
دۆزه‌خ …. شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی
له‌ودیوو ده‌رگا ئاسنینه‌كانی دۆزه‌خه‌وه
به‌هار لێوان لێوه
له‌وه‌رینی گه‌ڵا
له‌پاییز .
له‌وه‌ی من و تۆ
ده‌بینه‌وه به‌دوو عاشقی نابینا ،
گۆرانی بۆ دارگۆچانه‌كانی ڕۆحمان ده‌ڵێین .
له‌و دیوو سنوری نیگاكانی چاوته‌وه
دۆزه‌خ ده‌رگاكانی ئاوه‌ڵایه
به‌ڕووی
منی غه‌ریب ….
منی ته‌نیا ….
منی دوور له‌تۆ .
له‌نیگاعاجزه‌كانی چاوته‌وه
هه‌نگاوه‌كانم وه‌رینه سه‌رتوله ڕێ
حه‌سره‌تاویه‌كانی دۆزه‌خ ..
له‌وێوه ئاشنا بووم
به‌مه‌ینه‌تی یه‌كانی گوناح
به‌گوناهه‌كانی ته‌نیایی عومر .
كاته‌مونه‌تیزه‌كانی دیده‌نیت
بونه كڵپه‌ترین ئاگره‌بێ ڕه‌حمه‌كانی دۆزه‌خ
ئه‌وه ته‌نیا من بووم
ئه‌وه ته‌نیا هه‌ناسه‌م بوو
ته‌نیا مشتێ خوێنی دڵم
به‌رگه‌ی ئه‌و عه‌زابه ده‌گرن .
له‌وه‌ته‌ی نیگا شه‌رمنه‌كانت نامناسنه‌وه
له‌وه‌ته‌ی غه‌ریبی ماچێكت ده‌كه‌م ….
له‌وه‌ته‌ی مونه‌ته‌زیری
هه‌نگاوێكتم به‌ره‌و ڕووی من
خۆر هه‌ڵدێ
من هه‌رمونه‌ته‌زیرم .
غروب دێ
من هه‌ر مونه‌ته‌زیرم .
مانگ به‌ده‌رده‌كه‌وێ
نیوه‌شه‌وان …
سه‌گه‌كانی شار
حه‌په‌یان دێ .
من مونته‌زیر و هه‌رمونته‌زیرم .
له‌وكاته‌وه‌ی هه‌موو عومرم
به‌شێكه له‌غیابی تۆ …
من گوناهێكم به‌ده‌ست
ناڵه ناڵ ی دۆزه‌خه‌وه .
دۆزه‌خ پێكهاته‌یه‌كه
له جودایی نێوان عاشق و مه‌عشوقه‌كانی سه‌رزه‌وی .
له‌وده‌مه‌وه‌ی وه‌ك گۆرانی یه‌كی
ده‌م ڕه‌شه‌با له‌من وونی .
شار نه له‌شار ده‌چێ
شه‌قامی نه‌له‌شه‌قام
كوچه‌ی نه‌له‌كوچه
كۆڵانی نه له‌كۆلان .
هه‌روه‌ك بڵێ ی ئه‌م شاره
به‌ڕۆحی مردووان ده‌چێ .
بێ هه‌ناسه …
بێ نه‌شئه‌ی گوڵه ڕێخانه‌یه
بێ له‌نجه‌ی گه‌ڵایه‌كی
دره‌ختێكی ده‌مه‌و به‌یان .
به‌بێ سه‌مای
جۆگه‌له‌یه‌كی سه‌ره‌ڕۆ .
ئه‌م شاره هه‌رله‌دۆزه‌خ ده‌چێ
بۆ من …
بۆ شیعره دوور له‌تۆكانم
بۆ شه‌وانی پڕ له‌قاقای ڕوانینت .
بۆ…..!!!!
بۆ…..!!!!
دۆزه‌خ پێكهاته‌یه‌كه له عه‌زابی دووریمان
دۆزه‌خ لێوان لێوه له‌مه‌ودای ساته‌كانی
گوناهه‌كانی نێوانمان .
سیمای دۆزه‌خ هه‌رله‌م شاره ده‌چێ
كه‌منی تێدایه و تۆ نا .
سیمای دۆزه‌خ هه‌رله‌م دڵه‌ی من ده‌چێ
كه تۆی تێدایه و دڵی تۆ نا .
دۆزه‌خ هه‌ربه‌وێنای
عومری من ده‌چێ
عومری تۆ نا ….