كورتیله چیرۆك ….. بورهان ئه‌حمه‌د
پشیله
دووای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر ,دووای ماندوو بونێكی بێ وچان ,دوواجار تووانیم ماڵه‌كه‌م له‌مشك پاكبكه‌مه‌وه ,به‌ڵام زۆرم سه‌یرم پیاهات …!! كاتێك بینیم ئاشپه‌زخانه‌كه‌مان خه‌ریكه پڕده‌بێت له گورپه‌و پشیله‌ی زل وزه‌به‌لاح ,له پشیله‌ی خورت وقه‌ڵه‌و..!!!
جنۆكه
جنۆكه‌یخۆرێكی جادووگه‌ر ده‌ستی له به‌فره‌كه وه‌شاند ,به‌فره دڵسافه‌كه به‌رگه‌ی زه‌بری هه‌تاوه‌كه‌ی نه‌گرت ,نیگای چیاكه كه‌یل بوو به‌كانی فرمێسك ,به‌سه‌ر گۆنایه‌وه هه‌زاره‌ها جۆگای گریان رێچكه‌یان به‌ست ,له‌دۆڵه‌كه‌ی خوارێوه چه‌مێكی بێوه‌ی وشه‌رمنی نه‌خشاند ,چۆمه‌كه پڕبوو له‌ره‌نگی ماسی سه‌ربڕاوی ورد ورد .
تابلۆ
ئه‌و تابلۆیه‌ی پێی گرتبوو ,ئه‌م به‌یانییه له پێشمه‌وه رێی ده‌كرد ,تابلۆیه‌ك نه‌ده‌ستكردی پیكاسۆ بوو نه په‌نجه‌كانی داڤێنشی هێڵكاری ڕه‌نگه‌كانی تیادا ده‌نواند,كه‌ڤاڵه‌كه كه‌لله‌سه‌ری خۆی له سه‌به‌ته‌یه‌كدا هه‌ڵگرتبوو ,شار به شار ,وڵات به وڵات ده‌یگێڕا.
ترس
به‌منداڵی له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا وه‌ها باو بوو,ئه‌وه‌ی بترسابا ,دایكی به قوڕقۆشم ترسی ده‌رده‌كرد,كه‌چی ئێستا گه‌وره‌م و له‌قورَقۆشمیش ترساوم ,به‌چی ترسم ده‌رده‌كه‌ن ..؟
ڕاوچی
پیاوه پیره‌كه وه‌ك نه‌ریت بۆی مابووه‌وه ,له‌گه‌نجییه‌وه كردبووی به‌عاده‌ت,دووای هه‌موو عه‌سرانێك
بچێته كه‌نار ده‌ریاچه‌كه‌و له‌ئاوی ته‌نكیدا به‌تۆڕێكی بچكۆلانه ده‌ست به ڕاوی ماسییه بچكۆله‌كان بكات ,بچووك بچووك وه‌كوحه‌زوو ئومێده بچكۆله‌كانی خۆی ,ئه‌م پیاوه هه‌ركه زانیبای قوتووه‌كه‌ی ده‌ستی پڕبووه له‌ژیانی ساده‌و ساكاری ماسییه‌كان,قوتووه‌كه‌ی رۆده‌كرده‌وه نێو ئاوی
ده‌ریاچه‌كه‌وه,ئه‌م ڕاوچییه ساده‌یه , له‌لاوێتییه‌وه كردوویه به پیشه قوتووه‌كه پڕبكات له ماسی وپاشان رۆیبكاته‌وه نێو ئاوی ده‌ریاچه‌كه .
پژان
به‌رانبه‌ر به‌یه‌ك دانشتبووین ,له‌نێوانمانا سنووری مێزێك ,له‌سه‌ر سنووره‌كه‌دا دوو خاڵی پشكنینی دوو باده,باده‌كه‌ی به‌رده‌م خۆم كاتژمێروو رۆژوو ساڵه‌كانمی فڕده‌كرد ,پێكی ته‌مه‌نمی هه‌ڵده‌دا
,ئه‌وه‌ی به‌رده‌م ئه‌و له خۆشه‌ویسنی پڕی ده‌كردمه‌وه ,من به‌ر له‌ناسینی ئه‌و,پێش مه‌ستبوون به‌و عه‌شقه په‌رداخه‌كه‌م شكابوو ,پاش ئاشنابوون به وتنه نه‌وتراوه‌كانی له‌سه‌ر دره‌ختی ترسه‌وه كه‌وتبوومه خوارێ و زمانی شیعرم پژابوو .
ئارامكردنه‌وه
له‌شرین خه‌ودا ژنێك له‌ده‌نگی بۆڵه بۆڵ و وڕێنه‌ی پیاوه‌كه‌ی به ئاگا هاته‌وه ,چه‌ندی هه‌وڵدا پیاوه‌كه ئارام وهێور بكاته‌وه,به‌ڵام نه‌یتوانی,ناچاربوو ده‌سته‌كانی بۆ ئاسمان به‌رزبكاته‌وه‌و بپاڕێته‌وه :
_ئێ ده ئاسمان تۆ فریام بكه‌وه ,له عه‌شقا من ئه‌م پیاوه‌م پێ داگیر ناكرێ …
مار
مارێك به ته‌نیشت نه‌مامه‌كه‌وه ره‌تده‌بێت,چۆله‌كه‌یه‌ك له ترسانا جریوه‌یه‌كی تایبه‌تی لێبه‌رز ده‌بێته‌وه,
پاسارییه‌كه ده‌بێت به دووان ,ده‌بن به چوار ,ده‌بن به هه‌شت ,ده‌بن به سه‌د ,ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بن تا ده‌چنه
خانه‌ی نه‌ژماردنه‌وه.به‌و ده‌نگه تایبه‌تییه, كه ئه‌و لێی ده‌گا باغه‌وانه‌كه ده‌گاته ئه‌و شوێنه,به‌ڵام به‌ر له
گه‌یشتنی ماره‌كه خۆی بزر ده‌كات ,وه‌لێ باغه‌وانه‌كه نه‌مامه تینووه‌كه‌ی بیر ده‌كه‌وێته‌وه .
سه‌رتاش
زه‌مه‌ن زۆر به خێرایی تێپه‌ڕده‌بێت ,وه‌لێ له لای ئه‌م هه‌موو جووڵه‌یه‌ك ئاوێكی مه‌نگه ,گشت شتێك له
پنتی راگیربوونێكی ترسناكدا خۆی ده‌نوێنی ,هه‌موو دیمه‌نێك نه‌گۆڕه ,هه‌ر بۆیه له پرێكداو له حه‌ژمه‌تدا
خۆی ده‌كات به سه‌رتاشخانه‌یه‌كاو ده‌ڵێت :
كاكه گیان نمره چوار سه‌رم بتاشه …!
_ ئاخر ئه‌م پرچه لوول و چڕه‌ت ئه‌گه‌ر له پرێكدا نه‌مێنێ ,سیمات زۆر نه‌شاز خۆی نیشان ده‌دات .
_ ده‌زانم , به‌ڵام چیبكه‌م هیچ شتێكم پێ ناگۆڕێ جگه له سه‌روو سیمای خۆم …!
بورهان ئه‌حمه‌د