
شانۆگه‌ری ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان
له پاش پرۆسه‌ی ئازادی ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌نووسی له كوردستان‌و له شاری كه‌ركوك به تایبه‌ت گۆڕانكارییه‌كه به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی ڕۆژ به ڕۆژ هه‌نگاوی زیار نرا بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌نووسی له‌كوردستان‌و به‌ر قه‌ر بوونی ماڤی ڕۆژنامه‌نووسان‌و ئازادی ڕاو بۆچوونه‌كان له‌و پێناوه‌وه چه‌ندین كه‌ڵه پیاو‌و كه‌نج‌و لاوی شاری كه‌ركوك له ڕۆژنامه‌نووسان شه‌هید‌و تیرۆر كران له‌وانه رۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه حمه‌و سامان عه‌بدوڵڵا شێخی پیران عه‌بدولستار تایر شه‌ریف‌و چه‌ندین لاوی خوێن گه‌رمی ئه‌م شاره بێ نازه، ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌ك هه‌ر پیشه‌یه‌كی تر له خه‌می به‌رو پێشچوونی داوای ڕۆژنامه‌نووسان له هه‌موو بواره‌كاندا‌و له مه‌نبه‌ری ڕاگه‌یاندنه‌كاندا جارنامه‌ی خۆیان كردووه بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان‌و دوور كه‌وتنه‌وه له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی جیا كردنه‌وه‌ی كاری حزبی له گه‌ڵ كاری ڕۆژنامه‌نووسی ڕاگه‌یاندن، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان لقی كه‌ركوك له پاش پرۆسه‌ی ئازادی‌و له‌ساڵی 2004 لقی خۆی بونیاتنا‌و شانبه‌شانی شاره‌كانی تری كوردستان ئه‌سپی خۆی تاونا، ئێستا خاوه‌ن 700 ئه‌ندامه له شاری كه‌ركوك‌و ده‌وروو به‌ری‌و نوێنه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌شداری تیا ده‌كه‌ن هه‌موو به‌یه‌ك روحییه‌ته‌وه كاری خۆیان ئه‌نجامداوه، له پاش ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی وڵاتانی دراوسێی گرته‌وه كوردستانیش بێ به‌ش نه‌بوو له‌و گڕانكارییانه‌و ده‌نگی ناڕه‌زای به‌رز بووه‌وه‌و پشكێكیشی به‌ر ڕۆژنامه‌نووسان كه‌وت، ئه‌وه بوو بڕیار بوو كۆنگره‌ی گشتی ڕۆژنامه‌نووسا ئه‌نجام بدرێت له‌كاتی دیاری كراوی خۆی دوا كه‌وت‌و نزیكه‌ی حه‌وت مانگ دوا كه‌وت‌و پاشان سه‌ره ڕای گرژی ئاڵۆزی كۆنگره‌ی گشتی به‌سترا‌و ، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بڕیاری ئه‌وه‌یاندا ئه‌گه‌ر ده‌نگدانه‌كان به شه‌فافیه‌ت نه‌بێت ئه‌وا بایكۆتی ده‌كه‌ن، كاره‌كان به‌ڕێوه‌چوو بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان ناچار هه‌ڵویستی خۆیان نواند‌و بایكۆتی ده‌نگدانه‌كه‌یان كرد‌و هۆڵه‌كه‌یان به جێ هێشت، بڕیاری پێكهێنانی سه‌ندیكایه‌كی سه‌ربه‌خۆیاندا دا‌و، هه‌مان ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی له هه‌ولێر كرا بۆ جارێكی تر له شاری كه‌ركوك ئه‌و نمایشه دووباره بووه‌وه‌و سه‌رجه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌كان به خواستی حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان بوو ڕۆژنامه‌نووسان هیچ مافێكیان نه‌بوو كه نوێنه‌ری خۆیان به خواستی خۆیان هه‌ڵبژێرن، ڕێوڕه‌سمی‌و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه به شێوه‌یه‌ك دانرابوو له شانۆگه‌ری ده‌چوو ته‌نها كاكی ده‌نهێنه‌ر بۆی هه‌بوو ئه‌كته‌ر‌و ده‌وری ئه‌كته‌ره‌كان بگۆڕێ ڕێنماییان بكات‌و ته‌نها میوانه‌كانیش وایان زانی له هۆڵی شانۆدا دانیشتوونه‌وه چاوه‌ڕوانی پاڵه‌وانی شانۆگه‌رییه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دا بوو سه‌ره ڕای ناڕه‌زاییه‌كی زۆر له زاری ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه كه‌نابێت به شێوازی لیست بێت، به‌ڵام له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا كه‌س فزه‌ی لێوه نه‌هات هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له هۆڵێكی ده‌نگدانی سه‌رده‌می به‌عسدا بووبیت ته‌نها گوێبیستی نعم نعم نعم !!
ده‌بوویت، له‌پاش ته‌واو بوونی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی كه ده‌نگدان نه‌بوو ، به‌ڵكو ئیعلان كردنی ناوی پاڵه‌وانه‌كان زیاتر هیچی تر نه‌بوو، له ده‌ره‌وه هۆڵه‌كه ده‌نگی ناڕه‌زای ده‌بیسرا‌و باسی ناعه‌داله‌تیان ده‌كردو كه چۆن ده‌بێت حزب ده‌ستبخاته كار‌و باری ڕۆژنامه‌نووسان كوت‌و به‌ندی ئازادییه‌كانیان بكات‌و له نێو هۆڵه‌كه‌ش مێش میوانیان نه‌بوو.
من تكام وایه له ڕۆژنامه‌نووسانی به‌نێو ئازادی چی تر باسی ئازادی نه‌كه‌ن‌و خۆڵ به چاوی خه‌ڵكی نه خوێنه‌وارو سفیل نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه باشتر فرسه‌ت بوو بۆ رۆژنامه‌نووسان كه حزبی بوونی خۆیان سه‌پاندوو نیانتوانی ده‌نگی ناڕه‌زای ده‌ر بڕن.
من ناڵێم به حزبی بوون كارێكی خراپه‌ونامۆیه ، نه‌خێر حزبیی بوونی ئێمه‌ی كورد زۆر گرنگه‌و هه‌ر تاكێكی كورد ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌حزێك نه‌بێت لایه‌نگری حزبێك ده‌كات، به‌ڵام كاری ڕۆژنامه‌نووسی‌و داد‌و هیتد ده‌بێت دووربێت له كاری حزبی بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به سه‌جه‌م چین توێژی كۆمه‌ڵگا بكات چاره سه‌ری كێشه‌كانیان بكات به شێوازێكی دروست‌و بێ جیاوازی‌و نه‌بێته دار ده‌ستی حزبێك یا خود لایه‌نێك، ئێمه چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنمان هه‌یه سه‌ر به حزبه‌و چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤاری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و كار‌و چالاكییه‌كانی خۆیان تیا نمایش ده‌كه‌ن خۆ ده‌بێت سه‌ندیكا یه‌ك هه‌بێت بتوانێ چاودێری ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه بكات‌و لێپێچی نه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات‌و بتوانێ بڵی له بان چاوتان برۆیه، ئه‌ووه‌ی بینیمان له شانۆگه‌رییه نه‌ك ته‌نها هه‌ردوو حزبه‌كه نوێنه‌ری حزبی خۆیان ده‌ستنیشان كرد ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی ده‌نگدان به‌ڵكو له جیاتی براده‌رانی ئۆپۆزسیۆن‌و براده‌رانی عه‌ره‌ب‌و توركمانیش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌سنیشان كرا بوو، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زای برایانی توركمان‌و عه‌ره‌ب له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ی حزب پێشوه‌خته ئاماده‌ی كردبوو هه‌ر ئه‌ووه ده‌رچوو سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانیش حزبی بوونی خۆی نواند‌و شانۆگه‌رییه‌كه به یه‌ك لیس كۆتای هات، تكایه بۆ بینینی شانۆگه‌ری له شێوه‌یه منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌گه‌ڵ خۆتاندا مه‌به‌ن بۆ ئه‌ووه‌ی فێری ئه‌م جۆره مه‌راسیم‌و شانۆگه‌رییه نه‌بێت بیرۆزه سه‌ندیكا.
باوكی ڕێناس