
قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب, مێژوویه‌كی بێ كۆتا
هه‌ڵبه‌ته مێژووی قه‌ده‌غه‌و بنه‌بڕكردن و قه‌ڵاچۆكردن و سوتاندن و حه‌رام كردنی كتێب, مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه. به‌پێ ی هێندێك بۆچوون ئه‌م مێژووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 450 ساڵ به‌ر له زایین, كاتێك ئه‌ناكساگۆرس بیرۆكه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به “خۆر” و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌و وه‌رگرتنی تیشكه‌كانی له‌لایه‌ن “مانگ”ه‌وه, نووسی. كه‌ئه‌مه‌ش وه‌كو ئیستهزایه‌ك به‌خواوه‌نده‌كان ته‌فسیركرا, دواتر ئه‌وه‌بوو كه ناچاركرا ئه‌سینا جێبهێڵێت و پاشان هه‌موو نووسراوه‌كانیان سوتاند! له‌وساته‌وه قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب له‌ژێر ناوه جیاجیاكان بوو به دیاریده.
ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌درێژایی مێژوو( ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت), مایه‌ی چه‌ند سه‌رنج و تێڕامانێكی ورده, بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌چ شتێك هونه‌ره یا چ شتێك شیاوه بۆ خوێندنه‌وه, له‌ڕاستیدا به‌لای منه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕیارێكی قورس بێت, ئه‌وا شتێكی گاڵته‌جارانه‌یه. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر قه‌راربێت كه به‌ته‌نها كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك نوێنه‌ری ئاینێك یان ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو بكه‌ن, ئه‌وا ئه‌وكاته شته‌كان شكڵێكی تر وه‌رده‌گرن و لێكدانه‌وه‌ی تریان بۆ ئه‌كرێت, به‌ڵام له شكڵێكدا كه كه‌سێكی دیاریكراو نوێنه‌ری ڕێگایه‌كی دیاریكراو نییه, ئه‌وا هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان بۆكرد شتێكی گاڵته‌جارانه‌یه.
كتێبه‌كان له‌ژێر نا-ڕۆشنایی جیاجیای وه‌كو (سیاسی, ڕه‌گه‌زپه‌رستی, ئایینی, كۆمه‌ڵایه‌تی, سێكسی …), به‌درێژایی مێژوو تا هه‌نووكه‌ش له‌ترسی قه‌ڵاچۆكردن هه‌میشه له‌ژێر ماسكه‌كان خۆیان حه‌شارداوه!. كه زۆرجار ئه‌م ماسكانه بووه‌ته هۆی هه‌ناسه‌یه‌كی كورت( به‌ڵام كاتی), هه‌م بۆكتێبه‌كه‌و وه‌هه‌م بۆ خاوه‌نه‌كه‌شی. بۆیه نووسه‌ران زۆرجار له‌ژێر تایتڵه نا-په‌یوه‌ندیداره‌كان كتێبه‌كانییان به‌چاپ گه‌یاندووه. به‌ڵكو زیاتر له‌مه‌ش زۆرجار ناچاربوونه كه به‌ناوی خوازراوه‌وه نووسینه‌كانییان بڵاوبكه‌نه‌وه. ئه‌مانه حه‌قیقه‌تێكی حاشاهه‌ڵنگرن و ده‌مانخاته‌وه بیری (ڤۆڵتێر)ی بیرمه‌ند, كاتێك ده‌نووسێت” گرنگ نییه ناوه‌كان بوترێن, به‌ڵكو گرنگه شته‌كان به‌یان بكرێن”. به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌ر نووسه‌رانن هه‌ڵگری ئه‌م خه‌مه قوڵه‌ن ,كاتێك نووسینه‌كانی خۆیان له‌ژێر تایتڵێكی نه‌خوازراو, وه ناوێكی تر ده‌بینه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای فه‌رامۆش كردنی كه‌چی ئه‌مه نه‌بووه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه, چونكه دره‌نگ یان زوو ئیتر شته‌كان ئاشكراده‌بن.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو, به‌تایبه‌ت سه‌ده‌كانی پێش ڕۆشنگه‌ری و سه‌ره‌تاكانی له ئه‌وروپا شتێكی ئێجگار ناخۆشه. قه‌سابخانه‌كانی كتێب له‌لایه‌ن پیاوه شمشێر به‌ده‌سته‌كانی لاهووتیه‌ت, ڕه‌نگه دڵته‌زێنترین ڕووداوێك بن كه ڕوویدابَت. زیاده‌ڕه‌وی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین نووسه‌ران له‌سه‌ر پشتی گه‌ڕێنه‌كان ده‌بووایه نووسینه‌كانییان بنووسیبوایه. فه‌رمانڕه‌وایی كاسۆلیكه‌كان مه‌ترسیدارترین شوێنیك بوون بۆ ئه‌وان, ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یزانین سه‌باره‌ت به‌مه ئه‌وا ڕه‌نگه له‌چه‌ند ڕسته‌یه‌كی بچووك تێپه‌ڕنه‌كات له‌باره‌ی گالیلۆوه. ئایا كه‌سێك هه‌یه ئاوڕ له‌نه‌هامه‌تییه‌كانی ڕۆسۆ بداته‌وه, كه ته‌نانه‌ت لای پڕۆتستانته‌كانیش له‌ژیانی خۆی دڵنیا نه‌بوو!( سه‌رنج بده دانپێدانه‌كان:ژان ژاك ڕۆسۆ). بیروڕای ته‌سكی لاهووت وای له سپینۆزا كرد دوای مردنیش له‌گیانی نه‌گه‌ڕێن, به‌جۆرێك دڵسۆزێكی كڵێسه له‌سه‌ر كێلی قه‌بره‌كه‌ی نووسی” ئه‌مه گۆڕی سپینۆزایه, تف بكه‌نه گۆڕه‌كه‌ی”( سه‌رنج بده مدخل الی التنویر الاوروبی :هاشم صالح). زۆرێك له نووسه‌ره‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كانی هۆڵه‌نداو ده‌وروبه‌ری هه‌ڵاتن, به‌وه‌ی كه هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ وتن به‌دیده‌كرا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پڕۆتسانته‌كان. نزیكه‌ی سه‌رجه‌می تیۆره زانستییه‌كان وه‌كو پێچه‌وانه‌ی ده‌قه پیرۆزه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا, كاتێك گالیلۆ ته‌سدیقی كۆپه‌رنیكۆسی كرد ئه‌وا هاوارو نه‌ڕڕه‌ی كڵێسا زیاتربوو. جگه‌له‌وه‌ش كتێبه‌كانی چارلز داروین به‌تایبه‌ت (ڕه‌چه‌ڵه‌كی جۆره‌كان) كه‌له‌به‌رده‌ستی شمشێر به‌ده‌سته‌كانی جه‌هاله‌ت برینداربوو. هه‌وڵه ئاینییه‌كان بۆ حه‌رامكردنی كتێب تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌وه‌ستاوه, (كۆدی داڤینشی), به‌ڕێز دان بڕاون سه‌رله‌نوێ نیازه شاره‌وه‌كانی ڤاتیكانی ئاشكراكرد له‌مه‌ڕ حه‌زه‌كانییان بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و حه‌ڕام كردنی كتێب, ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی پاپا جۆن پۆوڵی دووهه‌م به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی كرد له‌مه‌ڕ ناعه‌داله‌تییه‌كانی سه‌ده‌كانی پێشوو. جێگای خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بكرێت كه مه‌سیحییه‌ت تاكه ئاینێك نییه كه شه‌ڕی كتێبی كردبێت. ئه‌وه‌تانێ وڵاتێكی وه‌كو ئیران مێژوویه‌كی سی ساڵه‌ی هه‌یه له‌م بواردا, كه له‌گه‌ڵ شۆرشی ئیسلامی ده‌ست پێده‌كات و له ده‌ستوور جێگیر ده‌بَێت” میدیا ئازاده له ڕاده‌ربڕین, تا ئه‌و ساته‌ی كه له‌دژی دامه‌زراوه ئیسلامییه‌كان و مافه‌كانی خه‌َڵك ناوه‌ستنه‌وه.”(مادده‌ی 24, ده‌ستووری كۆماری ئیسلامی ئیران). دیارترین نموونه‌ش “ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان”ی سه‌لمان ڕوشدی یه. به‌ڵام هه‌ربه‌ته‌نها به‌م كتێبه كۆتایی نایه, به‌ڵكو ئه‌م لیسته درێژ ده‌بێته‌وه بۆ نووسه‌ره بێگانه‌كانی وه‌كو:گابریل گارسیا ماركیز, پاولۆ كۆیلۆ, دان بڕاون, ڕۆسۆ, كانتزانتزاكی… هه‌ڵبه‌ته ئیران به ته‌نها وڵاتێكی ئیسلامی نییه كه قه‌ده‌غه‌ی كتێبی كردبێت, به‌ڵكو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ورێكی باڵایان هه‌یه له‌م بواره‌دا له قۆناغه جیاجیاكان. له‌مه‌زیاتر باسه‌كه‌مان ده‌چێته سه‌ر هاوكێشه لاسه‌نگه‌كه‌ی ئه‌قڵ و ئیمان, كه ئه‌میش باسێكی تره‌و هه‌ر له‌كۆنه‌وه بگره تا ئێستا مه‌یدانی گه‌رمی مشتومڕه‌كان بووه, بۆیه ئێمه لێره‌دا ده‌وه‌ستین و زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر هۆكاره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌دوای ئایین, سیاسه‌ت بیانوویه‌كی تر بووه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب. ئه‌م دیاریده‌یه له سه‌ده‌كانی پێش ڕۆشنگه‌ری كه‌متر به‌رچاو ده‌كه‌وێت, ئه‌ویش ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكاته كۆمه‌ڵگاكان له‌ژێر جوغزێكی داخراوی فه‌رمانڕه‌وایی پیاوانی ئایین دابوو. ته‌نانه‌ت داگیركردن و شۆڕشه خوێناوییه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كان زیاتر له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئایینی ده‌چوون, هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دینداری سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌و كاته, به‌ڵكو به‌كارهێنانی ئایین بۆ مه‌به‌سته سیاسیه‌كان خاڵێكی به‌هێزی مه‌سه‌له‌كه‌یه. له مێژووی نوێ دا له‌م بواره‌شدا نموونه‌ی چه‌نده‌ها كتێبمان هه‌یه: هه‌ردوو كتێبی( باخچه‌ی ئاژه‌ڵان)و(1984)ی جۆرج ئۆرۆوێڵ. كه‌یه‌كه‌میان ڕه‌خنه‌گرتنه له ڕژێمه‌كه‌ی ستالین پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م, به‌ڵام له كتێبی (1984), شته‌كان به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌و ته‌سك بوونه‌وه ده‌چن, كه‌ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن وڵاته جیاوازه‌كان له كاته جۆراوجۆره‌كاندا قه‌ده‌غه‌كراون. وه‌هه‌روه‌ها كتێبی (مافه‌كانی مرۆڤ)ی نووسه‌ر توماس پایین كه له‌وڵاتانی وه‌كو بریتانیا‌و ڕووسیای قه‌یسه‌ری قه‌ده‌غه‌كرا. دیكتاتۆر‌و تۆتالیتاره‌كان هه‌میشه ترسێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له نووسه‌ران, كتێب كه ده‌شێ شۆڕش هه‌ڵگیرسێنێ له‌هه‌ر كات و ساتێك‌دا, هه‌میشه جێگای له‌رزینی كورسییه‌كانییان بووه. كاریگه‌رییه‌كانی ڕۆمانی (دكتۆر ژیڤاگۆ) له‌سه‌ر شۆڕشی ڕووسیا, ترسانی سه‌ردارانی تاكڕه‌و ده‌رده‌خات له وشه‌كان… دیاره ئه‌م لیسته‌ش هه‌ر به‌م چه‌ند كتێبه ناوه‌ستێ, به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی زۆرتری وه‌كو كتێبه‌كانی: مانیفستۆی كۆمۆنیست, سه‌ركێشیه‌كانی تۆم سوێر, به‌ره‌و كۆیله‌تی, زه‌نگه‌كه بۆ كێ لێده‌دا…. ده‌گرێته‌وه.
ئایین و سیاسه‌ت له‌ڕاستیدا به‌ته‌نها هۆكارێك نه‌بوونه له‌به‌رده‌م قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كان, به‌ڵام دوو هۆكاری زۆر دیار‌و سه‌ره‌كین. كه هه‌روه‌ك باسكرا‌و نموونه‌شی بۆ هێنرایه‌وه مێژوویه‌كی سووریا‌ن هه‌یه, جا هه‌ر له سوتاندن و قه‌ڵاچۆكردنی كتێبه‌كان بگره تا كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌و شاربه‌ده‌ركردنی خاوه‌نه‌كانییان.
دوای ئه‌مه كۆمه‌ڵێك هۆكاری ترهه‌ن كه له كاته جیاوازه‌كان كراون به بیانگه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كان,كه ده‌كرێ وه‌كو پاشكۆ بۆ دوو هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه واته ئایین و سیاسه‌ت دابنرێن, وه‌یا به‌جۆرێكی تر ده‌توانرێت وه‌كو هۆكاری سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ, ئێمه لێره‌دا به‌كورتی باسی هه‌ندێك له هۆكاره‌كان ده‌كه‌ین و چه‌ند نموونه‌یه‌كی بچووك ده‌هێنینه‌وه.
زۆرجار نووسه‌ران به به‌كارهێنانی زمانێكی ڕووت بۆ سێكس تاوانبارده‌كرێن, به‌وه‌ی كه ئه‌مه له‌لایه‌ك ده‌سخه‌رۆی خوێنه‌ر ده‌دات و زیاتر بۆ پڕفرۆشی كتێبه‌كه‌یه, له‌لایه‌كی تریش گوایه كاریگه‌ری خراپ به‌سه‌ر خوێنه‌ر( به‌تایبه‌ت گه‌نجان و تازه پێگه‌یشتوان),جێده‌هێڵێت. ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له‌كتێبه ئه‌ده‌بییه‌كاندا باوه, به‌تایبه‌ت له ژانری ڕۆماندا. زۆرێك له لێكۆڵه‌ران پێیانوایه كه ئه‌و زمانه‌ی به‌نموونه له نۆڤلێته‌كانی وه‌كو (نانی ڕووت, یانزه خوله‌ك…), به‌كارهاتوون ئه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ تووشبوون به ئالووده‌بوونی سێكسی. هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م كتێبانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م جۆره‌خه‌سڵه‌ت و زمانه‌ن ئه‌وا به‌دوور نه‌بوونه له قه‌ده‌غه‌كردن و ڕێگرتنیان. كتێبی(تاكو ئه‌به‌د)ی جودی بلووم, له ساڵی 1975 له ئه‌مریكا كه‌وته به‌ر ئه‌م شاڵاوه. ئه‌مه له‌لایه‌ك ده‌كرێت وه‌كو پاشكۆیه‌ك بۆ ڕوانگه ئایینیه‌كه سه‌یربكرێت, له‌كاتێك ڕوون و ئاشكرایه كه ئایین ڕێگه به‌م جۆره ده‌ربڕینانه نادات. له‌لایه‌كی تریش به گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌چه‌و هه‌نگاوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئه‌وا وه‌ك هۆكارێكی سه‌ربه‌خۆو دوور له‌ئایین ده‌توانرێت حیسابی بۆبكرێت, به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت, له‌ژێر هه‌رناوێكدابێت ئه‌وا دواجار جۆرێكه له قه‌ده‌غه‌كردن. نموونه‌ی ئه‌م جۆره كتێبانه‌ش: ئه‌زمایشتی هه‌نگوین, تاریكی, جه‌نگی چوكلێت, مه‌مله‌كه‌تی كچان, یاداشته‌كانی كچێك, ئانی له خه‌یاڵی مندا… ئه‌م كتێبانه‌و چه‌نده‌ها كتێبی تریش له‌م بابه‌ته له كاته جیاوازه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كراون.
هه‌ندێك جار ململانێ ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌زیاتر له نه‌ته‌وه‌ییه‌ك یان نه‌ژاده جیاوازه‌كان له‌خۆده‌گرێت, جا به‌هۆی ڕه‌نگی ڕووخسار(ڕه‌ش پێست,سوور پێست, سپی پێست), بێت یان زمان و دیالێكته جیاوازه‌كان, وه‌یاخود كلتووره پێچه‌وانه‌و جیاوازه‌كان … هه‌رچییه‌ك له‌مانه له‌قۆناغه جیاجیاكان بووه‌ته هۆكارو بیانوویه‌ك له‌به‌رده‌م قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كان. جاهه‌ندێكیان له‌به‌ر بوونی چه‌ند وشه‌یه‌ك, یان كۆمه‌ڵێك ده‌ربڕین, وه‌هه‌ندێكیتر له‌به‌ر زۆر جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێك له‌نه‌ژاده‌كان و زیاتر پێداهه‌ڵدان و به‌پیرۆزكردن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به قێزه‌ون پیشاندانی به‌رامبه‌رو ناشیرین كردنی وێنای. كتێبی( خه‌ڵكانی جولی)ی نووسه‌ر نادین گۆردمێر, ده‌كرێت به‌یه‌كێك له‌م كتێبانه هه‌ژمار بكرێت كه‌له‌باشووری ئه‌فریقیا قه‌ده‌غه‌كرا له‌به‌ر ململانێ ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كان, كه‌له‌م كتێبه‌دا خێزانێكی سپی پێست ده‌بنه ئامانج.یان وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مریكا كه مێژوویه‌كی درێژ‌و خوێناوی هه‌یه له‌م بواره‌دا,
هۆكاره‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده نین, بێگومان كتێبه‌كانیش هه‌ر ئه‌و چه‌ند ژماره‌یه نین. ئه‌وه‌ی ئێمه زیاتر مه‌به‌ستمان بوو له‌م نووسینه كورته هه‌رته‌نها ده‌رخستنی هۆكاره‌كان و چه‌ند نموونه‌یه‌كی بچووك بوو, بێگوومان مشتومڕی ئه‌وه‌ی كه ئایا تا چه‌ند ڕه‌وایه كتێبه‌كان قه‌ده‌غه بكرێن له كه‌سه جیاوازه‌كان, وه‌یان له كاته جیاوازه‌كان وه… ئه‌وا بابه‌تێكی تره‌و پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل هه‌یه…
خاڵێكی تر كه ده‌مانه‌وێت تیشكی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه له كوردستان(هه‌رێمی كوردستان). كه ئه‌میش له‌ڕاستیدا ئه‌زموونێكی ناخۆشی هه‌یه. له‌سه‌رده‌می به‌عسدا نووسه‌ره‌كان له شاخ كتێبه‌كانیان ده‌نووسی و زۆربه‌یان به ناوی خوازراو بوو, بێگومان ئاشكرابوونی ئه‌م كتێبانه باجه‌كه‌ی له مردن كه‌متر نه‌بوو.
وه له‌مێژووی نوێ و دوای ڕاپه‌ڕینش ئه‌م شاڵاوه هه‌ر به‌رده‌وام بوو, كه هه‌ردوو هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه(ئایین و سیاسه‌ت) ڕۆڵێكی دیار‌و به‌رچاویان هه‌بوو, شیعره‌كانی به‌ڕێز (شێركۆ بێكه‌س), ئه‌گه‌رچی به‌فه‌رمیش قه‌ده‌غه‌نه‌كرابن, به‌ڵام ماوه‌یه‌ك نه‌عله‌ته‌ی ئاینیان به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو. كه‌پێش ئه‌وه‌ش ناكرێت كتێبی ( ئاده‌میزاد له كۆمه‌ڵی كورده‌وارید) ی نووسه‌ر( عبدالخالق معروف) مان بیربچێت. كه دواتر گیانیشی له‌سه‌ر به‌خشی. وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به‌ڵام له‌هه‌مان قالبدا, زۆرجار كتێبه‌كان له‌به‌ر هۆكاری ئایینی كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌م شاڵاوه.واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگره خه‌سڵه‌تێكی وه‌كو هاندان بۆ توندوتیژی بووه. كه‌ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ربه‌ته‌نها له‌كوردستان به‌ڵكو له‌وڵاتانی تریش. له‌م بواره‌شدا ده‌كرێت ئاماژه به هه‌ریه‌ك له‌شیعره‌كانی ( مه‌لا كرێكار, كۆساری…) بدرێت, وه‌هه‌روه‌ها ڕۆمانی (كه‌یوان)ی به‌ڕێز (عادل باخه‌وان). وه به‌هه‌مان شێوه‌و به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌به‌ر هۆكاری سیاسی, شیعره‌كانی به‌ڕیز ( عه‌بدوڵا په‌شێو), به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه شیعری ( برا كوژی), له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ كه‌وتنه به‌ر ئه‌م شاڵاوه…
ماوه‌ته‌وه بڵێین كه مه‌رج نییه‌ئه‌م كتێبانه‌ی باسكران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی قه‌ده‌غه‌كرابن. به‌ڵكو زۆرجار له‌لایه‌ن كه‌س و تاقمه جیاجیاكان نه‌فی كراوه له‌كڕین و فرۆشتنیان. ته‌نانه‌ت كه‌سی مامه‌ڵه پێكه‌ر ڕووبه‌ڕووی سزا بۆته‌وه.
له‌ڕۆژگاری ئێستاشدا ئه‌گه‌رچی ئه‌م شاڵاوه كۆتایی نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامه. به‌ڵام ده‌توانین بڵێین زۆر له‌كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م كراوه‌ته‌وه. ئه‌ویش بێگومان به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته جیاجیاكان كه‌م تا زۆر ڕه‌نگه ئاماده‌یی نیشان بده‌ن له‌سه‌ر پێشوازی كردن له‌م نووسه‌رانه‌ی كه له‌وڵاته‌كانییان به‌ربه‌ست دروست ده‌كرێت له‌به‌رده‌میان. وه‌هۆكارێكی تریش كه جێگای سه‌رنجێكی تایبه‌ته, ئه‌ویش ( تۆڕی ئینته‌رنێت)ه. كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌های ئه‌م پڕۆسه‌ی كه‌م كردۆته‌وه, ئه‌گه‌رچی هێندێك له وڵاتان ته‌نانه‌ت سانسۆریان خستۆته سه‌ر هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیش…
سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن