
داهێنانێکی نوێ له‌بواری فه‌رهه‌نگسازی کوردی‌دا
زمانی ئه‌ڵمانی و شێوازی فێربوونی به‌ڕێگای
ئاسانکراو وه‌ک: نموونه
مه‌جید دڵنیا
ئه‌م کتێبی فه‌رهه‌نگه له بڵاوکراوه‌کانی ساڵی 2008ه،ئاگاداری ئه‌وه‌نیم
ئاخۆ هیچ بابه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رهه‌نگه نووسراوه یا نا.خۆئه‌گه‌ر تائێستا هیچی لهسهرنهنووسرابێ، ئه‌وه ده‌رخه‌ری که‌مته‌رخه‌میه‌کی گه‌وره‌یه،چونکه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه له‌کاتێکدایه،که خه‌ڵکێکی زۆری کوردله ئێستادا،به‌هۆی دیارده‌ی کۆچه‌وه،زمانی ئه‌ڵمانی ده‌زانن وبه‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌یان بینیووه.
به‌ڕێکه‌وت له ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌که‌وه،که ماوه‌یه‌کی زۆرنییه هاتۆته ئه‌ڵمانیا،ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌م ده‌ستکه‌وت.ئه‌و هاوڕێیه ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی بۆ هاتبوو ،به‌و هیوایه‌ی لێی سوودمه‌ند بێت.بۆیه ڕۆژێک هێنای تا بیبینم بزانم چۆنه منیش کتێبه‌که‌م لێوه‌رگرت و سه‌رپێی چاوێکم پێداخشاند،به‌ڵام به‌ڕێکه‌وت له دوو سێ لاپه‌ڕه‌دا،هه‌ندێ وشه‌ی هه‌ڵه، داڕشتینی سه‌یرو ئاکسهنتی ناجۆرم بینی.به‌وه‌دا هه‌ر زوو تێگه‌یشتم که،ئه‌و
ناوه‌ی به‌سه‌ر فهرههنگهکهوهیه،یه‌ک وشه له زمانی ئه‌ڵمانی نازانێت! ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاری هه‌ره گرینگه،چۆن کابرایه‌ک،یه‌ک وشه له زمانێک نه‌زانێ و ڕێگه به خۆی ده‌دات،فه‌رهه‌نگێک وه‌رگێڕی یا ئه‌گه‌ر ئاماده‌شی بکا؟ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانێکی وه‌ک (عه‌ره‌بی،فارسی یا تورکی)ده‌زانێ و بێت فه‌رهه‌نگێکی (عه‌ره‌بی-ئه‌ڵمانی،فارسی-ئه‌ڵمانی یا تورکی-ئه‌ڵمانی)به‌قه‌ولی وه‌رگێڕی ئه‌م فه‌رهه‌نگه وه‌رگێڕێ؟.ئه‌مه له‌کاتێکدا،یه‌ک وشه‌ش له زمانی ئه‌ڵمانی نه‌زانی.ئه‌مه له دونیای فهرههنگناسیدا، چ ناوێکی لێده‌نێی جگه‌له کاره‌سات زیاتر،به‌ڕاستی ده‌توانم بڵێم ئه‌مه نوێترین داهێنانه له بوواری فه‌رهه‌نگناسی کورردیدا!!.پێده‌چێ ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ئه‌و گلۆبالیزه‌یشنه بێت، که ئه‌مڕۆ دونیای گرتۆته‌وه‌و که‌لای ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر شتێکی‌تر زۆر به‌سه‌قه‌تی به‌کارده‌هێنرێت.
ناوی ئه‌م کتێبی فه‌رهه‌نگه(زمانی ئه‌ڵمانی شێوازی فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی به‌ڕێگای ئاسانکراو)
له‌وه‌رگێڕانی( عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌جیدی) و له بڵاکراوه‌کانی (نێوه‌ندی ئارام له بواری ئه‌ده‌ب و زمانی بێگانه).پێده‌چێت ئه‌م نێوه‌نده هه‌ر به‌ناوی سه‌رپه‌رشتیاری چاپه‌وه بێت،که ناوی ئارامی مه‌لا محه‌مه‌د نووسراوه.ئه‌م فه‌رهه‌نگه له پرۆژه‌ی 10کتێبی فێربوونی زمان زنجیره 4ه و له بڵاوکراوه‌کانی ساڵی 2008ه.
هه‌رکه‌سێک ئه‌م کتێبی فه‌رهه‌نگه‌ی دیبێ یا سه‌رنجی بدات،له‌سه‌ری نووسراوه:وه‌رگێڕانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌جیدی،ئه‌م برای وه‌رگێڕه بهناوهکهیا دیاره،که خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
له دونیای وه‌رگێڕاندا،شتی هه‌ره‌گرینگ ده‌ستنیشانکردنی ناوی نووسه‌ری کتێب یا بابه‌ته.به مانایه‌کیتر دیاریکردنی سه‌رچاوه‌یه به ته‌واوی زانیارییه‌کانییه‌وه،به‌ڵام تێبینی هه‌ره گرینگ له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا،که به‌حیساب وه‌رگێڕاوه نه ئاماژه به‌ناوی نووسه‌ره ڕاسته‌قینه‌که دراوه،نه ئاماژه به‌هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که،وه‌ک شوێن وساڵی چاپکردن یا باسنه‌کردنی ئه‌و زمانه‌ی لێیوهرگێراوه،که ئه‌مانه تێکڕا ده‌چنه خانه‌ی نادهستپاکی و دزیه‌کی ئاشکراو خواردنی مافی خهڵکانیترهوه!به‌ڵام مرۆڤ به‌سه‌رنج له‌وه‌ی که وه‌رگێڕ خه‌ڵکی ڕۆژههڵاتیکوردستانهو به‌حوکمی واقیعش، زۆرینه‌ی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات زمانی فارسی ده‌زانن، شیمانه‌ی ئه‌وه‌ده‌کرێ که ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی له زمانی فارسییه‌وه وه‌رگێڕابێ!
وه‌ک باسکرا لهسهربهرگهکهی نووسراوه وه‌رگێڕان،که‌چی له‌دوا لاپه‌ڕه‌دا،نووسراوه ئاماده‌کردنی….
له‌کاتێکدا،وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردن دوو شتی جیاوازن.ده‌شێ له‌کاتی وه‌رگێڕانی کتێبێک یا بابه‌تێک،
وه‌رگێڕ شتی نوێ بخاته‌سه‌ری وه‌ک بۆچوونی خۆی یا زانیاری تازه،ئه‌وکات ده‌نووسرێ ئاماده‌کردن و
وه‌رگێڕان.بۆیه کاتێک سه‌رنج له‌و فه‌رهه‌نگه ده‌ده‌یت،دیارینه‌کردووه ،که خۆی چ شتێکی نوێی خستۆته سه‌ر!به‌ڵام کاتێک له‌و فه‌رهه‌نگه وردبوومه‌وه، گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم واهه‌ستمکرد، ئه‌و وه‌رگێڕه به‌شی گۆکردن(ئاکسهنت)ی وشه ئه‌ڵمانییه‌کانی بۆ زیادکردبێت.به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه هیچ زمانی ئه‌ڵمانی نه‌زانیووه،هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه،بکه‌وێته ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه زۆره‌وه،که داوتر دهێمهسهری.
دیاره کاکی به‌ناو وه‌رگێڕ شتێک زمانی ئینگلیزی زانیووه،بۆیه هه‌ستاوه ئاکسهنتی وشه ئه‌ڵمانییه‌کانی
وه‌ک ئاکسهنتی زمانی ئینگلیزی ده‌ربڕیووه.له‌به‌رئه‌وه کاتێک هه‌ندێ وشه ده‌خوێنیته‌وه، واسهروگوێلاکی شکێنراوه،له‌هه‌رچ زمانێک بچێ به‌س له ئه‌ڵمانی ناچێ.ئه‌وه‌ش ناچێته عقڵهوه که ڕه‌نگه نووسه‌ری سه‌رکی ئه‌و فهرههنگهش هه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی نه‌زانیبێ بۆیه ئه‌وهه‌موو هه‌ڵه‌یه ڕوویدا بێت ! ئه‌وه گه‌ر له شوێنێکی وه‌ک ئێستای کوردستاندا،که بێسه‌ره‌و بهرهییهکه له‌بواری چاپه‌مه‌نی و ڕۆژنامه‌گه‌ریدا،به‌ئاسانی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا تێپه‌ڕێ،دیاره له وڵاتێکی وه‌ک ئێران‌دا،مه‌حاڵه که‌سێک بێئه‌وه‌ی هیچ له زمانێک بزانێ،وا به ئاسانی کتێب وه‌رگێڕی و بڵاویشیبکاته‌وه،نه ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ئه‌و وڵاته‌ش ڕێگه به‌کاری له‌وجۆره ده‌دات.گهروانییه خۆ ئه‌و به‌ڕێزه ده‌یتوانی ئه‌و کتێبه‌ی هه‌ر له‌ناو ئێران‌دا،چاپبکردایه به‌ڵام باشزانیوویهتی له ئێران‌دا، ئه‌مکاره‌ی بۆناچێته سه‌ر.دیاره ئه‌م بێسهرهوبهرهییهی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستانی به‌هه‌لزانیووه.به‌داخیشه‌وه وادیاره تائێستا ئه‌مکاره‌ی زۆر به‌ئاسانی بۆ مهیسهربووه، که‌دیاره له‌م کاره‌شیدا،هێنده‌ی خه‌می گیرفان هه‌ستیپێده‌کرێ، به‌داخه‌وه خه‌می دڵسۆزی وخزمه‌تکردن به‌بواری فه‌رهه‌نگسازی هه‌ژاری کورد هه‌ستیپێناکرێت. ئه‌مه‌ش یه‌ک دونیا جێگه‌ی داخه،که که‌سێک خۆی به ڕۆشنبیری میلله‌تێکی به‌دبه‌ختی وه‌ک کورد بزانێ وبێت ئاوا ساویلکانه فێڵ له ڕؤڵه‌ی میلله‌ته‌که‌ی خۆی بکات و فه‌رهه‌نگێکیان ئاوا به‌سه‌قه‌تی به‌سه‌ردا ساخبکاته‌وه.
ئه‌مه نیشنانه‌ی ئه‌و بێسه‌ره‌و به‌ره‌ییه که ئه‌مڕۆ بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری وچاپه‌مه‌نی کوردی گرتۆته‌وه و به‌تایبه‌تیش له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه.ئه‌مه له‌کاتێکدا،له کوردستاندا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌یه و ده‌بوو ئه‌م وه‌زاره‌ته سه‌رپه‌رشتی و به‌رپرسیارێتی ژماره سپاردنی به‌و کتێبانه بدایه که له‌و هه‌رێمه‌دا چاپده‌کرێت.گه‌رچی ئهمهکراوه،به‌ڵآم ده‌بوو جۆرێک له یاسا یا لێپرسینه‌وه هه‌بوایه له حاڵه‌تی چاپکردنی کتێبێکداو نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی سپاردن.لێپرسینه‌وه نه‌ک به‌مانای ڕێلێگرتن به‌ڵکو به‌مانای چاوپیاخشاندنه‌وه و ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی.ده‌بوو بۆ هه‌ر بووارێک لیژنه‌یه‌ک هه‌بێت پێش چاپکردنی هه‌ر کتێبێک به‌سه‌ریا بچنه‌وه بۆ باشترکردن وزیاتر ئاماده‌کردنی به شێوه‌یه‌کی جوانتر و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه تیایدا.چونکه گه‌ر لیژنه‌یه‌ک هه‌بێت وچاو بهودهستنووسانهدا بگێڕێته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه ڕوونادات وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م کتێبی فه‌رهه‌نگه‌دا ڕوویداوه.سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که چۆن ده‌زگایه‌کی چاپه‌مه‌نی ڕێبهخۆیدهدات کتێبێک چاپبکات،که ده‌زانێ ژماره سپارهدنی بۆ وهرنهگیراوهیا لایه‌نی که‌م پیشانی لیژنه‌یه‌ک یا که‌سێکی زمان‌زان نه‌دراوه و ڕاسته‌وخۆ بۆی چاپده‌که‌ن.ئایا چ پره‌نسیپێک هه‌یه ئه‌و ده‌زگای چاپه‌مه‌نییانه‌ی کوردستان پێوه‌ی پابه‌ندن.به‌هه‌رحاڵ من لێره‌وه دێمه‌سه‌ر ورده‌کاری هه‌ڵه‌کانی ناو ئه‌م فه‌رهه‌نگه هیوادارم بتوانم به‌شێکی باش له‌هه‌ڵه‌و که‌موکورتییه‌کانی ڕاستبکه‌مه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م فه‌رهه‌نگه ئه‌م سه‌رنجانه ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1- دیارترین و زه‌قترین هه‌ڵه له‌م کتێبه‌دا، گۆکردنی پیتی(w (.ئه‌م پیته له زمانی ئه‌ڵمانیدا،به (ڤ) گۆده‌کرێت،له ئینگلیزیشدا به (و) ، بۆ نموونه ئه‌م وشانه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی wasبه ڤهس ، warum به ڤاروم، welcheبه ڤێلشه دهخوێنرێتهوهبهڵام له‌م کتێبه‌دا،ئه‌مانه بوونه به(وه‌س- واروم- وێلشه). ته‌واوی ئه‌و وشه ئه‌ڵمانییانه‌ی پیتی ناوبراوی تێدایه له جیاتی پیتی ڤ به پیتی( و) گۆکراوه،ته‌نیا له یه‌ک شوێندا نه‌بێ ،له‌لاپه‌ڕه 4داوشهی (ڤۆئیست)به‌ڕاستی نووسراوه. ئه‌مه بۆ که‌سێک، که تازه داره داره‌ی زمانی ئه‌ڵمانی ده‌کا، ئه‌مه ده‌زانێ و فێریدهبێ.چ لۆژیکێکه که‌سێک بیتو فهرههنگدابنێ و ئه‌م شته سه‌ره‌تاییه‌ی زمانێک نه‌زانێ و بکه‌وێته ئه‌م هه‌موو هه‌ڵه زه‌قه‌وه.خۆناشکرێ بووترێ ئه‌مه هه‌مووی هه‌ڵه‌ی چاپه.دیاره هه‌رده‌بێ بۆئه‌وه‌بچین که ئه‌م هاوڕێی فهرههنگدانهره یه‌ک وشه له‌زمانی ئه‌ڵمانی نازانێت و ئاوبێنهودهستبشؤ!
2- هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر بارهوهبوویتر هاتنی جووتپیتی au که به (ئاو)گۆده‌کرێ ئه‌م به(ئه‌و) گۆیکردووه وه‌ک: brauchen.. براوخن ده‌خوێنرێته‌وه،ئه‌و نووسیوویه .. برئهوخن
…Der Baumدێر باوم..ڕاسته،ئه‌و ده‌نووسێ.. دێر بائووم
Moskau…مۆسکاو ڕاسته،ئه‌و ده‌نووسێ… مۆسکئهو
3-ئه‌م کتێبه پڕه له‌هه‌ڵه‌ی چاپ.چ وشه کوردییه‌کان چ وشه‌ی ئه‌ڵمانییه‌کان.وادیاره له‌کاتی چاپکردندا،به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌سه‌ریدا،نه‌چوونه‌ته‌وه ده‌نا ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ی تێنه‌ده‌که‌وت.
4- له‌زمانی ئه‌ڵمانیدا،شتێک هه‌یه پێده‌ڵێن((Rechtschreibenئه‌مه کۆمه‌ڵێک یاسا‌و ڕێسایه بۆ چۆنییه‌تی نووسینی وشه‌و پیته‌کانی زمانی ئه‌ڵمانی،به‌ڵام له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا، به‌هیچ جۆرێک ڕه‌چاوی ئه‌مه نه‌کراوه.بێسهرهوبهره پیته‌کان به‌گه‌وره یا بچوک نووسراوون.
5- وه‌رگێڕی ئه‌م فه‌رهه‌نگه دیاره ئاگای له دونیای ئه‌مڕۆ نییه،ده‌نا هه‌ندێ بابه‌ت بۆ ئه‌مڕۆ به‌سه‌رچوون، لایه‌نی که‌م ده‌بوو ئه‌وانه‌ی لابردایه و شتی تازه‌ی له شوێن دابنایه.
6- سه‌ری بابه‌ته‌کان واته ناوونیشانی بابه‌ته‌کان که زۆربه‌یان ناوون،هه‌موو ناوێکیش له زمانی ئه‌ڵمانیدا،ئارتیکڵێکی هه‌یه ،که‌چی لێره‌دا، سه‌ری بابه‌ته‌کان هیچیان ئارتیکڵه‌کانی له‌گه‌ڵ نییه.
7- پێرست شتێکی گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر هه‌ر بابه‌تێکی بووێت، بتوانێ به‌ئاسانی بیدۆزێته‌وه.
له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا پێڕست بوونی نییه.بۆیه بۆ چاپیتر پێویسته ئه‌وه ڕچاوبکرێ.
ئه‌مانه‌و چه‌ندانیتر که ناکرێ من لێره‌دا هه‌مووی باسبکه‌م ،ئه‌مانه مشتێکی خه‌روارێکن و ده‌کرێ ئه‌وانیتر له‌به‌رڕۆشنایی سه‌رنجه‌که‌ی مندا،ڕاستبکرێنه‌وه.
له‌زمانی ئه‌ڵمانیدا هه‌ندێ پیت هه‌ن گۆکردنیان زه‌حمه‌ته ده‌بێ زیاد لێوه‌کانی بۆ بجوڵێنی یا خوارکهیتهوه ئه‌وانه‌ش ئه‌و پیتانه‌ن به (ئوملاوت) ناوده‌برێن وه‌ک:Ä,ÖÜ, بۆیه بۆ که‌سێکی بیانی ده‌ربڕینی ئه‌و وشانه‌ی ئه‌مجۆره پیتانه‌ی تێدایه که‌مێک ناڕه‌حه‌ته وه‌ک:München ,Öl ,Übergang, läuft
لێره‌وه هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و ههڵهوکهموکورتییانه ده‌ستنیشان بکه‌م ،به‌ڵام ته‌نیا ڕاستکراوه‌ی وشه‌کان ده‌نووسم،چونکه
نووسینه‌وه‌ی هه‌موو وشه‌و ڕسته هه‌ڵه‌کانیش کاتی زۆری ده‌وێت.
لا4-Auf einen Blick : له چاوترکانێکدا،وه‌ستانێکی زۆر کورت.
– Die Tages Worte Und Grund Worte : وشه بنچینه‌ییه‌کان و وشه ڕۆژانه‌ییه‌کان
لا 9- وشه‌ی Die Quittung ،واته وه‌سڵی شتکرین ،جگه‌له‌وه‌ی وشه‌که هه‌ڵه نووسراوه ،هه‌ڵه‌ش گۆکراوه.ئه‌و وشه‌یه به دوو( t)ده‌نووسرێ وهبه (کڤیتونگ) ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌و نووسیویه (کویی توونگ) که هه‌ڵه‌یه،هه‌روه‌ها له وشه‌ی Die Quelle(دی کڤێله) واته کانیاو،ئه‌و نووسیوویه (کوئێلێ).
لاپه‌ڕه 13 Sprache…شپراخێ…ده‌خوێنرێته‌وه.
لا15هه‌ر هه‌مووی پێویستی به ڕاستکردنه‌وه هه‌یه.
لا16Ich spreche kaum Deutsch …واته:من که‌م ئه‌ڵمانی قسه‌ده‌که‌م.
Langsamer…وادهخوێنرێتهوه: لانگزامه
Buchstabieren….واته: خوێندنه‌وه‌ی پیت به پیت..له زمانی ئه‌ڵمانیدا،ئه‌مه بۆ چۆنییه‌تی نووسینی ناوێک یا ئه‌دره‌سێک به‌کاردێت.
لا17 Schreiben Sie es bitte auf….تکایه ئه‌وه‌م بۆ یاداشت(ته‌سجیل)بکه.
لا19teuer-….تۆیه ده‌خوێنرێته‌وه.وه‌ک زمانی ئینگلیزی له زمانی ئه‌ڵمانیشدا له زۆر جێ‌دا (r)ناخوێنرێته‌وه.
leer…لێ ده‌خوێنرێته‌وه
besser….بێسه
alt….ئالت
لا21-einige…ئاینیگه
لا22- سه‌رتاپای خوێندنه‌وه‌کانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه پێویستیان به ڕاستکردنه‌وه‌یه.
لا26- eine Stange…تهکهیهک یا گڵۆزێک بۆ جگه‌ره، هه‌روه‌ها بۆ ئاسن یا داردهستیش به‌کاردێت.
لا 29-Der Autoverleih…ئۆتۆمۆبیل خواستن به کرێ.
-Wie kann ich nach Stuttgart fahren? : چۆن ده‌توانم بڕۆم بۆ شتوتگارت؟
-Fährt den Buß ins Stadtzentrum? : ئه‌م پاسه ده‌ڕوات بۆ ناو شار؟
لا 37-Nein es gefällt mir nicht : نا ئه‌وه‌م به‌دڵ نییه.
لا39-Der Beruf….پیشه
لا40-Der Hausmeister : ئه‌م وشه‌یه وه‌ک پیشه لای خۆمان نییه،به‌ڵام ده‌کرێ کاربهڕێوهبهر یا خزمه‌تکاری خانوو یا بینایه ی بۆ به‌کاربهێنرێت.
لا41- Allgemeine Fragen : پرسیاره گشتیه‌کان
-Allgemeine Notwendigkeiten : پێداویستییه گشتییه‌کان
لا42-Der Briefumschlag …واته…کاغه‌ز یا زه‌رفی نامه بۆ تاک.
-Der Notausgang….واته…ده‌رگای چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ کاتی زه‌روور.
لا44-Der Klimaanlage….واته..سیسته‌می سهرمادهر،هه‌وای فێنکدهر.
لا51-zurück….واته…گه‌ڕاندنه‌وه،گه‌ڕانه‌وه.
– Getrennte Rechnungen bitte : تکایه پاره‌ی خوارنه‌که هه‌ریه‌که به‌جیا حیساببکه.
-Bedienen Sie sich bitte selbst : تکایه خۆت خزمه‌تی خۆت بکه.
– Das Essen hat sehr gut geschmeckt : خواردنه‌که زۆر به‌تام بوو.
لا54-Einen Teller…واته…قاپێک،ده‌ورییه‌ک
-Einen Löffel…واته…که‌وچکێک
لا56-Der Spiegeleier…واته….هێلکه‌وڕۆن.
لا62-Die Fischsuppe…واته…سوپی ماسی
Die Erbsensuppe – …واته…سوپی نۆک
لا64- Das Fleisch : گۆشت
– Die Flaschen : گۆشته‌کان
لا65- gekocht : کوڵاوه یا لێنراوه
gegrillt : برژاوه
لا67-Der Huhn: مریشک ، نه‌ک جوجک
Das Küken : جوجک
لا70_Essiggurken Die : خه‌یاری ناو سرکه.ئه‌و خهیارهیه که له ئاوی سرکه(خه‌ڵ)دا هه‌ڵگیراوه.
_Der Kürbis : کوله‌که زه‌رده، ئه‌و کولهکهیهی که ناو‌کی هه‌یه‌و ده‌کرێت به چه‌ره‌سات.
.Die Zucchini : کوله‌که، ئه‌مه‌یان ئه‌و جۆره‌یه که نۆرماڵ ده‌کرێت به چێشت.
Der Blumenkohl_ : گوڵی که‌له‌رم.
Der Weißkohl_ … ئه‌مه جۆره کهلهرمێکه یا که‌له‌رمی سپی پێده‌وترێت.
–…..Der Rotkohlئه‌مه‌ش جۆره کهلهرمێکیتره یا بهکهلهرمی سوور ناوده‌برێت.خۆی ڕه‌نگی مۆره.
–…Brokkoliده‌کرێ ئه‌مه به که‌له‌رمی سه‌وز ناوببرێت.
لا74—Karamell… ئه‌مه جۆره کرێمێکی شیرینه بۆ پسکیت و بۆ سه‌ر ئایسکرێمیش به‌کاردێت.
–Der Honigkuchen: کێکی به هه‌نگوین
-Der Fruchtsaft : شه‌ربه‌تی میوه
-Der Traubensaft: شه‌ربه‌تی ترێ
لا76-Ein Glas…واته: په‌رداخێک. ئه‌مه بۆ(تاکو نه‌ناسراوه).
-Das habe ich nicht bestellt….واته: من داوای ئه‌م شته‌م نه‌کردووه.
لا78-…Das Essen war sehr gut.واته: خواردنه‌که زۆر باش بوو.
لا79…Geben Sie mir davon zwei und davon eins.-واته: له‌وانه دوو دانه‌و له‌وانه‌ش دانه‌یه‌کم بده‌رێ.
لا80-Ein Brot…واته :نانێک
– …Der Kartoffelchipsواته :چپسی په‌تاته
– Das Ei: هێلکه
-Die Traube : ترێ
لا81- Die Orange : پرته‌قاڵ
-Der Senf : خه‌رده‌ل.ئه‌مه جۆره کرێمێکه له‌گه‌ڵ خواردندا ده‌خورێت.
لا82-…Gibt es einen Flug nach Wien? : گه‌شت (سه‌فه‌ر)هه‌یه بۆ ڤییه‌نا؟
-Hinflug : ته‌نیا بلیتی چوون یا یه‌کسه‌ر
…Hin und Zurück : بلیتی چوون وگه‌ڕانه‌وه، واته هه‌ردوو سه‌ر.
لا83-Gibt es Auto nach Flughafen? : ئۆتۆمۆبیل هه‌یه بۆ فڕۆکه‌خانه؟
لا85-Wo ist der Bahnhof?… : وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له کوێیه؟
لا 90-…Zum halben Preis : به نیوه قیمه‌ت ،نیوه نرخ
لا 91-Ist dieser Platz besetzt? : ئایا ئه‌م جێگه‌یه گیراوه
-Wie heißt dieser Ort? :ئه‌م جێگه‌یه یا ئه‌م شوێنه ناوی چییه؟
لا92- Im Schlafwagen : له ناو واگۆنی نووستندا،له‌ناو ئۆتۆمیبیلی خه‌وتندا
لا 94-Welches Auto fährt in die Stadt? : کام ئۆتۆمبیل بۆ ناو شار ده‌ڕوات؟ یان
-Welcher Buß fährt in die Stadt? : کام پاس بۆ ناو شار ده‌ڕوات؟
– Die Bußhaltestelle : وێستگه‌ی پاس
-Wann fährt das Auto zum Flughafen : که‌ی ماشێنه‌که ده‌ڕوات بۆ فڕۆکه‌خانه.
لا 95-Wo ist die nahste U-Bahnstation? : نزیکترین وێستگه‌ی میترۆ له کوێیه؟
-nächste : ئه‌ویتر.داوتر بۆ نموونه : وێستگه‌ی دواتر،
لا96-Welche Linie fährt nach….. : کام خه‌ته ده‌ڕوات بۆ……..
– Auf dem Schiff : له‌سه‌ر پاپۆڕه‌که یا به‌له‌مه‌که
-Die Fluss fahrt :گه‌شتی ناو ڕووبار یا ڕۆیشتنی نا ئاو
لا 97Wandern : سووڕانه‌وه،گڕخواردن. بۆ نموونه : ئێمه به‌ناو شاره‌که‌دا سووڕاینه‌وه.
– Wir sind durch die Stadt gewandert.
– Zu Fuß gehen : به‌پێ ڕۆیشتن
-Spazierengehen : پیاسه‌کردن
-Prüfen : تاقیکردنه‌وه
لا98 Können Sie mir sagen, wie ich nach ….komme. …واته:
ده‌توانی پێمبڵێیت ،چۆن بێم بۆ……
-Wie komme ich zu dieser Adresse? – واته: چۆن ده‌توانم بێم بۆئه‌و ناوونیشانه؟
– Können Sie mir auf der Karte zeigen, wo ich bin ?-واته :
ده‌توانی له‌سه‌ر کارته‌که پیشانمدهیت ،من له کوێم؟.
لا102- Der Bagger : شۆفڵ ،دۆزه‌ر
-Abschleppwagen Der : به‌و سه‌یارانه ده‌وترێ که سهیارهیتر ڕاده‌کێشن
لا103-Stau Der : ئیزدیحامی سه‌یاره.قه‌ره‌باڵخی سه‌یاره له‌سه‌ر ئاوتۆبان یا ناو شار
لا 104- Vorsicht : ئاگاداربه
-Die Besichtigung : سه‌یرکردن،بینین ،چاوپیاخشاندن.
لا 106-Der Flohmarkt : به‌و بازاڕه ده‌وترێت که شه‌ممه یا یه‌ک شه‌ممان هه‌یه،شتی کۆنه یا ده‌ستی دووی تیا ده‌فرۆشرێت.
-Der Platz : جێگه ،شوێن
-Der Zoo : باخچه‌ی ئاژه‌ڵان
لا 109-Der Malerei : هونه‌ری وێنه کێشان
-Die Zoologie : ئاژه‌ڵناسی
لا112-Die Garderobe شوێن یا مه‌خزه‌نی جلوبه‌رگ.
-Wo ist Umkleid ? شوێنی خۆ گۆڕین له کوێیه؟
-Wo kann ich das Hemd ausprobieren ? – له‌کوێ ده‌توانم ئه‌م کراسه تاقیبکه‌مه‌وه؟
-Bitte die Karte تکایه بلیته‌که
– Darf ich Ihre Eintrittskarte sehen ? —- ده‌توانم یا ڕێمدهدی کارتی چوونه‌ژووره‌وه‌که‌ت ببینم ؟
لا 113-Wird Abendgarderobe verlangt ? — به‌ڕه‌سمی داواده‌کرێ جلی شه‌وانه له‌به‌ربکرێت؟
لا114- له ناوه‌ڕاستی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه هه‌ندێ له وشه‌کان بهرامبهرهکانییان به هه‌ڵه نووسراوون و ماناکانیشیان به‌هه‌ڵه لێکدراونه‌ته‌وه،بۆیه پێویسته ڕاستبکرێنه‌وه.
-Der Fußball : تۆپی پێ
-reiten : سواربوون بۆ ئهسپو وڵاخیتر
– Der Reiter : ئه‌سپسوار
-هه‌ر له هه‌مان لاپه‌ڕه، وشه‌کانی :مه‌له،تێنس ،باله، ماناکانییان به‌هه‌ڵه نووسراون ده‌بێت ڕاستبکرێنه‌وه.
لا 115-Kann man hier in der nähe angeln ? — که‌س ده‌توانێ له‌منزیکانه (له‌مناوه) ماسی ڕاوبکات؟
-Das Freibad : مه‌له‌وانگه‌ی سه‌رکراوه
-Das Hallenbad : مه‌له‌وانگه‌ی سه‌رگیراو (سه‌رداخراو)
-Kann Man hier gefahrlos schwimmen? -که‌س ده‌توانێ لێره بێمهترسی مه‌له‌بکات؟
لا122-سه‌رتاپای ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه وشه‌کانی هه‌ڵه‌ی تیایه و پێویستیان به ڕاستکردنه‌وه‌یه، بۆیه ناکرێ هه‌موی بنوسرێته‌وه. ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی ته‌وای بۆ بکرێت.
لا123- Der Nachmittag : دوای نیوه‌ڕۆ
– Der Abend : ئێواره
– Heute Nacht : ئه‌مشه‌و
– Ich hole Sie um 8 Uhr ab کاتژمێر 8 دێم به دواتا .(بۆ که‌سی دووه‌می تاک بۆ ڕێز)
لا131- Der Ausverkauf دوا دانه فرۆشراو
لا 134- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه ڕاستکردنه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت.
لا 135- -Sollen wir es Ihnen senden? پێویسته(ده‌بێ) ئێمه بۆتی بنێرین؟
ل136Der Kugelschreiber -: قه‌ڵه‌م جاف
– Einen : یه‌کێک
– Einen Kugelschreiber : قه‌ڵه‌مێکی جاف
لا137- Das Heft : ده‌فته‌ری نووسین.تیانووس
_ Das Büchlein : نامیلکه،کتێبی بچوک
– Das Taschenbuch : کتێبی گیرفان
– Das Briefpapier : کاغه‌زی نامه‌نووسین
ئارتیکڵی هه‌موو ناوه‌کانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه زۆر بێسه‌ره‌و به‌ره‌یه‌و هیچ په‌یڕه‌وی ڕێسای نووسینی زمانی ئه‌ڵمانی نه‌کراوه.
لا138- Einen Schreibblock : ده‌سته‌یه‌ک کاغه‌زی نووسین
لا139- Die Holzkohle : خه‌ڵوزی دار
Das Petroleum : نه‌وت
لا140- Das Seil : په‌ت،حه‌بل
Der Rucksack : کۆڵه‌پشت یا جانتای پشت
Der Schraubenzieher : ده‌رنه‌فیز
لا143- Der Annehmen وه‌رنه‌گرتن.قه‌بوڵ نه‌کردن
لا 145- Die Nagelschere نینۆکبڕ،نووخانبڕ
– Der Lippenstift قه‌ڵه‌می لێو
– Die Wimperntusche ماسکارا
gestreift قوماش یا کراسی خه‌تدار(ئاوه‌ڵناو)
– dünner ته‌نکتر
لا150-ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه گه‌رچی هه‌موو وشه به‌کارهاتووه‌کان ناون،به‌ڵام بۆ هیچکامیان ئارتیکڵه‌کان به‌کارنه‌هاتووه.
جگه‌له‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو وشه‌ی (Drillich – Gabardine) زۆر گه‌ڕام نهمدۆزینهوهو نه‌مزانی ما‌نایان چیین.
هه‌روه‌ها وشه‌ی(spitze) که مانای تیژ، سه‌ر یا لوتکه ،ده‌گه‌یه‌نێ نه‌مزانی بۆچی لێره‌دا به‌کارهێنراوه!
– Läuft es beim waschen ein? ئایا به شوشتن ده‌چێته ئاو ؟
– Das Wildleder چه‌رمی ئاژه‌ڵی کێوی (ئاژه‌ڵی ڕاوکراو)
Der Samt مه‌خمه‌ڵ، قه‌دیفه
– Die Wolle خوری ،سوف
لا 153-Es passt sehr gut زۆر گونجاوه ، زۆر لێی دێت.
لا154- Die Unterhose ده‌رپێی ژێره‌وه
لا 159- Der Kopfhörer هدفۆن ،سه‌ماعه‌ی گوێ
لا 160- Einen Brot نانێک
لا 161- ده‌رباره‌ی شوشتنه‌وه‌ی فیلمی کامێرا، هه‌ندێ شتی تیایه بۆ ئه‌مڕۆ به‌سه‌رچوون.بۆیه ده‌کرا
شته کۆنه‌کان لاببرایهو شتی نوێ دابنرایه. ده‌کرێ ئه‌مه بۆ چاپی نوێ له‌به‌رچاوبگیرێ.
لا 166- Das Geschäft دوکان یا شوێنی وێنه‌گرتن
-لا169- Der Aschenbecher ته‌پڵه‌کی جگه‌ره،ئێستا زیاتر ئه‌م وشه‌یه به‌کاردێت
لا171- Die Leerkassette کاسێتی به‌تاڵ
لا172- Der Spielzeug یاری منداڵان
لا173- به‌شی شه‌شه‌م ، زانیارییه‌کانی ئه‌م به‌شه هه‌مووی کۆنن و باویان نه‌ماوه. هه‌ر ئه‌وه
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و برایه‌ی ئه‌م فهرگهنگهی وه‌رگێڕاوه ئاگای له دونیای تازه‌و باری
ئێستای ئه‌ڵمانیا نییه، بۆیه ده‌بوو لایه‌نی که‌م ئه‌و بابه‌تانه لابه‌رێت،که به‌سه‌رچوون و
ڕۆڵیان نه‌ماوه و شتی نوێی له جێگه‌یان بنووسیبایه.
لا 176- Das Scheckbuch ده‌فته‌ره چه‌کی پاره
-Die Zinsen سو‌و
– Die Verlust زیان ،زه‌ره‌ر
لا 177- Die Akte دۆسییه
– Der Wert نرخ ، به‌ها ،قیمه‌ت
لا 179- به‌شی په‌یامی ته‌له‌گراف
ئه‌م بابه‌ته ده‌توانم بڵێم بۆ ئه‌مڕۆ به‌سه‌رچووه.
لا180- به‌شی ته‌له‌فۆنچی به هه‌مان شێوه به پێویستی نازانم.
لا181- تکایه ده‌کرێ نه‌ختێ به‌رزتر قسه‌بکه‌یت؟ بۆ ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌ڵمانییه‌که‌ی به‌هه‌ڵه ئه‌وه‌ی خوارتری نووسراوه، ده‌کرێ ڕاستبکرێته‌وه.
لا183- ئه‌م ڕسته‌یه : Das Telefon funktioniert nicht—مانای : ته‌له‌فۆنه‌که کار ناکات.
-Bitte bleiben Sie am Apparat—واته :تکایه له‌سه‌ر خه‌ت بمێنه‌وه، نه‌ک تکایه ته‌له‌فۆنه‌که هه‌ڵگره!
لا 189 Die Verletzung : برینداری
لا 190- Die Blase : تۆقله ،بڵق ، نه‌ک ئاوسان.
لا 191- verstaucht : چه‌مانه‌وه، باخواردن، بۆ ئازار پێگه‌یشتن. له‌کتێبه‌که‌دا،هه‌ر وشه‌ی ڕه‌گ به‌ڕه‌گی فارسی به‌کارهێناوه‌ته‌وه،که ئه‌وه بۆ کوردێکی ئه‌مدیو زه‌حمه‌ته له‌ماناکه‌ی تێبگات.
وشه‌ی Puldierende ، چه‌ند گه‌ڕام ماناکه‌یم نه‌دۆزییه‌وه ،له کتێبه‌که‌دا بۆ وشه‌ی به‌به‌رده‌وامی به‌کارهاتووه،به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی واته :ständig , dauernd
هه‌روه‌ها وشه‌ی stechende ، واته : پێوه‌دان
-Sie bekommen einen Gipsverband. واته : باندجێکی لهگهچگیراوت ده‌درێتێ .
لا 192-In ….Tagen möchte ich Sie wieder sehen. ،واته : چه‌ند ڕۆژێکی‌تر ده‌مه‌وێ بتبینمه‌وه. نه‌ک : دیسان رۆژێکیتر وه‌ره‌وه.
-Übel ، واته : خراپ.به‌د ، نه‌ک سه‌رمامه
-Übelkeit ،واته : دڵتێکچوون، دڵتێکهه‌ڵاتن
-Magenschmerzen Der : ئازاری گه‌ده، گه‌ده ئێشان ،نه‌ک دڵه کزێ.گه‌رچی خۆی گهدهکزێیه،به‌هه‌ڵه ده‌وترێ دڵه‌کزێ.
-Magengeschwür Das : گه‌ده کزێ
-Nackenschmerzen Der : مل ئێشه .
-Nackensteifen : مل ڕه‌قبوون
– Hoch : مانای به‌رز دێت نه‌ک زۆر
-Niedrig : مانای نزم دێت نه‌ک که‌م
لا 194- Die Frauenkrankheit : نه‌خۆشییه‌کانی ژنان
لا 195- Die Magenschleimhautentzündung : ئیلتیهابکردنی پێستی ناوه‌وه‌ی گه‌ده. نه‌ک وه‌ک له کتێبه‌که نووسراوه سک ئاوسان.
-Die Lebensmittelvergiftung : ژه‌هراویبوون به خۆراک
لا 196-Die Behandlung : عیلاج ،چاره‌سه‌رکردن ،مامه‌ڵه‌کردن
-به‌رامبه‌ر ڕسته‌ی : تۆ ده‌بێ بۆ ماوه‌ی ….ئیسراحه‌ت بکه‌یت .به‌هه‌ڵه نووسراوه.ئه‌ڵمانییه‌که‌ی وا ده‌نووسرێت: Sie müssen ….Tagen im Bett bleiben . –
Die Geschlechtskrankheit- : نه‌خۆشییه جنسییه‌کان (زایه‌ندی)
لا 198- -Würden Sie bitte dieses Krankenkassenformular ausfüllen?
تکایه ده‌کرێ ئه‌م فۆرمی بیمه‌ی ته‌ندروستییه پڕبکه‌یته‌وه؟
لا207- Die Bruchzahlen : ژماره که‌رتییه‌کان
لا 209- به‌شی وه‌رزه‌کان و مانگه‌کان ،هه‌موویان پێویستیان به ڕاستکردنه‌وه هه‌یه،چونکه تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ و
ناته‌واو نووسراوون.
لا 213- Die Grüße : سڵاوكردن
لا 216- Null Uhr Vierzig ، واته : کاتژمێر 12 وچل خوله‌کی نیوه شه‌و
لا 218- Besetz ، ئه‌م وشه‌یه هه‌موو ده‌م به‌مانای داگیرکراو نایات،به‌ڵکو واتای گیراو بۆ جێگه یا مه‌شغول بۆ ته‌له‌فۆن …هتد به‌کاردێت.
لا 220-Der Radweg ، واته : ڕێگای پاسکیل یا دووچه‌رخه
لا 221- -Ich bin Krank. : من نه‌خۆشم .
-halten : گرتن ، وه‌ستان
-Halt den Dieb. : ئه‌و دزه بگره.دزه‌که بگره
لا 227- : Die Absicht به عه‌مدی یا به‌قه‌ستی
-Das Bedauern : ئه‌سه‌ف ، به‌داخه‌وه
-Die Bedienung : مه‌رج
-Das Beileid : دڵنه‌وایی ده‌ربڕین ،سهرهخۆشیلێکردن.
– Der Abstand :ماوه ، دووری
لا 228-Die Besorgung : به‌خه‌مه‌وه‌بوون.دڵ له‌لابوون.په‌یداکردن
– Das Bett : ته‌خته‌ی خه‌و، قه‌ره‌وێڵه ،سیسه‌م
-Die Brieftasche : جزدانی پاره .
-Der Fahrer : شوفێر ،سایه‌ق
لا 229- Das Denkmal : په‌یکه‌ر
-Die Dauer : ماوه ،کات
ل230- Die Dunkelheit : تاریکایی ،ڕه‌شایی
لا 231- Der Eintritt : چوونه‌ژووره‌وه
– Der Fahrer : شوفێر
– Der Fahrgast : نه‌فه‌ر ، موسافیر
– Die Fähre : که‌شتی بارهه‌ڵگر
– Die Feder : په‌ڕ
لا 233- Die Gebühren : پاره‌یه‌کی دیاریکراوی مانگانه‌یه، رسومات
Der Gewinn : سوود.قازانج .بردنه‌وه (بۆ یاری یا هه‌ڵبژاردن)
لا 234- Die Hochzeit : ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری یا ژن گواستنه‌وه
لا 235- Das Honorar :خه‌ڵات ،موکافه‌ئه
– Der Inhalt : ناوه‌ڕۆک ،ناواخن
لا 237- Das Klostar : دێر .په‌رستگای فه‌ڵه( مه‌سیحی)
لا 238- Die Laune : میزاج . هه‌وه‌س
– Der Leiter : به‌ڕێوه‌به‌ر
– Die Leiter : نه‌رده‌وان . پێلیکانێ .قاڵدرمه
– Der Lift ،Der Rollstuhl، Der Aufzug : ئاسانسوار
لا 240- Die Nähe : نزیک
-Der Onkel : خاڵ .مام
لا 243- Die Prüfung : تاقیکردنه‌وه
لا 244-Der Raum : ژوور. هۆده
– Der Regenmantel :بارانی ،پاڵتۆیه‌کی ته‌نکه ته‌نیا له‌به‌ر باران له‌به‌رده‌کرێت.
-Das Reiseziel : مه‌به‌ستی سه‌فه‌ر
– Der Rest : ماوه ،باقی .بۆ نموونه باقی پاره .
لا 245- Der Schlamm : قوڕ
– Der Schmutz : پیسی .گه‌مار
– Der Schein : ده‌رکه‌وتن، کاغه‌ز ،هه‌ڵهاتن ،وه‌سڵ ،بۆ زۆر مانا به‌کاردێت.
– Das Seil : حه‌بل .په‌ت
– Der Sonnenuntergang: ڕۆژئاوابوون.شوڕبوونهوهی خۆر
– Die Spitze : نوک تیژ، لوتکه
لا 246-Die Störung : ناڕه‌حه‌تکردن ،ئیزعاجکردن ،کێشه
– Das Taxi : تاکسی
-Das Stück : دانه، پارچه
لا 247- Der Turm : بورج
-Der Übergang : په‌ڕینه‌وه
– Die Überweisen :حه‌واڵه‌کردن ، ڕه‌وانه‌کردن
لا 248 -Das Unglück : بێبه‌ختی ،بێشانسی
– Die Unordnung : ناڕێکی ،په‌رپووتی، بهسهریهکداچڕژاوو
-Die Unterschied : جیاوازی
-Das Urteil : حوکمدان
– Der Verbrauch : به‌رکاربردن
– Der Verdienst : ده‌ستکه‌وت
-Der Verein : ڕێکخراو ،کۆمه‌ڵه
لا249 – Die Vollmacht : وه‌کاله‌ت
– Die Vorsicht : ئاگاداری
– Der Vorrat : عه‌مبار، مه‌دخه‌ر، شوێنێک شتی تیاههڵبگیرێت.
لا 250 – Der Wert : نرخ ،به‌ها، قیمه‌ت
– Die Zahnkreme : مه‌عجونی ددان
– Der Zeitungsverkäufer : ڕۆژنامه‌فرۆش
هه‌ستیاری کتێبێکی فه‌رهه‌نگی له‌وه‌دایه،ئه‌م کتێبه بۆ فێربوونه.واته که‌سێک ده‌یه‌وێ زمانێک
فێربێت،له‌ڕێگه‌ی فه‌رهه‌نگێکی واوه زۆر به خراپی فێری چه‌ندین وشه ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌ویش به سه‌قه‌تی،
کتیبێکی فه‌رهه‌نگی زۆر جیاوازه له وه‌رگێڕانی ڕۆمانێک یا کورته چیرۆکێک یا بابه‌تیتر، که ئه‌وانه
ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه‌یه.گه‌رچی خراپ وه‌رگێڕانی هه‌ر بابه‌تێک کاریگه‌ری خراپی خۆی هه‌یه،به‌ڵام
هه‌ستیاری یا ترسناکی ، دانان یا وه‌رگێڕانی فه‌رهه‌نگێک بۆ فێربوونه،بۆ خوێندنه‌وه‌و میزاج نییه،
بۆیه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌و په‌ڕی مۆراڵی و ویژدانی و به‌رپرسیارانه‌یه. دانانی فه‌رهه‌نگ وا
کارێکی ئاسان نییه ،وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا،هه‌ستیپێده‌کرێت.
له سه‌فه‌ره‌که‌ی ئهمساڵمدا بۆ کوردستان،چاپی دووه‌می ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌م به‌رچاوکه‌وت،به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هه‌مان هه‌ڵه‌و که‌مو کوڕییه‌وه.بۆیه پاش ئه‌م سه‌رنجانه‌م هیوادارم لهچاپکردنهوهی سێیه‌میدا،ئه‌م فه‌رهه‌نگه پیشانی لیژنه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیزان بدرێت ،بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و ناته‌واوییه‌وه جارێکی‌تر
نه‌که‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌رێکی کوردزمان، که بیه‌وێ فێری زمانی ئه‌ڵمانی ببێت!
هه‌روه‌ها پێویسته بۆ چاپی نوێ ناوی نووسه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و کتێبه،وه شوێن و ساڵی
چاپکردن دیاری‌بکرێت،چونکه ئه‌و فه‌رهه‌نگه وه‌رگێڕاوه، دیارینه‌کردنی سه‌رچاوه‌ش له دونیای نووسین و
کتێب‌دا، نادهستپاکی ودزییه‌کی ئاشکرایه‌و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و مێژووی خۆی هه‌یه.
هیچ کارێک خاڵی نییه له که‌موکوڕی ،بۆیه ده‌شێ ئه‌و وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی منیش ،که ڕاستمکردوونهتهوه ،سه‌رنج هه‌ڵبگرن و ئه‌وه‌ش کارێکی زۆر ئاساییه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوادارم توانیبێتم به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌شێکی باشم له‌که‌موکوڕیه‌کانی ئه‌و کتێبی فه‌رهه‌نگه ڕاستکردبێته‌وه یا ده‌ستنیشانکردبێت. هیوادارم توانیبێتم له‌ئاست
ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا بووبێتم.
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته له ژماره 68ی گۆڤاری هه‌ناردا بڵاوکراوه‌ته‌وه.