
دیدار لەگەڵ کامەران وریا قانع سەبارەت بە ئەنفال
كامه‌ران وریا قانع:
ده‌بێت به‌رده‌وام نه‌هێڵین ئه‌نفال له زاكیره‌مان كاڵ بێته‌وه
ئه‌نفال زامێكی قووڵه له جه‌سته‌ی گه‌لی كوردی خێر له خۆ نه‌دیو، كیمیاباران ویژدانی مردوانی له خه‌وی غه‌فڵه‌ت ڕاچڵه‌كاند، جینۆساید به هه‌موو كوردێكی گوت ئه‌ی كوردینه یه‌كگرن، له یه‌ك هێزی و یه‌كڕێزی دا من زه‌فه‌رتان پێ نابه‌م، گه‌رنا ئێوه هه‌موو رۆژێك ئه‌گه‌ری هه‌یه بتوێنه‌وه و ببرێنه‌وه… بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كیماباران و ئه‌نفال جاریكی تر رووده‌داته‌وه یان نا؟ وه‌بۆ ئه‌وه‌ی بزانین قه‌ره‌بووكردنه‌وه چییه…تاد دیدارێكمان له گه‌ڵ به‌ڕێز (كامه‌ران وریا قانع)دا سازكرد.
دیدار: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
ئایا ئه‌نفال و كیمیاباران له گه‌ڵ له ناوچوونی ڕژێمی به‌عس كۆتایی پێ هات یاخود هه‌ر به‌رده‌وامه؟
من له‌و باوه‌ڕه نیم ئه‌نفال به‌س تایبه‌ت بێت، به رژێمی به‌عس به‌ڵكوو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری ئاماده‌یه ئه‌نفال و كیمیاباران بكات له هه‌ر سوچێكی زه‌وی، یان هه‌موو شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی رێگایه بۆ روودانی ئه‌نفال و كیمیا باران, پێش ئه‌وه‌ی به‌عس ئه‌نفال بكات چه‌ندان ئه‌نفال له سه‌ر كورد ڕوویانداوه، بۆ نموونه، ئه‌وه كه‌مال ئه‌تاتوره‌كه كه كورد خۆی زۆر یارمه‌تی دا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو یه‌كه‌م كاری كه به هێز بوو, ئه‌نفال كردنی ئه‌و ناوچه كوردیانه بوو كه رۆژێك له رۆژان دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه جوانترین گه‌نجی خۆیانیان پێشكه‌ش به له‌شكره‌كه‌ی ئه‌تاتورك كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكری یۆنانیه‌كان له خاكی توركیا ده‌ر په‌رێنێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی كیمیا بارانی كورد تازه‌ترین زانیاری ئه‌ڵێ ئینگلیز له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو غازی كمیاوی دژی خه‌ڵكی سلیمانی به‌كارهێناوه. هه‌روه‌ها ستالین زۆربه‌ی كورده‌كانی قه‌وقاسی له شوێنی باو و باپیرانیان هه‌ڵكه‌ند، كه‌واته ئه‌نفال و كمیاباران شتێك نیه تایبه‌ت بێت به به‌عس، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازی هه‌موو حكومێكی دیكتاتۆری هه‌موو سیسته‌مێكی بنیاتنراو له‌سه‌ر تۆخ كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی، له‌م جۆره حكومرانیانه به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری ئه‌نفال و كیمیاباران ئاماده‌یه دووباره بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌نفالی به‌عس له‌وه‌دا جیاوازه له سه‌رده‌مێك ده‌كرێت یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماده‌ی به‌هێزیان هه‌یه و مه‌ودای شاردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان زۆر به‌ر ته‌سك بووه‌ته‌وه, به شێوه‌یه‌كی تر به‌عس به ئه‌نفالی شه‌قێكی له هه‌موو به‌ها مرۆیه‌كانی دا به پێش چاوی دنیاوه و كه‌سیش رێگای لێنه‌گرت. هه‌روه‌ها ئه‌نفالی به‌عس یه‌كێك له جیاكاره‌كانی تری زۆربه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م ئه‌نفاله مرۆڤی كوردی خۆیی بوه له سه‌رۆك جاشه‌كان ئه‌و فه‌وجه خه‌فیفانه‌ی به‌شداریان كردوه له پرۆسه‌كه.
به دید و تێڕوانینی تۆ ئه‌و شتانه‌ی بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفال شه‌هیدان كراوه شایه‌ن به گه‌وره‌یی ئه‌وانه یان زۆر له‌مه كه‌متره؟
خۆی گرنگی دان به كه‌س و كاری ئه‌نفاله‌كان كارێكی پیرۆزه به‌س هه‌موو شتێكیش نیه به بۆچوونی من نه‌هێشتنی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌نفال گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به كه‌س و كاری ئه‌نفاله‌كانه.
وه‌ده‌بێت به‌رده‌وام نه‌هێڵین ئه‌نفال له زاكیره‌مان كاڵ بێته‌وه ئه‌مه‌ش به زۆر رێگا ده‌كرێت وه‌كو كردنه مه‌نهجی خویندن، دروست كردنی مه‌تحفی گه‌وره له شاره‌كانی كوردستان بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كان, هه‌ر له بووكه شووشه‌یه‌كی منداڵانی ئه‌نفال وكڵاوێكی كابرایه‌كی ئه‌نفال كرا‌و تاكو ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانامانه و كتێب و فلیمانه‌ی كه باسی ئه‌نفال ده‌كات. ئه‌بێت كار بكرێت حكوومه‌تی عێراقی ئه‌و كومپانیانه‌ی كه چه‌كیان فرۆشتووه به عێراق قه‌ره‌بووی گه‌وره بداته‌وه به ناوچه‌كانی ئه‌نفاله‌كان و كه‌س وكاره‌كانیان، دواجار رێز گرتنی كه‌س وكاری ئه‌نفاله‌كان و شه‌هیده‌كان زیاتر به‌وه ده‌بێت كورد خوی ئاماده نه‌بێت خوی ئه‌نفال بكات، وه‌ك له شه‌ری ناوخو بینیمان! ئیتر ئه‌م شتانه به بۆچوونی من ده‌بێت بكرێت هه‌ر له پێدانی مووچه‌یه‌ك تاكو دروست كردنی خانوویه‌ك بۆیان، شتێكی خۆشت بۆ بگێڕمه‌وه: له ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی كردبێت و كارێكی نه‌بێت یان خانه نشین كرابێت, بیتاقه‌یه‌كی ئه‌ده‌نێ له هه‌موو سوپه‌ر ماركێته‌كان شت به نیوه قیمه‌ته بۆ ئه‌وان، ئه‌كرێت ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سو كاری ئه‌نفاله‌كان بكرێت، به‌ڵام من پێم باش نیه نمره‌یان بده‌یتی له ئاستی خوێندن یان كورسی تایبه‌تیان هه‌بێت له خوێندنی باڵا یان وه‌رگرتن له زانكۆكان …هتد چونكه ئه‌مه فیكره‌ی به‌عس بوو، كوڕی شهیدی قادسیه وابزانم 5 نمره له معدلی بۆ زیاد ئه‌كرا. من ئه‌مه‌م پێ باش نیه چونكه ئه‌مه له‌وانه‌یه هه‌قی چه‌ند قوتابیه‌كی ماندوو بخوات.
جینۆساید و كیمیاباران چی فێری تۆ كرد؟
وه‌الله فێری كردم مرۆڤایه‌تی به قسه‌ی جوان، فیكری باش ناچێت به‌ِرێوه، فێری كردم مروڤ دوژمنترین كائینه كه رقی له هاو جنسی خوی بێت! فێری كردم به درێژایی مێژوو هێز بڕیاری سه‌ره‌كی داوه، فێری كردم ده‌كرێت ئه‌نفال و كیمیاوی له هه‌موو سه‌رده‌میكدا دووباره ببێته‌وه. فێری كردم ئه‌و میلله‌ته‌ی زاكیره نه‌بێت به‌رده‌وام له‌به‌ر ئه‌نفال و كمیابارنه. فێری كردم زۆرجار به ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌بنه قوربانی خه‌ونه نه‌خۆشه‌كانی دیكتاتۆرێكی سه‌ره‌ڕۆ. فێری كردم چۆن ده‌توانین له‌سه‌ر زه‌وی به‌هشتێك بۆ هه‌مووان دروست بكرێت به هه‌مان راده ده‌توانین دۆزه‌خێكی ترسناك دروست بكرێت.
بۆچی ده‌بێ كورد هه‌میشه ژێر ده‌سته‌و بێ ده‌وڵَه‌ت بن و وێڕای ئه‌مه‌ش قڕبكرێین و له‌ناوببرێین؟
نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی دوور‌و درێژه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك شت باس بكه‌م: ئێمه هێشتا له قوناغی پێش نه‌ته‌وه‌ین، واته، شتێك نیه ناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی, خه‌می هاوبه‌ش, چاره‌نووسی هاوبه‌ش, خه‌ونی هاوبه‌شمان هه‌بێ، تۆ ته‌ماشا بكه زۆربه‌ی شوِرشه‌كانی كورد له رابردوو داواكانیان ئه‌وه بووه،
یه‌كه‌م: باج نه‌ده‌ن یان كه‌م بده‌ن به مه‌ركه‌زه‌كان.
دووه‌م : گه‌نجه‌كانیان نه‌كرێن به سه‌رباز.
سه‌ێیه‌م: سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان خۆیان بڕیارده‌ری یه‌كه‌م بن له ناوچه‌كه. ئه‌گه‌ر ئیمه ته‌ماشای شۆڕشه‌كانی كورد كه‌ین, كه‌سیان یارمه‌تی ئه‌ویتریان نه‌داوه، شیخ محمود شوڕشێكی گه‌وره ئه‌كات، به‌ڵام ته‌نها له سنووری شاری سلێمانی، ئیتر نه هه‌ولێر فریای ده‌كه‌وێت، نه ناوچه‌كانی بادنیان و نه كه‌ركوك. هه‌مان شت بۆ شورشی سمكۆ، شورشی شیخ سه‌عیدی پیران. قسه‌یه‌كی زۆر جوانی اسماعیل بێشكچی بۆ باس بكه‌م، له‌سه‌ر كورد، ئه‌لێت: كورد دابه‌شبوون بۆ چه‌ند به‌شێك بووه‌ته یه‌كێك له بنچینه‌كانی كه‌سایه‌تی، چۆن یابانیه‌كان به ئیشكرندن و ئێرانیه‌كان به پشوو درێژی، تورك به ره‌گه‌ز په‌رستی و دڕنده‌یی و جوله‌كه‌كان به زاكیره‌ی تیژ مشهورن، كوردیش به دابه‌شبوون. وه‌كو وتم كورد هێشتا له قوناغی پێش نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌گینا مانای چییه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كین له شوێنێكی بچووكی وه‌كو كوردستانه‌كه‌ی خۆمان، دوو له‌شكرمان هه‌یه، هه‌موو شته‌كان دوون یان سێن، ئه‌مانه هه‌مان بیرۆكه‌ی ئه‌و ره‌ئیس عه‌شیره‌ته‌یه كه سنووری عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆی بێ كێشه بێت خوای ئه‌كرد هه‌موو كوردستان ئه‌سوتا، جا ئه‌م جوره میلله‌تانه زۆر ئاسانن بۆ یاری پێكردن و له ناوچوون. با یه‌ك شتی خوشت بۆ بگێڕمه‌وه، كاتێك ئوزدمیر ئه‌و زابته توركه‌ی دێته ناوچه‌ی ره‌واندوز، له ساڵه‌كانی بیستی سه‌ده‌ی رابردوو بۆ ئه‌وه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی كورد دژی ئینكلیز هان بدات، ئه‌م زابته به خوی 5 یان شه‌ش كه‌سێكه‌وه دێنه ناوچه‌كه زۆر به ئاسانی زوربه‌ی عشیره‌ته‌كان ئه‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی، هه‌ر به‌و موڵك و سامانه‌ی له ناوچه‌كه هه‌بوو, هه‌موان قه‌ناعه‌ت پێ ئه‌كات وئیداره‌یه‌كی باش دا ده‌مه‌زرێنێت. مه‌به‌ستم ئه‌م هه‌موو عشیره‌تانه كۆ ده‌كاته‌وه له خۆی ته‌نها به قسه‌و به‌ڵێن، هه‌موو به گوێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو عه‌شیره‌ته رێك نه‌كه‌وتن له‌جیاتی ئوزدمیر بچنه سه‌ر فه‌رمانره‌وایی كوردێك, ئه‌و كاته شیخ محمود له هیندستان گیراو بوو! كه‌واته به‌رده‌وام له‌ت بوونمان دووباره ده‌بێته‌وه و به‌رده‌وام به گومان و بوغزه‌وه ته‌ماشای یه‌كتری ده‌كه‌ین ,به‌ڵام بۆ بێگانه زۆر ده‌سته‌مۆ ئه‌بین بۆیان, ئه‌مه‌ش به بۆچوونی من بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌وام بێگانه ئه‌و سنورانه تۆخ ده‌كاته‌وه كه خێڵه‌كان پێیان باشه یان پێیان خۆشه چونكه گرنگترین سنور لای خێڵ ئه‌و سنوره ته‌سكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی نه‌ك سنوری نیشتمان هه‌رچه‌نده. زۆربه‌ی جار قوربانی دراوه به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ, چونكه ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له‌م دوو چه‌مكه‌دا( نه‌ته‌وه‌و نیشتمان) خودی خێڵه له‌به‌ر ئه‌وه دوژمنی سه‌رسه‌ختی خێڵ داگیركه‌ران نیه, به‌ڵكو چه‌مكی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه, باشترین نموونه له‌سه‌رده‌می به‌عسدا كه داگیركه‌ری كوردستان بوو هیچ مه‌ترسیه‌كی بۆ خێڵه‌كان و كه‌لتوره‌كه‌یان دروست نه‌كرد به‌ڵكو به‌هێزتر بوون به‌تایبه‌تی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردو .
بالیسان و شێخ وه‌سان بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا كیمیاباران كراون تۆ هیچ قسه‌یه‌كت هه‌یه بۆیان؟
بێ گومان ئه‌و شوێنانه‌ی كمیاباران كراون حه‌قی زیاتریان به‌سه‌ر كومه‌ڵگای كوردی وحكومه‌تی كوردیه‌وه هه‌یه, به‌ڵام كوردستان به‌گشتی پێویستی به حكومه‌تێك هه‌یه كه ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان بره‌خسێنێت.
به بۆچوونی من ده‌بوایه ئه‌و دوو شوێنه ئاوه‌دان نه‌كرێنه‌وه به‌ڵكوو له ته‌نیشتیان دوو گوندی تازه دروست بكرانه‌یه‌وه, ئه‌و دوو گونده وه‌كو معالیمی سیاحی و بیرهینانه‌وه‌ی كومه‌ڵگای كوردی و جیهانی به‌و تراژیدیایه، به‌رده‌وام ریكخراوه‌كانی جیهانی بهاتنایه سه‌ردانیان بكردایه، ده‌كرا پۆل پۆل خوێندكارانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه قوربانی چه‌كی كمیاوین بو ئه‌وه‌ی جیلی تازه ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له‌بیر نه‌چێته‌وه، به كورتی ئێمه ده‌بێت فێربین زاكیره‌مان زۆر به‌هێز بكه‌ین، تۆ ته‌ماشای جوله‌كه‌كان بكه, به‌وه ناسراون زاكیره‌یان زور به هیزه، ئیستاش به‌دوای ئه‌و ئه‌ڵمانیانه ده‌گڕێن له‌سه‌ر هه‌موو ئاستی جیهان، كه ده‌ستی له هۆڵۆكۆست هه‌بووه، ده‌یانبه‌نه به‌ر دادگا. وابزانم ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم دوا هه‌وڵیان ئه‌و سه‌ربازه نازیه بوو كه خۆی له وڵاتی ئه‌رجه‌نتین شاردبووه‌وه له ته‌مه‌نی 97 ساڵی راپێچی دادگا كرا.
دوا وته‌م ئه‌وه‌یه, من زور گه‌شبین نیم به دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی تا ئه‌م ساته وه‌خته, چونكه كاكه من ئێستا گومانم هه‌یه كورد گه‌یشتبێته قۆناغی نه‌ته‌وه، له كۆتاییدا ڕێزی زۆرم هه‌یه بو خه‌ڵكی بالیسان و شیخ وه‌سان, ئه‌وانه وێنه‌ی قوربانی میلله‌تیكن كه له ده‌ست بی صاحێبی و سه‌كرده‌یه‌كی دڵسوز ده‌ناڵێنن..