ماچی ده‌م له‌ناو ده‌م له ڤینیسیا … ن/ئۆرهان باموك
له شوێنێكدا له‌ده‌وروبه‌ری پردی (ریالیتۆ)، به‌رانبه‌ر بازاڕی ماسی فرۆشه‌كان، دوو عاشه‌قی زۆر قه‌شه‌نگ و باڵا به‌رز یه‌كدیان ماچ ده‌كرد، په‌نجه‌ره كلتوری و ئه‌ندازه‌كان ده‌وریانی دابوو، شاری ڤینیسیای كردوبوه ره‌نگی گوڵێكی ناسك، پله‌به‌ندیه‌كانی ره‌نگی پرته‌قاڵی و سوری رۆژا ئاوا له‌و دیمه‌نه‌دا زۆر به جوانی تێكه‌ڵ ببوون.
هه‌ردووكیان له بوشایه‌كی ته‌نیش روباری گه‌وره وه‌ستابوون، روو له‌یه‌ك و ده‌ستیان له‌جه‌سته‌ی یه‌ك ئاڵاندبوو، هه‌موو شتێكی ده‌وروبه‌ری خۆیان له‌بیركردبوو، له چركه ساتێك‌دا خۆم پێ رانه‌گیرا له پرسیاركردن، ئه‌وه كوا كامێرا‌كان ؟
له‌و كاته‌دا، هه‌ستم كرد، كارێكی گونجاو نییه، به‌و شێوه‌یه بڕوانمه دوو عاشق كه ماچی یه‌ك ده‌كه‌ن، بۆیه نیگای چاوه‌كانم لابرده ئه‌و لاوه، به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵكه‌كانی تر وه‌كو هه‌موو كه‌سێك منی خه‌مبار ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وا نه‌بوو هه‌ستم به خه‌مباری نه‌كرد، له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، كه سه‌ردانی ڤینسیام كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك به‌خته‌وه‌ری و شادی ببینم.
هۆكاره‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ دیمه‌نی ماچی عاشقه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌ساتێكی زۆر سۆزداریدا ده‌ژیان، ملیۆنه‌ها خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وه‌كو من له وڵاتانی موسڵمانن، كه‌سیان دیمه‌نیی ماچكردنی ده‌م ولێوی عاشقانیان له رۆژانی ئاسایی‌دا نه‌بینیوه ، بێگومان، له جیهانی غه‌یره رۆژئاوا مه‌رج نییه عاشق ببی، تاكو ماچ لێوت ده‌ست بكه‌وێت، ماچكردنی لێو ته‌نها له‌نێو ژوری نوستندا، یاخود له فیلمه‌كاندا ده‌بینرێت، وه‌كو ملیۆنه‌ها و له‌وانه‌شه بلیۆن وڵاتی هاوشێوه‌ی من، بۆ یه‌كه‌م جار له‌سینه‌مادا، دیمه‌نی ماچكردنی ده‌م ولێوم بینی.
له‌سه‌رده‌می مناڵیمدا له توركیا ته‌له‌فیزیۆن نه‌بوو، بیرم دێت، جارێكیان پرسیارێكم بۆ هات، ئایا ئه‌و كاته‌ی ماچی ده‌م ده‌كرێت چۆن لوتیان به‌ر یه‌ك ناكه‌وێت؟.
(هیتچۆك) جوانترین و دیارترین دیمه‌نه‌كانی ماچكردنی له مێژووی سینه‌مادا وێنه گرتوه، ئه‌وه‌ش له فیلمێكی به‌ناوبانگدا نه‌بوو، به‌ڵكو له فیلمی (باكور، باكووری خۆرهه‌ڵات) . له‌و فیلمه‌دا ؛ له‌نێو شه‌مه‌ندۆفێرێكی ته‌نگ و ته‌سكدا كه به‌ره‌و شیكاگۆ به‌ڕێ كه‌وتبوو، هه‌ر یه‌ك له كاری گرانت و ئیفا ماری سێنت به‌ده‌وری خۆیاندا ده‌سوڕانه‌وه و ده‌می یه‌كیان ماچ ده‌كرد، به‌شێوه‌ك سوڕانه‌وه‌كه‌یان بازنه‌یه‌كی ته‌واوی پڕده‌كرده‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سوڕانه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه بێت دیمه‌نی كێژبوون ده‌ربخات له ماچكردنه‌كه‌دا، به‌ڵام كاتێك ئه‌م فیلمه‌م بینی و دیمه‌نی ئه‌و ماچكردنه‌م بینی، له‌پێش ئه‌و كامێرایه‌دا ئاوا به به‌رده‌وامی ماچی یه‌كیان ده‌كرد، له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارێكم نه‌بوو، گومانم له كه‌شی ماچه‌كه هه‌بوو و وامده‌زانی ده‌ستكرده و سروشتی نییه، له‌سه‌رده‌می گه‌نجیمدا، بۆیه‌كه‌مجار كه ژن وپیاوێكم بینی ده‌می یه‌كتریان ماچده‌كرد، له‌شه‌قامێكدا بوو، له‌هه‌وارگه‌یه‌كی هاوینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئسته‌نبوڵ بوو، له‌و شوێنه‌دا دوو ئه‌ستێره له‌به‌رده‌م كامێرایه‌ك بوون، كاتێك ده‌رهێنه‌ره‌كه هاواری ده‌كرد (ئه‌كشن)، هه‌ردوكین دوو پستیان به مه‌ره‌شه‌كه‌ی ده‌ستیان، بۆنی نعناعیان ده‌كرده نێو ده‌میانه‌وه و یه‌كتریان ماچكرد، ئه‌و مه‌ِره‌شه‌یه‌ی كه ئێستا سه‌رده‌مانێك له‌بیركراوه، له رۆژنامه‌كانی توركیا ریكلامیان بۆی ده‌كرد و دروشمی (له‌مڕۆوه خواردنی سیر ئاساییه)ی هه‌ڵكردبوو، بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و مه‌ڕه‌شه‌یه له‌نێوان كچانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا ببوه باو، ئه‌و كچانه‌ی كه هه‌رگیز، ماچی ده‌میان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت.
له رۆژانی یه‌كه‌ممدا له شاری ڤینیسیا، جگه له دیمه‌نی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته كه له نزیك پردی ریالیتۆ بینیم، ژماره‌یه‌كی زۆری عاشقانم بینی، ده‌می یه‌كتریان ماچ ده‌كرد. ره‌وشی ئه‌و شوێنه زۆر به سینه‌مایی ده‌چوو، هه‌ڵبه‌ته هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و باگراونده سروشتیه ده‌گه‌رێته‌وه كه له‌پشتی باوه‌ش و ده‌ستله‌ملانه‌كانیانه‌وه بوو.
باشه هۆكاری چییه كاتێك دیمه‌نێكی جوان ببینین حه‌ز به ماچكردن ده‌كه‌ین؟، پێویسته د‌رك به‌وه بكه‌ین، له‌چركه ساتێك‌دا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ژیان جوان بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داتاكانی گه‌شتیاری و پسپۆڕانی جوانی ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت عاشقه خه‌مباره‌كانیش له‌رۆژانی پشوودا له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه ، هه‌موو دیمه‌نێكی جوانیش ئاره‌زووی ماچكردن و هه‌ستكردن به به‌خته‌وه‌ریمان پێ نابه‌خشێت، هه‌ندێك دیمه‌ن تووشی راچه‌ڵه‌كاندن و ته‌نانه‌ت راڕایی میتافیزیكی-مان ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌و كاتانه‌ی كه بێده‌نگی و پشودان هه‌ستی پێده‌كه‌ین، هه‌ر وه‌كو ئه‌و خه‌مۆكیه‌ی كه ئسته‌نبوڵ ده‌یوروژێنێت.
به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست هه‌ندێك له شاره‌كانی شوێنی كاركردنه، هه‌ندێكیشیان بۆ به‌سه‌ربردنی كاته، هه‌ندێكیشیان بۆ هه‌ستكردنه به خه‌م، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان بۆ مردنه، به‌ڵام شاری ڤینیسیا، سه‌باره‌ت به زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌كان، كاتێك سه‌ردانی ده‌كه‌ن، بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ره، كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه له قوڵایی ڤینیسیایان، ئه‌وا د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه شادی و به‌خته‌وه‌ری بوونی هه‌یه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت، هه‌ستكردنیش به‌و شادی و به‌خته‌وه‌ریه وامان لێده‌كات ئاره‌زووی ماچكردنمان هه‌بێت.
حاكمی فینیسیا، كه كه‌سێكی به‌ره‌وشت و ئه‌خلاق بوو، هه‌ر بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویه‌ی نێوان ڤینیسیا و ئسته‌نبوڵ كه ته‌مه‌نی هه‌زاره‌ها ساڵه، ده‌ستی گرتم و دوری خستمه‌وه له ئاهه‌نگه‌كان و خه‌ڵاتێكی پێ به‌خشیم، وه‌كو پیاوێك كه شانازی به‌وه ده‌كات كه هاوسه‌رێكی قه‌شه‌نگی هه‌یه، له ژوره‌كه‌ی خۆیه‌وه دیمه‌نێكی زۆر جوانی ئاوی ڤینیسیای پشان دام.
ئه‌و حاكمه ئاماژه‌ی بۆ به‌له‌كۆنێكی دیكه‌ی نزیكی ئه‌و شوێنه كرد و وتی “دیمه‌نه‌كه له‌وێوه جوانتره”، پێم وایه ئه‌و به‌له‌كۆنه باشترین شوێن بوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تێدا هه‌ست به‌خۆشی و شادی بكات، له‌گه‌ڵ ماچكردنی لێو و ده‌مدا.
له‌عه‌ره‌بیه‌وه / تواناحه‌مه‌نوری
***********
سه‌رچاوه / تاتۆ