سه‌گی پاسه‌وان و ده‌نگی کورد
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
هه‌موو دیکتاتۆڕ و سیستمه تۆتالیتێره‌کان کارده‌که‌ن بۆ داگیرکردنی پێگه‌ی “ئازادیی را ده‌ربڕین”. ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌کرا، لانیکه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی که ئه‌م دوو کرده‌یه که‌م تا زۆر ده‌چێته خانه‌ی کپکردنی هه‌مووجۆره “ده‌ربڕین”ێک. ئه‌مه له ده‌ربڕینی داسه‌پاو و زاڵ جیایه. ئه‌م چه‌شنه حکومه‌تانه (وه‌ک ده‌سه‌ڵاته سه‌رده‌سته‌کانی کوردستان) بۆ ئه‌م قۆرغکردنه پاساوێکی هاوبه‌شیان هه‌یه و به‌ئه‌رکی خۆیان پێناسه‌ی ده‌که‌ن: “””ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت به‌وجۆره‌ی که خه‌ڵک له رووی ته‌ندرووستییه‌وه ده‌پارێزێ، ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی پێش به‌و “ده‌ربڕین”انه بگرێ که پیسبوونی رۆحیی به‌دواوه‌یه و ده‌بێته هۆی خه‌سارگه‌یاندن به حاڵه‌تی ده‌روونی خه‌ڵک. ئه‌مچه‌شنه حکومه‌تانه خۆیان به پارێزه‌ری به‌ره‌ی مرۆڤ ده‌زانن!
مرۆڤ شعوری هه‌یه و ئاژه‌ڵ نییه . که له‌ڕووی غه‌ریزییه‌وه خۆی بپارێزێ یان ژه‌هر له ناژه‌هر جیا بکاته‌وه. مرۆڤ بۆ نمونه، سه‌گ نییه که ئه‌و هێزه مه‌زنه‌ی بۆنکردنی هه‌بێ و به بۆن که بتوانێ خواردنی تێکچوو له خواردنی پاک هه‌ڵوه‌ژێرێ. ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌نی ئاوه‌ز نه‌بوایه و له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا پێناسه نه‌کرابوایه، بێگومان نه‌ده‌که‌وته نێو پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و کامڵبوونه‌وه. به‌مجۆره ئه‌م بوونه‌وه‌ره تاکانه‌یه به‌هه‌موو خه‌سله‌ته‌کانی مرۆڤه‌وه یان له‌دایک نه‌ده‌بوو یان ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی مرۆڤ له‌ناوده‌چوو! تا به‌ئێستا به‌ره‌ی مرۆڤ له‌ناو نه‌چووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی شعوره، شعورمه‌ند بوون و کۆمه‌ڵایه‌تیی بوونی مرۆڤیش به‌ته‌واویی له ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕیندا ده‌رده‌که‌ون. بۆ نموونه باسی سه‌گ کرا!! مرۆڤ سه‌گ نییه، بۆیه له‌کاتی پێویستدا حکومه‌ت یان چاوه‌دێری کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بێ ئه‌رکه‌کانی سه‌گی بۆ جێبه‌جێ بکا. وه‌ک پاسه‌وانی کردن، بۆن کردن و… به‌ڵام حکومه‌ت ئه‌م ئه‌رکه‌ی گۆڕیوه!!
مرۆڤ مرۆڤه و مرۆڤ بوونیشی به هۆی ده‌ربڕین و قسه‌کردنه‌وه پێناسه ده‌کرێ. ئیدی له چوارچێوه‌ی “ده‌ربڕین”دا پیویستی به سه‌گی پاسه‌وان نییه. دیکتاتۆڕه‌کان، شعور له مرۆڤ ده‌ستێنن و بۆ ئاستی نامرۆڤبوون ده‌یگۆڕن و ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی بۆ ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیی بوونی غه‌ریزیی ئاژه‌ڵه‌کان دابه‌زێنن.
ئه‌م حکومه‌تانه ده‌ڵێن، ئێمه پێش به بۆمب نانه‌وه ده‌گرین، ره‌شه‌کوژی و کوشت‌وبڕ نایاسییه، هه‌ر به‌وجۆره‌ش”ده‌ربڕین” ده‌توانێ مه‌ترسیدار بێ و به‌شێوه‌یه‌کی دیکه ببێته هۆی تۆقاندنی خه‌ڵک، بۆیه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ چاوه‌دێڕیی بکات و ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌هۆی “ده‌ربڕین”ه‌وه هه‌ڕه‌شه له ژیانی مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن، ره‌شه‌کوژن. ده‌بێ دادگایی بکرێن و له‌سێداره بدرێن، یان زیندانیی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا بسه‌پێ.
واته ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی سیستمی تۆتالیتێری ئه‌و حکومه‌تانه‌دا نه‌گونجێ، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئاژه‌ڵانه بۆ ژیانی مرۆڤ ئاماده‌یه. به‌ڵام ئازادیی راده‌ربڕین گرینگ‌ترین ده‌ستکه‌وتی مرۆڤییه و هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌هه‌ر راده‌یه‌ک “ئازادیی راده‌ربڕین”ی تێدا به‌رفراوان بێت به‌وڕاده‌یه له گردبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان دوور ده‌که‌وێته‌وه و کۆمه‌ڵگاکه مرۆڤیتر ده‌بێ…
_ _ _ _