
دیاری …. ئیبراهیم هەورامی
وه‌ك نه‌سیمی به‌یانی یه‌كی زوو
وه‌ك له‌نجه‌ی گۆرانی یه‌كی هێمن
وه‌ك سه‌مای دابارینی باران ….
وه‌ك ئاهو نوزوله‌ی فرمیسكه‌كانی دایكم
وه‌ك بیره‌وه‌ری یه‌كانی مناڵیم
په‌نجه‌كانم به بۆنی ئه‌گریجه‌ته‌وه ئالوده‌بوون
به‌ڕاموسانی مه‌مكه‌كانت
ئه‌و مه‌مكانه‌ی هه‌میشه …
وه‌ك مناڵێكی ئارام
ئارام …ئارام له‌نێو ستیانه‌كه‌ت دا
چاوه‌ڕوانن .
گه‌مه‌یه‌ك له‌ته‌ك په‌نجه‌كانما بكه‌ن .
نیگاكانی چاوه‌كانم پڕن
له‌ڕوانینه‌كانی تۆ .
سی یه‌كانم پڕن
له‌بۆی ماچی لێوانی تۆ .
پانتایی ژووره‌كه‌م
لێوان لێوه
له سیمای پڕله جوانی یه‌كانی تۆ .
******
هێنده باسی جوانی چاوه‌كانتم
بۆ گوڵه‌كانی باخچه‌كه‌م كردووه
چی گوڵ هه‌یه
ڕه‌نگی له‌ڕه‌نگی تۆ ده‌چێ
سیمای له‌سیمای تۆ
بۆنی یه‌ك به‌یه‌كیان
له‌بۆی زوڵف و
له‌بۆی ماچ و
له‌بۆی مه‌مانی تۆ ده‌چێ .
هێنده باسی تۆم
بۆ چاوه‌كانم كردووه
چی خه‌ونی شه‌وانم هه‌یه
پڕن له‌تۆ .
پڕن له‌نجه‌ی هه‌نگاونانت ..
پڕن له ڕوتبونه‌وه‌ی كاته‌كانی
پێكگه‌یشتن .
پڕن له …………
********
چی ماچی ڕژاوی نێوانمان هه‌بوو
چی تاله‌ی قژی به‌جێماوی ئه‌گریجه‌ت بوو
چی هه‌ناسه‌ی پڕله‌سیحری سنگت هه‌بوو
چی نیگای مه‌ستی چاوانت بوو
له‌ژوره‌كه‌مدا
كۆمكردنه‌وه .
وه‌ك ملوانه‌یه دام له‌به‌رۆكی شیعریك و
به‌پاساری یه كه‌ی هاوڕێم دا
وه‌ك دیاری یه‌كی ئه‌م ساڵ
دام به‌به‌هار
تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵی نه‌ورۆز دا
باخ و ده‌شت و
شاخ و هه‌ردی كوردستان .
لێوان لێو بێ له‌گوڵی جوان