Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ژیان به‌شی دوو مرۆڤ ناكا…. موئمین زه‌ڵمی*

ژیان به‌شی دوو مرۆڤ ناكا…. موئمین زه‌ڵمی*

Closed
by November 12, 2011 ئەدەب

 

 

مهشخهڵهكانتان ههڵكهن

تا لهتاریكی ئهم شهوهدا وون نهبن،

چهترهكانتان ههڵكهن

تا باران بهنوقم بوونتان نهسپێرێ،

هیواكانتان نوێ كهنهوه

تابۆ عیشقی ئێوارانی

كوڕتهڕازتان پێبمَنێ،

ئهلوهداع لهبوونی خۆتان ئهكهنهوه

كاتێ ناتانهوێ

لهههناسهكانتانا بۆنمان ههڵمژن،

ئێمهعاشقین

عاشقی پاییزو گهڵاڕێزانو باران،

چونكه لهغوربهتمان بهئاگا دێنن

لهدووی ئێوه ههمیشه غوربهت

گۆبهندێكه‌‌و

لهگهردنمانهوه دهئاڵێ‌…

نامانهوێ ڕِقمان لهغوربهت بێتهوه،

ئاخر وهك چۆن لهغوربهتا لهدایك بووین،

ئاواش ژیان بهغوربهتمان ئهسپێرێ‌…

لهپریاسكهی پڕ جهوری خهفهتباری ئهم عیشقهدا

خۆشی ناڕژێ،

ئهستێرهكان پرشنگ نادهن

ڕووناكییهكان ئهگرنه ئهو غروبهی،

پهپولهیهك باڵهكانی ئهقرتێنرێ،

ئهسوتێنرێ‌…

ئهرێنهسیمی پڕ غوربهت..

كام سهبا بوو ؟ ژیان لێره

فهنتازیایهك لهجوانی بوو

لایلایهیهك لهدایكمو بۆنازی ئهو

چوارگۆشهیهكی بۆ ژیان پێكهێنابوو،

دههرێكه لهخهو ڕاپهڕیوین،

گۆنای ڕووناكی ماچ ئهكهین،

لهزهندهقی تاریكی ڕامانكردووه،

ههناسهیك بۆ بێدری ئهدهینهوه‌…

ژیان وایهوو ئاواش ئهبێ‌..

دونیا لانكهی میهرمانهكاتی دیدار،

دونیاش گۆمی بێنازیمان قوڵتر ئهكا،

كاتی فیراق

ئهمه ئاشوبی مردنه، یان

بێمیهری سۆزی دڵمان؟

(چهك) چهندهنغرۆی ستهم بێ‌…

ههزار هێندهش نغرۆ تاوان،

(شار) چهند هێنده لهگهڵ كۆڵان بهینی ههبێ،

ههزار هێندهش لهگهڵ ڕێبوار،

(شاخ) چهندجار قاچی پێشمهرگهماچ بكا،

ههزار هێندههی بهردهنوێژ….!

ژیان لهوانهكانی ژیانا

تهنها ئازار ئهڵێتهوه،

چاوهڕوانین،

سهر لهنازی ژیان مهكهن!

بێناز مهبن،

ئەم دڵهی ئێمهتان بیر نهچێ،

بهناز وهرن،

تا گهورهتر لهچوارگۆشهسوورهكهمان

دهروازهی ژیین واڵا بكهین

بۆ دیدارتان،

خۆ وون مهكهن،

بهنازی ئهوین بهگوێتانا ئهچرپێنین

تكایهلێمان زیز مهبن،

ژیان بهشی دوو مرۆڤ ناكا…!

 

 

*قوتابی ماستهر لهئهدهبیاتی ئینگلیزی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.