كه‌ركوك ؛ رۆمانێك به‌دوای نووسه‌ره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت
هێشتا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و وه‌ڵامه‌ی، كه ئایا دونیا بینی من ته‌سكه، یان له راستیشدا كه‌ركوك غه‌مگین ترین شاری دونیاییه
هه‌ركه نیازی گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌بێت، هه‌ست به كه‌مێك دڵته‌نگی ده‌كه‌م، له ده‌روازه‌كه‌وه دوكه‌ڵ به‌رز ده‌بێته‌وه، كه پێم وابێت ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كه‌یه، هۆكاری وێرانه‌یی و دارووخانه‌كه‌یه‌تی، هه‌ر كه یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنیت، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت به‌ره‌و شوێنی رۆمانێكی تراژیدی ده‌چیت، كه پێده‌چێت دوای نووسینی نووسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا نه‌بووه‌ته ده‌قێكی ناوازه‌ش، ئه‌وه‌ی هه‌یه رابردووه، (ئێستا وه‌رزی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه) ئه‌م وه‌سفه به ته‌واوه‌تی له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م شاره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئێستا مه‌وسمی زه‌ردبوونه‌وه‌ی زۆرینه‌ی سه‌وزیه‌كانێتی، به‌داخه‌وه ئاینده روون نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له رابردوودا تیایدا روویداوه.
كێ هه‌یه به گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی خه‌مبار بێت؟ ره‌نگه جوانترین پێناسه بۆ خاوه‌ن شاری راسته‌قینه هه‌ڵهاتن بێت له زێد، به ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌به‌د حاشای لێ ناكه‌یت، ئه‌وه زه‌مه‌نه وا ده‌كات، ته‌نها له دووره‌وه ته‌ماشای زادگه بكه‌یت، بۆیه هه‌سته‌كه‌م له ئاینده‌دا به‌رزاییه‌كی نزیك ئه‌و شاره ببێته مه‌سكه‌نم.
شار وه‌ك بچوكراوه‌ی وڵات
ئه‌گه‌رچی لێره‌دا پێویستم به‌وه نییه، باس له هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌م شاره بكه‌م، به‌ڵام بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستم پێویستم به‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه بێمه‌وه ناو شیعر و چیرۆك و رۆمانه‌وه.
هه‌ركه له بازگه‌كه داوای ره‌گه‌زنامه‌ت لێده‌كه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌یت به‌ره‌و شوێنێكی گشتگیر ده‌چیت، پاسه‌وانی بازگه‌كه له‌وه دڵنیایه كه كورد یان عه‌ره‌ب یان توركمان بیت، هه‌ر ده‌گونجێت خه‌ڵكی ئه‌م شاره بیت، چ نه‌ته‌وه و چ دیانه‌تێك و چ مه‌زهه‌بێك بته‌وێت لێره هه‌یه، كه‌ركوكی و ده‌سه‌ڵات و داگیركه‌ر و رزگاركه‌ر له‌م شاره كۆبوونه‌ته‌وه، سه‌یره هه‌موویان خاوه‌ن خاكن، مه‌گه‌ر به‌س منم غه‌ریبه!؟ چه‌ند ئه‌سته‌مه له شاره‌كه‌ی خۆتدا نامۆ بیت، چه‌ند ئه‌سته‌مه كه بسته خاكێكت نه‌بێت، كه وه‌ك ناسنامه ته‌ماشای بكه‌یت، ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه كه من له هه‌موو دونیا جیا ده‌كاته‌وه، شار بۆ من وه‌ك دایك وایه هه‌موو كه‌سێك هه‌یه‌تی من نه‌بێت، به پترۆڵ و تۆز و خۆڵیه‌وه پیرۆزی سیاسیه‌كان بێت، من ناونووسینی سه‌ركاغه‌زه‌كیم به‌سه.
لێره هه‌موو كه‌س غه‌ریبه و خاوه‌نماڵیشه، هه‌موو كه‌س دزه و قازیشه، بۆ شه‌رحی ده‌ردی ئه‌م شاره، هه‌موو پیاوكوژه‌كان په‌پووله‌ن، هه‌موو شه‌ماڵه‌كان گڕه‌ن، سه‌ره‌تا وام ده‌زانی ئه‌م شاره بچوكراوه‌ی عێراقه، به‌ڵام ئێستا دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه‌ركوك بچوكراوه‌ی جیهانه، جیهان به هه‌موو ماناكانی، له ئه‌مه‌ریكای گه‌وره زلهێزه‌وه تا دواین چه‌وساوه خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م شاره ده‌زانن، هه‌رچی له دونیادا هه‌یه له‌م شاره‌شدا هه‌یه، ئێره ئاوێنه‌ی دونیایه، شه‌ریف و قه‌حپه و سه‌له‌فی و ماركسی و ئه‌مه‌ریكی و شۆڕشگێڕ و كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحی و موسڵمان و شیعه و سونه و… تا ده‌گات به شه‌یتان و ره‌حمان.
شار وه‌ك شاخوێنبه‌ری رۆمان
یه‌كێك له كۆڵه‌كه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی رۆمان شوێنه، كه به هاوشانی له‌گه‌ڵ كاتدا ره‌وتی رۆمان دیاری ده‌كه‌ن، شوێن بۆ شوێنیش جیاوازه، ئه‌وه شاره وا ده‌كات رۆمان ره‌وتێكی نوێگه‌ری گشتگیر وه‌ربگرێت، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌و رۆمانانه‌ی له دێیه‌كدا روو ده‌ده‌ن نوێ نه‌بن و تاك ره‌هه‌ند بن، به‌ڵكو رۆماننووسی به توانا ده‌توانێ له كوژرانی چۆله‌كه‌یه‌كدا شاكارێكی گه‌وره بخوڵقێنێ، به‌ڵام شار وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ناسینه‌وه ئاماژه‌یه به فراوانی رۆمان.
شار له رۆمان‌دا به شێوه‌ی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، شار هه‌یه هه‌قیقه‌تی پێده‌ناسینه‌وه و شاریش هه‌یه، ته‌نها له‌سه‌ر زه‌مینی خه‌یاڵی رۆمان بوونی هه‌یه، رۆماننووس ده‌توانێت شارێكی هه‌قیقی بهێنێت و رووداوی خه‌یاڵی تیا درووستبكات، وه ده‌توانێت له زه‌ینی خۆیدا شار دروستبكات و روودای هه‌قیقی تیا بگێڕێته‌وه، بۆیه ده‌بینین پاش خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ رۆمان زۆر به ئاسانی شوێن ده‌ناسینه‌وه، هه‌رچۆن عه‌بدول ره‌حمان مونیف ده‌ڵێت (ده‌توانین چه‌ندین شاری ئه‌وروپای و ئه‌مه‌ریكای به ورده‌كارییه‌وه بناسینه‌وه و شاره‌زا بین، له رێی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه رۆژئاواییه‌كانه‌وه) واته به بێ ئه‌وه‌ی ناوی هاتبێت ده‌ڵێین شار له شاری مۆسیقاره سپیه‌كاندا سلێمانییه، یاخود وه‌كو عه‌تا محه‌مه‌د راسته‌وخۆ ده‌ڵێت ئێره سلێمانییه، یان وه‌كو چیرۆكه‌كانی جه‌لیل قه‌یسی ناوی كه‌ركوك یان (ئه‌ره‌بخا) دێت.
رۆمانی رۆمانووسێكی ره‌شبین
كه‌ركوك له‌و شاره ده‌چێَت كه نووسه‌ره‌كه‌ی دوای ته‌واو بوونی رۆمانه‌كه‌ی له تاو نه‌هامه‌تی خۆی كوشتبێت، زۆر ئه‌سته‌مه تۆ نووسه‌ر بیت و بتوانی ده‌قێكی كۆمیدی یان گه‌شبین له‌و خاكه به‌رهه‌م بهێنی، هه‌ر ده‌ڵێی بۆ ئه‌وه دروستكراوه تراژیدیای تیا رووبدات، ده‌توانی له هه‌ر ماڵێكدا رۆمانێكی پۆلیسی بنووسیت، (ببوورن ده‌بێت دڵی من ته‌نگ بێت، یان چاوم جوانی نه‌بینێت، یاخود ئه‌وه‌یه كه ره‌شبینیه گه‌وره‌كه منم، نه‌ك ئه‌م شاره، ره‌نگه ئێره خاوه‌نی ده‌یان گه‌شبینی گه‌وره بێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كه منبم) چۆن ده‌چمه‌وه شار هه‌ست ده‌كه‌م كه‌س له شه‌قام پێناكه‌نێ، كه‌سێ نییه گۆرانی بۆ هاتنی به‌هار بچڕێت، ئه‌مه‌یه وا ده‌كات كه به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كێ ئه‌مه ده‌كاته ده‌ق؟
ئه‌ده‌ب وه‌ك فریادڕه‌س
ئه‌مه ته‌نها بۆچوونی منه، كه پێم وایه سه‌ره‌تای ئه‌م دڵته‌نگییه ئه‌ده‌به، ئه‌ده‌ب به ئه‌دیبه‌وه، چونكه سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام، كه بۆ رزگاركردنی وڵاتێك له پێشمه‌رگه زیاتر پێویستمان به ئه‌دیبه، پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ژماره‌ی سیاسیه‌كانی نین، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌دیبه‌كانن وا ده‌كه‌ن شار نه‌مر بێت، ئه‌مه‌ش له رێگای نووسراوه‌كانیانه‌وه، ره‌نگه( ئاوی حه‌یات) ناوی مه‌جازی نووسین بێت، چونكه ئه‌و ئاوی حه‌یاته‌ی كه ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی نه‌مرییه، ته‌نها له نووسیندا به‌دیده‌كرێت، هه‌موو كه‌سێك ده‌مرێت، ده‌قه‌كان ده‌مێننه‌وه، سه‌مفۆنیاكان ده‌مێننه‌وه، تابلۆكان ده‌مێننه‌وه.
ناوی زۆربا زۆر له كاتزانزاكێس نه‌مرتره، كێ هه‌یه ناوی مۆنالیزای نه‌بیستبێت، هه‌رگیز ناوی بتهۆڤن و پاگانینی و ڤاگنه‌ر و … به بێ وشه‌ی مۆسیقا نایه‌ت، له هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا به پێچه‌وانه‌وه‌یه، خالق ده‌مرێت خه‌لقكراو سیفه‌تی نه‌مری هه‌ڵده‌گرێت، پێده‌چێت ئێستا سێرڤانتس ئه‌وه‌نده دووركه‌وتبێته‌وه، به چه‌شنێ ئه‌و دونیاشی به جێ هێشتووه، به‌ڵام هێشتا دۆن‌كیشۆت زیندووه، نووسه‌ر ده‌مرێت بۆ ئه‌وه‌ی وا بكات، ده‌قه‌كه‌ی به نه‌مری بمێنێته‌وه… .
نووسه‌ر ده‌نووسێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت هێشتا ئه‌م گه‌له زیندووه، نووسه‌ر ده‌نووسێت بۆ ئه‌وه به دونیا بڵێت كه لێره ناعه‌داله‌تی هه‌یه، نه‌هامه‌تی هه‌یه، ئه‌وه نووسه‌ر وا ده‌كات كه دیكتاتۆره‌كان به ئاسووده‌ی نه‌ژین، هه‌رچه‌ند ئه‌مه ته‌نها شه‌ڕ نییه له نێوان نووسه‌ر و دیكتاتۆردا، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌دیبیان لا زیندووتره، ئه‌وه ناپلیۆن نییه، موپاسان و رامبۆیه فه‌ره‌نسا ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌مڕۆ، ئه‌ڵمانیا موڵكی گۆته‌یه نه‌ك هیتله‌ر، تۆ بڕیار بده مۆسۆلینی و كالڤینۆ كامیان خزه‌مه‌تیان به ئیتاڵیا كردووه، بۆ ئێمه‌ش هێشتا دره‌نگ نییه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب، مه‌خابن ئێمه پاشه‌كشێ ده‌كه‌ین.
میژوو و ئه‌ده‌ب
تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ی مێژوونووسان و ئه‌دیبانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ناتوانن یان نایانه‌وێ سوود له یه‌كتری وه‌ربگرن، یانوه‌كو زۆر به‌كه‌می ئه‌و پرده‌یان درووستكردووه، (لێره‌دا جه‌لیل قه‌یسی ده‌یه‌وێت كه‌ركوك وه‌ك ئه‌ره‌بخا ببینێت)، بۆ پاڵپشتی ئه‌م مه‌به‌سته پێویستم به گێڕانه‌وه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك سه‌یر هه‌یه، كه مه‌خابن زۆر به بێ ده‌نگی ماوه‌ته‌وه، (كاتێك ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی هاته ئه‌م ناوچه‌یه و هه‌ستا به داگیركردنی ئه‌و سنورانه‌ی ئێستا پێی ده‌وترێ عێراق، له جێگایه‌ك هێزه‌كه‌ی زۆر ماندوو ده‌بێت و زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانن شاره‌كه داگیر بكه‌ن، دواتر كه ده‌چنه شاره‌كه‌وه ده‌بینن به زمانێك قسه ده‌كه‌ن، له‌وانی پێشوو ناچێت، واته عه‌ره‌بی نییه، دواتر تێده‌گه‌ن ئه‌وه كه‌ركوكه و ئه‌وانه كوردن) گه‌ر بێت و ئه‌دیبێكی كورد قسه له‌سه‌ر ئه‌م حیكایه‌ته مێژووییه بكات، من دڵنیام زۆر له‌و هه‌وڵانه به سودتر ده‌بێت كه هه‌رجاره و ژماره‌یه‌ك ده‌كه‌ن به مادده و بێ سود ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها نمونه‌یه‌كی زۆر بچوك بوو، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كوردبوونی كه‌ركوك بسه‌لێنن، به‌ڵام به‌ده‌یان مه‌سه‌له‌ی دیكه هه‌یه، كه وا ده‌كات سه‌دان چیرۆكی ئینسانی لێبخوڵقێنی، به‌ڵام زۆر كه‌میان ده‌بن به ده‌ق.
لێره‌دا ده‌بێت خاڵێك زۆر گرنگ فه‌رامۆش نه‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م شاره پێویستی به خیتابێكی نه‌ته‌وه‌ی نییه، به‌ڵكو ده‌بێت كار له‌سه‌ر خیتابێكی ئینسانی بكرێت، چونكه له‌م شاره‌دا زیاد له نه‌ته‌وه و ئاینێك ده‌ژی، خیتابی ئینسانی ته‌نها له نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كۆنابێته‌وه، بگره زۆر جار خیتابی نه‌ته‌وه‌ی هه‌موو ئینسانیه‌ته‌كان ده‌كوژێت، ئه‌مه‌یه وا ده‌كات كه بۆ رزگاربوون له نه‌هامه‌تی ئه‌م شاره پێویستمان به ئه‌دیب بێت نه‌ك سیاسه‌ته‌وان.
شاری فره نه‌ته‌وه و شاری فره ئه‌ده‌ب
زیاده‌ره‌وی نییه ئه‌گه‌ر بڵێم، كه‌ركوك ده‌وڵمه‌ندترین شاری عێراقه، ئه‌مه له نه‌وتدا نا به‌ڵكو له ئه‌ده‌بدا.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌ند ده‌ییه‌كی پێشوو، ئه‌وا تێده‌گه‌ین، كه ئه‌ده‌بیاتی كه‌ركوكیه‌كان، بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاراسته‌ی ئه‌ده‌بیاتی عێراقی به‌ده‌ست بوو، بگره كاریگه‌ری به‌رچاوی به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی و توركمانی و عه‌ره‌بیشه‌وه هه‌بوو، گروپی كه‌ركوك كه به هه‌موو مانایه‌كی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و پێوه‌ره‌كانی دیكه‌وه، ته‌مسیلی شاره‌كه‌ی ده‌كرد، توانی مێژووی ئه‌ده‌بێكی به‌نرخ بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته درووست بكات، وه زۆر به ئاسانی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه خۆیان به‌جیهان ناساند و توانیان خۆیان بسه‌پێنن، خاڵی گرنگ و جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م گرووپه ئه‌وه‌یه، كه به بێ به‌رنامه‌ی گروپ و ده‌سته كاریان كردووه، واته به بڕیاری خۆیان نه‌بوونه‌ته گروپ به‌ڵكو توانا و لێهاتووییان ئه‌م پۆله كه‌ركوكیه به بێ ئاگاداری خۆیان ده‌كات به گروپ، كه هه‌ر یه‌كه و له شوێنی خۆیه‌وه، به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوری و ئه‌رمه‌نیی و چیتره‌وه درێژه به كاركردن ده‌ده‌ن، ته‌نها شت كه كۆیان ده‌كاته‌وه هاوشاریبوونه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، گه‌ر سه‌رنجی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م شاره بده‌ین، فره‌یی و هه‌مه‌جۆریه‌كی فراوان ده‌بینین، هه‌ر له‌م شاره‌دا ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و توركانی و كوردی و ئاشوری و ئه‌رمه‌نیش هه‌یه، واته كاتێك قسه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م شاره ده‌كرێت، به‌ته‌نها ئه‌ده‌بیاتێك ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئاوێته‌یه‌كه له كۆمه‌ڵێ ئه‌ده‌بیاتی گرنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌رچاوه‌گه‌لی جیاوازیان هه‌یه، سه‌رنج بده‌ینه ئه‌ده‌بیاتی توركمانی، ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌ن، به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتێكی گه‌وره‌یان هه‌یه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی توركیان له‌سه‌ره، له‌هه‌مان كاتدا سود له زمانه‌كانی دیكه‌ش وه‌رده‌گرن، به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌دیبه كورد و عه‌ره‌به‌كانیش، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دیانه‌ت و مه‌زهه‌بیش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شێكن له ئه‌ده‌بیاتی جیاواز، واته ئه‌ده‌بیاتی سێ نه‌ته‌وه له‌م شاره‌دا كۆبووه‌ته‌وه، كه به مه‌نزووری من ئه‌م خه‌سڵته زۆر له هه‌بوونی نه‌وت گرنگتره، سه‌رنج بده، عه‌ره‌ب بیست و دوو ده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌ڵام یه‌ك ئه‌ده‌بیان هه‌یه(هه‌ڵبه‌ت ئه‌ده‌بیاتێكی گرنگ و گه‌وره) به‌ڵام به ته‌نها شارێك سێ ئه‌ده‌بیاتی هه‌یه، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی بڵێم ئه‌ده‌بیاتی كه‌ركوكیه‌كان له بیست ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و توركی و كوردی باشتره، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خاوه‌نی هه‌رسێكیانه، بۆیه مه‌خسه‌دی قسه‌كانم فره‌یی ده‌گرێته‌وه نه‌ك به‌هێز و گرنگی.
گرووپی كه‌ركوك و كوێربوونه‌وه چراكه
گومانی تیا نییه ده‌ی شه‌سته‌كان و گروپی كه‌ركوك پرشنگدارترین سه‌رده‌می ئه‌ده‌بی ئه‌م شاره‌یه، كه به‌به‌راورد به ئێستا به بارته‌قای ئه‌وان به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، لێره‌دا پێویستمان به بینین ریالیستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه، كه به به‌راورد به ئێستا زۆر جیاواز بوو، ئه‌گه‌ر بارودۆخ بكه‌ین به پێوه‌ر، ئه‌وا ده‌بوو ئه‌و سه‌رده‌مه به یه‌ك و ده‌ی ئێستا ده‌ق به‌رهه‌م نه‌هاته‌یه، چونكه ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئێستا كه‌ركوكیكان تیایدا ده‌ژین، خامه‌ی ده‌یان رۆمان و چیرۆك و قه‌سیده‌یه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌وه به داوێنی ئه‌وان، جه‌لیل قه‌یس و سه‌ركۆن بڵیس(هه‌ڵبه‌ت كه‌ركوكی نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له منداڵیه‌وه له كه‌ركوك گه‌وره‌بووه، یه‌كێكه له گرنگترین كۆڵكه‌كانی گروپی كه‌ركوك) و جان ده‌مۆ و موئه‌ید راوی و محێدین زه‌نگه‌نه و فازڵ عه‌زاوی و ئه‌نوه‌ر غه‌سانی و … تا ئه‌وانی دیكه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال و نه‌هامه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌عس و كۆڕه‌و و چه‌ندان كاره‌ساتی دیكه ببینن ده‌یان شاكاری نه‌مریان خوڵقاند، توانیان ئاراسته‌ی ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌تێك بگۆڕن و ببنه ناسنه‌مه‌ی ناوچه‌كه، پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌ی ئێستا چی؟! هه‌ڵبه‌ت به‌منیشه‌وه كه به‌شێكم له لاوازیه‌كه و تێكڕا ده‌بێت وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، دیاره نه‌مگوتووه كه ئێستا ئاسته‌كه سفره و نوزه‌ی لێوه نایه‌ت، به‌ڵكو مه‌خابن له ئاستی پێویستدا نییه، ئه‌م قسه‌یه‌ش گشتگیر نییه و تێكڕا ناگرێته‌وه، ئێستاش ده‌نگی ناوازه هه‌یه، به‌ڵام من خۆم له ناوهێنانیان ده‌پارێزم، چونكه دڵنیام ناتوانم عادلبم، هاوكات شه‌ڕی نابه‌ڵه‌دانم پێناكرێت، ئه‌وه هه‌یه، كه هه‌ندێك بوون به وه‌جه كه زۆری ناوازه‌ییان شاردۆته‌وه، به‌داخه‌وه سه‌رنج بده‌ینه، هه‌ندێك له كاره‌كانیان، تا دێت له ئه‌ده‌ب دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌نمونه شیعر وه‌ربگرین و له ژێر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئه‌دۆنیسدا كه ده‌ڵێ (هه‌موو دێڕێكی جوان شیعره) ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه زۆر كتێبی قه‌باره ئه‌ستوور ده‌بینین به سپێتی چاپكراون.
له كۆتایدا به لاوازی خۆم ئاماژه ده‌كه‌م و گه‌ر من له خۆمه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م و هه‌ست به‌و نه‌هامه‌تیه بكه‌م، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامێكی دیكه‌م ده‌بێت، بۆیه ئه‌وه حاشای لێناكرێت كه هه‌موو پێكه‌وه له‌م كاره‌ساته به‌شدارین و ده‌بێت هه‌ریه‌كه و له شوێن خویه‌وه بۆ وه‌ڵامه‌كان بگه‌ڕێت.
سواره نه‌جمه‌دین