه‌ئیستا ده‌نگیان له لام پارێزراوه.