منداڵی،خه‌می هه‌مووان ،خه‌می هیچ كه‌س
((خوێندنه‌وه‌ك بۆ كۆ چیرۆكی (بلیتێك بۆ جه‌هه‌نه‌م)ی ئارام كاكه‌ی فه‌لاح))
ئه‌زموونی ئارام كاكه‌ی فه‌لاح ئه‌زموونی نوسه‌رانی دوای ڕاپه‌ڕینه،به‌حوكمی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له‌دوای ساڵی 1991 ه‌وه،مایه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌ده‌بی كوردی هه‌موو ده‌یه‌یه‌ك له مێژووی خۆیدا،كۆمه‌ڵێكیش نه‌بێت،دواجار نوسه‌رێك و دوانی به‌رهه‌م هێناوه(لێره‌دا خۆمان ناخه‌ینه ناو ئیشكالییه‌تی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌ده‌ب نووسه‌ر به‌رهه‌م ئه‌هێنێت یان نووسه‌ر ئه‌ده‌ب به‌رهه‌م ئه‌هێنێت یان یه‌كتری به‌رهه‌م ئه‌هێنن).ئه‌كرێت بڵێین یه‌كێك له‌و چیرۆكنووسه دیاروبه‌ده‌نگانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین ئارام كاكه‌ی فه‌لاحه له‌گه‌ڵ هاوئه‌دیبانی تری هاوڕێی،ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییه بۆ كۆچیرۆكی بلیتێك بۆ جه‌هه‌نه‌می چیرۆكنووسی ناوبراو كه له ساڵی 2010 دا چاپی یه‌كه‌می بڵاوبوویه‌وه،جێی ئاماژه‌شه ناوی كۆچیرۆكه‌كه له ناوی یه‌كێك له چیرۆكه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه،كه خۆی له حه‌وت چبرۆك و پاشكۆیه‌كدا ده‌بینێته‌وه.
به پێویستمان زانیوه كۆچیرۆكه‌كه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ربكه‌ین كه دابه‌شمان كردووه به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م:زمانی چیرۆكه‌كان:زمان قاڵبی بیره،زۆرێك له فه‌یله‌سووفان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له زمان هه‌یه كه زمان نه‌یتوانیوه كۆی بیر‌و مه‌به‌سته‌كه‌یان بگه‌یه‌نێت،به‌ڵا م ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتوون كه بیر‌و ئاوه‌ز تاكه ده‌لاقه‌یه‌ك كه لێوه‌ی فروو بكرێن ته‌نها زمانه.گه‌ر كه‌ره‌سه‌ی مۆسیقا‌و وێنه‌كێشان ئامێروبۆیه‌وقه‌ڵه‌م بێت ئه‌وا كه‌ره‌سه‌ی ڕۆمان و شیعروچیرۆك زمانه،ئه‌وه‌ی ئاراسته‌مان ده‌كات له‌م سێ هونه‌ره‌ی دواییه‌دا وشه‌یه،نیچه‌ی گه‌وره فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمان یه‌كێك له پاڵنه‌ره‌كان بۆ به‌ناوبانگی باڵایی زمانه‌كه‌ی بووه،به‌ختیارعه‌لیش یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه له نوسه‌رانی تر جیایده‌كاته‌وه سیحری زمانه‌كه‌یه‌تی.
له ئێستاماندا ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر گله‌ییه‌كی له نووسینه‌كان هه‌بێت گرانی و وشكی ئه‌و زمانه‌یه كه پێی ده‌نووسرێت،زۆرجار هه‌بووه كه كتێبی وام خوێندووه‌ته‌وه(نوسراو وه‌رگێڕدراو) ویستوومه به دوای (نووسه‌ر یان وه‌رگێڕ)ه‌كه‌دا بگه‌ڕێم و موقابه‌له‌یه‌كی بكه‌م و بزانم چۆن قسه‌ی ئاسایی ده‌كات،مه‌به‌ستمه بڵێم چۆن ئه‌دوێ وه‌هاش بنووسێت (وه‌كو خوێنه‌رێك مافی ئه‌وه‌م هه‌یه)،(ده‌قبَكیش تاوه‌كو نه‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌رو نه‌یخوێنێته‌وه ده‌ق نییه).
به‌هه‌رحاڵ زمانی كۆ چیرۆكه‌كه‌ی ئارامی كاكه‌ی فه‌لاح زمانێكی تابڵێی پاراو و جوانه،وشه‌كان ده‌قیقی خۆیان هه‌یه،هه‌ست به هیچ گرێ و گۆڵێك ناكه‌ین،چیرۆكنووس پاشخانێكی زمانی مه‌عریفی باشی هه‌یه‌وبێزارت ناكات،پاشخانه‌كه‌ش زیاتر له فیتره‌ته‌وه نزیكه واته هیچ له خۆكردنێكی تیادا نییه هه‌ست ده‌كه‌یت ڕه‌شنووس و پاك نووس یه‌كێكه،دواجار له به‌كارهێنانی وشه‌دا وشه‌ی ڕه‌سه‌نی ئێستایی به‌كارهێناوه،لێره‌وه حه‌زئه‌كه‌م نه‌بمه ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه پێویسته نووسه‌ر وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی به‌كاربهێنێت كه‌هه‌ندێ جار ئه‌و وشه ڕه‌سه‌نانه به‌سه‌رچوون و مردوون،ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له خودی زمان و له زمانانی دنیاشدا هه‌یه.
گه‌رسه‌رنجێكی خێرا به‌ناو چیرۆكه‌كاندا بكه‌ین ،ده‌بینین وشه‌گه‌لێك و چه‌مكگه‌لێكی وای به‌كارهێناوه كه چێژێك به دێڕه‌كه ده‌دات ،وه‌ك(كه‌ره‌ویته،تابیر،خێسه و زۆری تر )
.چیرۆكنووس دووركه‌وتۆته‌وه له‌وشه‌ی گه‌وره‌و قه‌به‌وگران،له كۆمه‌ڵێك وشه‌ی ساده دنیایه‌ك وێنه‌ی جوان و ته‌شبیهی نه‌خشاندووه وه‌ك(مانگ له عاشقێك ده‌چێت هه‌ر چاوه‌ڕووانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات و نایه‌ت،ئه‌ستێره‌كان له كۆمه‌ڵێك منداڵ ده‌چن كه به‌ئاسمانی خه‌یاڵدا بڵاوبوونه‌ته‌وه،كۆمه‌ڵێك مناڵ كه قه‌ت نه‌چنه‌وه بۆماڵه‌وه)،پێدانی هه‌ندێك وه‌زیفه‌ی نوێ به وشه‌كان وده‌ڵێت(من نان ناخۆم،من تاریكی ده‌خۆم،به ئاوێكی تاریك خۆم ده‌شۆم ،خۆم به تاریكی وشك ده‌كه‌مه‌وه،تاریكی له‌به‌ر ده‌كه‌م ،دیمه‌نێك هه‌موو شه‌وێك له‌قه‌یه‌كی تازه ده‌دا له ته‌مه‌نم)،ئه‌وه‌ی جێی باسه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زمان پاراوی و ساده‌یی و جوانه‌دا هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی خاڵبه‌ندی وڕێنووس ده‌بینرێت(ڕه‌نگه ڕێنووسه‌كه هه‌ڵه‌ی چاپ بێت،خاڵبه‌ندییه‌كه‌ش له چنه‌ند شوێنێكدا شوێنی خاڵ و فاریزه جێگۆركێ كراوه).
ته‌وه‌ری دووه‌م:ده‌قی ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی:-ئه‌وه‌ی ڕۆمان و چیرۆكه باشه‌كان له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ڕۆمانووسان و چیرۆكنووسان وه‌ك فه‌یله‌سوفێك ده‌ئاخفن،هه‌میشه جوانییه‌كم له ڕۆمان وچیرۆكدا بینیوه كه نووسه‌ره‌كه‌ی خه‌یاڵی چووه كه‌ڕووداوێك ئه‌گێڕێته‌وه،به‌ڵكو وه‌ك شاعیرێك یا ن واعیزێك ده‌قی جوانی ئه‌ده‌بی ئه‌نووسێته‌وه،لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ده‌ق له‌و وتانه‌یه كه ده‌كرێ له‌ده‌ره‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ش تۆ چیچژیان لێببینیت،با چیرۆكه‌كه‌ش نه‌خوێنیته‌وه تۆی خوێنه‌ر بێ‌ئاگاداری چیرۆكه‌كه‌ش ده‌توانیت چێژوسودی لێببینیت،نووسین له‌م جۆره ده‌ق ووتانه پێوستی به‌گه‌ڕانێكی پیشوه‌خت و پاشخانێكی مه‌عریفی باش و ئاگادارییه‌كی وردی فه‌لسه‌فه‌و خوێنه‌رێكی جدی هه‌یه.زۆر چیرۆكمان هه‌یه گێرانه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی ڕووداوه‌كان و دیالۆگ‌و مۆنۆلۆگێكی وشك جڵه‌وی چیرۆكه‌كه‌یان گرتووه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كۆچیرۆكی بلیتێك بۆ جه‌هه‌نه‌می ئارامی كاكه‌ی فه‌لاح ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌و پاشخانه مه‌عریفی وقه‌له‌قی بوون و ئاگاداربوونه له‌م كۆچیرۆكه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه نموونه‌ش بۆ ئه‌و وته‌وده‌قه ئه‌ده‌بیانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین((ژیا جگه له هاتنه ژووره‌وه‌یه‌كی كه‌م خایه‌ن و ڕاكردنێكی به‌رده‌وام هیچی تر نییه،یه‌كێك له‌شارو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا بێكه‌س و غه‌ریب بێت له‌هه‌مووشوێنێكی تردا ته‌نیایه،ئه‌وه‌ی نه‌توانێت باسی خۆی بكات به‌شی ده‌خورێت،تامرۆڤ شتێكی هه‌بێت بیگێڕێته‌وه سرووشت چاوه‌ڕێی ده‌كات،ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه‌مرۆڤه پاكه‌كان و مرۆڤه‌جوانه‌كان زوو خواحافیزی ده‌كه‌ن،هه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی دواوه قه‌پاڵگرتنێكه له ئێستا هه‌ر تێڕامانێك له ڕابردوو خێسه‌یه‌كه له داهاتوو،مرۆڤ گه‌ر بزانیًَت ده‌نگێك به‌هێزی ده‌كات كات به‌وه‌وه ناكوژێت سه‌رچاوه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه،به‌ڵكو به‌و ده‌نگه به‌هێزه شادوخه‌نی ده‌بێت،هه‌چ شارێك شاعیری خراپی زۆر بێت عاشقی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌متره،گرفتی ئه‌وه‌تا تا ده‌مرین به‌خۆمان غه‌ریبین)).
ته‌وه‌ری سێیه‌م و كۆتایی/منداڵی:-ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌فی بۆ منداڵی خوارد,بیركردنه‌وه‌ی خه‌مێكی گه‌وره‌یه نه‌ك سیزیف ئاسا,كه ڕۆژانه خه‌مه‌كه‌ی كۆڵی داده‌نێت و خلور ده‌بێته‌وه,به‌ڵكو خه‌می ئه‌م زێده‌تر ده‌بێت و داشی نانات,ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌فی بۆ منداڵی خواست,گه‌وره‌یی دێوه‌زمه‌یه به‌سه‌ریه‌وه,ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌فی بۆ منداڵی خوارد,منداڵی وه‌كو گه‌وره به‌سه‌ر بردووه,ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌ف بۆ منداڵی بخوات,جگه له بێهوده‌ی هیچ ناچنێته‌وه,منداڵ له كۆچیرۆكه‌كانی بلیتێك بۆ جه‌هه‌نم دا,پانتاییه‌كی دیاری كردووه,هێڵكه له‌م سه‌ری چیرۆكی یه‌كه‌مه‌وه بۆ كۆتلیی چیرۆكی كۆتا درێژبووه‌ته‌وه.كێرڤی خۆشویستن و ڕق لێبونه‌وه بۆ مناڵی له‌وهێڵه‌دا به‌رزونزم ده‌كات,خۆشویستن به‌ومانایه‌ی كه دنیای منداڵ و منداڵی دنیایه‌كه یاریه‌كانی ناگه‌رێَنه‌وه،بیركردنه‌وه به مانای بیركردنه‌وه نه‌بووو،مناڵه‌كانی هاوڕێمان ساده‌بوون،خه‌ممان خه‌می ئێستایی بوو،هه‌موو خواردنێك(لوقمه قازی و نوقڵی ترش و شیرین و عه‌مبه‌روه‌ریدو فه‌ریكه‌نۆك و له‌بزینه‌و كالیاربه‌ترش و خوێوه)تامی خۆش بوو ،ڕقڵبوونیش به‌و مانایه‌ی له ده‌ستچوونی هاوڕێ و گۆڕینی سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی منداڵ(قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی گۆڕابوو بۆ سه‌ربازگه،ناوه‌ندی به‌گراج و دواناوه‌ندی به ئۆردگای ئاواره‌كان)،منداڵیمان خاوه‌نی هیچ شتێك نه‌بوو،ته‌نانه‌ت بووكه‌ڵیه‌كیش ،خه‌وبینینمان به‌و هه‌موو شتانه‌ی كه بۆیان نه‌كڕین،نه‌بوونی شاری یاری و كه‌لتووری زاڵ و لێدانی ڕۆژانه‌مان و زۆری تر.
چیرۆكنووس له هیچكام له‌و حه‌وت چیرۆكه‌دا(باوكی ناو ته‌له‌فوون،ئه‌و كوڕه‌ی له زۆركه‌س ده‌چێت،من و بووكێكی گه‌وره ،دڵێك له كه‌لاوه،گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ تاریكی‌دا،دیلی ده‌نگه‌كانو بلیتێك بۆ جه‌هه‌نه‌م) نه‌یتوانیوه خۆی ڕزگار بكات له گه‌ڕانه‌وه بۆ مناڵی.هه‌رچه‌نده چیرۆكنووس خۆی له پاشكۆكه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌ستتێكی قووڵی هه‌یه به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی تایبه‌تی و منداڵی ،به‌ڵام به‌ڕای ئێمه هه‌ژموونی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه وای كردووه كه له هه‌موو چیرۆكه‌كاند یان باسی منداڵ بكات یان ترس له پیری هه‌بێت،بگره له زۆر شوێنی چیرۆكه‌كان چیرۆكگه‌ڵیكی مناڵان‌یش به زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌شه پاڵنه‌رێكی بۆماوه‌یی له‌چیرۆكنووسدا هه‌بێت وه‌كو كوڕی شاعیرێك ئه‌و شاعیره‌ی كه دنیایه‌ك شیعروناسكی بۆ مناڵان نووسیوه،كه‌هه‌ریه‌ك له ئێمه له منداڵی به‌سه‌ر زارمانه‌وه بووه.
له كۆتاییشدا ئه‌توانین بڵێین كه ئه‌وه چیرۆكنووسه ئه‌توانێت به‌گێڕانه‌وه‌كانی شتێك له‌ژیانی جه‌نجاڵیمان دووربخاته‌وه ئاسووده‌ییه‌ك به ڕۆحمان ببه‌خشێت،كه‌مه‌گه‌ر هه‌ر له‌نووسیندا هه‌بێت. وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا وتمان ئه‌زموونی ئارامی كاكه‌ی فه‌لاح ئه‌زموونێكی جوان و هه‌ڵگری خه‌مێكی كوردانه‌ی پاكه.توانیویه‌تی به چیرۆك دنیایه‌كی فراوانی جوانمان پێببه‌خشێت و وه‌ك خۆشی وتوویه‌تی چیرۆك پانتاییه‌كی كه‌می هه‌یه،به‌ڵام ناكرێت ئیشی كه‌می تیادا بكرێت به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چیرۆكه‌و ڕۆمان نییه.
به‌و هیوایه‌ین كه توانیبێتمان هیچ نه‌بێت شتێك له‌و چیرۆكانه حاڵی بووبێتین و گۆشه‌نیگای خۆمانمان ده‌ربڕیبێت.
خوێندنه‌وه‌ی(هه‌ژار فه‌قێ سلێمان)