
بزووتنه‌وەی دژە سەرمایەداری (ئه‌نتی کاپیتاڵیزم) له…
بزووتنه‌وەی دژە سەرمایەداری (ئه‌نتی کاپیتاڵیزم) له شێوه‌ی ده‌ستبە‌سه‌رداگرتن و داگیرکردن له بریتانیادا له زیادبوون و بره‌ودایه
06/11/11
تیشکی هه‌تاوی به‌رهه‌ڵستکردنی زوڵم و زۆر و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری ئه‌م جاره‌ی جیهانی، که له ئاسۆی بڵندی ڕاپه‌ڕیوانی یۆنانه‌وه ده‌ستیپێکرد، ڕووناکی خۆی به‌سه‌ر گه‌لێک له وڵاتانی جیهاندا په‌خشکردوه. بهرههڵستیکردنێک که شه‌پۆله‌که‌ی ته‌واوی سه‌رجه‌می وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو و وڵاتانی دیکه، که له ڕێی گه‌شه‌کردندان، زۆر و که‌م گرتۆته‌وه . چه‌شنێک له خه‌بات به‌کار ده‌برێت، که له ئێستادا له هه‌موو جۆره خه‌باته‌کانی پێشووی تێپه‌ڕاندووه به گرتنه‌به‌ری خه‌بات و چالاکی ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبەسه‌ردااگرتنی شوێنه‌کان که به‌ره‌و ئیسپانیا و دواتریش ئیسرائیل و به‌دوای ئه‌ویشدا وۆڵ ستریتی ئه‌مه‌ریکا، ملی نا، وا ئێستاش له بریتانیادا بووه‌ته ته‌واوکه‌ری زنجیره‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکان، که ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رده‌وام بوو، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکی زۆری زانکۆکان‌دا گرتبوو، ئێستاش بزووتنه‌وه‌که‌ی بردۆته قۆناغێکی تری کاراوه.
قافڵه‌ی کاروانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و داگیرکردن، که له ڕۆژی 15.10.11 که به‌ره‌و له‌نده‌ن ستۆک مارکێت، بۆرسه‌ی له‌نده‌ن، خۆی کوتا، به‌ڵام پۆلیس، جه‌رده‌ئاسا ڕێگای پێگرت ، ئه‌ویش هه‌واری خۆی له کڵێسه‌ی سانت پاوڵس St Pauls Cathedral خست، به نزیکه‌ی 250 چادر، خێوه‌ت، ئه‌و بۆشاییه‌ی، که له‌وێدا بوو پڕ کرده‌وه. ئه‌وه 3 هه‌فته‌ی ته‌واوی پڕکرده‌وه‌و پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی چواره‌مه‌وه.
له‌م 3 هه‌فته‌یه‌دا ، که‌نیسه و ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ناو جه‌رگه‌ی شار وایان چاوه‌ڕوان ده‌کرد، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیکدا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بێپشتگیری کردن ده‌مێنێته‌وه و ئیدی بۆ خۆی تێده‌شکێت و ئه‌میش وه‌کو زۆر جۆر له شێوه کۆنه‌کانی خه‌بات ، ساتێکه‌و تێده‌په‌ڕیت ، بێپشتگیری کردن ، بێدهستپێشکهری کردن ، بێڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكانی له‌نده‌ن و گه‌شتیاران، ده‌پووکێته‌وه. به‌ڵام پێشبینییه‌که‌ی هه‌ر هه‌موویان به‌هه‌ڵه ده‌رچوو ، که‌مپه‌ینی داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له بره‌و و پێشه‌وه‌چووندایه ، دۆست و هه‌وادار و پشتیوانانی له زۆربووندایه، ئه‌مه‌ش هانی خه‌ڵکی تری دا، بێنه ناو بزاڤه‌که‌وه، ئه‌وه بوو 2 هه‌فته لهمهوپێش له‌ناو له‌نده‌ندا له Finsbury Square ، له‌وێش خه‌ڵکی چادری خۆی لێهه‌ڵدا.
له ڕۆژی 03.11.11 له Canery Wharf هه‌مان شت ڕووی دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، که له ڕۆژی 2.11.11 و 3.11.11 له 5 شاری تری بریتانی:Bristol, Bath, Bradford, Birmingham and Edinburgh ئه‌م که‌مپه‌ینه ده‌ستیپێکردووه، بۆیه چیتر له‌لایه‌ن که‌نیسه و ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیا گه‌وره‌کانه‌وه ناتوانرێت ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه په‌راوێز بخرێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسا به‌رقه‌رار بێت، له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا به یاسا نه ک به فیشه‌ک خه‌ڵکی ده‌مکوت بێت ، ده‌یڤد کامیرۆن، سه‌ره‌ک شالیارانی بریتانی به ئاشکرا دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش له میدیادا ڕایگه‌یاند ” ئێمه له‌گه‌ڵ ناڕهزاییدهربڕینداین و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕینی قسه و ڕاداین، به‌ڵام نه‌ک له گه‌ڵ دانانی چادر و خێوه‌تدا، ئه‌مه‌ی که ئه‌م خه‌ڵکه ده‌یکات یانی به ئاره‌زووی خۆیان دانانی خێوه‌ت له هه‌ر شوێنێکدا که خۆیان بیانه‌وێت، که ئه‌مه‌ش کاری کرده‌نیه و ده‌بێت یاسایه دانێین، که کردنی ئه‌م جۆره کارانه به تاوان حسابی بۆ بکرێت” واته خه‌ڵکی له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و چادرهه‌ڵدان ، گه‌رچی به ڕێگای ئاشتیانه‌ش بێت، ده‌توانرێت به تاوانبار بدرێته قه‌ڵه‌م و بترێنجێنرێته کونجی به‌ندیخانه‌کانه‌وه. شایانی باسه، که ئه‌وه‌ش بڵێن هه‌ر هه‌فته‌ی پێشتریش کامیرۆن بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ی کرد داگیرکردنی خانووه چۆڵه‌کان، که هی خه‌ڵکانی ده‌وڵه‌مه‌ندن، له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی بێشوێن و جێگه‌وه، ده‌بێت قه‌ده‌غه بکرێت، ده‌بێت یاسایه‌ک دابنرێت، ئه‌و کاره به تاوانبارێتی له قه‌ڵه‌م بدات. ئیدی وا چاوڕوان ده‌کرێت له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌دا چه‌له‌حانێ له هۆڵی په‌ڕله‌ماندا بۆ دانانی 2 یاسای نوێ به‌رده‌وام بێت تاکو زیاتر ئازادییه‌کانی تاک و گروپ له کۆمه‌ڵگه‌ی ” مه‌ده‌نیدا” ته‌سکتر بکرێنه‌وه.
ده‌وڵه‌ت و پیاوه‌کانی و کۆمپانیه گه‌وره‌کان و بانکه‌کان ، هه‌رچیه‌کیان له توانادا بێت ده‌یکه‌ن بۆ هێڵانه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رده‌م ، به‌ڵام هه‌رچیه‌ک بکه‌ن ناتوانن ویست و ده‌نگی ئازادی خه‌ڵکی بتاسێنن . گه‌نجانی بریتانی ، له کاتێکدا که ڕێژه‌ی بێکاریی له نێوانیاندا له له سه‌دا 20 زیاتره، ناتوانن و ناکرێت قڕوقپی له‌مه بکه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه ده‌زانن، که ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکیدا له جیهاندا هاتووه به‌هۆی هه‌بوونی سیسته‌می سه‌رده‌م(کاپیتاڵیزم)ه‌وه‌یه.
که‌مپه‌ینی داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له له‌نده‌ندا ، که به‌شێکه له بزووتنه‌وه‌ی داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌کان که ئه‌مڕۆ له جیهاندا به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌لێک ڕووداوی لێکه‌وته‌وه ، وانه‌ی گه‌وره و زۆرمان فێرده‌کات به هۆی ده‌ستپێشکه‌ری به‌شداربووانییه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێڕهوهشی که گرتویانه‌ته به‌ر، له‌وانه‌ش:
** گه‌رچی گۆڕه‌پانی داگیرکردنه‌که له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین و گرنگترین که‌نیسه‌ی له‌نده‌ندایه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یاندووه که ناڕه‌زاییه‌که دژ به دین و که‌نیسه و پیاوه‌کانی که‌نیسه‌ن. بگره خه‌ڵکانی که‌مپه‌که له‌وێ هه‌تا ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌کی باشیان له گه‌ڵ به‌رپرسیارانی که‌نیسه‌که ڕاگرتووه و هه‌میشه‌ش له دایهلۆگدان له‌سه‌ر ئه‌و گیروگرفتانه که ڕۆژانه سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێنه ته‌نها به‌هۆی گرنگێتی شوێنه‌که‌یه‌وه بوو، که یه‌که‌م نزیکه له بۆرسه‌ی له‌نده‌نه‌وه، دووه‌م ڕۆژانه خه‌ڵکێکی زۆر له گه‌شتیاره‌کان دێن بۆ بینینی ئه‌م که‌نیسه‌یه، سێهه‌میش به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیه‌کی یه‌کجار زۆره‌وه یه. .ئه‌م که‌مپه‌ینه وای کردووه، که که‌نیسه و پیاوه‌کانی هێناوه‌ته ناوجه‌رگه‌ی کێشه‌که‌وه و ئه‌وان ناتوانن بێهه‌ڵوێست بمێننه‌وه، له کاتێکدا که ده‌بینن ئه‌م که‌مپه‌ینه دژی زوڵم و زۆره ، له دژی نه‌بوونی و بێ‌کاری و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌ر بۆیه‌ش پیاوانی که‌نیسه‌ش ، که هه‌مان بانگێشه ده‌که‌ن، ناتوانن خۆیان له‌و ڕاستیه بدزنه‌وه، که ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه‌ی ئیستا به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه هۆکاره‌که‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یه. ئه‌م کێشه‌یه لای پیاوانی به‌رپرسیاری که‌نیسه‌که وا قوڵبووه‌ته‌وه که تا ئێستا 3 قه‌شه ، دووانیان قه‌شه‌ی سه‌ره‌کین، ده‌ستیان له کاره‌کانیان و به‌رپرسیارێتیان له که‌نیسه‌که ، کێشایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ململانێی نێوانی خۆیانه‌وه، که هه‌ندێکیان له هاوشانی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی شار و گه‌وره بزنسمانه‌کانه‌وه داوای ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که ده‌بێت ئه‌م خه‌ڵکانه له‌وێ ده‌ربکرێن ، هه‌تا ئه‌گه‌ر به به‌کارهینانی ڕێگای توندوتیژیش بێت.. یه‌کێک له‌و قه‌شانه‌ی که ده‌ستی کێشاوه‌ته‌وه یه‌کێکه له هه‌ره به‌رپرسیاره گه‌وه‌ره‌کانی که‌نیسه، که ته‌نها شه‌خسی شاژن(مه‌لیکه)، خۆی ده‌توانێت که‌سێک له‌بری ئه‌و دانێته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه موڵکی که‌نیسه و( City Of London Corporation)ه.
** له‌م که‌مپه‌دا دیمۆکراتی ڕاسته‌قینه په‌یڕه‌و ده‌کرێت، که ئه‌ویش دیمۆکراتی ڕاسته‌وخۆیه، که هه‌موو بڕیارێک، هه‌موو چالاکیه‌ک به هه‌ره‌وه‌زی ده‌درێت و ده‌کرێت. له ڕۆژێکدا دوو کۆبوونه‌وه‌ی فراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ شتی تر له کاتژمێری 1 ی پاشنیوه‌ڕۆ و 7 ی شه‌ودا ده‌کرێت . له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا باس له هه‌موو ڕووداوه‌کانی ناو که‌مپه‌که ده‌کرێت: مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و پاک‌وخاوێنی ناو که‌مپه‌که ، چی ڕوویدابێت، چ بڕیارێک بدرێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت قسه بکات ، چ لیژنه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵببژێریت بۆ مه‌به‌ستێکی نوێ یا گه‌ر گۆڕانکاری به‌سه‌ر لیژنه‌کاندا بێت. لێره‌دا ڕێگاش له هیچ که‌سێک ناگیرێت گه‌ر بیه‌وێت قسه بکات به مایکرۆفۆنه‌که ، ئازاده له ته‌واوی ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونی خۆی، ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بۆ خه‌ڵکانی خودی که‌مپه‌که به‌ڵکو بۆ ڕێبواره‌کان و زیارهتکهرانیشی.
به‌پێچه‌وانه‌ی ناحه‌زانی که‌مپه‌که، که وایان پێشبینی ده‌کرد، که یا سه‌پۆرتیان ناکرێت یا خه‌ڵکێکی زۆر که‌م به‌ده‌میانه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌پۆرتێکی زۆر زۆریان هه‌یه له لایه‌ن هه‌موو توێژاڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای بریتانییه‌وه هه‌تا به گه‌شتکه‌رانی بێیانیهوه و خه‌ڵکانێکیش له وڵاتانی تره‌وه، هه‌ر له خه‌ڵکی ئاساییه‌وه تا نووسه‌ر، ئه‌کته‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، ده‌رهێنه‌ری فیلم، وه‌رزشکار، پیاوانی دینی له‌گه‌ڵ گه‌لێک له که‌سانی تریش .
هاوکاری خه‌ڵکی ته‌نها مه‌عنه‌وی نییه به‌ڵکو به پاره و به پێداویستی تریش، دێنه پێشه‌وه . له حاڵی حازردا پاره‌یه‌کی باشیان هه‌یه و ده‌توانن هه‌موو پێداویستییه‌کانیانی پێ دابین بکه‌ن.
** که‌مپه‌که زۆر به ڕێکوپێکی هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ڕێکخراوه به دابینکردنی هه‌موو شتێک، که له که‌مپێکدا یا له گوندێکدا پێویست بکات ببێت، له‌وانه : چادرێکی گه‌وره که تێیدا بۆ چێشتلێنان و ئاماده‌کردنی خواردنه‌کانی تر به‌کار ده‌هێنرێت و چه‌ند که‌سێک به خۆبه‌خشانه کاری لێده‌که‌ن، که ئاماده کردنی خواردنی 3 ژه‌مه ، که نانی به‌یانی و نیوه‌ڕۆو شێوانه. ناندان نه‌ک هه‌ر به خه‌ڵکی که‌مپه‌که به‌ڵکو بۆ زیاره‌تکه‌رانی که‌مپه‌که و سهپۆرتکهرانی ڕۆژانه‌شی، که هه‌موو ئه‌م خواردنانه‌ش به‌لاشه و خه‌ڵکی چه‌ندی ده‌وێت ده‌توانێت بخوات. هه‌ر له‌م مه‌تبه‌خه‌دا میوه‌یه‌کی زۆر له سندووقدا، شه‌ربه‌ت و شیرێکی زۆر له پاکه‌تدا، هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له چه‌نده‌ین جۆر له کێک و پسکیت ، که هه‌موو کاتێک ئاماده‌ن بۆ خواردن.
چادرێکی تر که ئه‌مه‌یان قاوه‌خانه‌یه به‌رده‌وام کراوه‌یه و چا و قاوه‌ی تێدا ده‌خورێته‌وه. دوای ئه‌مانه‌ش به‌شی یاسایی، که ئامۆژگاری خه‌ڵکی ده‌که‌ن گه‌ر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر بکرێن، به‌شی میدیا، که هه‌فتانه ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌ر ده‌که‌ن، به‌شی کتێبخانه ، به‌شی نه‌خۆشی بۆ چاره‌سه‌رکردنی باری ته‌ندروستی خه‌ڵکه‌که گه‌ر پێویستی کرد ، له گه‌ڵ خێمه‌ی تایبه‌تی بۆ موحازه‌ره له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی وه‌کو ئابووریی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و بابه‌تی تر، ئه‌مه جگه له دابینکردنی پێداویستیه‌کانی تری که‌مپ وه‌کو کاره‌با و غاز و به‌شی زانیاری ته‌کنۆلۆجی و به‌شه‌کانی تر. ئه‌مانه و زۆری تر له پاڵ ڕاگرتنی پاک‌وخاوێنی ناو که‌مپه‌که و قه‌ده‌غه‌کردنی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکحول، که خه‌ڵکانی ناو که‌مپه‌که به جه‌ماعی ڕایان له‌سه‌ر داوه. لێره‌دا هه‌ست به هه‌بوونی ئاسایشی ته‌واو و هه‌ست به ژیانێکی تر ده‌که‌یت، که هه‌موو شتێک به‌لاشه و هه‌موو شتێکیش به هه‌ره‌وه‌زی ده‌کرێت که‌سیش سه‌رکرده و بنکرده نییه له‌وێدا.
به پێی قسه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئیڤنین ستانده‌ر، که ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌نتی مانگرتن و خۆپێشاندان و هه‌موو چالاکیه‌کی جه‌ماوه‌رییه، ده‌ڵێت له ڕۆژانی یه‌که‌مدا یه‌کێک له هه‌ره شێف (چێشتلێنه‌ر)ه باشه‌کانی ئیتالیا هاتووه بۆ که‌مپه‌که بۆ دانانی مه‌تبه‌خه‌که و ئامۆژگاریکردنی هه‌ڵسوڕاوانی مه‌تبه‌خه‌که له ڕاگرتنی ڕاده‌ی پاک‌وخاوێنی له‌وێ، هه‌م بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی و هه‌م تاکو خاڵێک نه‌درێته ده‌ست ده‌سه‌ڵات که به ناوی
پیسوپۆخڵییهوه مه‌تبه‌خه‌که داخرێت.ا
** نموونه‌یه‌کی بچووک به‌ڵام گرنگ نیشان ده‌دات، که خه‌ڵکی ده‌توانێت سه‌رجه‌می ژیانی خۆی له ناو کۆمه‌ڵگادا له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ڕێکبخات به سه‌رجه‌می که‌رته خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه، به کارگه و کارخانه‌کانه‌وه، بێئه‌وه‌ی پێویسستی به ئیداره‌یه‌کی بیرۆکراتی وه‌کو ده‌وڵه‌ت ببێت، بێئه‌وه‌ی که پێویستی به سه‌رکرده و به پێشڕه‌و و هتد هه‌بێت. خه‌ڵکی خۆی ئه‌مه‌نده به توانا و ده‌ستپێشخه‌ره ده‌توانێت هه‌موو شتێک، که له خزمه‌تی خۆیدا بێت بیکات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، که نیشانی ده‌دات، که خه‌ڵکی ده‌توانێت هه‌ره‌وه‌زانه له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاسایی و ئاسایش‌دا به بێتهنگوچهڵهمه، ژیانی خۆی به‌رێته سه‌ر.
** بووه‌ته پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی گه‌وره بۆ به ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکی و ئه‌و کێشه گه‌ورانه‌ی، که ئه‌م سیسته‌مه ڕووبه‌ڕووی کردوونه‌ته‌وه و پێشانیشیان ده‌دات، که ته‌نها ڕێگا چاره‌یه‌ک له به‌رده‌میدا خه‌باتکردنه و خه‌باتکردنی ڕاسته‌وخۆش، به بڕواکردنه سه‌ر خودی خۆت نه‌ک سیاسییه‌کان و پارته سیاسیه‌کان. هه‌ر بۆیه خه‌ڵکانێکی زۆری بۆ پشتوپه‌نای خۆی کۆکردۆته‌وه له نێوه‌ندی هه‌موو توێژاڵه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگادا. وه پێشمان ده‌ڵێت که چۆن کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی که‌م ده‌توانێت به‌ڕووی سیسته‌مێکی ئاوا دڕنده‌دا بوه‌ستێته‌وه و کارایی خۆشی بچه‌سپێنێت.
وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسم کرد ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به جۆرێک ده‌نگی داوه‌ته‌وه و خه‌ڵکێکی گه‌لێک زۆریشی له خۆی کۆکردۆته‌وه ، له ئێستادا ده‌وڵه‌ت و که‌نیسه و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و بانکه‌کان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که پێشتر ده‌یان کرد چوونه‌ته دواوه و پشتڕاستی ئه‌وه‌شیان کردۆته‌وه، که هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵ که‌مپه‌ینی ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ده‌توانێت له‌وێدا بمێنێته‌وه. له‌ولاشه‌وه سه‌رکرده‌ی پارتی له‌یبه‌ری ئۆپۆزیشنیش ، ئێد مییلهبان ، ده‌یه‌وێت که سه‌رمایه‌ی سیاسی سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه بۆ خۆی و پارته‌که‌ی دروست بکات. بۆیه ئه‌مڕۆ له ڕۆژنامه‌ی ئۆبسێرڤه‌ری به‌ریتانیدا نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: ” ئه‌مه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین زه‌نگی به ئاگاهێنانه‌وه‌یه” ئه‌مه ” ئیشاره‌تێکی مه‌ترسیداره ته‌نها بێڕه‌حمه‌کان ده‌توانن فه‌رامۆشی بکه‌ن” درێژه به نووسینه‌که‌ی ده‌دا و ده‌ڵێت ” ئه‌مه‌ی که ڕووی داوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌یه، ئه‌و بار‌و دۆخه‌یه، که به ملیۆن خه‌ڵکی تێدا ده‌ژی سه‌باره‌ت به گه‌وره‌بوونی که‌لێنی نێوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، هه‌روه‌ها چونیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی وڵات”
** ئه‌مان داخوازییه‌کی ئاوایان له ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیاکان نییه ، ئه‌مان به دووی داخوازیدا وێڵ نین، به‌ڵکو به دوای ئامانجی سه‌ره‌کیدا. لای ئه‌مان خستنه‌ڕووی داخوازیه‌کانیان یانی پێلێنان و ئیعترافکردن به سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات. هه‌ر بۆیه نوێنه‌ره‌کانیان له سه‌ر داخوازی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ده‌وروبه‌ر چوونه دایه‌لۆگه‌وه له گه‌ڵیاندا، لیستی داخوازییان نه‌خسته به‌رده‌میان .
تۆنی، یه‌کێک له نوێنه‌ره‌کانی که‌مپه‌که ، له دوای وتووێژه‌که وتی ” ئه‌مان به گران له ئێمه تێده‌گه‌ن ، تێناگه‌ن بۆچی ئێمه لێره‌ین . باوه‌ڕم وایه ئه‌مان چاوه‌ڕوانی ئێمه ده‌که‌ن لیستی داخوازییهکانمانیان پێشکه‌ش که‌ین . به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه نییه که ئه‌مانه‌وێت . ئێمه بۆ ئه‌وه لێره نین تاکو دروشمه‌کانمان ڕاوه‌شێنین و بشه‌کێنینه‌وه، پێبده‌ین به زه‌ویداو ئیمجا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌کانمان، ئه‌مان تێناگه‌ن ئێمه گۆڕانی ڕاسته‌قینه‌مان ده‌وێت، گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیمان ده‌وێت.
زاهیر باهیر- له‌نده‌ن