
دوو نیو پیاسه … ته‌یب قادر
له هیچ شوێنێك مه‌گه‌ڕێ
من لێره‌م
له نێو ئه‌م شیعره‌دا
به جانتایه‌كی شل و پڕ له هه‌واوه
به یه‌ك تاك گۆره‌وی شه‌رمن
به قه‌برێكی سه‌راوخوار
به دونیایه‌ك له شه‌وی بۆش
به نینۆكێكی زۆر دێژی كورت
به سی و یه‌ك ستوونی خوار
به ژوورێكی پڕ له گه‌چی مۆر
به سۆنده‌یه‌كی خوارو خێچ
به كیلۆیه‌ك هه‌وای قورس
به په‌نجه‌یه‌كی په‌نچه‌ر
به سه‌تڵێك مووی ره‌ق
به فنجانێك پڕ پڕ له وایه‌ر
به پاكه‌تێكی بێ شه‌به‌كه
من لێره‌م
هیچم نییه
نه شه‌ربه‌تی په‌تاته
نه دیواری كاخه‌زی
نه چیمه‌نتۆی فێنك
نه هه‌یوانی نه‌رم
نه كۆتری خۆش به‌فر
نه قاچی شه‌قام
نه لۆكه‌ی سارد
نه سێبه‌ری زه‌وی
نه دراوسێیه‌تی پانكه
ئه‌وه‌ی هه‌مه ،
تاكێك گۆره‌وی به‌تاڵ
كۆمه‌ڵێك كتێبی شل
دیوارێكی سێ گۆشه
هه‌نجێرێكی گوێ سووك
دوو نیو پیاسه
پارچه‌یه‌ك ئاسمان
كابۆیه‌كی پڕ شه‌رم
پێت ده‌ڵێم : لێره‌م
به هه‌موو دونیای ئاوه‌كان
به هه‌موو دونیای خوێنه‌كان
به هه‌موو دونیای پێڵاوه‌كان
به هه‌موو دونیای دیواره‌كان
به هه‌موو دونیای ئاسمانه‌كان
به هه‌موو دونیای شه‌قامه‌كان
به هه‌موو دونیای په‌نجه‌ره‌كان
به هه‌موو دونیای هه‌نجیره‌كان
به هه‌موو دونیای خۆم
نامه‌وێ زۆر بژیم
بای به‌خێو كردنی دوو كه‌روێشكم به‌سه
چه‌ند سه‌عاتێك بۆ خڕكردنه‌وه‌ی دونیا
هه‌ر ئه‌وه‌ندای دوو قووم خۆڵ له‌نێو ده‌ستمدا جێگایان ببێته‌وه
taibqadir@yahoo.com
*له گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق ژماره 83 بڵاوبۆته‌وه