
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌وڵه‌ت و حیزب
هیوا عه‌بدوڵاـ به‌لجیکا…..
ئه‌و هێزه‌یه که له چه‌رخه‌کانی ناوه‌ڕاستدا، سه‌رباری هه‌موو گوشار‌و هه‌وڵی هێزهسهردهستهکان و ده‌سته‌ڵاته نه‌گۆڕو موتڵه‌قه‌کانی ئه‌وروپا، توانی سه‌ربه‌خۆیه‌کی وه‌ک نیمچه ئۆتۆنۆم به‌ده‌ستبێنێت و بۆ یه‌که‌مین جار وه‌ک مینبه‌رێکی به‌هێز له‌ناو سه‌رجه‌م چالاکیه، سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ڕۆڵ ده‌بینێت و سه‌رهه‌ڵبدات، وه‌ک موسێک که له‌ناو قورگی ده‌سته‌ڵاتدایه نه ده‌توانێ قوتی بدا و نه ده‌شتوانێ فڕێیداته ده‌ره‌وه.
له‌چه‌رخه‌کانی ناوه‌ڕاستدا کاتێک شار گه‌وره‌ده‌بێت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا تاکه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌وه‌زیانه "کۆلێکتیڤ" کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی هێزی ده‌سته‌ڵاتدار سازده‌که‌ن. هێزه مۆنارشیهکانی ئه‌وروپا هیچ کاتێک نه به‌ته‌واوی ڕێچکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیان گرتۆته به‌ر وهنهبهتهواوی ئه‌و ڕێچکانهیان سڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵکۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام وه‌ک هێزێک به‌ڕێگرتن له به‌رفراوانبوون و موتڵهقبونی ده‌سته‌ڵات به‌رده‌وامی به ژیان و هه‌بوون و گه‌وره‌بونی خۆی داوه. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو هه‌وراز و نشێو و هه‌ڵسان و داتهپینانهدا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری، پیشه‌سازی و سیاسی هاتۆته ئاراوه که به‌رده‌وام به‌دوای گۆڕانکاری و نوێبونه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێ.
له کاتێکدا سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیان له ژێر کاریگه‌ری هۆگۆمۆنیای کڵێسه‌دا کاتۆلیزه کرابوو، تیۆریه‌کانی Martin Luther King و John Calvinبونه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا و جیهان به‌دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه‌دا بگه‌ڕێن و مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه له‌و قه‌یرانه‌ی کڵێسا‌ی کاتۆلیکه‌کان ڕزگار بکات، ئه‌و کاته خه‌ڵک به گشتی له نێوان مۆدێلی کۆنی کڵێسا‌ی کاتۆلیکه‌کان و تیۆریه تازه‌کانی Nationalism "نه‌ته‌وه" که به‌ئاسانی قه‌بووڵ نه‌ده‌کرا گیری خواردبوو، پاشان ئه‌وروپا له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی تیۆریه‌کانی Martin Luther Kingو John Calvin و تیۆری ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه‌ی مێکاڤیلی بناغه‌یه‌کی نوێی داڕشت که شۆڕشی ڕێنێسانس بوو.
دوابه‌دوای "شارده‌وڵه‌ت" یان ده‌وڵه‌تی شار کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌دا دابه‌ش ده‌کات واته کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له که‌سانی پسپۆر و به‌ڕێوه‌به‌ر و سیاسی شار له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیکه که له ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته بچکۆڵهیهدا جێگایان نه‌ده‌بوه‌وه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کات شار ده‌وڵه‌ت توشی گرفتی گه‌وره‌ی ئابوری و به‌ڕێوه‌بردن دێت و له شیوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیمپراتۆری ئایینی درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین زانا‌و فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی وه‌ک Hobbes, Locke, Rousseau هه‌ریه‌که‌یان له ئاستی خۆیاندا مانای جیاوازیان به کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕۆڵ‌و ئامانجه‌کانی ده‌به‌خشی زانای به‌ناوبانگ "هێگل"یش هه‌مان چه‌مک "کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی" به‌کارهێنا به‌ڵام ئه‌م چه‌مکه نه‌ک به‌شێوه‌ی ئێستا و به هه‌مان ناو به‌ڵکو به‌شیوه‌ی جیاجیا‌و به ناوی جیاجیا به‌کارهاتوه. ئهرچوار زانا به‌ناوبانگه ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌ی جیاواز باس له پێناسه‌و ڕۆڵی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، به‌ڵام به گشتی له‌یه‌ک خاڵدا یه‌کده‌گرنه‌وه، ئه‌ویش پێیانوایه جیاوازی نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی بریتیه له خاڵه ناکۆکه‌کانی نێوان "ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی نافه‌رمی" واته زۆربه‌ی زۆری تیۆریه‌کان کۆمه‌ڵه‌یان به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌دا دابه‌ش کردووه. یه‌که‌میان کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌ت که له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌ت گوزاره له کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی ده‌کات، دووه‌میان کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه که له چوارچێوه‌ی کاروبارو چالاکیه‌کانی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا جێگای نابێته‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌لێک جار به کۆمه‌ڵگه‌ی ئۆتۆنۆم، کۆمه‌ڵگه‌ی تایبه‌ت و هتد.. بانگ کراوه. لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بریتیه له کۆمه‌ڵگه‌ی تاکه‌کان، واته له هه‌ر شوێنێک تاک هه‌بونی خۆی نیشان نه‌دات و ناسنامه‌ی خۆی له کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌تی، نه‌ریتی و فه‌رمی جیانه‌کاته‌وه، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سازنابێ، واته ده‌توانین بڵێین کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بریتیه له تێکۆشانی ئه‌و تاکانه‌ی که به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌کانیان یه‌کیان گرتوه و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت سازکردوه به‌رانبه‌ر ئه‌و تاکو گروپانه‌ی که له‌ناو ده‌وڵه‌تدا به‌جێ بونه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له لوتکه‌دا ده‌بیننه‌وه.
ئه‌گه‌ر چی که‌سانی وه‌ک Rousseau,Locke, MartinLuther King, Juhn Calvin ڕۆڵیان زۆره له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی تیۆری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڵام سه‌ره‌تاکانی ئه‌و تیۆره و ڕێچکه و سه‌رچاوه‌کانی زۆر له‌وه کۆنتره. ئه‌و چه‌مکه "کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی" سه‌ره‌تا له لایه‌نPlatonو Aristo سه‌ری هه‌ڵدا، سه‌رچاوه‌ی چهمکو فکری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ چه‌مکه دژبه‌ره‌که‌ی له دایک ده‌بێ، واته له‌گه‌ڵ له‌دایکبونی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت، فکر ناچارده‌بێ به‌دوای چه‌مکێکی دیکه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدا بگه‌ڕێ ئه‌وه‌ش پێویستی و ناچاریهکبوو که به دوای سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می "شارده‌وڵه‌ت" هاته ئاراوه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و کاته به‌شێوه‌ی ئێستا‌و وه‌ک ئێستا ناوی لێ نه‌هێنراوه "کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی" به‌ڵام زانایان له‌و کاته‌وه هه‌وڵیان داوه ببنه مامانی ئه‌و چه‌مکه. بۆ نمونه "یان بۆدین" ئه‌ڵێ: "بنهماڵهیهکگرتوهکانی ناو ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی جیهانێکی جیاوازن". دوابه‌دوای کامڵبونی ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه، په‌ره به چه‌مکی گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی درا، کۆمه‌ڵگه‌ی ژینگه‌پارێز وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی سێیه‌می ده‌وڵه‌ت له‌دایکبوو، ئه‌و کاته‌بوو دیوارێک له نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی بنیاد نرا، ئه‌و هه‌موو ڕوداوو پێشهاتانه له کاتێکدا به‌دی کران که هه‌ریه‌که له " هێگل، مارکس و گرامسکی" له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌یری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیان ده‌کرد، جا لێره‌دا با بزانین دوای ئه‌وه چی ڕویدا: –
له ئه‌وروپادا دوای له‌ناوچونی فاشیزم، لیبرالیزم سه‌ری هه‌ڵدا، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا جه‌مسه‌ری سۆسیالیزم به‌رگری کرد، به‌ڵام ڕوخا. دوای ئه‌وه‌ی سیسته‌می لیبرالیزم و سۆسیال دیموکرات توشی قه‌یران بوون، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌کی کامڵ و به‌هێز ده‌رکه‌وت و قۆناغێ تیۆری تێپه‌ڕاندو بوو به ڕێکخراو. له‌و کاته‌دا کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ده‌ستنیشانکردنی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی وه‌ک: "بوون به ڕێکخراو، خۆئافراندن، دابڕان له ده‌وڵه‌ت، دژایه‌تی کردنی توندوتیژی و له هه‌مووشی گرینگتر خۆبه‌دورگرتن له ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی نه‌بۆته یه‌ک کاتهگۆڕی و مانا، شێواز، ئامانج و سیسته‌مه‌کانی له‌لای هه‌موو که‌س وه‌ک یه‌ک ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و مانا جۆبهجۆرانهی که لایه‌نه جیاوازه‌کان به‌پێی به‌رژه‌وه‌نی خۆیان لێی ده‌ڕوانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌پێی ویست‌و ئاره‌زوی خۆیان کاتهگۆریزهو فۆرمیلیزه بکه‌ن، ئه‌شێ بووترێ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه یه که مرۆڤه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی خۆویستانه چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک خێزان یان گروپ له ده‌وری چه‌ند ئامانجێکی جیاواز و ئاڵۆز کۆده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و کهسو گروپانه‌ی که خاوه‌نی موڵکیه‌تی تایبه‌ت و ڕوانگه‌یه‌کی سیاسی دیاریکراون، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به ناو و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ده‌بنه جێگای باس و گفتوگۆ. له هه‌مان کاتدا، نه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ به‌بێ په‌یوه‌ندی کردن به ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێزگرتن لێیان بژی، وه نه کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌توانێ به‌بێ هه‌بونی په‌یوه‌ندی و دیالۆگ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بژی.
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و کورد
نه‌ته‌وه‌ی کوردیش یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی که به‌شیوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری ئایین، ده‌وڵه‌ت و حیزبی له‌سه‌ره، له به‌ر ئه‌وه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌تن به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له جیاتی موقه‌ده‌سکردنی ده‌وڵه‌ت حیزبیان موقه‌ده‌س و پیرۆز کردوه، وادیاره له‌و بابه‌ته بچوکه‌دا ماوه‌ی ئه‌وه‌مان نابێ له بواره‌کانی سۆسیۆلۆگیهوه نه تێروته‌سه‌لی باس له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکه‌ین، به‌ڕای من ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسی بکه‌ین کاریگه‌ری حیزبه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ڕێگای تاکی کوردیه‌وه. نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی کورد زۆر جاران تێنوتی خۆی بۆ ده‌وڵه‌ت له ڕێگای حیزب ده‌شکێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان و هه‌زاران ساڵیشه کوردستان مه‌یدانی ئایین و شه‌ڕی ئایینه‌کان بوه‌و دوایی ئیسلام وه‌ک بندۆزهر چۆته ناو مێشکی کورد، وای لێمان کردوه زۆر جار به مێشکی ئایین نزیکی حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت ببینه‌وه، ئه‌وش خۆی له خۆیدا ناکۆکه له‌گه‌ڵ واتای حیزب که ئامرازێکه بۆ گه‌یشت به ده‌سته‌ڵات و جێ بهجێکرندی داخوازیه‌کانی گروپێک یان چین و هه‌ڵگرانی باوهڕیهک یان زیاتر. ئه‌مڕۆکه‌ش به حوکمی بڵاوبونه‌وه‌ی گڵوبالیزم و تێکچون و بێکاریگهربونی شته لۆکاڵه‌کان و بڵاوبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌سه‌ر هه‌نده‌ران و ئیستورالیا و ئه‌مریکا و ئاسیا، به‌هۆی فراوانبونی بواره‌کانی ته‌کنیک به‌تایبه‌تی ئینته‌رنێت و ته‌لفۆن و سه‌ته‌لایت به‌سه‌ر هه‌موو کون و قوژبنه‌کانی جیهاندا، چ به پلان و چ بێ پلان تاکی کورد به هه‌موو ماکو کاریگه‌ریه‌کانی حیزب، ئایین و ده‌وڵه‌ت دابه‌ش بوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو، مالپهر، کۆمه‌ڵه و گروپی جیاواز و ڕۆژنامه‌و کاری دیکه که ئه‌شێ له چوارچێوه‌کانی نزیک له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دایانبنێین. به‌ڵام لێره‌دا کێشه‌یه‌کمان هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌ویش جێبه‌جێ کرندی ئه‌قلی حیزب و ده‌وڵه‌ت و ئایینه له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی که له ده‌ره‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌وه نه‌ک به‌ته‌نیا ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که له ڕێگای رێمۆند کۆنترۆلی حیزبه‌وه به‌ڵام له ژێر په‌رده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کار ئاراسته‌ی ویست‌و داخوازی و زۆر جاریش جوانکردنی وێنه‌و شیوازه ناشیرینه‌کانی حیزب ده‌کرێن و بۆ ئه‌وه هێرش و هه‌ره‌شه و گوشار بۆ ئه‌و به‌شه بچوکه دێنن که ده‌یانهه‌وێ به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌فه‌سێک هه‌ڵبده‌ن به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه‌ش ئهگرێرێتهوه که سه‌ربه‌خۆن و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به حیزب نیه به‌ڵام به عه‌قلی حیزب و ده‌وڵه‌ت و ته‌ریقه‌ت له سیاسه‌ت و کاروباره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یان ڕۆژنامه‌وانی ئه‌ڕوانن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن، له ئه‌وروپاو کوردستان زۆر ڕێکخراو گروپ و که‌سی چالاکمان هه‌ن به‌ڵام ئه‌و که‌سانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ئایین و حیزبیان به‌سه‌ردا زاڵه له‌کۆتاییدا توشی کێشه ده‌بن جا ئه‌و کێشه‌یه یان ده‌سته‌ڵاته، یان كێشه‌یه‌کی دیکه.
شتێک که لێره‌دا جێگای باس بێ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی سه‌ره‌وه مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیه. واته چۆن پێویسته تاکه‌کانی چالاک له بواره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆیان له کاریگه‌ری ده‌وڵه‌ت و حیزب ڕزگار بکه‌ن به هه‌مان شیوه‌ش ده‌بێ هه‌وڵی په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاست و دروست له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و حیزب و رێکخراوو ده‌زگاکان بده‌ن، به‌ڵام لێره‌دا که باسی په‌یوه‌ندی و دیالۆگ ده‌که‌ین به مانای ڕۆژئاوا نه‌ک ڕۆژهه‌ڵات، چونکه له ڕۆژهه‌ڵاتدا زۆر جار به دوولایه‌نی دۆست ده‌وترێ په‌یوه‌ندیان هه‌یه، یان دیالۆگیان هه‌یه، زۆرجاریش کاتێک دوو لایه‌ن ڕه‌خنه له‌یه‌کتری ده‌گرن به واتای دوژمنایه‌تی یان به مانا "هۆشیاریه‌که‌ی" به‌رانبه‌رێتی لێکده‌درێته‌وه، له ڕۆژئاوادا، دوولایه‌ن که به‌رانبه‌ر یه‌کن وه‌ک ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڵام به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی و دیالۆگیان هه‌یه‌و سوکایه‌تی به‌یه‌کتری ناکه‌ن و جوێن به‌یه‌ک ناده‌ن، وه حکومه‌تیش که مانگانه یان ساڵانه بودجه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ڕێکخراوانه ده‌بڕێته‌وه ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه نیه حکومه‌ت خێری پێکردبن و ڕێکخراوه‌که‌ش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌دا مل بۆ حکومه‌ت شل بکات. به‌ڵام له کولتوری ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزب، سه‌رکرده، حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و پیاوانی ئایینی مهقهدهسن نه‌ک به‌ته‌نیا ڕه‌خنه به‌ڵکو هه‌ر کاتێک کارێکی بچوک له ده‌ره‌وه‌ی ویست‌و داخوازی ئه‌وان بکه‌ی ده‌که‌ویه لیستی ڕه‌ش و به‌ناوی جۆربه‌جۆر تۆمه‌تبار ده‌کرێی، لێره‌دا په‌یوه‌ندیه‌کان نامێنن یان قه‌یراناوی ده‌بن، حیزب، ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت له ڕۆژهه‌ڵات به کوردستانی خۆشمانه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان ئه‌و ته‌کتیکه نادروستانه به‌کاردێنن، له لایه‌ک چه‌مکی زل‌و زه‌به‌لاحی وه‌ک "کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، دیموکراسی، ئازادی" و …هتد نامێنێ باسی لێوه نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه چه‌ندین که‌سی کاسهلێسیش نزیک خۆیان ده‌که‌ن و به ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕۆژنامه و گروهی دیکه شه‌ڕی ده‌سته‌ڵاتی سێیه‌میان پێ ده‌که‌ن که ڕۆژنامه‌وانه ڕاسته‌قینه‌کان و گروهه سه‌ربه‌خۆکانن.