Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
كاتێك شه‌ڕعییه‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌درێت

كاتێك شه‌ڕعییه‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌درێت

Closed
by December 21, 2011 گشتی

 

بۆچوونێك هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و وێرانكاریانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی جه‌نگه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی دونیاو هه‌ریه‌كه‌ له‌ جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی كه‌وتنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و وێرانكاریانه‌ نه‌بوونایه‌، دونیا ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ خێرایه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌ده‌بینی، به‌ومانایه‌ی شه‌ڕو وێرانكارییه‌كان شتێكی باش بوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام ئه‌و هه‌موو شته‌ كۆنانه‌ی له‌ ئه‌نجامی جه‌نگه‌كاندا وێران و خاپوور كران سه‌ر له‌ نوێ‌ به‌ شێوازێكی تازه‌ و سه‌رده‌میانه‌ بوونیاد بنرێنه‌وه‌، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه‌ ئێستا شارستانییه‌تی دونیا له‌ رووی بیناسازیه‌وه‌ ئه‌وها نه‌ده‌بوو، كه‌ له‌ شوێنی هه‌زاره‌ها كۆشك و ته‌لاری له‌ گه‌ڵ خاك ته‌ختكروادا ته‌ڵاری ئه‌وه‌نده‌ به‌رز، به‌رزكراونته‌وه‌ كورد وته‌نی گه‌یشتونه‌ته‌ كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك.
 هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بۆچوونانه‌ زۆر نامرۆڤانه‌و ناشارستانیانه‌ن، پێشم وایه‌ ئه‌م جۆره‌ راو بۆچوونانه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بێ‌ هیوایه‌وه‌ دروست بووه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌وله‌ت ئاماده‌ نییه‌ سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه‌ی بخاته‌ خزمه‌ت گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ بیانووانه‌شدا وڵات ئاوه‌دانبكرێته‌وه‌ نمونه‌ی ئیماراتمان هه‌یه‌ كه‌ چۆن له‌ وڵاتێكی بیابانییه‌وه‌ كراوه‌ته‌ وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وا، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی به‌ قۆناغی وێرانكاریدا تێپه‌ڕیبێت.
   ئێستا بۆچوونێكی زۆر له‌وه‌ خراپتر لای هه‌ندێ‌ له‌ رۆشنبیران و سیاسییه‌كان دروست بووه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ گوێم لێیان بووه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ نه‌بێت مومكین نییه‌ كوردستان ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ هه‌یه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت، پێیان وایه‌ گه‌نده‌ڵی له‌م وڵاته‌دا یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووی زیاترو باشتر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، به‌ پێی ئه‌و واقعه‌ تاڵه‌ی كه‌ هه‌یه‌ منیش پێم وایه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ له‌ ئێستادا بۆته‌ به‌شێك له‌و راستییه‌ی كه‌ ئاماژه‌م بۆی كرد، بۆخۆشیان نایشارنه‌وه‌ وه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ ئاگاییه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر ئاسانكاری نه‌كرابووایه‌و چاو له‌ زۆر شت كه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی گه‌نده‌لییه‌وه‌ نه‌پۆشرابووایه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ خێرایه‌ی له‌ بوواری ئاوه‌دانییه‌وه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌ده‌بینی، كه‌ سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ شه‌ڕعییه‌تدان به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ پێشكه‌وتنی وڵات.

سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.