
مه‌رجی به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌کانی کرێکاران کۆبونه‌وه له‌ده‌وری یه‌کترو ڕێکخراوبوونه!
کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی تری چینایه‌تی دنیای ئه‌مڕۆ، کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رمایه‌داریه‌و له‌دوو چێنی ئه‌سڵی پێکدێت، له‌لایه‌ک چینی کرێکار که‌به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌سڵی کۆمه‌ڵگایه‌و سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌رشانی ئه‌ماندا به‌رهه‌مدێت ودهچهرخێت. ئه‌م چینه له‌کاتێکدا که‌زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان پێکدێنێت وبه‌شی زۆری ڕه‌نج ومیحنهتی کۆمه‌ڵگایان له‌سه‌رشانه، که‌چی بێبه‌ش و هه‌ژارترین چینی کۆمه‌ڵگان. بێبه‌شن له‌داهات وسامانێک کهبهڕهج وئاره‌قه‌ی گیانی ئه‌وان به‌رهه‌م هاتووه وکهڵهکهبووه. ئه‌م چینه ماف‌و ئازادیه‌کانیان له‌لایه‌ن چینی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بۆبهڕهسمی نه‌ناسراوه ته‌نانه‌ت هێچ یاسایه‌کی کار نیه دیفاعیان لێبکات وشێوازی کڕین وفرۆشتنی هیزی کاریان له‌چوارچیوه‌ی هه‌رئه‌م سیسته‌مه‌دا ڕێکبخرێ. خۆ ئه‌گه‌ر یاسایه‌کیش هه‌بێت و له‌گۆشه‌یه‌که‌وه بڕیارێک هه‌بێت په‌یوه‌ندی بهژیانو دۆخی کاری کرێکارانه‌وه بێت ئاوا بۆ هێشتنه‌وه‌یانه وه‌ک کۆیله‌ی کرێگرته‌و ڕێکخستنیانه له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می کاری بهکرێداو بردنی ڕه‌نجی زیاتریانه به‌که‌مترین کرێ ونرخێکی هه‌رزان. به‌م جۆره هه‌رزان فرۆشی هیزی کاری کرێکاران وبێمافی وناعه‌داله‌تی له‌ئاست داهاتی کۆمه‌ڵگادا، بنه‌ره‌تی ترین وسه‌ره‌کی ترین جیاوازی چینایه‌تی ژیانی ئه‌مڕۆی کرێکارانی کوردستانه له‌چاو چێنی ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن سارمایهو کۆمپانیاکان وبازرگاناندا.
له‌پاڵ ئه‌م واقعیه‌ته‌دا چینی بۆرژوازی وسه‌رمایه‌دارانی کوردستان کهکهمایهتیهکی کۆمه‌ڵگای کوردستانن، ڕوی تاوانکاری ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌م چینه که‌مایه‌تیه جگه‌له‌وه‌ی که‌زۆربه‌ی زۆری سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگا لهدهستیاندایهو به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ خۆشگوزه‌رانی و پێداویستیه‌کانی خۆیان، کۆمه‌ڵگا ده‌چه‌رخێنن وهه‌موو بواره‌کانی ئابووری وبازرگانی له‌خزمه‌ت دابین کردنی ژیانی فیرعه‌ونانه‌ی خۆیان وده‌ست وپێوهندهکانیاندایه، هاوکات حوکمڕان وده‌سه‌ڵاتداری کۆمه‌ڵگان وبه‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان یاسا‌و حکومه‌ت ده‌چه‌رخێنن وبۆپاراستنی ئه‌م نه‌زمه نایه‌کسانیه‌یان، هیزی چه‌کدار وپۆلیس وزیندان ودادگا وچه‌ندین ده‌زگای ئاشکراو نه‌هێنی ئه‌منی وسه‌دان ڕایه‌ڵی دیبلۆماسیان دامه‌زراندووه گرتویانه‌ته ده‌ست.
لهجهرگهی ئه‌م سیسته‌مه چینایه‌تیه‌دا، کرێکارانی کوردستان بۆباشکردنی ژیانی خۆیان وگێرانهوهی مافی دزراوی خۆیان به‌رده‌وام له‌ناڕه‌زایه‌تی ئاشکراو نههێنیدان. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ته‌واوی دام‌و ده‌زگای سه‌رکوتگه‌ری چینی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌یتوانیوه چۆکی پێدابدات وبێده‌نگ ڕایبگرێ. هه‌ربۆیه ڕۆژانه خه‌بات وناڕه‌زایه‌تی کرێکاران له‌به‌شه جیاوازه‌کانی کاردا، به‌شێوازی جۆراوجۆر وله‌ئاستی جیاوازدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواستی تایبه‌تی هه‌ست پێده‌کرێ وخۆی نیشانده‌دات. مانگرتن وناڕه‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کان له‌م ساڵدا به‌تایبه‌تی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران وکارمه‌ندانی ته‌ندروستی، کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆ وکۆمپانیای نه‌وتی شیواشۆک وده‌رهێنانی نه‌وتی قه‌ره‌داغ، کریکارانی شاره‌وانی ڕانیه‌و کۆیه وکرێکارانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌با، ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکارانی که‌رتی تایبه‌تی وبیناسازی، ئه‌مانه له‌پاڵ خۆپێشاندان وناڕه‌زایه‌تیه‌کانی بێکارانی کوردستان وده‌رچوانی زانکۆکان.. هه‌موو ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له‌ده‌وری خواستی جۆراوجۆر شکڵیان گرتووه وڕوبهڕویی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نکاره‌کان بۆته‌وه، که‌به‌گشتی ده‌وره‌یه‌کی تازه‌یان له‌بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له‌کوردستان نمایشکردووه. له‌ئێستادا خواسته‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵه داوکاری وخواستێکی ڕۆشنی گهڵالهکردۆتهوه له‌وانه: خواستی زیادکردنی کرێ، بیمه‌ی بێ‌کاری، قانونکار، هه‌روه‌ها داواکاری پێداویستیه‌کانی سه‌لامه‌تی شوێنی کار‌و وه‌رگرتنی ده‌ره‌ماڵه وبیمه‌ی ده‌ورانی خانه‌نشینی هتد…. به‌ڵام کاتێک چاو له‌بزوتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی کرێکارانی کوردستان وناڕه‌زایه‌تی وخواسته‌کانی ده‌که‌ین ده‌بینین که‌سه‌ره‌ڕای داسه‌پاندنی به‌شێک له‌خواسته‌کان به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه به‌گشتی ئاڵۆگۆڕێکی به‌رچاو به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ژیان وکاری کرێکاراندا هێنابێت. به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه له‌گه‌ڵ کهڵهکهبونێکی بێئه‌ندازه‌ی سه‌رمایه لای ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه به‌رپرس و خاوه‌ن سه‌رمایه‌و کۆمپانیاکان، به‌راورد بکه‌ین، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتداران ناچنه ژێر باری داواکانی کرێکاران وپێیان وانییه که‌ئه‌وه مافی کرێکارانه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاستێک له‌گه‌شه‌و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه ده‌بێ به‌ری ڕه‌نجی ئه‌وانیش له‌داهاتی کۆمه‌ڵگا بچێته‌سه‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌م واقعیه‌ته لایه‌نی جۆراوجۆری هه‌یه، یه‌کێک له‌ولایه‌نانه به‌خودی کرێکاران وڕیزی ئه‌م چینه خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، یانی به‌ئاستی ڕێکخراوبوون ویهکگرتوبونی کریکاران وهۆشیاری ڕابه‌ران وهه‌وڵدان بۆ یه‌کخستنی خهباتو ناڕه‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ک وتراویشه هیزی چینی کرێکار له‌ڕێکخراوبوون ویهکگرتوبوونیاندایه. بهواتایهکیتر ده‌کرێ بڵێین کهپهرشوبڵاوی ونایهکگرتوویی وناڕێکخراوبونی کرێکاران گه‌وره‌ترین هۆکاری به‌ده‌ست نه‌هاتنی خواسته‌کانی کرێکاران ومانه‌وه‌ی دۆخی ئێستای داسه‌پاوه به‌سه‌ر کاروژیانی کرێکاراندا. کاتێک کرێکاران یه‌کگرتوو و رێکخراوبن وهیزی خۆیان له‌ناڕه‌زایه‌تی فراواندا هێنابێته مه‌یدان وهاوخه‌باتی به‌شه‌کانی خۆیان لێک هه‌ڵپێکابێت ئه‌توانن ئه‌و هێزه به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه که‌بتوانێت پاشه‌کشه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن کاره‌کاندا داسه‌پێنن و داواکانیان جێگیر بکه‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه که‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌زۆربه‌ی مه‌یدانه‌کاندا یاسای بهڕیوهبرنی هه‌یه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی نییه یاسای کاری کرێکاریه، که‌دیاره سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵات له‌نه‌بوونی یاسای کاری کرێکاریدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی زیاتریان هه‌یه‌و قازانجهێنهری زیاتر ده‌که‌ن بۆیه له‌ئاستیدا ده‌یانه‌وێت چاره‌نوسی ڕهنجو ماندوبوونی نه‌وه‌یه‌کی کرێکاری بهتێکهولێکهی بازاڕه‌وه گرێ بده‌نه‌وه وئه‌مه بکه‌نه یاسای ڕه‌وتی فرۆشی هیزی کار وپه‌یوه‌ندی نێوان کرێکاران وسه‌رمایه‌داران. به‌تایبه‌تی له‌غیابی یاسای کاردا کرێکاران ناتوانن خواست ونارهزایهتیهکانیان به‌یاسایی به‌رنه پێشه‌وه وبهئاشکراش مافه‌کانیان پێشێل وسه‌رکوت بکرێ ولهوڵاشهوه بۆیان نه‌بێت به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن. ته‌نانه‌ت له‌نه‌بونی یاسای کاردا ناتوانن دیفاع له‌خه‌بات و ناره‌زایه‌تی و ئازادیه‌کانیان بکه‌ن له‌وانه ئازادی مانگرتن و خۆپیشاندان و رێکخراوبوونی کرێکاری.
له‌یه‌ک ووته‌دا ئه‌وه‌ی رۆشنه ئه‌وه‌یه که‌چینی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داران که‌ده‌سه‌ڵاتدارن و له‌کوردستان هه‌ر حزبه‌کان و لێپرسراوانی حزبه‌کان سه‌رمایه‌دارانن، به‌پیویست پارێزهرو به‌ڕێوه‌به‌ری قازانجی هه‌موو سه‌رمایه ده‌که‌ن له‌کوردستاندا، وه به‌غه‌یری به‌رهه‌مهێنان و زیادکردنی سه‌رمایه له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌گه‌ڵ چینی کرێکاردا نیه، به‌رژه‌وه‌ندیان لهههژارکردن و سه‌رکوتی چینی کرێکاردا هه‌یه بۆ که‌ڵه‌که و زیادکردنی سه‌رمایه‌کانیان. بۆیه نابێت هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ک له‌م حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته بکرێ تا ئاوڕێک له‌ژیانی سه‌خت ونابه‌رابه‌ری کرێکاران بدرێته‌وه. که‌وایه ته‌نیا رێگا له‌به‌رده‌م چینی کرێکاردا بۆ ئه‌وه‌ی داواکانیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌رجه‌م سهمایهدارو خاوه‌ن کۆمپانیاکاندا وسه‌ره‌نجام ده‌روازه‌یه‌ک به‌ڕووی کرێکاراندا بکرێته‌وه تا بتوانن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌ت و سامانه زۆره‌ی کۆمه‌ڵگادا که‌هه‌یه‌و کرێکاران لێی بێبه‌شن، گۆڕانکارییه‌ک بێته‌دی، ده‌بێ ریزی په‌رشوبڵاوی کریکاران کۆبکرێته‌وه و له‌ده‌وری یه‌کتر ڕێکخراوبن، ده‌بێ کرێکارانی به‌شه‌کان له‌رێکخراوی سه‌نفی خۆیان له شورا‌و یه‌کێتیه کرێکاریه‌کاندا که‌خۆیان به‌باش و گونجاوی ده‌زانن خۆیان یهکگرتوونکهن. کۆبونه‌وه‌ی گشتی خۆیان بکه‌ن نوێنه‌رانی خۆیان دیاری بکه‌ن وههرلهوێشدا داوا‌و خواسته‌کانیان یه‌کخه‌ن، رێکخراوه سهنفیه جۆراوجۆره‌کانیان له‌رێکخراوێکی سه‌راسه‌ریدا کۆببنه‌وه هێزی سه‌راسه‌ری کرێکاریان گه‌وره‌ترو فراوانتر که‌ن و به‌هێزێکی گه‌وره‌تره‌وه له‌مه‌یداندا خۆیان ده‌رخه‌ن. ئه‌مه ته‌نها ڕێگای ئومیدبهخشه ڕوه‌و پێکهێنانی ئاڵوگۆر له‌هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژیان وکاری کرێکاراندا.
نوری به‌شیر
کۆتایی نۆڤه‌مبه‌ر2011