Skip to Content

Sunday, May 5th, 2024
ئەى پایز،میوانى هەمیشەیم!!

ئەى پایز،میوانى هەمیشەیم!!

Closed
by December 6, 2011 ئەدەب

ئەو ڕۆژە حەوشەکەمان کەمێک وردە گەڵاى ئەو دارەى ماڵى دایکمى تیابوو، کەباوکم ساڵانێک بەر لەئیستا لەبەیانیەکى زوودا ئەودارەى هێنایەوە ماڵ…، دارەکە لەبان شانى ڕاستى ڕاکشانبوولقەکانیشى کەمێک بەزەویەکەدا دەخشا،ئیستا شانى چەپى ئەو دارە کشاوە بۆماڵى ئێمە،هەمووساڵێک کە پایزدێت من بە تەنیشت گەڵاکانى ئەودارەوە بیر لەمردنى باوکم دەکەمەوە، بیر لەو بەیانیە دەکەمەوە، من وەک منداڵێکى بێدەنگ فریاى ئەوپرسیارانە نەکەوتم،کە گەڵاکان سەربە چ ماڵێکى مردنن،بیر لەیەکەم یادگارى خۆم دەکەمەوە، لەگەڵ منداڵانى دراوسێکانماندا،چوین گەڵاى ناو کۆڵانەکەمان کۆکەینەوە.
گەڵاکان لەکەوتنەخوارەوەیاندا لەترپەى دڵى دایکم دەچێت، کە پایزان بەگسکێکەوە بەدەم پرتەو بۆڵەوە حەوشەکەیان لەوگەڵایانەپاک دەکاتەوە.
سەرما و باى (وەشت)ى ئەم وەرزە لەشێوەى تەرمداگەڵاکان دەبەنەوە بۆ (ئەبەدییەت)،پایزانیش باران کەمێک لەو تەوقیتەى خۆى لادات،دایکم بە تەزبیحێک و کۆشێکى پڕ دوعاوە دەستەکانى بەرزدەکاتەوە بۆئاسمان،بەدەم ورتە ورتەوە، تەڵقین بۆئەوبارانە دەخوێنێت کە ساڵانە حەوشەکەمانى پڕدەکرد لە گەلاو بۆنى ئەوخاکەى ئەهێنایە ماڵەوە، کە بەڕەگ دەچێتەوە باوەشى پایز.
“خۆم و کچەکەشم” هەر لەپایزدا لەدایک بوین،تۆبڵێ ى تەوقیتى کاتژمێرەکەى مردن بۆ مەرگى من هەرپایز خۆى نەبێت؟!!تۆبڵێ ى پەیوەندى بەوخۆشەویستیەوە نەبێت کە هەمووپایزێک کچێک لەشێوەى گەڵادا ئەدرەس و سێبەرى ئەودارە پێچاوپێچەم نیشان دەدات،؟َساڵانێک بەر لە ئیستا لەمابەینى گەڵاکان و چاوەخوماریەکانى ئەودا وونبوو.تەمەنێک لە کچێتى تۆو گەڵاکانى ئەودارە وورد دەبمەوە و،ئەو شیعرەى (ئورهان وەلى کانیک)م بیردەکەوێتەوەو دەڵێت:
لەگەڕەکەکەماندا
ئەگەر جگەلەتۆدرەختێکى دیکەش هەبوایە
تۆم تائەوئەندازەیە خۆش نەدەویست
بەڵام ئەگەرتۆش بتوانایە
لەگەڵمانایارى خلیسکێنەبکەى
لەمەزیاترخۆشم دەویستى
درەختەجوانەکەم
کاتى وشکبوونى تۆ
ئەگەرخواویستبێتى
ئێمەش بۆکۆڵانێکى تردەیگوێزینەوە…….
ئەگەر منداڵى من و کچێتى پایزى تۆ نەبوایە و بەردەوام قسەى لەگەڵمدابکردایە،چۆن لەزمانى هەناسەکانى کتێب تێدەگەیشتم،ئەگەرمنداڵى تۆ تواناى هەڵگرتنى شتە قورسەکانى نەبێت، ئەوا ئیمەى گەورە تواناى گێڕانەوەى شتەسەیرەکانمان هەیە.

ئەى کچى پایز بە قەد دوورى تۆ لەپایزى ماڵى ئێمەوە بیرت دەکەم
بەقەد نزیکى پایز بەمەرگى منەوە نزیکم لێت.
سیروان کەریم

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.