جیهانی عه‌ره‌بیی چ پاشه ڕۆژێک چاوه‌ڕوانێتی …
جیهانی عه‌ره‌بیی چ پاشه ڕۆژێک چاوه‌ڕوانێتی له سایه‌یی شۆڕشه نوێکانییه‌وه
پێشه‌کیه‌کیی کورت!
ئازادی و نان و شکۆمه‌ندیی، ئه‌مانه ئه‌و درووشمانه‌ن که شۆڕشی عه‌ره‌بی هه‌ڵگرێتی و به‌و ناوه‌وه ده‌ستیپێکردوه. ئه‌م دروشمگه‌له ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ناوه‌نده و به‌هایه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له ژیاندا، مرۆیی بوونی ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر نه‌گات به‌و ئازادییه‌ی که فه‌راهه‌مکردنی پێویسته بۆ خابات له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی نان و ژیانێکی شکۆمه‌ندا. مرۆڤ له یه‌ک کاتدا تاک و کۆمه‌ڵیشه. کۆمه‌ڵ له بناغه‌دا کۆی تاکه ئازاده‌کانه. ئه‌گه‌ر ئازادی له لای تاکه‌کانی هه‌رچ کۆمه‌ڵێک سڕراییه‌وه و نه‌ما له هه‌رچ کات و شوێنێکدا ئه‌و کۆمه‌ڵه و ئه‌و تاکگه‌له به له ناوچوونی ئازادییه‌کانیان له کۆمه‌ڵێکی ئازاده‌وه ده‌گۆڕێت بۆ کۆمه‌ڵێکی مێگه‌لیی پێ ئاگا له ڕاستی بوونی مرۆیی خۆیان، وه بێ ئاگا له هوشیاری بناغه‌یی بوون له‌سه‌ر خاک و گه‌وهه‌ری ئه‌و بوونه. به له ناوچوونی هوشیاریی و ئاگاییان ویستی ئازادانه‌شییان له ناوده‌چێت. به‌م جۆره به کرده‌یی ده‌بن به تاکگه‌لێک و کۆمه‌ڵگه‌لێکی ملکه‌چ و ئامرازگه‌لێک و مه‌رجگه‌لێکی زه‌ویینه خۆشکه‌ر بۆ له دایکبوونی سته‌م و زوڵم، وه بۆ سته‌مکاران ده‌بن به مه‌رجگه‌لێک له پێناوی بوونیان و به‌رده‌وامییاندا. له مێژووی کۆن و نوێی وڵاته‌کانماندا و وڵاتانی تردا چه‌ندیین جۆری سته‌مکاران و سته‌ملێکراوانمان بینیوه، لێره‌وه، له‌م ڕاستییانه‌وه وه‌ک خۆیی، ئه‌مڕۆ قسه‌تان بۆ ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌مرۆمان و دواڕۆژمان و له‌سه‌ر مانای گه‌وره‌یی ئه‌و دروشمگه‌له‌ی که شۆڕشه عه‌ره‌بییه‌کان هه‌ڵیانگرتووه و ده‌ستییان پێکردوه و بانگهێشتێکیی بوێرانه‌یی بۆ ده‌که‌ن له پێناوی ڕوخاندنی سیسته‌مه سته‌مکاره‌کاندا.
ڕێگه‌م پێبده‌ن له دوایی ئه‌م پێشه‌کییه‌وه ئاشکرایی بکه‌م له چ پێگه‌یه‌کی بیریی و سیاسیی و مێژووییه‌وه له به‌رده‌م ئێوه‌دا قسه له‌سه‌ر شۆڕشه عه‌ره‌بییه نوێکان و له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژمان ده‌که‌م.
به ڕاشکاوی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌م که من له پێگه‌یه‌کی دیموکراتی عالمانی و چه‌پێکی سه‌رده‌مییانه‌وه قسه ده‌که‌م. من وه‌ک چه‌پێکی هاوچه‌رخ به مانای دوو شتیی په‌یوه‌ست به یه‌ک قسه ده‌که‌م.
یه‌که‌م شت من نه‌وه‌ی ئه‌زموونگه‌لێکی چه‌پڕه‌وی سۆسیالیستی مێژوو دێرینی تژیی له سه‌رکه‌وتن و تێشکان، له ڕاستی و دروستیی و هه‌ڵه‌و هه‌ڵدێرم.
ده‌وه‌م شت من ورده ورده و پله به پله گۆڕام له‌و مێژووه کۆنه‌وه که دژی ناوه‌ستمه‌وه ته‌نیا به مێژووییه‌کی نوێی سه‌رده‌مییانه‌و جیاواز نه‌بێت. ئه‌مه ئه‌و گۆڕانه بوو که به‌ره‌و گۆڕانکارییه جیهانییه سه‌رده‌مییه‌کان و پوخته‌یه‌ک له ئه‌نجامگیری له ئه‌زموونه‌کانم و ئه‌زموونی ئه‌و بزاوتانه‌ی که به درێژایی ژیانم به‌شێک بووم لێیی بردمی.
له‌م گۆڕانکارییانه‌مدا ڕێپیشانده‌رانم و ئامۆژگارییکه‌رانم بیرمه‌ندانی یه‌که‌می بزاوتی سۆسیالیستی و بیرمه‌ندانی تر بوون که زه‌وینه‌ییان خۆشده‌کرد بۆ شۆڕشه‌کانیان و سه‌رکه‌رده‌ییکردنی شۆڕشه‌کانیان. ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشه‌وایانه و ئه‌و گه‌وره بیرمه‌ندانه پێیان له‌سه‌ر داده‌گرت حه‌تمییه‌تیی ئه‌نجامی بزاوته مێژووییه قۆناغ به قۆناغه جیاوازه‌کان بوو، وه حه‌تمییه‌تی گرێدانی بابه‌ته بییریی و پراکتیزه‌کردنه‌کانیی بوو له گه‌ڵ بزاوتیی مێژوودا، وه پێویستیی ئاماده‌بوونی هه‌میشه‌یی بۆ تێپه‌ڕاندنی کۆن به‌ره‌و نوێ که له هه‌ناوی ئه‌و گۆرانکارییانه‌وه له دایک ده‌بێت. مه‌رجی پێویستیش بۆئه‌وه‌ی ئه‌م تێپه‌ڕاندنه له کۆنه‌وه بۆ نه‌وه‌ی ئه‌م تێپه‌راندنه نوێ و سه‌رده‌مییانه قاییم و هه‌ستییار بێت هاوه‌ڵێتییکردنێکی توودنوتۆڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ها و سیمبولانه‌ی که مانایی یه‌کێتییه‌کی پته‌و له نێوان ئازادیی و پێشکه‌وتن و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌گه‌یه‌نێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من که‌سێکی دیموکراتی عالمانی و چه‌پێکی سه‌رده‌مییانه‌م به‌و ماناییه‌ی که ئاماژه‌م پێدا، هه‌وڵه‌کانم تێپه‌ڕاندنی ئه‌مڕۆیه که بییر و تێگه‌یشتنگه‌لێکی کۆن و سواو و پیر بوو زاڵه به‌سه‌رییدا، وه هه‌وڵه‌کانم بۆ خۆ ڕزگارکردنه له‌و هه‌ڵه‌و که‌ماسیی و غه‌وشه‌ی که له بییر و له ئه‌زموونه کۆنه‌کانی سۆسیالیستی یه‌که‌مجارماندا له مێژوودا توشی تێشکانی کردین و وه زۆرێک له بزاوته‌کانی تر که هه‌ڵگری درووشمی گۆڕان و دیموکراتی بوون دیسان ئه‌زموونی تێشکانیان بینی.
له‌م پێگه‌یه‌مه‌وه به بڕاویه‌کی پته‌ومه‌وه قسه‌تان بۆ ده‌که‌م له‌سه‌ر ڕۆژگاری داهاتوومان که شۆڕشه عه‌ره‌بییه سه‌رده‌مییه‌کانمان مژده‌به‌خشن پێی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من دیموکراتییه‌کی عالمانییم، سه‌ربه وڵاتێکم ئه‌ویش وڵاتی (لبنان)ه بۆیه ناتوانم قسه له‌سه‌ر هیچ پرسێک بکه‌م که په‌یوه‌ندی به گۆڕانکارییه‌کانی ئێستاوه هه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌یبه‌ستمه‌وه به وڵاته‌که‌مه‌وه. جه‌ختکردنه‌وه‌م له‌سه‌ر لبنانییه‌تم، جه‌ختکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لبنانی ئه‌مڕۆ به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانییه‌وه به‌شێکه له پێکهاته‌ی ڕۆشنبیریی و مێژوویی وڵاتانی عه‌ره‌بی ، له‌به‌رئه‌وه له په‌یوه‌ندییماندا وه‌ک لبنانییه‌ک و دیموکراتییه‌ک به تایبه‌تی وای ده‌بینین که لبنان پێگه‌ی خۆی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و به‌هاری عه‌ره‌بییه‌دا که هه‌ڵگری ناوی شۆڕشه‌کانی عه‌ره‌بیی سه‌رده‌مه. بێگومان لبنان وه‌ک ده‌یزانین به‌شێک نییه له‌و ڕژێمه سته‌مکارانه‌ی که ئه‌م شۆڕشانه ده‌یانه‌وێت خۆیان ڕزگاربکه‌ن له ده‌ستیان، ماوه‌یه‌کی زۆره له قه‌یرانێکدا ده‌ژی که بووه به هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قیینه له گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌کانییدا بۆ خه‌باتکردن له پێناوی گۆڕاناکاریی ڕاسته‌قیینه و دیموکراتییدا.
نووسینه‌کان و قسه‌کردنه‌کان زۆر بوون له‌سه‌ر شۆڕشی عه‌ره‌بی. ڕاڤه و شیکاریی و وه‌سفکردن و ناوبردنی زۆریش بۆ ئه‌م ڕوداوگه‌له گه‌وره‌یه زۆر بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زۆرینه ده‌ڵێن ئه‌م ڕوداوه ڕوداوێکی مێژووییه که پێشوه‌خت بوونی نه‌بووه له شێواز و ناوه‌ڕۆک و به‌رده‌وامییدا له ژێر دروشمی ئازادییدا، هه‌ندێک دوورن له‌وه‌ی که ئه‌و ڕووداوانه به شۆڕش په‌سه‌ند بکه‌ن. ئه‌مه سه‌یره له‌لام. به ئاشکرا و به ڕاشکاویی و لێبڕاوانه جیاوازم له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا که ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه به شۆڕش دانانێن، وه جه‌خت ده‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین به مانای ته‌واوی خۆی شۆڕشه. به ڕای من ئه‌و مانا ورده‌ی که وشه‌ی شۆڕش ئامژه‌ی پێده‌دا ئه‌وه‌یه که داوای گۆڕانکاری ده‌کات به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی باش و باشتر.
به دیارییکراویش ئه‌وه‌ی که شۆڕشه‌کانی ئه‌مڕۆمان داوای ده‌که‌ن و خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌یه که له ژێر دروشمگه‌لی ئازادیی، نان، شکۆنمه‌ندیی، مافی تاکه‌کان له ژیاندا به ناویی هاوڵاتیی بوونه‌وه و وه مافی ژیانێکی شایسته و شکۆمه‌ند به ناوی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. ئه‌م دروشمگه‌له ڕه‌نگه هه‌ندێکیان به‌دیبهێنربێت و هه‌ندێکیشیانن بکه‌ونه سه‌ر ڕێی به‌دیهێنان. ئایا ئه‌م به‌رده‌وامییه له بزوتنه‌وه و جوڵه‌دا له ژێر ئه‌م دروشمگه‌له‌دا و ئازایه‌تیی و بوێریی و پێشکه‌وتن و چه‌سپاندن و قوربانییدانانه‌ی که لاوان ده‌یده‌ن به‌و مانایه نایه‌ت که ئێمه له‌به‌رده‌م شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه‌داین؟ له ڕاستییدا هه‌موو ئه‌و په‌سه‌ندیی و ناوه‌ی که ئه‌م بزاوته میللییه له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتووه به دروشمگه‌لێکی بنه‌ڕه‌تییه‌وه که جه‌قیبه‌ستوه له‌سه‌ر ئازادیی ئاماژه‌یه‌که که زیاتر قوڵده‌بێته‌وه و جێگیرده‌بێت به‌ره‌و ڕزگاریی وڵاته‌کانمان له ڕژێمه سته‌مکاره‌کان به هه‌موو شێوه‌کانیانه‌وه که ماوه‌یه‌کی درێژه وڵاته‌کانمان ده‌ناڵێنن له ژێر سته‌مکارییاندا و گه‌نده‌ڵیی و گه‌نده‌ڵکارییاندا، وه هه‌ژاریی و ده‌ردیان له وڵاته‌کانماندا چاندوه و په‌روایزیان خستووین له مێژوی سه‌رده‌می جیهان.
ئه‌م ڕژێمه سته‌مکارانه سیاسه‌تیان به تاڵکردوه‌ته‌وه له ئه‌رکه ڕۆشنبیریی و مه‌عرییفیی و مۆڕاڵییه‌که‌ی، کردوییانه به نێوه‌ندیی درۆ و فرتوفێڵ. به دیماگۆگییه‌ته‌کانیان تێشکانی خۆیان له‌به‌رده‌م دوژمنکاریی ئیسرائیل‌دا ده‌شارنه‌وه له ژێر دروشمی” هیچ دنگێک بڵندتر نییه له ده‌نگی جه‌نگ”. سوپایان کردوه به ئامرازگه‌لێکی داپڵۆسێنه‌ر بۆ پاراستنی ڕژێمه‌کانیان. به‌رامبه‌ر به فه‌له‌ستینییه‌کان له ناو وڵات و له خێوه‌تگاکاندا ڕق و کینه و ڕسوایی به خراپتریین شێوه به‌کارده‌هێنن. به ده‌ستێوردانه‌کانیان بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانییان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه کردوه. پرسی فه‌له‌ستین و سه‌ندنی مافی فه‌له‌ستینییان کردوه به پێدان و به‌خشین. ئاراسته مێژووییه‌که‌ی که پێشه‌نگه بۆ له دایکبوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین به سه‌ربه‌خۆییه‌کی ته‌واوه‌وه له‌سه‌ر خاکی فه‌له‌ستین خۆی ئالۆزکردوه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و ده‌دپه‌روه‌رانه که تا هه‌نووکه له‌به‌رده‌م ترسدایه.
وتم زۆرێک له نووسین و قسه‌وباس کراوه له لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌کان و مونته‌دای عه‌ره‌بیی و بێگانه‌وه و نووسین و قسه‌ی زۆری تر کراوه له لایه‌ن ڕۆشنبیرانه‌وه له قوتابخانه و ئاراسته‌و بیره جیاوازه‌کانییانه‌وه، ئه‌م نووسین و قسه‌و باسه جیاوازانه‌ش چه‌ندین ڕاڤه و شیکاری جیاوازی له خۆگرتوه له پێگه‌و ئاراسته‌ی مێژوویی جیاوازیی خۆیانه‌وه. چه‌ندێتیی و جۆره جیاوازه‌کانی ئه‌م ڕاڤه‌کردن و شیکارییانه ئاسایی و سروشتییه. به‌ڵام من وای ده‌بینم که پێویسته له‌سه‌رمان، ئێمه که ده‌مانه‌وێت به پرۆسێسی ماف و ئه‌رکی خۆماندا بڕۆین و هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵبنێیین ده‌بێت به نووسین و ئامرازه‌کانی تری ڕاگه‌یاندن که بیری خۆمانی تیا ده‌رده‌بڕین، زیاد له پێویست شۆڕشه‌کانی ئه‌مڕۆی وڵاته‌کانمان بارگران نه‌که‌ین. به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌ریه‌کێکمانه له پێگه‌ی خۆیه‌وه هه‌وڵبدات که ورده ورده ئه‌م شۆڕشه بچێته پێشه‌وه به‌و ئاراسته‌یه‌ی که مه‌رجگه‌لێکی بۆ ئاماده‌بکه‌ین له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌و دروشمگه‌له‌ی که به‌رزیکردوه‌ته‌وه. وای دابنێین و وای وه‌ربگریین که به‌دیهێنانی ئه‌م دروشمانه ده‌سکه‌وتێکی مێژووییه که به‌ها و ڕێز ده‌گێڕێته‌وه بۆ مرۆڤی عه‌ره‌بی، مرۆڤی عه‌ره‌بی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ڕاسته‌قینه‌یی خودی خۆی له بڕوابوونی به خۆی که خاوه‌نی مافێکی ڕه‌وایه و هیچ ئه‌ملاوئه‌ولایه‌کی تیا نییه شایه‌ن به ژیانێکی شایسته و ئازاد و ژیانێکی شکۆمه‌ندانه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه، کاتێک قسه له‌سه‌ر شۆڕشه‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو وڵاتێک و هه‌موو شۆڕشێک تایبه‌تمه‌ندێتیی خۆی هه‌یه. ئه‌م حاڵه‌ته له مێژووی کۆنیشدا هه‌ر وابووه. وه له مێژووی نوێشدا هه‌روا ده‌بێت. به‌ڵام به دڵنییاییه‌وه شتێکی هاوبه‌ش له نێوان شۆڕشه‌کانی ئه‌مڕۆماندا هه‌یه. ئه‌و هاوبه‌شییه‌ش تایبه‌تمه‌دێتییه‌کانی ون ناکات. ئه‌وه‌ی که هاوبه‌شه ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌م شۆڕشانه به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌ک ده‌ڕوات له واقیعه کاره‌ساتباره‌که‌دا که توشی گه‌له‌کانمان بووه له سایه‌یی ڕژێمه سته‌ماکره‌کانه‌وه، وه هابه‌شی له زه‌وینه خۆشکردن و به‌ده‌ستهێنانی مه‌رجگه‌لێک بۆ گواستنه‌وه له‌م واقیعه کاره‌ساتباره‌وه بۆ واقیعێکی تری باشتر به ڕوخانی ڕژێمه سته‌مکاره‌کان. هاوبه‌شییه‌کی تر له‌م شۆڕشانه‌دا ئه‌وه‌یه که خۆی ده‌بینێته‌وه له ده‌ربڕینی راسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کگرتنی وڵاتان و گه‌لانی عه‌ره‌بییدا و وه دامه‌زراندنی یه‌کێتییه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ جیاوازییه گه‌وهه‌رییه‌کان که هه‌ندێکیان خاوه‌ن بیرێکی ته‌مومژاویی و سۆزداریین و هه‌ندێکی تریان دژ به یه‌کێتین و تێکده‌ریی گه‌وهه‌ریی ئه‌و یه‌کێتییه‌شن.
ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که ئه‌م شۆڕشانه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ڕۆژێک له ڕۆژان به‌دییده‌هێنرێت. کاتێک به‌دیدێت که مه‌رجه‌کانی فه‌راهه‌مبکرێت به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌روڵاتێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی و گه‌لانی عه‌ره‌بی و وه به له‌به‌رچاوگرتنی دیموکراتییه‌ت و فره‌یی و ڕۆیشتن به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئاینده‌یه‌کی باشتر که تیایدا مرۆڤ وه‌ک تاک و وه‌ک کۆ ئازاد بێت و ژیانێکی شکۆمه‌ندانه‌ی هه‌بێت له ژێر سایه‌یی سیسته‌مێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌و له ژێر سایه‌یی ده‌وڵه‌تێکی شارستانییدا، ده‌وڵه‌تی حه‌ق و یاسا، ده‌وڵه‌تی هاوڵاتیبوون و مافی مرۆڤ و سایه‌دارییکردن و دادپه‌روریی کۆمه‌ڵایه‌تی.
کاتێک قسه له‌سه‌ر ئه‌م شۆڕشانه ده‌که‌ین ده‌بێت ئه‌وه تێبینی بکه‌ین که جارێک له تونسه‌وه ده‌ستپێده‌کات و جارێک له میسر و دواتر له وڵاتانی تری عه‌ره‌بیه‌وه ئه‌وه به مانای خۆڕسکیی و نافه‌رمانیی دێت، واته به مانای خۆ سه‌پاندن دێت. خۆڕسکه له‌گه‌ڵ بوونی هوشیارییه‌کی دیار و نادیاردا. کاتێکیش که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی خۆی جه‌ماوه‌ری خۆی پێکدهه‌ێنێت و هوشیارییه‌کی ڕاسته‌قینه جێگه‌ی خۆڕسکییه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه له لای جه‌ماوه‌رێکی به‌ربڵاوه‌وه. خۆرسکی به خوێندنه‌وه‌ی من له‌م شۆڕشانه‌دا به مانای به ئاگاهاتنی گه‌لانی عه‌ره‌بی دێت، که لاوان و کرێکاران و په‌راوێزخراوان و هه‌ژاران و زۆرێک له ڕۆشنبیران هێزی سه‌ره‌کی پێکدهێنن تییایدا، له جه‌وهه‌رییدا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی خۆڕسکییه دژ به چه‌وساندنه‌وه و بێ به‌شکردن که چه‌ندیین ده‌یه‌یی خایاندوه له ژێر سایه‌ی سته‌ماکرییه‌کدا که هه‌رچی له هه‌گبه‌ی سته‌مکارییاندا بووه به‌کارییان هێناوه له وێرانکاریی و ڕوخاندنی ژیانی مرۆڤه‌کان و گۆڕینیان بۆ ئامرازگه‌لێکی بێ ئاگا و بێ هۆش و بێ ئیراده و ڕاده‌ستکراو و ده‌سته‌مۆی واقیعه تاڵه‌کایان. ئه‌م ڕاپه‌ریین و به ئاگاهاتنه‌وه میللییه له یه‌کمجاردا به شێوه‌یه‌کی ساکار و ڕاسته‌وخۆ هه‌ستی خۆیان ده‌رده‌بڕی، ئه‌و هه‌سته‌ی که ده‌ربڕینێک بوو به‌و شێوه‌یه‌ی که ئه‌وان مرۆڤن و خاوه‌ن مافن و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانیشیان ئازادی و شکۆمه‌ندیی و نان و ژیانێکی شایسته و شکۆمه‌ندییه، وه پێشێلکارانی مافه‌کانیان ئه‌و ڕژێمه سته‌مکارانه‌یه که به‌رامبه‌ری وه‌ستاونه‌ته‌وه به دروشمگه‌لێک که به زۆریی ئاماژه‌یه بۆ : گه‌ل ده‌یه‌وێت ڕژێم بڕوخێنێت.
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشانه له‌م کاته‌دا به تایبه‌تی و له‌م قۆناغه مێژووییه‌ی وڵاته‌کانماندا به تایبه‌تی وه مێژووی جیهانی سه‌رده‌م له خۆوه نه‌هاتووه، له سفره‌وه نه‌هاتووه. به‌ڵکو بۆ ته‌واوکردنی مێژوویه‌کی پێشوتر و نوێ له خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و قوربانیدان به درێژایی چه‌ندین ده‌یه‌یی درێژبوه‌وه‌ی پێشوتر به‌رامبه‌ر به ڕژێمگه‌لێکی سته‌مکاری هاوه‌ڵ و گرێ‌دراو له‌گه‌ڵیدا. ئه‌و بزوتنه‌وانه‌یه‌ی که ڕژێمه سته‌مکاره‌کان به دڕنده‌ییانه سه‌رکوتیانکردوون، وه غه‌وشی ڕه‌گه‌زگه‌لێکی ناو پێکهاته‌ی سیاسیی جۆاروجۆری ئاراسته‌کانی و دیمه‌نه‌کانی و جۆراوجۆری فۆرم و ئامرازه‌کانی خه‌باتکردنی له‌مپه‌ڕ بوون له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامبوونییدا.
له‌وێوه که گرێدراوه به فۆرم و دیمه‌نه جیاوازه‌کانی شۆڕشه‌کانمانه‌وه وای ده‌بینم ئێمه داواکراوین بۆ خوێنده‌وه‌ی به وردی و به به‌رپرسیارانه و زانینی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ک و به‌ره‌و چ پاشه‌ڕۆژێک جیهانی عه‌ره‌بی جڵه‌وده‌کات. له ڕاستییدا ئه‌مه بابه‌تی سه‌ره‌کییه که ئێمه پێویستمانه که به بابه‌تییانه و به واقیعیانه و به‌بێ خه‌یاڵلێدان و بیرکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت وتووێژی له‌سه‌ر بکه‌ین و شیکاریی بۆ بکه‌ین. یه‌که‌م شت که به مێشکماندا دێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژ ئه‌و بابه‌ته‌یه که په‌یوه‌سته به‌و به‌رنامه‌یه‌وه که پێویسته ئامانجه‌کانی قۆناغه‌کانی دواتری تیا یه‌کبگرێت له خه‌باتی قۆناغ دوای قۆناغ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی که شۆڕشه‌کان له پێناویدا دروستبوون. به بڕوای من ئه‌م شۆڕشانه ده‌ستیانکردوه به بڕینی ڕێگه‌که‌یان به‌ره‌و پاشه‌ڕۆژێکی نوێ له جیهانی عه‌ره‌بییدا. یه‌که‌م ڕێگه بۆ ئه‌و ئاینده‌یه و یه‌که‌م به‌دنیش له به‌نده‌کانی ئه‌و به‌رنامه پێویسته بۆ ئه‌و شۆڕشانه خۆی له پێداگرتندا ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و ڕژێمه کۆنانه بوون به به‌شێک له ڕابردوو. به‌و مانایه‌یی که ئه‌و ڕژێمانه به ناچاری ده‌بێت بڕۆن و وازبهێنن، به کاریگه‌ریی ئه‌م شۆڕشانه، له‌و شوێنه‌ی که داگیرییانکردوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی پاشه‌ڕۆژی داهاتوودا. ئه‌م دابڕانه لێوانلێوه‌ی که ئه‌م ڕژێمه سته‌مکارانه‌ی کردوه به سه‌ره‌تایه‌ک له رابردو سروشتی دڕندانه له لای هه‌ندێک له سه‌رۆکی ئه‌م ڕژێمانه که‌مناکاته‌وه که به‌رخورد ده‌که‌ن دژ به جوڵه‌ی مێژوو، ئه‌وه‌ش که‌م ناکاته‌وه له کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌ندێک له تاقم و ده‌سته‌ی ئه‌و ڕژێمانه‌ی که سیمبوله‌کانیان ڕوخاوه و تێکشکاون له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌یان دووباره به شێوازگه‌لێکی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی کاروانی شۆڕش دوابخه‌ن و ببن به له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م دروستبوونی سیسته‌مێکی نوێ‌دا. کاتێک ئامژه ده‌ده‌م به‌و ترسناکییه‌ی که خۆی له دڕنده‌یی به‌رخوردی ڕژێمه سته‌مکاره‌کاندا ده‌بینێته‌وه دژ به‌و گۆڕانه‌ی که شۆڕشه‌کان داوای ده‌که‌ن، ده‌مه‌وێت چه‌قبه‌ستم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و توندووتیژیانه توندووتیژی دژیی لێده‌که‌وێته‌وه. خوێنڕشتن خوێنڕشتنی به دوادا دێت. توندووتیژی و خوێنڕشتن و وێرانکاریی ڕق و کینه به‌رهه‌مده‌هێنێت، زه‌وینه‌یه‌ک خۆشده‌کات بۆ ڕادیکالی میللی که هه‌ست به‌سه‌ر عه‌قڵانیه‌ت و واقیعیه‌تدا زاڵ ده‌بیت که هه‌ردووکیان واته عه‌قڵانیه‌ت و واقیعیه‌ت مه‌رجگه‌لێکن له پێناوی ململانێی نێوان رابردو و ئاینده‌دا که به‌رژه‌وه‌ندی پاشه‌ڕۆژی داواکراوی تێدایه.
ئاشکرایه له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ڕوخان ئاسانتره له دروستکردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕوخاندنه له پێناوی گۆڕاندا خوێن و وێرانکاریشی هه‌یه. نموونه‌ی زه‌ق ده‌بینین له‌م باره‌یه‌وه له زۆرێک له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی که ئه‌م شۆڕشه نوێیانه‌ی له ئامێزگرتووه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له ڕوخان قورس‌تر دروستکردنێکی سه‌رله‌نوێیه له‌سه‌ر داروپه‌ردوی ئه‌و “کۆنه‌ی” که ده‌ڕوخێنرێت. ده‌بێت به واقیعیانه و به بابه‌تییانه و به بڕوابه‌خۆبوون به تایبه‌تی ئه‌وه بزانیین که پاشه‌ڕۆژی داواکراو و هاتوو به کاریگه‌ریی ئه‌م شۆڕشانه له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ندێک له‌و ڕابردوه ده‌هێنێت که به‌سه‌رچووه. قه‌واره و دیمه‌نه‌کانی ئه‌و پاشماوه کۆنانه‌ش جیاوازه به گوێره‌ی جیاوازیی ئه‌و مه‌رجگه‌له‌ی که گرێدراوه به‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه که ئه‌م شۆڕشانه ته‌عبیری لێده‌که‌ن، وه به تواناکانییه‌وه، به هیزه‌کانیی و به‌رنامه‌یه‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وته‌کانی له ئاراسته‌یدا به‌ره‌و دهاتوو. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئاستی پێشکه‌وتنی هوشیاریی له لای هێزی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی بناغه‌یی له دروستکردنی ئه‌و ئاینده نوێیه‌دا، وه به گوێره‌ی گه‌وره‌یی هوشیاریی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به توانا ده‌بێت، له میانه‌ی ئه‌م جۆراجۆر و فره‌ییه‌ی هێزه‌کانی شۆرشدا، له‌سه‌ر دیاریکردنی سروشتی ئه‌و پاشه‌ڕۆژه هاتووه و سروشت و قه‌واره‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که په‌یوه‌ندییداره به ئامانجه‌کانی شۆرشه‌وه و شیاوی به‌دیهێنانه. به توانا ده‌بێت له‌و کاته‌ی که دیارییده‌کات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ترسناکیی پاشماوه کۆنه‌کانی ڕژێمه‌کانی پێش‌و هه‌یانه له‌سه‌ر سیسته‌می نوێ. من ئه‌مه له‌وێوه ده‌ڵێم ئه‌و شۆڕشانه‌ی که مێژوومان به خۆیه‌وه بینیوه و وه میژوویی کۆن و نوێی جیهان به خۆییه‌وه بینیوه، که مژده به‌خشبوون به ئاینده‌یه‌کی باشتر، خاوێن نه‌بوون له یه‌کێتی هێزه‌کانی و یه‌کێتی ئاراسته‌کانییدا. به‌و مانایه‌یی به‌رده‌وام تێکه‌ڵه‌یه‌ک بووه له هێزگه‌ل و ئاراسته‌گه‌لێک و له دیمه‌نگه‌ل و فۆرمگه‌لێک له خه‌بات و ئامارزه‌کانی. شۆرشه‌کانی ئه‌مڕۆمان هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌کانی پێشووه له‌و خاوێنییه‌ی که ئاماژه‌م پێدا. دواتریش شۆرشه‌کانی پێشوو ئه‌و نموونانه‌یان پێشکه‌ش نه‌کردین که هه‌وڵیان بۆ ده‌دا. له نیوه‌ی ڕێگه‌دا تێکده‌شکان به هۆکارگه‌لێک که بناغه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و داپڵۆسینه‌ی که به‌ره‌وڕووی ده‌بووه‌وه له لایه‌ن ڕژێمه کۆنه‌کانه‌وه، وه به‌شێکیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆکارگه‌له‌ی که له‌گه‌ڵ ڕێڕه‌و و کاروانه‌که‌یدا هاوه‌ڵ بوو. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ داپڵۆسین و سه‌رکوتکردن و ئه‌و غه‌وشه‌دا، هه‌ندێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌رده‌وامبوون و بوون به میراتگر له شۆڕشه‌کانی تری عه‌ره‌بییدا، وه هه‌ندێکیشیان له نیوه‌ی ڕێگه تێکشکان. له‌به‌ر ئه‌وه قورسه وا ببینن که ئه‌م شۆڕشانه که سه‌رکێش و بوێرن له خه‌باتیاندا بۆ ڕوودانی گۆڕان، پێشبینیی پاشه‌ڕۆژی هاتوویان بکه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دروستبوونی ئه‌و پاشه‌ڕۆژه مه‌رجگه‌لێکی پێویسته که وایلێبکات شیاوبێت بۆ به‌ده‌ستهێنان به‌و پێیه‌یی که شۆڕس داوایده‌کات و ئه‌وه‌ی که خه‌ونی پێوه ده‌بینێت و به‌رزه‌خوازیی هه‌یه بۆی.
سه‌رچاوه‌ی ته‌نگه‌ژه‌و گرفته‌کان، به فره‌یی و چه‌ندێتیی هێزه‌کانییه‌وه، ته‌نیا نیین له‌وانه‌ی که پاشه‌ڕۆژ دروستده‌که‌ن. له هه‌موو جۆرێک و له هه‌موو لایه‌که‌وه هاوبه‌شییان هه‌یه. له ناو ئه‌و هاوبه‌شانه‌شدا به شێوازگه‌لێکی جیاواز هه‌ندێک له‌و ڕابردوانه‌ی که شۆڕش کراوه دژیان هاوبه‌شن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک هێز دوای دروستبوونی شۆڕش په‌یه‌وه‌ندییان کردوه پێوه‌ی و بوون به به‌شێک له سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی. ئه‌مه به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه ده‌ڵێم به بێ که‌وتنه وهمه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێک له گرنگی ئازایه‌تیی و بوێریی شۆڕشگێران و به‌رده‌وامییان له خه‌باتدا له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌و پاشه‌ڕۆژه‌دا که به ڕاستیی ده‌ربڕیی به‌رزه‌خوازییه‌کانیانه که‌م بکه‌مه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزی ڕاسته‌قینه له گۆڕه‌پانی خه‌باتدا هێزی گه‌ل و هه‌ژاران و ئه‌وانه‌ی په‌راوێزخراوان له پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازییه‌کان که قورساییه‌کی گه‌وره له سته‌مکاریی که‌وتوه‌ته سه‌ریان، هێزی زۆر کارا له شۆڕشدا دوای هه‌ڵگیرسانی ئه‌و هێزه‌یه که زۆر ڕێکخراون له ناو ئه‌و هێزانه‌دا به دیارییکراوی. به دڵنیاییه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت بانگهێشتی ئه‌وه بکات که خاوه‌نی مافه له دیاریکردنی ئاراسته‌کردنی ئه‌و ڕێگه‌یه‌یی که داخوازی پاشه‌ڕۆژی داواکراو و هه‌وڵ بۆدراوه، وه دیاریکردنی ئامانجه‌کانی قۆناغه‌کانی یه‌که‌م و قۆناغه‌کانی داهاتوو. به‌ڵکو بناغه‌ی ئه‌رکه دانراوه‌کان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کاری بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌کان ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده فره‌ی و جۆری پێکهاته‌کان له هێزی هاوبه‌ش یان ئیدعای هاوبه‌شبوو له شۆڕشه‌کاندا زۆر بن، به‌دیهێنانی ئه‌و ئازادییه‌ی که نایه‌ته‌دی به بێ ڕوخانی سیمبوله کۆنه‌کانی لوتکه‌ی هه‌ره‌مه‌که و وه له پێگه بناغه‌ییه‌کانی تری ده‌سه‌ڵاتدا. کاتێکیش قسه له‌سه‌ر فره‌یی هێزه‌کانی شۆرش ده‌که‌م ئاماژه به‌و ئاراسته و ڕه‌وته سیاسییه ده‌ده‌م که سه‌رچاوه‌گه‌لێکی فکریی و بڕوایی جیاوازن، له دیموکراتییه‌کان و عه‌لمانییه‌کان و چه‌په‌کان و لیبراڵیه‌کان و ئیسلامییه‌کان. ئه‌م فره‌ییه بۆ خۆی قورسایی داده‌نێت له‌سه‌ر شۆڕش و گه‌شه و ئاراسته‌کانی ئه‌و گه‌شه‌یه‌ییدا، جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییداره به سروشتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که ده‌ربڕی به‌رزه‌خوازیی زۆرینه‌ی زۆره له سوپای شۆڕش و له جه‌ماوه‌ره گه‌وه‌ره‌که‌ی تر که هاوبه‌شی تیا نه‌کردوه به‌ڵام شۆڕش ده‌ربڕیی به‌رزخوازیی و خه‌ونه‌کانیه‌وه.
لاوانی شۆڕش وای داده‌نێنن که ئه‌وان خاوه‌ن و ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی شۆڕشن و به خه‌باته‌کانی پێشوتریان ئاماده‌باشییان کردوه بۆ شۆرش، ئه‌وه‌ن له‌مه‌دا له‌سه‌ر حه‌قن، ئه‌وان نه خاوه‌نی ئه‌زمونێکی کامڵ بوون نه له بزوتنه‌وه‌یه‌کیشدا ڕێکخراون تا ئه‌و ده‌وره ببینن که ده‌ورێکی بناغه‌ییه له گۆڕاندا. به‌ڵام به ڕای من ئه‌و هۆشمه‌ندیی و به ئاگاییه‌ی له ڕیزه‌کانی ئه‌و لاوانه‌دا پێشده‌که‌وێت له خه‌بات و تێکۆشانه بوێره‌که‌یاندا و به‌و ئاماده‌باشییه بێ وێنه‌یه‌وه بۆ پێشکه‌شکردنی قوربانیدان ورده ورده ڕایانده‌هێنێت و ئاماده‌یان ده‌کات تا ئه‌و ده‌وره بناغه‌ییه ببیینن، ئه‌گه‌ر له پاشه‌ڕۆژێکی نزیکشیشدا نه‌بێت له ئاینده‌یه‌کی دورتردا ده‌بێت. به‌ڵام نا ئاگایی و ئاگادارنه‌بوون به‌رامبه‌رهه‌ندێک له بزوتنه‌وه فێنده‌یمێنتالیسته‌کان لێره‌و له‌وێ له ناو ئه‌م ڕاپه‌ڕین و بزوتنه‌وه‌یه‌یی لاوان‌دا هه‌ڵه‌یه. ترسناکی ئه‌م هێزه‌ش به دوو ئاراسته‌یه. ئاراسته‌ی یه‌که‌م خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که له نێوان هه‌ژاران و بێده‌راتانان و په‌راوێزخراواندا که زۆرینه‌ی زۆری هاوڵاتیانن و ئه‌و هێزه‌ن که داوای گۆڕانکاریی دیموکراتی ده‌ده‌ن له ژێر دروشمی شارستانیه‌تی سیسته‌م و عالمانیه‌تدا هه‌وڵی قوڵکردنه‌وه‌ی ترس و ئاگاداری ئه‌م دروشمه و ئه‌م داوایه ده‌دات. ئه‌م ئاراسته‌یه هه‌وڵئه‌دات هه‌سته‌وه‌رییه ساکاره دینییه‌کان بوروژێنێت و ئه‌و خۆڕسکییه باوه بجوڵێنێت له‌لای خه‌ڵکی ساده‌و ساکار و وایان لێبکات که وازبهێنن له مافه‌کانی خۆیان وئازادیی و ژیانێکی شکۆمه‌ندیی له جیهاندا نه‌فه‌ره‌ت لێبکه‌ن. ئاراسته‌ی دوه‌م خۆی له پاشخانی ئه‌م توندڕه‌وییه‌دا ده‌بینێته‌وه له لای ئه‌م هێزه سه‌له‌فه‌ییه فکرییه، به ناوی ئه‌و ئافسانانه‌وه که په‌یوه‌سته به دینه‌وه و دژبه به‌هاکه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش له کارییگه‌رییه‌کی خراپ‌دا له نێوان هه‌ردوو ئه‌و ڕه‌وته ئیسلامییه‌ی که لایه‌کیان له‌گه‌ڵ خۆ نوێبوونه‌وه‌دایه و به‌شێکه له شۆڕش، لایه‌کی تریان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ستبێت به کۆنه‌وه و هه‌موو شت وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه به بێ گۆڕان.
ئاگاداربوون له‌م جۆره له بزوتنه‌وه‌ی سه‌له‌فیی نامانگه‌یه‌نێته ئه‌و سنوره‌ی که وامن لێبکات هه‌ست به ترسناکی بکه‌ین له‌سه‌ر شۆڕش وه‌ک هه‌ندێک له شۆڕشگێڕان بیریی لێده‌که‌نه‌وه. به‌ڵکو ده‌بێت لاوانی شۆڕش ئاگاداربن له‌وه‌ی که پایه‌کانی ڕژێمی ڕۆخاو یان ئه‌و پایانه‌ی که به‌ره‌و داڕوخان ده‌ڕۆن سیفه‌تی ئیرهاب و تۆقاندن و ترسناکیی ده‌ده‌ن به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یی که ده‌بێت به ئه‌لته‌رناتیڤی ڕژێمه‌کانیان له حاڵه‌تی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش و ڕوخانی ئه‌و ڕژێمانه‌دا.
هه‌ندێکی تر له‌م نێوه‌نده‌دا قسه له‌سه‌ر هه‌مه جۆریی پێکهاته‌ی هێزه‌کانی شرۆش ده‌که‌ن که ئه‌و ترسه‌ی به‌ره‌وڕوویی شۆرش بوه‌ته‌وه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که ڕێکخستنێکی ئیسلامی ناسراو که خۆی ڕاگه‌یه‌ندوه و لایه‌نداریی شۆڕش ده‌کات دوای ده‌ستپێکردنی: ئیخوان موسلمین له مسر و سوریا و بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه له تونس و وه هاوشێوه‌کانی تریان له ڕێکخستنه ئیسلامییه‌کان. هه‌ندێک له‌وانه وای داده‌نێن که ئه‌م ڕێکخستنه ئیسلامیه سه‌له‌فییانه که په‌یوه‌ندییان کردوه به شۆرشه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ترسه‌ن که هه‌ڕه‌شه له‌و ئامانجه ده‌که‌ن که شۆڕشه‌کان به دروشمگه‌لێک ده‌ریان بڕیوه، وه ترسی لادان دروستده‌که‌ن له ئارسته ڕاسته‌که‌ی خۆی و وه‌ک دژه شۆڕشێک کار ده‌که‌ن. بێ گومان من په‌یوه‌ندیدارنییم به به‌رگرییکردن له‌م ڕێخراوه ئیسلامیانه وبه دڵنیاییشه‌وه په‌یوه‌ندیدار نییم به به گونجاندنییانه‌وه به ئامانجه‌کانی شۆڕشه‌وه. ئه‌وان ته‌نیا خۆیان ئاماده‌ن بۆ به‌رگریکردن له خۆیان و له پێگه‌که‌یان له شۆڕشدا وه‌ک به‌شێک له هیزه‌که‌یی. به‌ڵام، به پێی زانیاریی من ئه‌وه‌ی که ده‌گوزه‌رێت له گۆڕانکارییه‌کاندا له ناو ئه‌م ڕێکخستنانه‌دا به کاریگه‌ریی ئه‌زموونه‌کانیان و به کاریگه‌ریی ئه‌وه‌ی که ڕووده‌دات له ده‌وروپشتیاندا،من خۆم ده‌پارێزم، به بێ ئه‌ملاولا، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ئه‌و ترسه‌یان له لا دروستبووه به‌رمابه‌ر به‌م هێزانه ئه‌و خۆپاراستنه‌شم به هۆی سێ هۆکاره‌وه‌یه:
هۆکاری یه‌که‌م، شۆڕشه‌کان به‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه و به‌ده‌ستی ده‌هێنن ئه‌وه‌نده به‌هێز بوون که هیچ ڕێکخستنێک نه‌توانێت ئاراسته‌یان بگۆڕێت و له ڕێڕه‌ویی خۆیان لایان بدات.
هۆکاری دوه‌م، ئه‌وه‌یه که ده‌بینم گۆڕانکاری گرنگ ده‌ستیپێکردوه له ناو ڕێکخستنه ئیسلامییه‌کاندا به ئاراسته‌ی گونجاندن و هاوئاهانگی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانکارییانه‌ی که ده‌گوزه‌رێت له وڵاته‌کانماندا و له جیهانی سه‌رده‌مدا. گۆڕنکارییه‌کان واقیعی سه‌رده‌م و گۆڕانکارییه‌کانیی خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و ڕێکخستنه ئیسلامیانه‌دا. ده‌رفه‌تم بۆ ڕه‌خسا که کۆببمه‌وه و دیالۆگ بکه‌م له‌گه‌ڵ دوو سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌ی دوو ڕێکخستنی ئیسلامی میسر و تونس‌دا، وه گوێبگرم و هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی ئه‌م ڕێکخستنانه بخوێنمه‌وه، ئه‌و گۆڕانکارییانه‌م له هه‌ڵویستییاندا به‌دیکرد که ئاماژه‌م پێدان. ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم گرنگه که ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ستپێشخه‌رو دروستکه‌ری شۆڕش بوون و داهێنه‌ری دروشمه‌کانی و ئامانجه‌کانی بوون به ئه‌رێنی و به ئاگادارییشه‌وه به‌ڵام به بێ په‌یوه‌ستبوون به فکری پێشوترییانه‌وه مامه‌ڵه بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه ئیسلامیانه‌ی که گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هاتووه. باشتر وایه که هێزه‌کانی شۆڕش له تێکۆشانیاندا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه خوازراوه‌کانیان به ناوی دیموکراتییه‌وه گه‌وره بکه‌ن.
هۆکاری سێیه‌م، ئاگاداریی هێزگه‌لی شۆڕش، یان هه‌ندێکیان له‌وانه‌ی که ڕوخانی ڕژێمه‌کانیان به به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رکه‌وتنی ئیسلامییه‌کان ده‌گێڕنه‌وه.
له ناو کۆمه‌ڵه‌ی هێزه هاوبه‌شه‌کانی شۆڕشدا و هه‌ندێکی تر له ده‌ره‌وه‌ی یان دژی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه باس له دوو ترسناکنی تر ده‌که‌ن. یه‌که‌م/ ترسناکی به‌رامبه‌ر به که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناو جیهانی عه‌ره‌بییه. به ڕای من ئه‌مه وه‌همێکی ترسناکه، زیاده‌ڕه‌وییه له قسه‌کردندا له‌سه‌ر ترسێکی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناو وڵاته‌کانمان و له‌سه‌ر یه‌کێتی پێکهاته‌که‌ی، پێویسته به ئاگابین له‌م زیاده‌ڕه‌وه‌ییه و له‌وانه‌ی که ئه‌م زیاده‌ڕه‌وه‌ییه ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م زیاده‌ڕه‌وه‌ییه له هه‌ردوو لاوه له‌و واقیعه‌وه هاتووه که پشتده‌به‌ستێت به‌وه‌ی که به‌رامبه‌ر به مه‌سیحیه‌کان ده‌کرێت له میسر و له عێراق دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌کان له پشتی ئه‌و واقیعه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت گه‌وره‌ی بکه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. ده‌بێت هێزه‌کانی شۆڕش په‌یوه‌ستبێت به خه‌بات و تێکۆشانه‌وه له پێناوی ئه‌و پاشه‌ڕۆژه‌ی که خوازیاره و له ئه‌ده‌بیاتی شۆرشه‌که‌یدا هه‌رچی ترس و ترسناکی هه‌یه به‌رامبه‌ر به که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان لایبه‌رێت و بیسڕێته‌وه، وه کارێک بکات که ئه‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییانه بکات به به‌شێک له شۆڕش و خاوه‌نی ده‌وری خۆیان بن و خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بن له ئامانجه‌کانی شۆرش وئه‌و خه‌باته‌ی که بۆی به‌رپاده‌کرێت.
ترسناکی دوه‌م/ ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیی به ده‌وری ده‌ره‌کیه‌وه هه‌یه له شۆڕشدا. ئه‌م ترسه به ئاشکرا هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی خۆی له ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ده‌ره‌که‌ییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه به گوێره‌ی ئه‌زموونی وڵاته‌کانی خۆمان و ئه‌زموونی وڵاتانی تر، خۆی له دوو شێوه‌ی بناغه‌ییدا ده‌بینێته‌وه. شێوه‌ی یه‌که‌م خۆی له دوژمنکاریی وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تردا دبینێته‌وه، له لایه‌کی تره‌وه یه‌کێک له‌م دوو سیفه‌ته وه‌رده‌گرێت: پشتیوانیی سیاسیی بۆ ڕژێمی سته‌مکار به‌رامبه‌ر به‌و شۆڕشه میللیه‌یی که هه‌وڵده‌دات بیڕوخێنێت، یان به ده‌ستێوه‌ردانێکی ڕاسته‌وخۆ بۆ داپڵۆسین وسه‌رکوتکردنی شۆڕش له‌سه‌ر داواکاری ڕژێمه سته‌مکاره‌کان. به‌ڵام شێوه‌ی دوه‌می ده‌ستێوردانی ده‌ره‌کی ده‌که‌وێته ژێر مه‌رجبه‌ندێکی فره‌یی و ئاڵۆزه‌وه. هه‌روه‌ک نمونه‌گه‌لێکمان بینی لێی له شۆرشی عه‌ره‌بیی هاوچه‌رخدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من په‌یوه‌ستم به هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئیی خۆمه‌وه له ڕه‌فزکردنمدا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له کاروباری ناوخۆی وڵاته‌کانماندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من وای ده‌بینم که ده‌بێت قبوڵکردن و قبوڵنه‌کردنی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌رکیی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تی شۆرشی وڵاته‌کانمان خۆیان . له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تیی شۆرشه‌کانه که ئه‌و سه‌رچڵییه ده‌که‌ن له داوای پشتیوانیی ده‌ره‌کیی بۆ شۆڕشه‌کانیان ئاگاداربن زۆر به وردیی خۆیان بپارێزن له کارلێکی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه چ له‌مڕۆدا و چ له پاشه‌ڕۆژدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌کی گه‌وه‌ره هه‌یه له نێوان ده‌ستێوردان له کاروباری ناوخۆ و له پشتیوانیی ئه‌وانه‌ی که توشی سه‌رکوتکردن و داپڵۆسین بوونه‌ته‌وه و ده‌ستیانداوه‌ته شۆڕش دژ به سته‌مکاران، به دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تیشه‌وه که به فه‌رمی پشتیوانی له شۆرشه‌کان ده‌که‌ن دژ به سته‌مکاران. ئه‌و هاوکارییه‌ش بۆ شۆڕشه‌کان خوازیاره‌و هه‌موو ئه‌وانه که توشی داپڵۆسین ده‌بنه‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن و شۆرش ده‌که‌ن دژی سته‌مکاران داوای ئه‌و هاوکارییه ده‌که‌ن بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادییه‌کانیان. لام گرنگه له‌م بابه‌تی هاوپشتییکردنه‌دا که هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی زلهێز ده‌یکه‌ن بۆ شۆرشه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز وه‌ک ئامژه‌م پێدا پێویسته له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ئاگاداری ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌کییانه ببین، چ له حاڵه‌تی پشتیوانییکردنیاندا بۆ شۆرشه‌کان و چ له حاڵه‌تی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیاندا دژی شۆرش به‌و بیانووه‌ی که ڕوخانی ڕژێمه سته‌مکاره‌کان ده‌بنه هۆکاری سه‌رکه‌وتنی سه‌له‌فه‌ییه ئیرهابییه‌کان. داوای ئه‌م به ئاگایی و ئاگادارییه ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره به دوای به‌رژده‌وه‌ندیی خۆیانه‌وه‌ن. هیچ هاوپشتییه‌ک به خۆڕایی ناکرێت بۆ هیچ که‌سێک. هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌ورانه به چه‌ندین شێواز هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ڕژێمه سه‌ته‌مکاره‌کاندا. ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیان له ناکاو گوێبیستی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی میللی ده‌بن دژی ڕژێمه سته‌مکاره هاوپه‌یمانه‌کانیان و له‌م حاڵه‌ته‌شدا لایه‌نداریی شۆڕش ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی ڕوخانی ڕژێمه سته‌مکاره به‌سه‌رچووکاندا و سه‌رکه‌وتنی شۆڕش و هاتنی سیسته‌می نوێ‌دا بتوانن هاوئاهه‌نگیی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان به‌رده‌وام بپارێزن. به‌ڵام له‌سه‌ر هێزه بناغه‌ییه‌کانی شۆڕشه که ئاگداربن له‌م ڕۆداو له سبه‌ینێشدا به‌رابمبه‌ر به‌م هاوپشتییه ده‌ره‌کیانه، ده‌بێت خۆپارێزبن و ئاگاداربن که ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه نه‌گاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌که‌ی بکه‌وێته سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیی شۆڕش و ده‌وڵه‌تی شۆرشه‌وه، وه ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵبده‌ن خۆیان بپارێزن و شۆڕش و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بخه‌نه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تره‌وه. قسه‌کردنی من له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستێوردانانه به خوێندنه‌وه‌ی خۆمه له‌وه‌ی که ده‌گوزه‌رێت. سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له هه‌رچ وڵاتێکی عه‌ره‌بییدا خۆیان خاوه‌نی بڕیردانن بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پشتیوانییه ده‌ره‌کیانه‌دا به جۆرێک که ئه‌و پشتیوانیانه نه‌بێته ده‌ستێوه‌ردان و شۆڕش و ئامانجه‌کانی نه شێوێنێت. که‌واته گرفتی گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی که شۆڕش گرتوییه‌تێبه‌ر به‌ره‌و پاشه‌ڕۆژی وڵاته‌که‌یان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفتانه‌دا، ئه‌وه‌ی که‌دیاره و ئه‌وه‌ی په‌نهانه، ئێمه له‌به‌رده‌م گۆڕانکارییه‌کانداین که ئه‌م شۆڕشانه ڕابه‌رایه‌تیی ده‌که‌ن به‌ره‌و جیهانێکی عه‌ره‌بیی نوێ. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دیموکراتخوزه‌کان به هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن هۆشمه‌ندی زیادبکه‌ن و ئاگاییان له‌بره‌ودابێت و ئه‌م هۆشمه‌ندیی و ئاگاییه‌ش گشتگیربکه‌ن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی شۆڕشدا. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ناتوانرێت بگه‌یه‌نرێته جێگه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر به به‌رنامه‌ڕێژییه‌ک نه‌بێت که هه‌موو ئه‌وانه بگرێته خۆی که خۆیان به به‌شێک داده‌نێن له شۆڕش له هه‌رچ وڵاتێک‌دا به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی. ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژیه‌ش به گوێره‌ی واقیعیکی ئه‌رێنی و نه‌رێنی تایبه‌ت به خۆی له‌سه‌ر چوار کۆڵه‌که وه‌ستاوه.
• کۆڵه‌که‌ی یه‌که‌م خۆی له‌ودا ده‌بینێته‌وه که هه‌موو به پێویست بڕیار له‌سه‌ر حه‌تمیه‌تی دامه‌زراندنی سیسته‌می دیموکراتی شارستانی فره‌یی ده‌ده‌ن که ڕێز له هه‌موو پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بگرێت له کۆمه‌ڵگاکانی عه‌ره‌بییدا. ده‌سته‌واژه‌ی “شارستانی” به‌و مانایه‌ی که سیسته‌می نوێ ئازادکراوبێت له هه‌موو ڕووخسارێکی سه‌ربازی و دینی.
• کۆڵه‌که‌ی دوه‌م، خۆی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی نوێ‌دا ده‌بینێته‌وه، ده‌وڵه‌تی ماف و یاسا، ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه دیموکراتییه‌کان که له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژارند و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی داڕێژراو به‌و شێوه‌یه‌ی که هاوبه‌شیی هه‌موو مسۆگه‌رده‌کات دروستده‌بێت.
• کۆڵه‌که‌ی سێیه‌م، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا کۆنانه‌ی که ڕژێمه سته‌مکاره‌کان پشتیان پێبه‌ستووه بۆ داپڵۆسین و سه‌رکوتکردنی گه‌ل و بێبه‌شکردنی له هه‌موو مافێک و ئازادییه‌کانی و ژیانێکی شکۆمه‌ندانه.
• کۆڵه‌که‌ی چواره‌م، کامڵ‌بوون له نێوان ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه‌کانیدا، کامڵ‌بوون له هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی که مافه سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان مسۆگه‌رده‌کات بۆ گه‌ل، وه مه‌رجه‌کانی گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی سروشتی بۆ کایه‌ی ئابوری نیشتیمانی له هه‌موو به‌شه‌کانیدا مسۆگه‌رده‌کات بۆ به‌دیهێنانی پێشکه‌وتن به پشتبه‌ستن به‌و کامڵبوونه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی دیموکراتی و کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کار و خه‌باتێکی به‌رده‌وام ده‌کرێت بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام داڕشتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه و ڕێزگرتن له پرنسیپه‌کانی و خه‌باتکردن بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه‌کانی به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌رکی هێزه‌کانی گۆرانی دیموکراتییه به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه که به هێزو یه‌کگرتووبێت و دامه‌زراوبێت بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی ئه‌و پێگه‌یه بێت که هه‌موو کۆمه‌ڵگای فراوان بگرێته‌وه له‌و هێزانه‌ی که خۆیان به به‌شێکی بناغه‌یی داده‌نێن له شۆڕشی عه‌ربیی هاوچه‌رخدا.
به‌ڵام پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م به‌رنامه‌یه داده‌ڕێژرێت، وه له چ بارودوخێکی ئه‌م فره‌یی و چۆنایه‌تییه جیاوازه‌ی ناو ئه‌و هێزانه‌ی که کۆمه‌ڵی شۆڕش پێکدهێنن ئه‌م به‌رنامه‌یه داده‌رێژرێت. لێره‌دا گرنگی ده‌رچوونی هێزه‌کانی گۆڕانی دیموکراتی ده‌رده‌که‌وێت به فێرگه‌کانیان وسه‌رچاوه جیاوازه‌کانیانه‌وه له قه‌یرانه‌کانیان و له‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ی به‌ره‌و په‌راوێزخستن ده‌یانبات. ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزی گۆڕانانه توانیان پێشبکه‌ون بۆ ئه‌و پێگه نوێ داواکراوه و بگوێزنه‌وه بۆی ئه‌وه له توانایاندا ده‌بێت ده‌ورێکی گرنگ ببینن له داڕشتنی ئه‌و به‌رنامه نوێیه‌دا بۆ پاشه‌ڕۆژی داهاتوو. وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ش له جێگه‌ی خۆیان بمنێنه‌وه به په‌راوێزخراوی ئه‌وه‌ی که له توانایاندا ده‌بێت حوکم بکات به داڕشتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه ئه‌و هێزه ده‌بێت که زۆر خۆی ڕێکخستووه و زۆر ئه‌زموونی هه‌یه و زۆر کاریگه‌ریی هه‌یه. به‌هه‌رحاڵ له‌سه‌ر هه‌موو هێزه‌کانی شۆڕشه به هه‌موو چه‌شن و جۆره‌کانییه‌وه کاربکات له‌سه‌ر داڕشتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ هه‌نووکه و بۆ داهاتوو، وه وای دابنێت که به‌رنامه‌ی ڕاسته‌قینه ئه‌ویه که له واقیعه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و له تواناشدا هه‌یه به‌دیبهێنرێت. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که له‌سه‌ر هێزی شۆڕشه کاربکه‌ن بۆ سنوردانان بۆ توندڕه‌وه‌کان له لای هه‌ندێک له لاوانی شۆڕشه‌وه به ناوی ڕادیکالییه‌وه، ئه‌وانه‌ی که هه‌ندێک ئامانج و خه‌ونیان هه‌یه که ناتوانرێت به‌دیبهێنرێت. ئه‌مه‌ش له لایه‌که‌وه ده‌بێت به وه‌هم و له لایه‌کی تره‌وه ده‌بێت به هۆی به‌رپابوونی ئاژه‌وه و نه‌مانی ئارمایی و دروستکردنی ترس و نیگرانی له لای زۆرێک که هاوبه‌شی نه‌که‌ن له شۆڕشدا. پێویسته له‌سه‌ر ڕابه‌رانی شۆڕشه‌کان خۆیان به دووربگرن له دروشمگه‌لی میللیگه‌رایی به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه. له‌سه‌ریانه ئێستا که به‌ره‌و پاشه‌ڕۆژ ده‌ڕۆن به باشیی بزانن ئابوری وڵاته‌که‌یان توشی داڕمان بووه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه سته‌مکاره‌کاندا و توشی گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی دهاته نیشتیمانییه‌کان بووه. بۆیه ده‌بێت له بواریی ئابووریدا به عه‌قڵانییه‌ت کاربکه‌ن، چ له دامه‌زراوه ئابوورییه‌کانی ئێستادا وچ له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کاندا له پێناوی نه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته ئابووریانه‌دا بۆ که‌ماسیی و توشبوونی تێشکان وه‌ک ئه‌وه‌ی که زۆرێک له وڵاتانی ئه‌وروپا توشی بوون. ئابووری نیشتیمانی له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا ده‌ورێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینێت بۆ دروستبوونی قۆناغێکی نوێ که پاشه‌ڕۆژی وڵاتی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت.
باشترین شت له‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یه که وه‌ک ده‌رکه‌وته‌یه‌کی جیهانی کارلێکه‌کانی دره‌که‌وتووه له هه‌موو وڵاته جیاوازه‌کانی جیهاندا. بزووتنه‌وه میللیه‌کانی شه‌قامی ووڵ ستریت له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکادا، که هه‌مان ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی گرتوه‌ته‌به‌ر که به‌هاری عه‌ره‌بی دایهنێناوه ئاماژه نییه بۆ ئه‌و ده‌رکه‌وته جیهانییه؟
ئه‌گه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بیی گه‌یشتبێته جیهان، ئایه مه‌عقوله و قبوڵده‌کرێت که وڵاتی لبنان دووربێت له کارییگه‌ری به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه؟ واقیعی لبنان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وی که ئێمه له ڕه‌وشێکی ترسناکداین. داڕوخان، پشکی هاوبه‌شه له نێوان هه‌موو بواره‌کانی ژیانی وڵاته‌که‌ماندا، له دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کاندا، و له دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. هه‌موو شت به بێ گۆڕان درێژه‌ی هه‌یه، ژیانێکی نه‌گۆڕ له ڕه‌وشه کۆمه‌ڵایه‌تییاکندا درێژه‌ی هه‌یه. سروشت و ئابووری وه‌ک خۆی درێژه‌ی هه‌یه. دهاته نیشتیمانییه‌کان وه‌ک خۆیی درێژه‌ی هه‌یه. بونیادی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی درێژه‌یان هه‌یه. له‌وه‌ش ترسناکتر ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ت وه‌ک ڕۆشنبیری و مۆڕاڵ بووه به سیاسه‌تی دابه‌شکردنی لبنانییه‌کان دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وه‌ی که گرێنه‌دراون پێیانه‌وه. دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر حیزب و تایه‌فه‌گه‌ریی و بڕواگه‌لێک و سیاسه‌تێکی شێواو و چه‌واشه‌کار. ئه‌گه‌ر لبنان جیاوازبوو له وڵاتانی تری عه‌ره‌بی به‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموکراتی دامه‌زرابوو له ژێر سایه‌ی سیسته‌مێکی دیموکراتی و فره‌یی و ده‌ساوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به هه‌ڵبژاردن و به ئازادی، که‌چی سیسته‌مه دیموکراتییه‌که‌ی که ده‌یپاراست له‌وه‌ی بکه‌وێته‌وه ژێر سته‌مکاریی تووشی شێواندن و چه‌واشه‌کاری بووه و ناوه‌ڕۆکه دیموکراتییه‌که‌ی خۆی له ده‌ستداوه. ئه‌م شێوانندنه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ترسێکی گه‌وره له پاشه‌ڕۆژیدا.
ئێمه له‌به‌رده‌م به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یه‌کی مێژوویی نوێداین له جیهانی عه‌ره‌بییدا که پڕه له هیوا بۆ پاشه‌ڕۆێژێکی باشتر. ئایه له ناو لبنان دا ده‌توانیین بچینه ناو ئه‌و به‌روڕووبوونه‌وه‌یه‌وه؟ بێگومان لبنانییه‌کان توانای ئه‌و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یه‌ییان هه‌یه. ئه‌ی لاوانی لبنان، ئه‌ی کرێکاران و جوتیاران و ڕۆشنبیران ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌کان کاربکه‌ن، به‌ره‌و کارکردن له پێناویی ڕزگاربوونی نیشتیمانه جوانه‌که‌ماندا و به‌دیهێنانی گۆڕانکارییه دیموکراتییه‌کان.
کاتی گۆڕان هاتووه و زه‌نگی گۆڕان لێیداوه. ئه‌وه‌ی دوابکه‌وێت له چوونه ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یی گۆڕانه‌وه پێگه‌ی خۆی له ده‌ستده‌دات له چه‌رخی گۆڕانکارییه گه‌وره‌کاندا که ده‌بێت به ڕوخساری سه‌ده‌ی نوێ.
نووسینیی: کریم مروة