
باسی مردن … به‌ندی عه‌لی
Closed
زۆر به‌ده‌گمه‌ن
ئه‌بێته میوانی خه‌یاڵ
به‌ڵام که‌دێ
سه‌عاته تۆزاویه‌که‌ی زه‌مه‌ن
له‌سه‌ر خاڵی سفری عه‌ده‌م
ڕائه‌وه‌ستێ و
ده‌روێشه جرپنهکهی دڵیش
ده‌ف ناژه‌نێ
گوڵیش ڕه‌نگی له‌به‌ر ئه‌بڕێ و
په‌پووله به‌بۆن ئه‌که‌وێ
پاساریه چه‌نه‌بازه‌کانی زینده‌گیش
ههڵئهکوڕمێن و لاڵ ئه‌بن
له‌وساته‌یا
لێوم ئه‌بێ به‌بیابان
ئه‌و ، بهقومێ شه‌رابی تاڵ
زۆر به‌ده‌گمه‌ن
ئه‌بێته میوانی خه‌یاڵ
به‌ڵام که‌دێ
من ئه‌بمه میوان و ئه‌ویش
به‌خاوه‌ن ماڵ