(وێنه‌غه‌مگینه‌كانی باوك له‌هه‌ردوو شیعری_بۆگوڵاله‌و/بۆزیلانی كچم_)دا
باوك وه‌ك سیمبولێك,هاوكات وه‌ك شوناسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وپه‌روه‌رده‌یی‌و خێزانی ئاماده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه, له رووبه‌ری تێكستی ئه‌ده‌بی كوردیدا, به هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانیه‌وه. وه‌لێ ئه‌و ئاماده‌یه‌ی باوك هێنده‌ی له چوارچێوه‌ی وێناكردنێكی ناشرین دایه, كه ته‌نیا خه‌سڵه‌ته‌كانی وه‌ك, جه‌لاد, سته‌مكار, ئازادی كوژ‌و,په‌تریاكیه‌ت,ده‌داته پاڵ باوك, هێنده نه یتوانیوه دیوه شاراووجوانه‌كه‌ی باوك, كه ئه‌ویش میهره‌بانی‌وخۆشه‌ویستی‌وپه‌یوه‌ندی روحی به جگه‌رگۆشه‌كانیه‌تی,پیشان بدات.ئه‌مه‌ش وایكردوه, هه‌میشه باوك وێنه‌یه‌كی دۆزه‌خی له بونیادی ئه‌و تێكستانه‌دا پێ بدرێت.بێگومان تێروانینێكی له‌و شێوه‌یه بۆ باوك,هێنده‌ی درێژكراوه‌ی ئه‌و وێنه ئه‌پستراكته‌یه, كه جێگیر بوه له دنیابینی ئێمه‌دا,هێنده ده‌لاله‌تی راسته قینه‌ی ماناكانی باوك, له هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندی به منداڵه‌كانیه‌وه ناگه‌یه‌نێت. ده‌نا باوك هه‌میشه په‌یوه‌ندیه‌كی روحی به منداڵه‌كانیه‌وه هه‌یه, ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه قوربانی به‌روحی خۆی بدات, له پێناو كرینه‌وه‌ی ژیانی جگه‌رگۆشه‌یه‌كی. ئه‌و هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی وێنه‌ی باوك, له كاره‌كته‌رێكی میهره‌بان‌وخۆشه‌ویست‌و ساده‌و ژیاندۆست,بۆسه‌ر وێنه‌ی مرۆڤێكی سته‌مكاركه‌هه‌رته‌نها كوِره‌كان ده‌خه‌سێنێت‌وكچه‌كانیش ده‌كوژێت, به بۆچوونی من دوره له مانا‌و ره‌هه‌ندی راسته قینه‌ی سۆزی باوكانه بۆ منداڵ.ئه‌م وێنه به‌رجه‌سته‌یه‌ی باوك گوزارشتێكی راسته قینانه نییه, بۆ میهر‌وسۆزی باوك, كه‌كه‌م تازۆر له ناخ‌وروحی هه‌موو باوكێكدایه. به پێچه‌وانه‌وه باوك هه‌میشه له‌روانگه‌یه‌كی سۆز‌وخۆشه‌ویستانه‌وه ده‌روانێته منداڵه‌كانی. ره‌نگ به گشتی له نێو ئه‌و شوناسه‌ی مرۆڤدا كه باوكه, باوكانێك هه‌بن بكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و روانینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه مانای وانییه ئیدی كۆی باوكه‌كان سته‌مكار‌ودڵره‌ق‌وجه‌لادن. به پێچه‌وانه‌وه, زۆرجار ئێمه ده‌ره‌نجامی كۆستێك یاخود مه‌رگه‌ساتێك,باوك له وێنه‌یه‌ك ده‌بینین, كه هێمایه بۆ كاركته‌رێكی غه‌ریب‌وقوربانی. مرۆڤێك كه تیایدا ئاماده‌یه له پێناو شادبوونه‌وه,یاخودكرینه‌وه‌ی روحی جگه‌رگۆشه‌كانی , ئه‌و روحی خۆی بكاته قوربانی. كاتێكیش گوتار‌وناوه‌رۆكی به شێك له تێكسته ئه‌ده‌بیه‌كان ته‌ماشاده‌كه‌ین‌وسۆزی باوك ده‌بینین, ئه‌و كات د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه دیوێكی شاراوه, له بوون‌وژیانی باوك هه‌یه‌و تائێستا,په‌ی پێ نه‌بردراوه.بۆ نموونه كێ هه‌یه له ئێمه, به‌و هه‌مووسۆزه‌ی باوك سه‌رسام‌وئاشنا نه‌بێت كه (شاعیری نه‌مر كاكه‌ی فه‌لاح) بۆ جگه‌ر گۆشه‌كانی ده‌ری بریوه به ناوی شه‌ش په‌پوله‌كه. ئه‌و تێكسته هه‌ڵگری هه‌ناسه‌ی غه‌ریبی باوكێكه كه خه‌ونی گه‌وره‌ی له ژیاندا شادبوونه‌وه‌یه به منداڵه‌كانی. ئه‌گه‌رچی هه‌ڵومه‌رجی نووسینی ئه‌و شیعره, هه‌ڵومه‌رجی سه‌ختی نێوزیندانه‌وگوزارشته له‌ودابرانه روحیه‌ی باوكێك به هۆی زیندانیكردنیه‌وه‌له گه‌ڵ منداڵه‌كانی رووبه‌روی بۆته‌وه, كه‌چی ده‌بینین شاعیر له بری خه‌می خۆی وه‌ك مرۆڤ‌و نادیاری چاره نووسه‌كه‌ی, خه‌می منداڵه‌كانیه‌تی‌و بیریان ده‌كات. لێره‌دا ئێمه ئه‌و په‌یوه‌ندیه قوڵه‌ی نێوان, باوك‌و منداڵه‌كانی ده‌بینین. كه‌واته باوك ئه‌و سته‌مكار‌و جه‌لاده‌نییه, وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئێمه تێی گه‌یشتووین. له راستیدا ئه‌و شێوه تێروانینه بۆ باوك, هێنده‌ی شێوه تێروانێنێكی سیاسیانه‌یه, هێنده شێوه تێروانینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆڤدۆستانه‌ی باوك نییه. به ده‌ربرینێكی تر ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمانداوه, باوك له كاره كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵگری سۆز‌و وه‌فا, هه‌ڵبگێرینه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك, كه هه‌میشه توره‌و توند‌وجوانی كوژه‌و جگه له خۆی حه‌ز به بوونی هیچ كه سێكی تر ناكات. ئه‌و شوناسه بۆ باوك به ئه‌ندازه‌یه‌ك له بونیادی تێكستی ئه‌ده‌بی كوردیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه, كه هه‌میشه ئه‌و تێكستانه هه‌ڵگری وێنه‌یه‌كی ناشرینن بۆ باوك.بۆیه له بنه‌ره‌تدا نه‌توانراوه, دیوه راسته‌قینه كه‌ی تری ئه‌و كاره‌كته‌ره, كه ئه‌ویش میهره‌بانی‌وسۆز‌و خۆشه‌ویستیه, وه‌كو خۆی به‌رجه‌سته بكرێت له ناوه‌رۆكی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا, ده‌نا مانای وانییه باوك كه سێكی خاڵییه له میهر‌و خۆشه‌ویستی‌و ته‌نیا زمانی حه‌یزه‌ران ده‌زانێت.به‌مانایه‌كی تر له نێوان باوكی ناو تێكستی ئه‌ده‌بی‌و باوكی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه تیانه‌ی نێو خێزان,جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه, وه‌لێ چونكه ئێمه به به‌رده‌وامی له ناو تێكستی ئه‌ده‌بیدا,باوكمان له شێوه‌ی جه‌لادێك بینیوه, ئیدی واده‌زانین له بنه‌ره‌تدا ئه‌وه شێوه راسته قینه‌كه‌ی باوكیشه له نێو خێزاندا.بێگومان ره‌نگه كه‌م تازۆر له ژیانی په‌روه‌رده‌یی‌و خێزانی هه‌ر یه‌كێكماندا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان باوك‌وكور‌وكچه‌كانی, شێوازێكی توندی له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ یه‌كتری به‌خۆوه بینیبێت, وه ئه‌مه‌ش به شێكه له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی مرۆڤ له ژیانیدا ده‌یبینێت, وه‌لێ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێمان وابێت باوك منداڵه‌كانی خۆی خۆش ناوێت‌وجه‌لاد‌و سته‌مكاره به سه‌ریانه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه من پێم وایه له ناخی شاراوه‌ی هه‌ر باوكێكدا رووبه‌رێكی بێ سنوور له سۆز‌و خۆشه‌ویستی هه‌یه بۆ منداڵه‌كانی, ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ كاتدا ژیانی خۆی به‌لاوه ده‌نێت له پێناو ژیانی ئه‌و. ئێمه كاتێكیش له‌وهه‌موو سۆزه‌ی باوك ده‌گه‌ین, كاتێ ده‌بینین به هۆی كاره‌ساتێكه‌وه یاخود, رووداوێكه‌وه یه كێ له جگه‌رگۆشه‌كانی له ده‌ست داوه. به‌و مانایه‌ی له‌وێنه غه‌مگینه‌كانی باوك ناگه‌ین, ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ناسۆری‌و برینه قوڵانه‌ی نه‌بینین, كه ده‌ره‌نجامی مه‌رگی یه كێ له جگه‌ر گۆشه‌كانیه‌وه, كه‌وتۆته روحی.ئاله‌و كاتانه‌دا به بۆچوونی من سته‌مكاری‌ومیهره‌بانی باوك ده‌ناسین. له‌و ساتانه‌دا ماهیه‌تی راسته قینه‌ی باوك ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ منداڵه‌كانی چ دنیایه‌كی ته‌ژی له سۆز‌وخۆشه‌ویستیه.له‌راستیدا, هیچ كاره‌ساتێك له ژیانی باوكدا به‌قه‌د مردنی منداڵه‌كانی كۆستێكی گه‌وره‌نییه بۆ ئه‌و. ئه‌و تراژیدیایه به ئه‌ندازه‌یه‌ك ژیانی ده‌گۆرێت, كه دوای مه‌رگی مندالًَه‌كه‌ی ژیان به شێوه‌یه‌كی تر ببینێت, كه جگه له نائومێدی‌وژیان له ته‌ك خه‌مێكی به‌رده‌وامدا,بۆ ئه‌و بوون هیچ مانایه‌كی تری نییه.مردنی جگه‌رگۆشه بۆ باوك یه كێكه له‌و كاره‌ساتانه‌ی تامردنیش كاریگه‌ریه‌تی گه‌وره له سه‌ر ژیان‌و ببركردنه‌وه‌ی جێدێڵێت,ئه‌سته‌مه ئێمه بتوانین گوزارشت له‌و خه‌مه قوڵه‌ی باوك بكه‌ین, كه‌ده‌ره‌نجامی مردنی منداڵێكی رووبه‌روی ده‌بێته‌وه.بۆیه ئه‌و كاره‌ساته به ئه‌سپایی ناخ‌ودڵ‌وده‌روونی باوك ده‌هارێت كه دوور نییه سه‌رنجام به هۆی ئه‌و خه‌فه‌ته‌وه ئه‌ویش بمرێت. وه‌ك چۆن ژیان پڕه له چیرۆكی له‌و شێوه‌یه. كه‌واته به جه‌لاد نیشاندانی باوك بۆ هه‌میشه له بونیادی تێكستی ئه‌ده‌بیدا, به بۆچوونی من وێنه‌یه‌كی راسته قینه نییه. به‌لكو ده‌شێ ئێمه له دووتوێی ده‌قێكدا, باوك به شێوه‌یه‌كی تر ببینین له میانه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه ڵ منداڵه‌كانیدا. به‌و مانایه‌ی باوك نه‌ك هه‌ر سته‌مكار‌و ئازادی كوژی منداڵه‌كانی نییه, بگره بوونی خۆی وابه‌سته ده‌كات به‌بوونی ئه‌وان‌و له دوای مه‌رگی منداڵه‌كه‌ی ئیدی واهه‌ست ده‌كات ژیانی ئه‌و خاڵییه له هه‌موو خۆشی‌و به خته‌وه‌ریه‌ك. له راستیدا هه‌ر ئه‌مه‌شه وێنه میهر‌و جوانه‌كه‌ی باوك,به‌ده‌ر له‌وێنه دۆزه‌خیه‌ی له به شێكی هه‌ره‌زۆری تێكستی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌یبینین.كاتێكیش هێندێك ده‌قی شیعری ده‌خوێنینه‌وه, د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه باوك كاره‌كته‌رێكی ته ژی له خۆشه‌ویستی‌و میهره‌بانییه به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانی. له‌و روانگه‌یه‌وه‌ش هه‌ردوو شیعری( بۆ گوڵاله‌وبۆ زیلانی كچم)*هه‌ڵگری ئه‌و وێنه جیاوازه‌ی باوكن, كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا. بابه‌تی سه‌ره‌كی بونیادی ئه‌و دوو ده‌قه شیعریه مه‌رگه. به‌و مانایه‌ی له‌ده‌ره‌نجامی مردنی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی باوك شیوه‌ن‌ولاواندنه‌وه بۆ ئه‌و كۆسته ده‌كات. ناوه‌رۆكی ئه‌ودوو ده‌قه شیعریه, گوزارشتن له ناخی سووتاو خه‌مه به سوێكانی مرۆڤێك, كه كچه‌كه‌ی مردوه‌و ژیانی جێهێشتوه.ئیدی ده‌ره‌نجامی ئه‌و مردنه, خودی ده‌قه‌كان دێنه ئاراوه. كه‌واته ده‌توانین بڵێین هه‌ردوو شیعره‌كه له ده‌ره‌نجامی مه‌رگی ئه‌وی تر دێنه ئاراوه.لێره‌وه‌ش خودی شیعره‌كان ده‌چنه نێو شیعری شیوه‌ن‌و لااواندنه‌وه. ئه‌و دوو ده‌قه شیعریه هه‌وڵێكن بۆ نیشاندانی وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی باوك, به‌ده‌ر له‌ووێنه سته‌مكاریه‌ی دراوه‌ته پاڵی.به‌ده‌ربرینێكی تر باوك له‌و دوو ده‌قه شیعریه‌دا, مرۆڤێكی لێوان لێوه له سۆز‌وخۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به جگه‌ر گۆشه‌كانی.به‌ومانایه‌ی ده‌قه‌كان گوزارشتن بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه روحیه‌ی باوك به منداڵه‌كی گرێده‌دات.ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو شیعره‌كه له ئاستی فۆرم‌وناوه‌رۆك‌ومێژوو زه‌مه‌ندا, زۆرله یه‌كتری جیان‌و به‌رهه‌می دوو شاعیرن كه مه‌ودایه‌كی مێژووی گه‌وره له نێوانیاندا هه‌یه.وه‌لێ هه‌ردووكیان له‌و گوتاره‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه ئه‌و یش شیوه‌نه بۆ مه‌رگی جگه‌رگۆشه.واته گوزارشتكردن له خه‌مێكی گه‌وره كه ده‌ره‌نجامی مه‌رگی منداڵه‌كه‌ی دروست بووه.له‌و دوو ده‌قه شیعریه‌دا باوك وێنه‌ی كه‌سێكی غه‌ریب‌وكۆستكه‌وتوو ده‌نوێنێت,كه خه‌مێكی گه‌وره تاساندوویه‌تی‌ونازانێ چی بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا, له شیوه‌ن‌وگریان به‌ولاوه.بۆیه‌شه له دووتوێی شیعردا گوزارشت له‌و خه‌مه‌ی خۆی ده‌كات. لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ررووداوی مردن نه‌بوایه, بێگومان ئه‌و شیعرانه نه‌ده‌نووسران.خودی شیعره‌كان ماناوده‌لاله‌تێكن بۆ سۆزی راسته قینه‌ی ماناكانی باوك وه‌ك شوناسێك‌و هاوكات ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی به منداڵه‌كانیه‌وه هه یه‌تی. كه‌واته ئه‌گه‌ر باوك هه‌میشه وه‌ك سته مكارێك وێناكرابێت, ئه‌وا له‌و دوو شیعره‌دا به پێچه‌وانه‌وه باوك نیشانه یه بۆ مرۆڤێكی غه‌ریب‌و كۆستكه‌وتوو كه‌شیوه‌ن بۆ مه‌رگی منداڵه‌كی ده‌كات‌و گوزارشت له ژیانی خۆی ده‌كات له دوای مه‌رگی منداڵه‌كه‌ی. بۆیه شیعره‌كان پڕن له‌و وێنه غه‌مناك‌و هه‌ناسه غه‌ریبانه‌ی باوك, له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆسته‌دا.هه‌روه‌ك شاعیر له شیعری بۆ (گوڵاله) ده‌ڵێت:_
كچم خۆتۆ نه‌ماوی تاببینی..
كه باوكت چه‌ند به ناسۆره برینی..
نه تۆی پێ دێته‌وه نه عه‌قڵ ئه‌بڕێ
له سه‌ر تۆ كام یه‌خه كام ئه‌ستۆ بگرێ…
هه‌روه‌ها له شعری بۆ(زیلان)یش شاعیر ده‌ڵێ:_
ئه‌ی هه‌ناسه‌كه‌م كوانێ گریان؟
جاده‌توانم به فرمێسك چ به نۆته‌ی.
پیانۆی ئه‌م پرسه‌یه بلێم!؟
هه‌ردوو كۆپڵه شیعریه‌كان, ئه‌گه‌رچی له ئاستی ده‌ربرین‌وناوه‌رۆكدا له یه‌كتر جیان, وه‌لێ مانا‌و ره‌هه‌ندی ده‌ربرینه شیعریه‌كان هاوواتان. به‌و مانایه‌ی وشه‌كان گوزارشت له خه‌می گه‌وره‌ی باوك ده‌كه‌ن, له ئاست مه‌رگی منداڵه‌كه‌یدا كه كچیه‌تی. له هه‌ردوو كۆپڵه شیعریه‌كه‌دا وێنه‌ی غه‌مگینی باوك ده‌بینین,كه تیایدا گوزارشت له خه‌م‌وناسۆریه‌كانی خۆی ده‌كات له هه‌مبه‌ر مه‌رگی منداڵه‌كه‌یدا. له‌وروانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌وان گریان وه‌ك گوزارشتێكی ساده له ئاست ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا ده‌بینین. به‌ده‌ربرینیبَكی تر ئه‌گه‌ر مرۆڤ له هه‌مبه‌ر له‌ده‌ست دانی ئازیزێكی دا ,گریان وه‌ك حاڵه‌تێكی ده‌روونی به‌رجه‌سته بكات, كه نیشانه‌یه بۆ خه‌م, ئه‌وا خودی شاعیران له ئاست مه‌رگی كچه‌كه‌یاندا گریان به كارێكی ساده ده‌بینن, كه هه‌رگیز ناتوانێت گوزارشت له‌و كۆسته گه‌وره‌یه بكات. ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان باوك‌و منداڵه‌كانی ده‌رده‌خات, له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی سۆز‌ومیهره‌بانیانه‌ی باوك.پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆ چوونانه‌ی هه‌میشه باوك وه‌ك جه‌لادێك له دنیابینی كچدا ده‌نه‌خشێنن. به‌ومانایه‌ی هه‌موو سۆز‌وخۆشه‌ویستی باوك بۆ (كوره)كه‌یه‌تی‌وكچی به‌لاوه گرنگ نییه. له كاتێكدا وێنه شیعریه‌كانی ئه‌و دوو ده‌قه , پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن.له‌وده‌ربرینه شیعریانه‌دا باوك نه‌ك هه‌ر خۆشه‌ویستی‌و سۆزی بۆ كچه‌كه‌ی هه‌یه, بگره به ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌رگی ئه‌و كاری لێكردوه,كه كۆستێكی گه‌وره‌یه له ژیانیدا. بۆیه په‌رۆشی مردنی كچه كه‌یه‌تی‌وگوزارشت له وباره ده‌روونیه‌ی خۆی ده‌كات له دوای ئه‌و كاره‌ساته‌وه. هه‌روه‌ك شاعیر ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی, كه كچه‌كه‌ی نه‌ماوه تابزانێ برینی باوكی چه‌ند به ناسۆره بۆ مه‌رگی ئه‌و.دیاره مرۆڤیش ئه‌و كاته برینی ناسۆر ده‌كه‌وێته روحی, كه خۆشه‌ویسترین‌ونزكترین كه‌سی له‌ده‌ست بدات. بۆیه له‌وده‌ربرینه شیعریانه‌دا ئێمه باوك وه‌ك مرۆڤێكی تر ده‌بینین, پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه سته‌مكاریه‌ی هه‌میشه له چوارچێوه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا ده‌خرێته پاڵی.
بێگومان ئێمه ده‌زانین كه مردن وه‌ك كردارێكی لاهوتی‌وروحی, چاره‌نووسی هه‌موو بوونه‌وه‌رێكه كه‌بژیت. به ده‌ربرینێكی تر ماناكانی مردن له ژیاندایه. به‌ومانایه‌ی مردن دواوێستگه‌ی ژیانی مرۆڤه له‌و سه‌ر زه‌مینه‌ی كه‌ئه‌و تیایدا ده‌ژیت. بۆیه هیچ كه‌سێك له به‌رامبه‌ر مه‌رگدا ناتوانێ ده سه‌لاتێكی هه‌بێت. له‌و سۆنگه‌یه شه‌وه كاتێ كه سێكی ئازیزی ده‌مرێت, جگه له شیوه‌ن‌ولاوه‌ندنه‌و ناتوانێت له به‌رامبه‌ر مه‌رگی ئه‌و ئازیزه‌یدا هیچ شتێك بكات. به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ر بیتوانیایه ئه‌وا ئاماده‌بوو, قوربانی به هه‌مووشتێك بدات ته‌نیا له پێناو رزگاركردنی گیانی ئه‌و له‌مردن. دیاره مردنیش وه‌ك كردارێكی حه‌تمی ژیان, به‌ده‌ره له هه‌موو شتێك به‌ومانایه‌ی له به‌رامبه‌ر مردن‌دا, مرۆڤه‌كان یه كسانن‌وهیچ خه‌سڵه‌تێكی مرۆڤ, نابێته پێوه بۆ جیاكاری له‌مردن.هه‌ركاتێك مرۆڤ واده‌ی مه‌رگی هات, ئیدی چركه‌یه‌ك پاش‌و پێش ناكه‌وێت. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه له هه‌ردوو ده‌قه شیعریه‌كه‌دا, باوك مردنی كچه‌كه‌ی وه‌ك مه‌حالێك دێته به‌رچاو. لای وایه زوه بۆ مه‌رگی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی, لێره‌وه‌ش سكالا‌وراز‌وگله‌یی له هه‌مبه‌رئه‌و مه‌رگه‌دا ده‌رده‌برێت. له شیعری بۆ (گوڵاله)دا شاعیر ده‌ڵێ:_
چ زوومردی؟ كچم هه‌یهات كچی خۆم..
چ زوو مردی كه‌وتیته بن گۆم…
له شیعری بۆ (زیلان)یشدا شاعیر ده‌ڵێ:_
ئه‌و نه‌یده‌ویست له نێو پاییزدا سه‌فه‌ر بكات!!د
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له هه‌ردوو كۆپڵه شیعریه‌كه بده‌ین, ده‌بینین له ئاست مه‌رگی كچه‌كه‌یاندا, سكاڵایه‌ك ده‌رده‌بڕن. به‌ومانایه‌ی بۆچی ده‌بێ به‌و ته‌مه‌نه زوه‌وه ئه‌وان بمرن. بۆیه‌شه مه‌رگی ئه‌وان به رووداوێك ده‌زانن كه‌كات‌وساتی هاتنی یه كجار زووبوه, له‌و سۆنگه‌یه شه‌وه دیارده‌ی مه‌رگ ره‌تده‌كه‌نه‌وه. بێگومان ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌رگ له لایه‌ن هه‌ردوو شاعیره‌وه,له‌و روانگه‌یه‌وه نییه كه بروایان به مردن نییه‌ودژی ده‌وه‌ستنه‌وه, به پێچه‌وانه‌وه به لكو له‌و روانگه‌یه‌وه‌یه كه ناتوانن به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ژیانی منداڵه‌كه‌یان بن.دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌راده‌ی خۆشه‌ویستی باوك بۆ منداڵه‌كانی, به‌ومانایه‌ی مردنی ئه‌وان زوبوه, نه یانتوانیوه سۆز‌وخۆشه‌ویستی له نێوانیاندا به‌رجه‌سته بكه‌ن.لێره‌وه‌ش كاتێ هه‌ردوو شاعیر به غه‌ریبیه‌وه له هه‌مبه‌ر مه‌رگ ده‌وستنه‌وه, چونكه مردن دایابراندوون له جگه‌ر گۆشه‌كه‌یان.ئیدی تاهه‌تایه ون ده‌بن له به‌ر چاویان. ئه‌مه له لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه چونكه هه‌ردووكیان له ته‌مه‌نی گه‌نجی‌و له سه‌ره‌تاكانی ژیانیاندا مردوون, ئیدی بۆ باوكیان ئه‌و مه‌رگه مه‌رگێكی له ناكاوبوه, لێره‌وه‌ش ئاستی به‌راوردكاری ژیان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا له دنیابینی باوكیان دروست ده‌بێت, به‌و مانایه‌ی ته‌مه‌ن‌ومردنی كچه‌كه‌ی هاوتای یه‌كتری ده‌كاته‌وه, ئیدی واهه‌ست ده‌كات واده‌ی مه‌رگی ئه‌وان‌و گه‌ڵا رێزانی ته‌مه‌نیان زووده‌ستی پێكرد. به‌ڵام ئایا له مردن‌دا گه‌نجی‌و پیری هه‌یه؟ بێگومان نه‌خێر. له چ كاتێك ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ ژیانی مرۆڤ دیاركراوه كۆتایی هات,ئیدی ژیان جێدێلێت‌وده‌مرێت.
له راستیدا له هه‌ردوو شیعره‌كه‌دا, كه هی دوو شاعیری جیان, وه‌لێ هه‌ردووكیان بۆ مه‌رگی كچه‌كه‌یان نووسیویانه, بوونی باوك په‌یوه‌سته به بوونی منداڵه‌كه‌ی. به‌و مانایه‌ی ئه‌و كاره‌ساته به ئه‌ندازه‌یه‌ك كار له ژیان‌وبوونی باوك ده‌كات, ئیدی ئه‌و رووداوه وه‌ك كاره‌ساتێك‌و به خاڵی كۆتایی هاتنی ژیانی خۆیانیان ده‌زانن.ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و رووداوه ده‌كات, له ژیانی ئه‌واندا.به‌ومانایه‌ی گوزارشتێكه بۆ سۆزی راسته قینه‌ی باوك له هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندی به جگه‌ر گۆشه‌كانیه‌وه.بۆیه كاتێ ئه‌وان ده‌مرن, باوك واهه‌ست ده‌كات ئیدی ئه‌مه خاڵی كۆتایی ژیانی ئه‌ویشه. وه‌ك چۆن هه‌ردوو شاعیر له شیعره‌كه‌یاندا, ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن.له شیعری بۆ گوڵاڵه‌دا, شاعیر ده‌ڵێ:_
قه‌بر ئه‌ی خاكی ره‌ش ئه‌ی چاڵی تاریك..
دڕنده‌ی لاشه خۆری باوك‌ودایك..
له شیعری بۆ (زیلان)یشدا شاعیر ده‌ڵێ:_
مه‌رگ هه‌موو بوونمی له ئێواره‌یه‌كی ره‌نگ په‌ریودا
كۆكرده‌وه..
له‌هه‌ردوو كۆپڵه شیعریه‌كه‌دا, ئه‌و روانین‌و هه‌سته به‌ده‌رده‌كه‌وێت,كه هه‌ردووشاعیر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی جگه‌رگۆشه‌كه‌یان,وه‌ك كاره‌ساتێكی گه‌وره له ژیانی خۆیاندا به رجه‌سته كردوه.
بۆیه مه‌رگی كچه‌كه‌یان وه‌ك رووداوێكی تراژیدی‌و دڵته‌زێن,به ساتی كۆتایی هاتنی بوونی خۆیان ده‌زانن.به‌ده‌ربرینێكی تر له‌گه‌ڵ مه‌رگی جگه‌ر گۆشه‌كه‌یان, ئیدی ژیانی ئه‌وانیش كۆتایی دێت.
له كۆپڵه‌ی یه‌كه‌مدا, شاعیر قه‌بر وه‌ك هێمایه‌ك بۆ له یه‌ك دابرانی نێوان مرۆڤه‌كان وه‌سف ده‌كات.به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه مردنه دواجار مرۆڤه‌كان داده‌برێت له یه‌كتری نه‌ك قه‌بر. بۆیه شاعیر قه‌بر وه‌ك شوێنێك, نیشانده‌دات كه جه سته‌ی مرۆڤ, به زیندوه‌تی ئازارده‌دات, له كاتێكدا ئازاره‌كه په‌یوه‌ندی به خودی مه‌رگی ئه‌وی تره‌وه هه‌یه, نه‌ك قه‌بر. به‌ومانایه‌ی جه‌سته‌ی باوك بۆیه زامدار ده‌بێت‌و ئازاری پێده‌گات,چونكه چیتر جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی نابێنێته‌وه‌و بۆ ئه‌زه‌ل لێی داده‌برێت.لێره‌وه‌ش به‌رجه‌سته كردنی مه‌رگ‌و مردن, وه‌ك هێزێكی دره‌نده‌ونامیهره‌بان ده‌ره‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه روحیه‌یه كه باوك به منداڵه‌كانی ده‌به ستێته‌وه.هاوكات ئاماژه‌كیشه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌رگ, كه به‌بێ روخسه‌ت خواستن, له چه‌ند چركه‌یه‌كدا دێت‌و ئازیزترین كه‌سمان لێ ونده‌كات.له كۆپڵه‌ی دووه‌میشدا كاتێ شاعیر هه‌موو بوونی له ئێواره‌یه‌كدا كۆده‌بێته‌وه, دواجار به هۆی مه‌رگی كچه‌كه‌یه‌وه, هه‌موو بوونی ده‌سرێته‌وه. به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر شاعیر پێشتر ئاسوده‌و به خته‌وه‌ر ببێت له ژیاندا, ئه‌وا دوای مه‌رگی زیلانی جگه‌ر گۆشه‌ی, چیتر ژیان بۆ ئه‌وماناكانی ئاسوده‌یی‌و به خته‌وه‌ری ناگه یه نێت.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له ئاستی روحیدا.وه‌ك چۆن مرۆڤ كاتێ له ژیانیدا رووبه‌روی رووداوێكی تراژیدی یاكاره‌ساتێك ده‌بێته‌وه, ئیدی تووشی نائومێدیه‌كی گه‌وره ده‌بێت‌و هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیان به‌لاوه ده‌نێت.له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌ردوو شاعیر به ئه‌ندازه‌یه‌ك به مه‌رگی كچه‌كه‌یان خه‌فه‌تباربوونه,تا ئه‌و راده‌یه‌ی كاره‌ساتی مردنی جگه‌رگۆشه‌كه‌یان, به خاڵی كۆتایی هاتنی ژیانی خۆیان بزانن.ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته ده‌گه‌یه‌نێت, كه‌له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا. به‌وه‌ی كه هیچ رووداوێك له ژیانی باوكدا,وه‌ك مه‌رگی منداڵه‌كانی كاری لێناكات‌و نایر‌وخێنێت.
له راستیدا هه‌ردوو شیعره‌كه, هه‌ڵگری وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاوازن بۆ باوك. وێنه‌یه‌ك به‌ده‌ر له‌و وێنه سته‌مكاریه‌ی هه‌میشه له تێكستی ئه‌ده‌بیدا ده‌یبینین. به پێچه‌وانه‌وه له‌و دوو شیعره‌ی به كورتی ئاماژه‌مان پێدا, باوك وێنه‌ی كه سێكی خۆ شه‌و یست‌و میهره‌بان‌وبه‌وه‌فا ده‌گه یه نێت.به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانی. كه‌واته باوك ئه‌و جه‌لاده‌نییه,كه هه‌میشه ده‌مانه‌وێت وای به رجه‌سته بكه‌ین. له‌وه‌ش گرنگتر هه‌ردوو ده‌قه شیعریه‌كه,بۆ ره‌گه‌زی كچ نووسراون. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و روانینه‌یه كه هه‌میشه پێی وایه باوك كوری خۆشتر ده‌وێت له كچه‌كه‌ی. له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ردووكیان جگه‌ر گۆشه‌ی باوكن‌و مه‌رگی هه‌ر یه كێكیان وه‌كو یه‌ك بۆ ئه‌و برینێكی قوڵ‌و سارێژ نه‌بووه….
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
رواندز/تشرینی دووه‌می 2011
sadiqrwandze@yahoo.com
تیبَینی/ بۆ (گولڵاله) یه كێكه له شیعره‌كانی(گۆران)ی شاعیر, بۆ مه‌رگی كچه‌كه‌ی نووسیوه.
بۆ(زیلان)یش شیعرێكی كاك (سامی هادی)شاعیره, به هه‌مان شێوه بۆ مه‌رگی زیلانی كچه‌كه‌ی نووسیوه‌و, له پاشكۆی ئه‌ده‌بی رۆژنامه‌ی كوردستانی (نوێ) ژماره(752)رۆژی 13/10/2011بڵاوكراوه‌ته‌وه…..
*ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی(هه‌واڵ) ژماره(446)رۆژی 12/11/2011بڵاوكراوه‌ته‌وه….