بڕیاری وازهێنان له گۆرانی چاره سه‌ر نیه؟!
له‌م یه ك دوو ساڵه‌ی ڕابوردودا له نێوه‌ندی هونه‌ری گۆرانی مۆزیكای كوردی دا دیارده یه‌كی نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه كه تا به ئه مڕۆكه‌ش به رده‌وامی هه‌یه ئه ویش بڕیاری وازهێنانی هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژه له گۆرانی گوتن كه دواهه‌مین گۆرانیبێژ هونه رمه‌ند له یلای فه ریقی بوو كه له دیدارێكی ڕۆژنامه ی هه و لێردا بڕیاری وازهێنانی خۆی داوه له گۆرانی گوتن دیاره ئه‌م بڕیاری وازهێنانه له گۆرانی گوتن له به‌ر ئه‌وه نیه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئیتر گه یشتبێته ته‌مه‌نێكی زۆری وا كه چیتر تا قه‌ت و توانای گۆرانی گوتنی نه‌مابێت یاخود له به‌ر ئه‌وه‌نیه كه هونه‌رمه‌نده‌كه گه یشتبێته ئه‌وجی لوتكه‌ی داهێنان و به‌خششی هونه‌ری و یاخود هێنده به‌رهه‌می هونه‌ری ناوازه‌ی هه‌بێ كه به‌شی هه‌موو ته‌مه‌نی هونه‌ری و ژیانی بكات نه خێر هیچ كام له م هۆكارانه نیه به‌ڵكو ته‌نیا هۆكارێك بۆ ئه‌و بڕیاردانه به‌هۆی بێزاری نا ڕه‌حه‌تی و توڕه‌بوونه وه‌یه له واقیع و فه‌وزا هونه‌ریه یه كه چه‌ند ساڵێكه باڵی ڕه‌شی به سه‌ر گۆرانی كوردیدا كێشاوه وبه‌هۆی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه هونه‌ر ی وجیاوازی كردن و په‌راوێزخستن وهاوكاری نه‌كردنه‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌یه له لایه‌ن ده‌زگا ڕوشنبیری و هونه‌ری و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه كه مامه‌ڵیه‌كی نایه‌كسان و ناته‌ندروست ده‌كات له ته‌ك هونه‌رمه‌نداندا كه جیاوازیه‌كی گه‌وره ده‌كات له‌نێوان هونه‌رمه‌ندێكی ناوخۆی كوردستان و هونه‌رمه‌ندێكی هه‌نده‌رانی و هونه‌رمه‌ندانی به‌شه‌كانی تری كوردستان و هونه‌رمه‌ندانی حیزبی وهونه‌رمه‌ندی ژن و پیاو هتد هه ربۆیه ئه‌م هه لو مه‌رجه‌و فه‌وزایه وای كردووه كۆمه‌ڵی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست وه‌رگرن و بڕیاری وازهێنان بهێنن من پێم وایه وازهێنان له گۆرانی گوتن نه ئه‌ڵته‌ر ناتیفه نه‌چاره سه‌ر له گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێزمدا بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بڕیاری وازهێنانیان داوه له گۆرانی من پێم بڕیاری وازهێنان له گۆرانی گوتن جۆرێكه له خۆكوژی و خۆ ته‌جمیدكردن و جۆرێكه له بێهێزی و ته سلیم بوون دوای ئه‌وه له هونه‌ردا به گشتی و له هونه‌ری گۆرانی گوتندا شتێك نیه به ناوی ایعتیزال ئه مه بواری وه‌رزش نیه كه مرۆڤ له ساتێك له ساته‌كانی ته‌مه‌نیدا وا ز له وه‌رزش بهێنێت دیاره له هونه‌ری گۆرانی دا زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه تا دواساته‌كانی ژیانیان گۆرانیان گوتوه‌وهونه‌ریان كردووه بۆ ساتێك وازیان له هونه‌ره كه‌یان نه هێناو ه له باره یه شه‌وه مێژووی هونه‌ری جیهان و مێژووی هونه‌ری گۆرانی مۆزیكای كوردیش پڕ ن له و نموونانه هه ربۆیه ده‌بێت هونه‌رمه‌ند تا دواساته‌كانی ژیانی به‌رده‌وام بێت له سه‌ر داهێنا ن وبه‌خششی ئیستاتیكی هونه‌ری چونكه هونه‌ر بۆ خۆی له ته‌ك دیالیكتیكی ژیاندا له به‌رده‌وامیدایه و هونه‌ر جۆرێكه له ژیان كردن و هه‌روه‌ها هونه‌ر له ئاستێكدا ڕاناگیرێ و ڕاناوه ستێنرێت و لوتكه‌یه‌كی نیه پێ ی بگوترێت لوتكه‌ی كۆتایی هونه‌ر بۆ خۆی لوتكه‌یه‌كی به‌رده‌وامی یه‌ك له دوای یه كی داهێنانه و به خششه هه‌ربۆیه دانانی خاڵی كۆتای بۆ هونه‌ر واته مه‌رگی هونه‌ر من پێم وایه شتێ نیه له هونه‌ر دا ناوی دوا مه‌نزڵ بێت به ڵكو هونه‌ر بۆخۆی مه نزڵێكی دیالیكتیكیه ومن پێم وایه له ئاست ئه‌م فه‌وزا هونه‌ریه وئه‌و گه‌نده‌ڵیه هونه‌ریه‌داو له ئاست ئه‌و هه‌مووه جیاوازی كردن و په‌راوێزخستنه‌ی هونه‌رمه‌نداندا وهتد ده‌بێت هونه‌ر مه‌ند ته‌سلیم به و واقیعه نه‌بێت و خۆی بچووك نه‌كاته‌وه وبه‌ره‌نگاری ئه‌و واقیعه بێته‌وه و گه‌وره‌ترو به‌هێزتربێت له و واقیعه و هه‌وڵی چاره سه‌ركردن و گۆڕانی بدات وبێته هێزی فشار وبه‌شێوازێكی دیموكراسیانه و شارستانیانه داوا‌و داكۆكی له مافه‌كانی خۆی بكات له ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كان و هه وڵی یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ڕیزی هونه‌رمه‌ندانی نا ڕازی له و واقیعه بدات بۆ به ره‌نگاربوونه‌وه ی ئه‌و واقیعه له پێناو نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هونه‌ری و فه‌وزا هونه‌ری كه باڵ به سه‌ر نێوه‌ندی هونه‌ری گۆرانی مۆزیكا كوردیدا كێشاوه هه وڵ بدات هه‌موو ده‌رده دڵ وڕه‌خنه و گله یی و خه‌م و توڕه‌ییه‌كانی هونه‌ر مه‌ندان كۆ بكاته‌وه و بیكاته هێزبۆ نه هێشتنی ئه‌م دیارده یه ئه‌مه ئه‌ڵته‌رناتیفه وبڕیاره نه‌ك وازهێنان له گۆرانی گوتن .
نه‌جم محه‌مه‌د