
ده‌سه‌ڵاتی كاریزمای بنه‌ماڵه‌كان..2
2 – 2
ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه له‌دوو بنه‌ماڵه پێكهاتووه له‌ڕووی یاسایی و ئه‌خلاقییه‌وه به‌وه تۆمه‌تباره كه ئیداره‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ و پڕ له ناعه‌داله‌تی به‌ڕێوه ده‌بات , ئیداره‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه گیرۆده‌ی چه‌ندین كێشه‌و گیروگرفت و قه‌یرانه , وه‌ك نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی , نه‌بوونی ئازادی و یه‌كسانی , به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات , به‌حیزبی كردنی كۆمه‌ڵگا , پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا , هه‌روه‌ها سه‌دان كێشه‌و گرفتی تر كه باسكردنیان لێره‌دا جێگای نابێته‌وه , بۆیه له‌هه‌موو كون و قوژبنێكی وڵات‌دا له هه‌موو كوچه‌و كۆڵانێكدا ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك ده‌بیسترێ , خه‌ڵك به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤێكی باشتردا ده‌گه‌ڕێ , لێره‌دا مه‌به‌ستی خه‌ڵك ئه‌وه‌نیه كه ئه‌م ئه‌زموونه له‌ناو بچێت , به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێنێت و چاكسازی بكرێت , چاكسازییه‌كی ڕیشه‌یی بكرێت كه ئه‌زموونه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندترو پێگه قایمتربێ , به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده له‌خۆباییه نه ئاماده‌یه گوێ له‌ده‌نگی خه‌ڵك بگرێ نه حیسابێكی ئه‌وتۆش بۆ ئۆپۆزسیۆن بكات , بێگومان هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌زانین كه به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا كه‌وا له‌دوو حیزبی تۆتالیتاردا خۆی ده‌بینێته‌وه , په‌یوه‌ندی به هه‌ل و مه‌رجی سیاسی عێڕاق و ناوچه‌كه‌و جیهانه‌وه هه‌یه , هه‌ركاتێ هه‌ل و مه‌رجه‌كان گۆڕان ئه‌وانیش گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت و وه‌زنیان داده‌به‌زێت , جا پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی له بیركردنه‌وه‌دا بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ست به‌مه‌ترسییه‌كانی ئێستا‌و ئاینده بكات , پێویسته به‌جدی بیر له‌داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی ئاشت بێته‌وه , بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا یاخود له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ده‌ره‌كیدا خه‌ڵك به‌رگریان لێ بكات و پشتیان تێنه‌كات , له‌ناخی هه‌ر یه‌كێك له‌و خه‌ڵكه‌دا خواستێكی ڕه‌وا هه‌یه كه پێویسته به‌سنگ فراوانییه‌وه پێشوازی لێ بكرێت , پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی ناڕازی دابنیشێت و به‌ده‌ستی خۆیان كێشه‌و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن به‌رله‌وه‌ی ده‌ستی بێگانه بكه‌وێته ناویان و كێشه‌كان ئاڵۆزتر بكات , بابه‌س ئه‌و پرۆژه بدات به ئه‌و ئه‌ویش پرۆژه بدات به‌ئه‌و و كه‌سیش به‌پرۆژه‌ی كه‌س ڕازی نه‌بێت , بێگومان هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه پارتی و یه‌كێتی ده‌ری بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ژێر رۆشنایی هه‌رسێ ئایینه‌كه‌ی ئاسمانیشدا نووسرابێته‌وه له‌ئاست داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدا نیه , چونكه زیاتر به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزبه‌كانیاندا ده‌شكێته‌وه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی , ئه‌زموونی حوكمڕانی ئه‌و دوو حیزبه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رخستین كه ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كار ناكه‌ن , ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌مڕۆ به‌گه‌وره‌و بچوكه‌وه قاچێكیان له‌ناو حیزبه‌و قاچه‌كه‌ی تریان له‌ناو حكومه‌ته , به‌ئاشكرا حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب به‌كار ده‌هێنن , ئه‌وه‌نده‌ی په‌رۆشی حیزبن و گرنگی به كاروباری حیزب ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده له‌خه‌می حكومه‌تدانین , حكومه‌ت وه‌كو داشقه‌ی لێهاتووه هه‌ر رۆژه‌و یه‌كێك سواری پشتی ده‌بێت و لێیده‌خوڕێت , كابینه دێت و كابینه ده‌ڕوات كه‌چی خه‌ڵك هه‌ر له‌نێو گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیدا ده‌ژی , به شه‌ش كابینه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌وه نه‌یانتوانی كه‌مێك له تراژیدیای ئه‌و خه‌ڵكه كه‌م بكه‌نه‌وه , بۆیه خه‌ڵك تووشی نائومێدی بووه‌و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م حكومه‌ت و كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه له‌بن سێبه‌ری حیزب دان و به بێ راوێژكردن به‌حیزب ناتوانن هیچ بریارێك ده‌ربكه‌ن و هیچ هه‌نگاوێك باوێن , هه‌ر بریارێكی گرنگ هه‌بێ ده‌بێ له بنه‌ماڵه‌كانه‌وه ده‌ربچێت بۆ مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان له‌مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانیشه‌وه ده‌ر بچێت بۆ حكومه‌ت حكومه‌تیش ده‌بێ به‌ناچاری جێبه‌جێیان بكات , ئه‌مه‌یه ئه‌و پێشكه‌وتن و ئه‌و دیموكڕاسییه‌ته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ده‌سه‌ڵاتی عێراقی لافی پێوه لێده‌ده‌ن , به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نائومێدی و ڕه‌شبینییه‌ی كه هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وهه‌موو گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تییه‌ی كه هه‌یه , هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه بۆ چاكسازی كردن , هێشتا دره‌نگ نیه بۆ گفتوگۆكردن له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات , له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات , پێویسته ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌نه‌وه‌و متمانه‌یه‌كی قووڵتر له‌نێوان خۆیاندا دروست بكه‌نه‌وه , وه‌كو سوهرابی سپهری ده‌ڵێ ( باچاوه‌كانمان بشۆین و به‌شێوه‌یه‌كی تر بڕوانین ) چونكه له‌مێژووی رزگاریخوازی كورددا گه‌وره‌ترین كێشه‌و گرفت كه تووشی پرۆسه‌ی سیاسی بووه نه‌بوونی متمانه بووه له‌نێوان حیزبه‌كاندا , كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌رانبه‌ر یه‌كتر داده‌نیشن زۆر به‌گومانه‌وه ته‌ماشای نێوچاوانی یه‌كتر ده‌كه‌ن , كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێك تێنه‌گه‌یشتن و هه‌ره‌سهێنانی گفتوگۆكان , پێویسته ژینگه‌یه‌كی وا سازبكرێ یاخود دۆخێكی وا بێته ئاراوه كه لایه‌نه‌كان تێیدا له‌ژێر چه‌تری متمانه‌و باوه‌ڕ به‌یه‌كتر بوون كۆ ببنه‌وه‌و به‌جدی باس له‌گرفته‌كان بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن , ده‌بێ چاره‌سه‌رو چاكسازییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆبن كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا واهه‌ست بكه‌ن كه خواسته‌كانیان هاتۆته دی و مافه‌كانیان پارێزراوه , ئێستا دنیایه‌ك جیاوازی له‌نێوان خواسته‌كانی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه , ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت , خه‌ڵكی ناڕازیش ده‌یانه‌وێت خواسته‌كانیان بێته‌دی و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت , به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌رده‌بێ ده‌سه‌ڵات ملكه‌چی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت و له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی گه‌لدا بچه‌مێته‌وه , خۆناكرێ كێشه‌كان هه‌روا به‌هه‌ڵواسراوی بمێننه‌وه‌و به‌دیاریانه‌وه ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشین , یان ده‌بێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن یان ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێكی تر بێته سه‌ر كورسی كه به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م وڵاته بكات , ڕووداوه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو گۆڕانكارییه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه چیتر باوی ئه‌وه نه‌ماوه سه‌رۆك له‌سه‌ری بورجه‌وه یان له‌لوتكه‌و شوێنه به‌رزه‌كانه‌وه ته‌ماشای خه‌ڵك بكات و ئاگای له ورده‌كارییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك نه‌بێت , سه‌رۆكه‌كانی ئێمه له‌پشت چیای ( قاف )ه‌وه‌ن و نه‌خه‌ڵك ئه‌وان ده‌بینێت و نه ئه‌وان خه‌ڵك ده‌بینن , ته‌نها له‌جه‌ژنه‌و بۆنه‌كانه‌وه به‌لاوازترین ڕسته‌و ته‌عبیره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن ,
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی
najataspindary@hotmail.com