مێژووی ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی
مێژووی ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا
خوێندنه‌وه‌ی : سه‌باح عه‌لی جاف
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار – زانكۆی گه‌رمیان
له ساده‌ترین پێناسه‌دا بۆ مێژوو ئه‌وه‌یه كه تۆماری رووداوه‌كانی رابردووه یان گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداو به‌سه‌رهاتانه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له كاتێكی دیاریكراودا رووی داوه ، بێگۆمان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ خۆی خاوه‌ن مێژوو و دیرۆكی خۆیه‌تی به‌ڵام بۆ ئاشنابوون به مێژووی گه‌لانی تر پێویسته تاكه‌كان له‌و رووه‌وه شاره‌زا ببن به مانایه‌كی ترپێویستمان به وه‌رگێڕان و قسه له‌سه‌ر كردن به تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه بۆ شرۆڤه و تێگه‌یشتن له مێژووی گه‌لانی تر به شێوه‌یه‌ك زۆر ترین تاك سود له ئه‌زمونی مێژووی گه‌لانی تر وه‌ر بگرن .
ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد پێویستی زۆرمان به ئه‌زمونی گه‌لانی تر هه‌یه به تایبه‌ت روداوه مێژوویه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا سودی لێ ببینین ، یه‌ك له‌و رێگانه‌ی ئێمه ده‌توانین ئاشنای مێژووی بین وه‌رگێڕانه به تایبه‌ت مێژووی گه‌لانی دراوسێ و نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌گشتی وه له نێویشیاندا مێژووی ئه‌ورپایه به هه‌رسێ قوناغی ( كۆن ، ناوه‌ڕاست ، نوێ و هاوچه‌رخ ) .
یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراوه بۆ ئاشناكردنی نه‌وه‌ی ئێستا بۆ به‌شێك له مێژووی ئه‌وروپا ، كتێبه وه‌رگێڕدراوه‌كه‌ی مامۆستا مسته‌فا سه‌عیده كه ده‌كرێت خوێنه‌ر سودی لێ وه‌رگرێت بۆ ئاشنابوون به گه‌لێك رووداو ئه‌زمونی ئه‌وروپا له‌و ده‌مه‌دا ، لێره‌دا به شێوه‌یه‌كی خێرا گوزه‌رێك ده‌كه‌ین به كتێبه‌كه‌دا و هه‌وڵ ده‌ده‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی بۆ كتێبه‌كه بكه‌م .
كتێبی ( مێژووی ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ) له هه‌شت به‌شی سه‌ره‌كی پێك هاتووه كه هه‌ر به‌شه‌ی تایبه‌ته به مێژوو و رووداوێك و له هه‌ریه‌كه له‌و به‌شانه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت كه له روخانی ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی له رۆژناوه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له‌و مێژووه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ چه‌ند بابه‌تێكی تر تا ده‌گاته دوا به‌ش ( هه‌شته‌م ) باس له جه‌نگی خاچ په‌رسته‌كان و پاڵنه‌ر و هێرشه‌كان ده‌كات .
به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه تایبه‌ته به هۆكاری لاوازی ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی و چه‌ند بابه‌تێك خراوه‌ته روو كه لاپه‌ڕه ( 11- 26 ) ی كتێبه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه ، له‌م به‌شه‌دا و له سه‌ره‌تاوه وه‌ك پێشه‌كیه‌ك باس له هۆكاره‌كانی لاوازبوون و روخانی ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانیا ” ئۆغستس ” كه نزیكه‌ی 45 ساڵ حوكمڕانی كردووه ( 31 پ . ز – 14 ز ) مێژوونوسان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئۆغستس به كۆتای ئیمبراتۆریه‌تی رۆما داده‌نێن هه‌ر چه‌نده ئه‌و له هێنانه كایه‌ی جۆرێك له ده‌سڵات ( حوكمی پاشایه‌تی و كۆماری ) دا سه‌ركه‌وتوو بوو ، ئۆغستس گه‌لێك كاری چاكی كرد له ماوه‌ی حوكمڕانی خۆیدا چ له رووی سیاسیه‌وه به تایبه‌ت شێوازی بڕێوه‌بردن هاوكات توانی گۆڕانیش له ئاینی رۆمانی كۆندا بكات ، هه‌ر له‌م به‌شه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر هۆكاره‌كانی لاوازبوون و روخانی ئیمبراتۆریه‌ت كه سه‌ده‌ی سێیه‌می زاین به كۆتای ئه‌م رژێمه دانراوه و هۆكاره سیلسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كان باس كراون كه كاریگه‌ر بوون له روخانی ئیمبراتۆریه‌تدا و له هۆكاری سیاسی و سه‌ربازیدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر گه‌لێك خاڵ ( كێشه‌ی به میرات گرتنی عه‌رشی رۆمانی له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی پشێوی سیاسی و نا ئارامی ئیمبراتۆریه‌ت بوو ) و له كێش مه‌كێشه‌ی ده‌سڵاتدا زۆر جار سوپا ده‌هاته ده‌نگ و كار ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ماڵوێرانی سه‌رانسه‌ری ووڵات بگرێته‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هاتنی نارۆمانیه‌كان بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی رۆمانیه نه‌ژاده‌كان له خزمه‌تی سه‌ربازی كه گیانی ناوچه‌گه‌رێتی زیندوو كردووه هۆكارێكی تره كه خراوه‌ته روو جگه له‌مه هێرش و ترسی ده‌ره‌كی وه‌ك له رۆژهه‌ڵاته‌وه ” ساسانیه‌كان ” و له رۆژئاوایشه‌وه هۆزه جه‌رمانیه‌كان .
له هۆكاره ئابوری و كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كاندا ئه‌وه خراوه‌ته روو كه ئه‌م دوو پاڵنه‌ره زۆر رون نین بۆ روخانی ئیمبراتۆریه‌ت به‌ڵام كوشتار و جه‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌م بوونی هاوڵاتیان هه‌بوو كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنان و نه‌كێڵانی زه‌ویه‌كان هه‌بوو و هه‌روه‌ها كه‌شتیوانی له ده‌ریای ناوه‌ڕستدا به هۆی چه‌ته ده‌ریایه‌كانه‌وه كه‌وته به‌رمه‌ترسی واتا به‌رهه‌می كشتوكاڵی و پیشه‌سازی به ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وت و ئه‌مه وای كرد كه چینی جوتیار و ده‌ره‌به‌گ ده‌ربكه‌وێت كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌ر ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو، هه‌ر له‌م به‌شه‌دا چه‌ند هۆكارێكی تری وه‌ك هۆكاری ئیداری و دوور كه‌وتنه له به‌هاو و ره‌وشت بۆ روخانی روما باس كراوه ، له دوا به‌شی به‌شی یه‌كه‌مدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر چاكسازیه‌كانی داقیانوس و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆژه .
داقیانوس له ساڵی 284ی زاینی هاته سه‌ر حوكم و تا ساڵی 305ی زاینی مایه‌وه له دوو خاڵدا كاریگه‌ر بووه بۆ مێژووی رۆم ئه‌ویش ( 1- پێك هێنانی سوپای رۆمانی له كه‌سانی ناڕۆمی ، 2 – ئه‌و رۆڵه‌ی كه سوپا ده‌بینی له سیاسه‌تی رۆمدا ) و ئه‌ویش باس كراوه كه داقیانوس له باوكێكی جوتیار له دایك بووه و له رێگه‌ی خزمه‌تی بۆ سوپا گه‌یشتوه‌ته ئیمبراتۆریه‌ت هه‌ر بۆیه زۆرێك له كاره‌كانی له‌و بواره‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه ، له كاره گرنگه‌كانی كه ئاماژه‌ی پێ دراوه وه‌ك ” ئه‌نجومه‌نی پیرانی گۆڕی بۆ ئه‌نجومنی شاره‌وانی ، ته‌واوی ده‌سڵاته‌كانی خسته ژێر ده‌ستی خۆی و ده‌زگایه‌كی ئیداری گه‌وره‌ی دامه‌زراند ، دیارده‌ی سیسته‌می كۆماری له‌ناوبرد و رژێمێكی دیكتاتۆری جێگه‌ی گرته‌وه ، كۆشكێكی مه‌زنی دروست كرد و زۆر گرنگی پێ ده‌داو رازاندیه‌وه ، ئیمراتۆری كرده دوو به‌شه‌وه ( ئۆغستسی و قه‌یسه‌ر ) ، دانانی هه‌ندێك ئیمتیاز به تاكه‌كان و كارمه‌ندانی حوكمه‌ت له‌وانه بوراندنیان له باج ودابه‌ش كردنی زه‌وی به‌سه‌ریاندا ، دروست كردنی سوپایه‌كی به‌هێز له رومانیه‌كان و غیره رۆمانیه‌كان ، رێكخستنی خاوه‌ن پیشه جیاوه‌زه‌كان له سه‌ندیكای خۆیاندا ، به پێی مه‌رسومی میلان له ساڵی 312 قوسته‌نتین دانی نا به ئاینی مه‌سیحیه‌تدا ، دروست كردنی شارێكی نوێ له شوێنی شاری بیزنته‌ی كۆن وه‌ك پایته‌ختێكی نوێ …”.
به‌شی دووه‌م
به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه تایبه‌ته به ئاینی مه‌سیحیه‌ت و بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاینه كه لاپه‌ڕه ( 27 – 40 ) ی كتێبه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه و له سه‌ره‌تادا باس له پاشاخانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت ده‌كات كه چۆن دروست بووه و نیشانه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئاینی مه‌سیحیه‌ت له فه‌له‌ستیندا سه‌ری هه‌ڵداوه و پاشان زۆر به خێرای به رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانیدا بڵاوبووته‌وه ئه‌میش به هۆی سروشتی پێك هاته‌ی رۆما و پێكه‌وه به‌سترانی رێگاوبانه‌كان هه‌روه‌ها سروشتی ئاینی موژده‌هێنی مه‌سیحی كه خێرا بڵاو بووه ، مه‌سیحیه‌ت سه‌ره‌تا له نێو هه‌ژاراندا بڵاو بوه‌وه پاشان هه‌موو چین و توێژه‌كانی گرته‌وه و هۆی سه‌ركه‌وتنی ئاینه‌كه‌یش بۆ ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به قوتابیه نزیكه‌كانی مه‌سیح كه پێیان ده‌وترێت پێغه‌مبه‌ران و حه‌وارییه‌كان ، لێره‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ” قه‌دیس پۆڵس ” كه پیاوێكی یه‌هودی بووه له‌سه‌ره‌تاوه پاشان باوه‌ڕی به دینی نوێ هێنا و به هۆی رۆشنبیری زۆریه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌تدا و نه‌بونی ئاینێكی گشتگیر و بۆشاری رۆجی وای كرد ئه‌م ئاینه به خێرای ته‌شه‌نه بكات .
هێناوه‌ی رای پرۆفیسۆر ا . س . هۆدیت هه‌ر له‌م بابه‌تدا كه باس له سێ تایبه‌ت مه‌ندی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاینی مه‌سیحیه‌ت به سه‌ركه‌وتوی بمێنێته‌وه :
1 – باوه‌ڕی ره‌های مه‌سیحبه‌كان به ئاینه‌كه‌یان ، 2 – جیا كردنه‌وه‌ی خۆیان و ئاینه‌كه‌یان له كه‌سانی تر كه یه‌ك خوایان په‌رستووه ، 3 – سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له خوا زیاتر هاوار بۆ كه‌س نه‌به‌ن و به چه‌ندین ووته‌ی قه‌دیس و دڵسۆزانی ئاین باس له گرنگی ئاینی مه‌سیح كراوه له‌وانه [ ئه‌وه‌ی بۆ قه‌یسه‌ره با بۆ قه‌یسه‌ر بێت ، ئه‌وه‌یشی بۆ خوایه با بۆ خوا بێت ] .
هه‌ڵوێستی حوكمه‌تی رۆمانی له ئاینی مه‌سیحی بابه‌تێكی تره له‌م به‌شه‌دا كه به سه‌رده‌می چه‌وساندنه‌وه ناوی هاتووه – ساڵی 313 ز ، هه‌رچه‌نده حوكمه‌تی رۆمانی سیاسه‌تی لێبورده‌ی و نه‌رمونیانی به‌رامبه‌ر ئاینه جیاوازه‌كان هه‌بوو به‌ڵام له به‌رامبه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌تدا زۆر به توندی وه‌ستایه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه :
1 – زۆربه‌ی مه‌سیحیه یه‌كه‌مینه‌كان له شاره گه‌وره‌كاندا نیشته‌جێ بوون و له خه‌ڵكی دابڕاوبون مه‌یش ترسی لای ده‌سڵات دروست كرد .
2 – نه‌په‌رستنی ئیمبراتۆر كه مه‌سیحیه‌كان په‌رستنیان به بتپه‌رستێكی قێزه‌ون ده‌زانی ئه‌مه له كاتێكدا كه په‌رستنی ئیمبراتۆر له له ئاینه كۆنه‌كاندا یه‌كێك بوو له كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سڵات .
مه‌رسومی میلان له‌م به‌شه‌دا تیشكی خراوه‌ته سه‌ر به نیسبه‌ت ئاینی مه‌سیحیه‌ته‌وه زۆر گرنگه چونكه به به‌ستنی ئه‌م مه‌رسومه ئاینی مه‌سیحیه‌ت به فه‌رمی ناسرا و پاش زۆربونی شوێنكه‌وتوانی ئاینی مه‌سیح له سه‌رده‌می قوسسته‌نتیندا له ساڵی 313 ز به پێی مه‌رسومی میلان بوو به یه‌كێك له ئاینه دان پێدا نراوه‌كانی ئیمبراتۆریه‌ت و بۆ دان پێدانانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه باس له چیرۆكی خه‌یاڵی ده‌كرێت و تا ئێستا ئه‌مه رون نیه ، به‌و شێوه‌یه ئاینی مه‌سیحه‌ت له هه‌ڵكشان و داكشاندا بووه تا له سه‌رده‌می تیۆدسیۆسدا ئاینه‌كه به‌رز كرایه‌وه بۆ ئاستی ئاینه فه‌رمیه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت .
بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له ماوه‌ی هه‌ردوو سه‌ده‌ی چوارم و پێنجه‌مدا ، له‌م بابه‌ته‌دا باس له خێرا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی و دانانی سیسته‌می ” كه‌هه‌نوتی و پاپا و قه‌شه‌كان ” ده‌كات و چۆنیه‌تی درێژه دان به كار‌و چالاكیه‌كانی مه‌سیحیه‌ت پاش هه‌ره‌س هێنانی ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی له سه‌ده‌می پێنجه‌م و شوێن گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئیمبراتۆریه‌ته له ئه‌وروپا ، ئاینی مه‌سیحیه‌ت توانی فراوانخوازی هه‌بێت له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئه‌وروپا پێ به پێ به‌ڵام ئه‌وه نابێت له بیر بكرێت كه له رۆژهه‌ڵاتدا بوونی ده‌سڵاتێكی به‌هێز وای كرد كه كه‌نیسه مل كه‌چی بێت به‌ڵام له رۆژئاوا به پێچه‌وانه‌وه
له دوا به‌شی به‌شی دووه‌مدا باس له هه‌رته‌قه ( بیدعه ) كراوه كه زۆرێك له ئاین و سیسته‌مه‌كان روبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه كه ئاینی مه‌سیحیه‌تیش بێ به‌ش نیه له‌و گرفت و ئاریشانه ، مه‌سیحه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توشی چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی لێ جیابووه بوو كه هه‌رته‌قه یه‌ك له‌وانه مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه كه ( ده‌رچونه له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه كه‌نیسه دانی پێدا ناوه ، یان ده‌رچونه له به‌شێك له‌و بیر‌و باوه‌ڕه ) بیروباوه‌ڕی سالوس گرفتێك بو به تایبه‌ت ئه‌و پرسیاره‌ی كه به‌رده‌وام هه‌بوو له‌سه‌ر سروشت و كه‌سایه‌تی مه‌سیح و په‌یوه‌ندی به باوكیه‌وه كه ئه‌و پرسیار گه‌لانه شتی زۆری ده‌وروژاند و مه‌سیحیه‌كانی كرده دوو به‌ره و ئه‌میش كۆنگره‌ی نیقییه‌ی له ساڵی 325 به دوای خۆیدا هێنا كه له‌و كۆنگره‌دا به ته‌واوه‌تی ئه‌زه‌لیه‌تی مه‌سیح و یه‌كبوونی به باوكیه‌وه پێناسه كرا و به دوای ئه‌میشدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار گرێ درا و كێشه‌ی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی درێژه‌ی هه‌بوو به تایبه‌ت پلش ئه‌وه‌ی ( كه‌منۆفستیه‌كان ) له رۆژهه‌ڵاتدا سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا له بڵاو كردنه‌وه‌ی بیروڕاكانیان .
به‌شی سێیه‌م
به‌شی سێیه‌می (مێژووی ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ) دا تایبه‌ته به هۆزه‌كانی هۆن و جه‌رمانه‌كان و له پێشه‌كی ئه‌م بابه‌ته‌دا باس له گه‌لانی تیتۆنی و بنه‌چه‌یان كراوه ئه‌و گه‌لانه‌ی كه كۆتاییان به ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی هێنا بۆیه له مێژوودا به گرنگیه‌وه باس كراون و نه‌ته‌وه‌كانی ئێستای ئه‌وروپا ( ئیتالیا ، فه‌ره‌نسا ، ئنگلیز ….. ) له‌وانن گه‌لانی تیتۆنی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان رون نیه چونكه راكان له‌و رووه جیاوازن به‌ڵام زۆرێك پێیان وایه كه له نزیك ده‌ریای به‌ڵتیك ژیاون و ئه‌و كۆچ كردنه‌یان نزیكه‌ی 1500 ساڵی خایاندووه و به‌ڵام پێش تیتۆنیه‌كان ( كلتیه‌كان ) له ئه‌وروپا ژیاون .
به‌ربه‌ره‌كان كه رۆمه‌كان به تیتۆنیه‌كانیان به‌خشیه‌وه به مانای دڕنده‌یی دێت به‌ڵام له بنه‌ڕتدا ووشه‌ی به‌ربه‌ری له زمانی لاتینیدا به‌شێوه‌یه‌كی تر لێكدراوه‌ته‌وه ” به‌و خه‌ڵكانه ده‌وترا كه به زمانی یۆنانی و لاتینی قسه‌یان نه‌ده‌كرد ” و بۆ ژماره‌ی هۆزه جه‌رمه‌نیه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر هۆزێكی جه‌رمانی نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بوون و مێژوونوسان له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زاینی‌دا ناوی په‌نجا یان حه‌فتا هۆزیان هێناوه ، گرنگترین هۆزه‌كان و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان وه‌ك ( ئه‌ڵمانی – روباری راین ، بورغه‌ندییه‌كان – روباری مین ، فه‌ره‌نجه ده‌ریایه‌كان – راینی خواروو ، فه‌ره‌نجه سالییه‌كان – زه‌وی نه‌رییه‌كان ، ساكسۆن و ئنگلیز – نێوان روباری راین و ئه‌لبا …… )
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له چه‌ند هۆزێك ده‌كات وه‌ك جه‌رمانی و هۆن …. و له باسی هۆزی جه‌رمانی و داب و نه‌ریتیان و په‌یوه‌ندیان به ئیمبراتۆره‌وه چه‌ند شتێك خراوه‌ته روو كه هۆزی جه‌رمانی له ده‌وروبه‌ری ساڵی 500 پ . ز به‌ره‌و هه‌ر دوو روباری راین و دانوب هاتون و و ئه‌مه‌یش نزیكه‌ی پێنج سه‌ده‌ی خه‌یاندووه ، پۆلیۆس قه‌یسه‌ر له‌پاش جه‌نگ و داگیركاریه‌كانی روبه‌رووی ئه‌م هۆزه ده‌بێته‌وه وه‌سفێكیان ده‌كات و زانیاریه‌كانی به كۆنترین زانیاری له‌سه‌ر جه‌رمه‌نیه‌كان داده‌نرێت به‌م شێوه‌یه ئه‌م هۆزه له كێشمه كێشدا ده‌بن له‌گه‌ڵ ئیمبراتۆردا تا دواجار له سنوری رۆژئاوای ئیمبراتۆردا نیشته‌جێ بوون .
هۆزی هۆن و بنه‌چه‌و و جوڵانیان هه‌ر له‌م به‌شه‌دا تیشكی خراوه‌ته سه‌ر و ئه‌وان به هۆزه ئاساییه‌كان باس كراون و له نێوان شاخه‌كانی ( تای , ئۆراڵ ) نیشته‌جێ بوون و ئه‌مان زیاتر به كاری شوانكاریه‌وه خه‌ریكبوون و هۆزێكی لێ هاتوو بوونه و به‌رده‌وام له بزاوتندا بوونه و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ زۆر هۆز و نه‌ته‌وه‌دا كردووه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان بۆ نمونه كۆچیان كردووه بۆ سنوره‌كانی چین به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بۆیه ناچار رویان له روسیا كردووه و توشی شه‌ڕ و شۆڕ بوونه له‌گه‌ڵ گه‌لانی سامارتی و غوته رۆژهه‌ڵاتیه‌كان و ئه‌مه‌یش مایه‌ی سه‌رئێشه بووه بۆ ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی ، جه‌نگی ئه‌درنه كه له نێوان غوته رۆژئاواییه‌كان و ئیمبراتۆردا روویدا له ساڵی 378 و تێیدا خودی ئیمباتۆر ( ڤالینت ) كوژرا ئه‌مه‌یش به جه‌نگێكی گرنگ له مێژوودا داده‌نرێت كه راوبۆچونی جودای به دوای خۆیدا هێنا . ، غوته رۆژئاواییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندییان به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مه‌نی چه‌ند ئیمبراتۆریه‌كی لاوازدا زیاتر گه‌شه‌یان كرد به تایبه‌ت له سه‌رده‌می تۆریكدا ده‌سڵاتیان گه‌یشته لۆتكه و لێره به دواوه غوته‌كان ده‌سڵاتیان كه‌وته لێژی تا له ساڵی 511 مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان كه‌وته ده‌ستی موسڵمانه‌كان له ئیسپانیا .
ده‌ركه‌وتنی وه‌ندال له ساڵی 406 ی زاینی و چونیان بۆ ئه‌فریقیا و به‌هێزبوونیان كه به ته‌وه‌وه‌تی ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی لاواز كرد و وای كرد كه چه‌ندین پرۆتۆكۆل واژوو بكه‌ن به تایبه‌ت له سه‌رده‌می جۆزیفدا ، دوا بابه‌ت له‌م به‌شه‌دا كۆتای ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانیه له رۆژئاوا به تایبه‌ت له نیوه‌ی سه‌ده‌ی پێنجه‌می زاین كه زۆرێك له مه‌مله‌كه‌تی له ئه‌وروپا و ئه‌فه‌ریقای له ده‌ست دا بوو و له ساڵی 476 سه‌ركرده‌ی جه‌رمه‌نی ( تۆدراكۆ) توانی ئیمبراتۆری ئه‌و ده‌مه لا بدات و ئه‌مه‌یش بوو به كۆتای ئیمبراتۆریه‌تی رۆم له رۆژئاوا .
به‌شی چواره‌م
به‌شی چواره‌می كتێبه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ هۆزه گرنگه‌كانی جه‌رمانی ( غۆت و لۆمبارد ) و له سه‌ره‌تای ئه‌م به‌شه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر مه‌مالیكه جه‌رمانیه‌كان دوای ساڵی 476 ز جگه له ئۆدراكۆ پێنج مه‌مالیكی گه‌وره له ئه‌وروپا هه‌بون كه هه‌ریه‌كه‌یان جێگه‌یه‌كی له ژێر ده‌ست بوو ، دوا به دوای ئه‌و مێژووه‌ی سه‌ره‌وه غوته رۆژهه‌ڵاتیه‌كان ده‌ر ده‌كه‌ون پاش ئه‌وه‌ی له هێرشێكدا تیۆدرۆكی ئیمبراتۆر به دیل ده‌گرن و پاشان فراونخوازیان ده‌ست پێ ده‌كات به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵكشان و داكشان ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه تیۆدرۆك جارێكی تر بێته‌وه مه‌یدان و بۆ ماوه‌یك دادپه‌روه‌ری و ئارامی باڵی به‌سه‌ر مه‌مله‌كه‌تدا كێشا یه جۆرێك راڤینای كرده پایته‌خت و له پاش نه‌مانی له ساڵی 526 مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی به ته‌وه‌تی تێك ده‌چێت .
بۆرغه‌ندیه‌كان كه هۆزێكی لاوازی مه‌مه‌له‌كه‌تی جه‌رمانی بون له‌و مێژووه‌دا ناویان هاتووه كه هه‌ندێك جیاواز بوون به تایبه‌ت له‌وه‌ی كه زمانی لاتینیان له بری زمانی جه‌رمانی به‌كار ده‌هێنا له كاروباری ده‌وڵه‌تدا و ( كۆندربار ) یه‌كێكه له پاشا به ناوبانگه‌كانیان و به دوای ئه‌مانیشدا فه‌ره‌نجیه‌كان دێن ، فه‌ره‌نجه‌كان فه‌زڵی زۆریان به‌سه‌ر ئه‌ورپاوه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك تا ساڵانی نۆسه‌ده‌كان به دواوه له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بمێننه‌وه و ئه‌مانیش دوو به‌شن فه‌ره‌نجه ( سالیه‌كان ، ده‌شته‌كییه‌كان ) و ئه‌مان هه‌رچه‌نده هه‌وڵی فراونخوازیان دا به‌ڵام جێگه‌ی ره‌سه‌نی خۆیان كه روباری راینه پاراست .
كلۆفس مه‌زنترین كه‌سایه‌تی بوو كه له رۆژئاوای ئه‌وروپا له ماوه‌ی نێوان ( پۆلیس قه‌یسه‌ر ، شارلمان ) دا ده‌ركه‌وت و له له‌ناو بردنی رۆمانیه‌كان له غالدا ده‌ستی به‌كار كردن كرد و پاش ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نجه ده‌شته‌كییه‌كان داویان لێ كرد به هانایه‌نه‌وه بچن له دژی ئه‌ڵمانیه‌كان و ئه‌ویش توانی به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت و توانی مه‌مله‌كه‌تی فه‌ره‌نجی میرۆفنجی دابمه‌زرێنێت ، كلۆفس پاش هێنانی ( كلوتید ) بوو به كاسۆلیكی هه‌رچه‌نده پێشتر له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی بت په‌رست بوو ئه‌مه‌یش به وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بۆ مێژووی مه‌سیحیه‌ت داده‌نرێت ، له پاش مردنی كلۆفس ده‌سڵات پشتاو پشت رۆشت تا مه‌مله‌كه‌ت بۆ سێ قه‌واره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش بوو ( ئۆستراسیا ، نه‌ستریا ، بۆرغه‌ندیا ) هاتنی جنسستیان و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سڵات بۆ ئیتالیا كه چه‌ندین جه‌نگی به‌رپا كرد به‌وه گه‌یشت كه زۆربه‌ی هه‌رێمه رۆژئاوایه‌كانی بۆ ئیمبراتۆر گه‌ڕانده‌وه و له پاش نه‌مانی مه‌ترسی لۆمباردییه‌كان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه كه ئه‌مان دواین گه‌لانی جه‌رمه‌نی بوون كه چونه ناو سنوره‌كانی ئیمبراتۆره‌وه و له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئارسیۆی بوون دواتر بون به كاسۆلیك .
له دوابه‌شی ئه‌م بابه‌تدا باس له چه‌ندین ئاكار وكردار و یاسا و ژیانی ئاسای جه‌رمانه‌كان و په‌یوه‌نیدیان به رۆماوه ده‌كات كه ده‌كرێت وه‌ك سه‌ر ئه‌نجامێك چاوی لێ بكرێت یان وه‌ك پوخته‌یه‌ك تێی بڕوانی به تایبه‌ت له رووی هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانی رۆژانه‌وه .
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی پێنجه‌م تایبه‌ت به پاپه‌رییه‌ت و كه‌نیسه و گه‌شه‌كردنی كه‌نیسه و پاپاكان و له به‌رای ئه‌م به‌شه‌دا باسێكی كورت له كه‌نیسه و ئه‌وانه‌ی له كه‌نیسه‌دا كار ده‌كه‌ن كراوه ، دوانزه حه‌وارییه‌كان بنه‌ڕه‌تی ئه‌كلیس بوون و ئه‌كلیرس پیاوی یه‌كه‌می كه‌نیسه بوون و هه‌ریه‌كه له ( قه‌دیس پترۆس ، قه‌دیس پۆڵس ) به یه‌كه‌مین كه‌سانێ داده‌نرێن له رۆمادا كه‌نیسه‌یان دروست كردووه و پاپه‌ریه‌ت و سه‌رده‌مه به‌رایه‌كانی كه به سه‌رده‌می چه‌وساندنه‌وه ناو زه‌ند كراوه تیشك خراوه‌ته سه‌ر ی ، باس له‌سه‌ره‌تای مه‌سیحیه‌ت و پێگه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌سقفی رۆما كه دیار كه‌وت له سه‌ده‌ی سێیه‌مدا له باكوری ئه‌فریقا كۆمه‌ڵێك له ئه‌سقفه‌كان ته‌حه‌دای ده‌سڵاتی ئه‌سقفی رۆمایان كرد به‌ڵام ئه‌سقفی قرتاجه له ساڵی 258 ز بڕیارێكی دا بۆ یه‌كبوونی كه‌نیسه‌كان و به پێویستی زانی كه‌نیسه ده‌بێت كاسۆلیكی بێت .
پاپه‌وییه‌ت له هه‌ردوو سه‌ده‌ی چوارم و پێنجه‌مدا زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چوو و هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا نازناوی پاپا درا به ئه‌سقفی رۆما و ده‌سڵاتی پاپا له‌م ده‌مه‌دا زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چوو و له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئاینی گرێ درا و یاسا و فه‌رمانه‌كانی پاپا بوون به سه‌رچاوه‌ی گرنگ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌نیسه .
شاری قوسته‌نتینیه و په‌یوه‌ندی به ئاینی مه‌سیحیه‌وه وگرنگی ئه‌م شاره بۆ ئه‌و ئاینه باسێكی گرنگی مێژوویه به تایبه‌ت له ئاینی مه‌سیحیدا به به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا داده‌نرێت و كۆبوونه‌وه‌ی ئاینی قوسته‌نتینیه له ساڵی 381 ئه‌م شاره‌ی كرده پله دوو دوای رۆما و دوا به‌دوای ئه‌م مێژووه وورده ورده ئه‌و شاره گرنگی خۆی په‌یدا كرد به جۆرێك ده‌ستی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو كه‌نیسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا سه‌پاند و له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا ناكۆكی نێوان رۆما و قوسته‌نتینیه گه‌یشته ئاستێكی مه‌ترسیدار و هاتنی ئاینی ئیسلامیش كاریگه‌ری له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌بوو و هاوكات جیابوونه‌وه‌ی سیاسی له‌نێوان هه‌رێمه رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایه‌كانی ئیمبراتۆردا سه‌ری كێشا بۆ جۆرێك له جیابوونه‌وه‌ی ئاینی و له‌وده‌مه‌دا رۆژهه‌ڵاتیه‌كان له رووی ئابوری و رۆشنبیریه‌وه له پێشه‌وه‌ی ئه‌وانی تره‌وه بوون سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زای به‌رده‌وامی پاپا به‌ڵام پاتریاركی قوسته‌تینیه نازناوی پاتریاركی گشتی بۆ خۆی به‌كار هێنا و له نێوان ساڵانی ( 650 – 750 ) ز شه‌ش پاپا دروست بوون كه هه‌مویان رۆژهه‌ڵاتی بوون .
پاش ئه‌وه‌ی كه‌نیسه گه‌شه‌ی كرد زیاتر گرنگی ده‌ركه‌وت و ئه‌ركی زۆری كه‌وته‌سه‌ر شان به جۆرێك له سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا ئیمبراتۆر توشی قه‌یران بوو كه‌نیسه توانی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات وه‌ك دروست كردنی نه‌خۆشخانه و له بواری ئاینیشدا كه‌نیسه زباتر ده‌ستی كرد به رێنما و باس كردن له دنیای تر هه‌موو ئه‌مانه‌یش وای كرد كه كه‌نیسه بایه‌خ و رۆڵی زۆری له ژیانی هاوڵاتیاندا هه‌بێت ، دوا بابه‌ت كه له‌م به‌شه‌دا باس كراوه تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌ند پاپایه‌ك له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕستدا وه‌ك :
1 – پاپا لیوی یه‌كه‌می مه‌زن
2 – پاپا گلاسێوسی یه‌كه‌م
3 – پاپا گریگۆری مه‌زن .
به‌شی شه‌شه‌م
به‌شی شه‌شه‌م كه تایبه‌ته به میرۆفنجییه‌كان و كارۆلینجییه‌كان تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار و له‌سه‌ره‌تادا باس له میرۆفنجییه‌كان و ململانیه‌كانیان ده‌كات بۆ ده‌سڵات و له‌م سه‌رده‌مه‌دا رۆڵی ژنانی پاشادا ده‌ر ده‌كه‌وێت كه چۆن له هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سڵاتدان بۆ مێرد و كوڕه‌كانیاندا و هاوكات ده‌ركه‌وتنی وه‌جاغزاده ئاینی و عه‌لمانیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ، داگۆبه‌رت دواین پاشای میرۆفنجییه‌كان بوو كه له ساڵی 639 كۆتای به ده‌سڵاتی هات و ده‌سڵاتی ئه‌و پادشاییه‌تیه به ته‌واوه‌تی لاواز بوو .
كارۆلنجی و هاتنه سه‌ر ته‌خته‌ی مێژوو هه‌ر له‌م به‌شه‌دا باس كراوه و پیپێن به یه‌كه‌م كه‌س له‌وان داده‌نرێت كه سه‌رۆكایه‌تی كۆشكی كردووه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بۆ مانه‌وه‌ی زۆر دریَِژه‌ی نه‌كێشا و به دوای ئه‌مدا پیپسینی دووه‌م دێت كه هه‌وڵه‌كانی بۆ پێك هێنانی ئیمبراتۆریه‌تێكی یه‌كگرتوو بوو به جۆرێك توانی رێگری له‌سه‌ربه‌خۆی ئه‌ڵمان و باڤاری و ئۆكتینه‌كان بگرێت ، شارل مارتل كه به كوڕه ناشه‌رعیه‌كه‌ی پیپین ناسراو بوو توانی دوای باوكی ده‌سڵاتێكی به‌هێز بێنێته كایه‌وه به جۆرێك كه كاریگه‌ری ناوخۆی و ده‌ه‌ره‌كی هه‌بوو له ده‌ره‌وه توانی له جه‌نگی ( بوا ) به‌سه‌ر موسڵمانه‌كاندا سه‌ركه‌وێت و له ناوخۆیشدا توانی هه‌موو ده‌سڵاته لۆكاڵیه‌كان له ناو به‌رێت و دوای مردنی ئیمبراتۆرێتێكی به‌هێزی به‌جێ هێشت .
پاش مردنی مارتل پیپینی كورته باڵا هاته سه‌ر ته‌خت و توانی په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌دا دروست بكات و ئه‌و به یه‌كه‌مین پاشا داده‌نرێت كه له لایه‌ن پاپاوه كراوه به پاشا و توانی خزمه‌تی زۆر به كه‌نیسه بكات له پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سڵاتی خۆیدا و تا كاتی كۆچ كردنی 771 له ده‌سڵاتدا مایه‌وه و دوای ئه‌میش ووڵات كه‌وته ده‌ستی شارلمان كه نزیكه‌ی نیو سه‌ده له ده‌سڵاتدا مایه‌وه ، هاتنی شارلمان بۆ ئه‌وروپا زۆر گرنگ بوو به تایبه‌ت كاتێك ویستی سیاسه‌تی فه‌ره‌نج له گرتنه ده‌ستی ده‌سڵاتدا په‌یڕه‌و بكات له تواندنه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له ناو یه‌ك قه‌واره‌دا .
سه‌رده‌می شارلمان به تۆماری جه‌نگ داده‌نرێت چونكه له ماوه‌ی حوكم كردنیدا له جه‌نگێكی به‌رده‌وامدا بوو به جۆرێك كه ده‌وترێت 54 جه‌نگی به‌رپا كردووه چ له ناوخۆی ووڵات چ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا و زۆر ترین جه‌نگی دژی سه‌كسۆنه‌كان بووه كه بریتیه له 18 جه‌نگ كه به خوێناوی ترین جه‌نگی داده‌نرێن و ره‌نگه هۆكارێكی ئه‌م جه‌نگانه‌ی شارلمان بۆ ئه‌وه بێت كه سه‌كسۆنیه‌كان بت په‌رست بوون و نێوانی فه‌ره‌نج و ساكسۆنی زۆر خراپ بوو به جۆرێك له یه‌ك رۆژ و له یه‌ك جه‌نگدا 4500 ساكسۆنی به ده‌ستی فه‌ره‌نجه‌كان كوژراوه له جه‌نگی فه‌ردان له ساڵی 783 و ئه‌میش بوو به هۆی مل كه‌چ بونیان بۆ ئاینی مه‌سیحی ، به هۆی به هێز بوونی شارلمان پاپا تاجی له‌سه‌ر نا و نازناوی ئیمبراتۆری لێنا كه ئه‌مه له مێژوودا كه‌م وێنه بوو به جۆرێك هه‌موان ئه‌ویان به ئیمبراتۆر ده‌زانی و ته‌نانه‌ت ئیمبراتۆر ( میخایلی یه‌كه‌م ) ی قوستنتینی یه‌كه‌م دانی نا به ئیمبراتۆری شارلماندا و زۆرێك له كاروباره ئیداری و سیاسیه‌كان له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا گه‌شایه‌وه و له رووی ئیداریه‌وه ( كۆنتێ ) هه‌بوو كه یه‌كه‌یه‌كی ئیداری سه‌ره‌كی بوو كه كاروباره‌كانی به‌ڕێوه ده‌برد و دادگاكان زۆر تر بۆ تاوانه قورسه‌كان داده‌نیشتن ده‌توانین بڵێین شارلمان پاشایه‌كی تا راده‌یه‌ك دڵسۆز و ئیداری بوو توانی خزمه‌ت به هه‌موان بكات و خۆی به ئیمبراتۆردا بگه‌ڕێت .
پاش مردنی شارلمان لویسی له خوا ترسی كوڕی له ساڵی 814 هاته سه‌ر ته‌خت كه پیاوێكی ئاینی له خوا ترس بوو ئه‌مه‌یش وای كرد كه ئیمبراتۆرێته‌كه‌ی په‌رت په‌رت بێت و خه‌ڵك یاخی بن و وه‌ره‌سه‌ی ده‌سڵات یه‌كێك بوو له گرفته‌كانی سه‌رده‌می ئه‌م و پاش مردنی ئیمبراتۆر دابه‌ش بوو به پێی په‌یمانی فه‌ردان له ساڵی 842 ز ، به پێی په‌یمانی فه‌ردان ئیمبراتۆریه‌تی كارۆلینجی له نێوان هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی لویسی له خوا ترس‌دا دابه‌ش بوو ئه‌مه‌یش به په‌یماننامه‌یه‌كی گرنگ بۆ ئه‌وروپا داده‌نرێت چونكه نه‌خشه‌ی بۆ زۆرێك له ووڵاتانی ئه‌وروپا كێشا .
دوای په‌یمانی فه‌ردان ئیمبراتۆر به ته‌واوه‌تی تێك چوو و بێ هێزی ئیمبراتۆر بوو به به‌هێزی پاپا و ئه‌میش وای كرد كه بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌نیسه به هێز بێت تا ده‌هات پشێوی درێژه‌ی ده‌كێشا كه چه‌ندین هۆكاری ناوخۆی و ده‌ره‌كی بوون به هۆی روخانی ئیمبراتۆریه‌تی كارۆلینجی ، پسپۆڕی بواری مێژوو ( هنری پرین ) پێی وایه ئه‌م هه‌ره‌س هێنانه بۆ فشۆڵی ئه‌و ئیمبراتۆریه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می شارلماندا دروست كرا و ئه‌و هۆكاری ناوخۆی به گرفتی یه‌كه‌م داده‌نێت و هاوكات هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كانیش كاریگه‌ریان هه‌بووه به جۆرێك دوو سه‌د ساڵی دوای شارلمان به سه‌رده‌می تاریكی داده‌نرێت بۆ ئه‌وروپا ئه‌مه جگه له هێرشی ده‌ره‌كی وه‌ك سلاڤ و هه‌نگاری و بولگاریه‌كان له رۆژهه‌ڵاته‌وه و عه‌ره‌بكان له باشوره‌وه و له رۆژئاوا‌و و باكوریشه‌وه ڤاكینیه‌كان له هێرشی به‌رده‌وامدا بوون .
به‌شی حه‌وته‌م
به‌شی حه‌وته‌م تایبه‌ت كراوه بۆ گه‌شه‌كردنی ووڵاته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وروپا له‌نێوان سه‌ده‌ی ( 11- 15 ) دا و له به‌رای ئه‌م به‌شه‌دا باس له ئنگلته‌ره ده‌كات پێش فه‌تحی نۆرماندی وه‌ك سه‌ردێكی مێژووی بۆ ئه‌و ووڵاته به جۆرێك باس له ریشه‌و نه‌ژادی ئنگلته‌ریه‌كان ده‌كات كه له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می پێش زاین نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیشته‌جێی ئنگاته‌ره بوون پێیان ده‌وترا ( كلتییه‌كان ) كه بڕوایه وایه له حه‌وزی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه هاتبن و پێش ئه‌مانیش ( ئیبیرییه‌كان ) له‌وێدا ژیاون و له پاش سه‌ده‌ی یه‌كه‌می پێش زاین داگیركاری و ململانیه له‌و ووڵاته‌دا ده‌ست پێ ده‌كات و تا سه‌ده‌ی پێنجه‌م رۆمانیه‌كان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ووڵاته‌دا بگرن و دوابه‌دوای ئه‌مانیش هۆزه جه‌رمانیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئنگلته‌را و له‌و ده‌مه‌دا پشێوی باڵی به‌سه‌ر ووڵاتدا كێشابوو وه له كۆتای سه‌ده‌ی شه‌شه‌مدا ( قه‌دیس ئۆگه‌ستین ) ئاینی مه‌سیحی له دورگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو كرده‌وه ، له سه‌ده‌ی ( 7 – 9 ) ناكۆكی له نێوان مه‌مالیكه جه‌رمانیه‌كاندا به‌رده‌وام بوو كه حه‌وت دانه بوون و له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ( 9 و 10 ) دا ئنگلته‌را روبه‌رووی هێرشی ڤایكنكه‌كان بووه‌وه به‌م جۆره ململانیه‌كان به‌رده‌وام بوو تا جه‌نگی هاستنجه‌ز كه به جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرێت چونكه كۆتای به كۆشه‌گیری ئنگلته‌را هێنا و ئه‌و ووڵاته بوو به خاوه‌نی ده‌سڵاتێكی به‌هێز .
به هاتنی نۆرماندیه‌كان و ولیه‌می فاتح به تایبه‌ت گۆڕانكاری له سیسته‌می وڵات روویدا و ئه‌و كه‌سایه‌تیه به گرنگیه‌وه لێی ده‌ڕوانرێت له چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕستدا و گه‌لێك كاری گرنگی كرد له‌وانه ( هه‌موو قه‌ڵاكانی وڵاتی خسته ژێر ده‌سڵاتی خۆی ، جه‌نگی وه‌جاغزاده‌كانی له دژی یه‌كتر قه‌ده‌غه كرد ، په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی ….. ) و له بواری ئاینیشدا كاری زۆری كرد كه دادگای ئاینیه‌كانی له دونیایه‌كان جیا كرده‌وه و له بواریی ئابوریشدا چاكسازی زۆری كرد و گه‌لێك بنه‌مای دانا به‌م جۆره توانی ئنگلته‌را ببوژێنێته‌وه به‌ڵام پاش كۆچی دوای له 1087 هنری یه‌كه‌می كوڕه بچوكه‌كه‌ی هاته سه‌ر حوكم ئه‌میش پاش كوشتنی براكه‌ی ( رۆبه‌رت ) .
له سه‌رده‌می شا هنری یه‌كه‌مدا كه نزیكه‌ی 25 ساڵ حوكمڕانی كرد هه‌ردوو سیسته‌می كارگێڕی و دارایی هه‌نگاوی گه‌وره‌یان بڕی و دادگای پاشایه‌تی زۆر تر رۆڵی هه‌بوو تا دادگای ده‌ره‌به‌گایه‌تی و هه‌روه‌ها یاسا گشتیه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌مدا زۆر گرنگی پێ ده‌درا و سێكته‌ری دادپه‌روه‌ری و ئاسایشش گرنگی زۆری پێ ده‌درا تا وای لێ هات نازناوی (شێری دادپه‌روه‌ر ) پێ به‌خشرا به‌ڵام پاش كۆچی دوای هنری یه‌كه‌م سه‌رگه‌ردانی ووڵاته‌ی گرته‌وه تا ئه‌وده‌مه‌ی هنری دووه‌م له ساڵی 1154 هاته سه‌ر حوكم تا ساڵی 1189 ی زاینی له حوكمدا مایه‌وه كه به یه‌كێك له پاشا مه‌زنه‌كان داده‌نرێت و له‌سه‌رده‌می خۆیدا دادگا و ده‌زگا كارگێڕیه‌كانی به‌هێز كرد و سوێند خواردن له ده‌دگادا له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا كارێكی باو بوو دواتر كاری پێ كراوه و ره‌نگه ئه‌م نه‌ریته‌یش بۆ سه‌رده‌می رۆمانیه‌كان بگه‌ڕێته‌وه ، سوربوونی هنری دووه‌م بۆ به‌هێزبوونی دادگاكان سه‌ری كێشا بۆ دروست بوونی ناكۆكیه‌كی مه‌ترسی دار له نێوانی كه‌نیسه‌دا و ئه‌مه‌یش دوو جۆر دادگای دروست كرد كه دادگای ( پاشایه‌تی ، ئاینی ) بوو و به‌م جۆره حوكم رانی به‌رده‌وام بوو تا كوشتنی ( بیكیت ) و دوای كوشتنی ئه‌و كه‌سایه‌تیه توشی لێپێچینه‌وه بوو و ته‌مه‌نه كۆتاییه‌كانی به باشی به‌سه‌ر نه‌برد و نێوانی له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیشیدا خراپ بوو .
ئنگلته‌را له سه‌ده‌ی سیازده‌هه‌مدا له‌سه‌ره‌تاوه توشی گرفتی پاشایان و بارۆنه‌كان بووه به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی توشی قه‌یرانی دارایی و ئابوری بوونه‌وه و ئه‌مه‌یش سه‌ری كێشا بۆ ململانیه له نێوان جۆنی یه‌كه‌م و بارۆنه‌كاندا یه جۆرێك درێژه‌ی كێشا و جۆنی یه‌كه‌م بێ هێز و لاواز بوو وه‌تێوه كلاببوو به گه‌نده‌ڵی و له ململانیه‌دا بوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ( ئۆغستس ) ی فه‌ره‌نسی و ( پاپا ئۆنۆسنتی سێیه‌م ) و جۆنی یه‌كه‌م هێرشی برده سه‌ر ئۆغستس و له‌گه‌ڵیدا تێك شكا و له‌گه‌ڵ پاپایشدا كه‌وته رێكه‌وتن و زۆر ملكه‌چی بۆ نواند و له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا په‌یماننامه‌ی مه‌زن ( ماگناكارتا ) له ساڵی 1215 هاته گۆڕێ كه ناچار بوو ئیمزای بكات كه ئه‌و په‌یماننامه‌یه خۆی له 63 خاڵدا ده‌بینێته‌وه كه زیاتر ئیمتیازاتی ده‌ره‌به‌گ و وه‌جاغزاده‌كانه و كه‌متریش باسی ده‌سڵاتی ئاینی و بازرگانی ده‌كات ئه‌م په‌یماننامه‌یه گرنگی خۆی هه‌یه له مێژوودا و پاشاكانی به‌ریتانیا پشتگیری ماگناكارتایان ده‌كرد و له سه‌ده‌كانی دوانزه‌دا بوو به به‌ڵگه و نامه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ستوری ئنگلیزی .
له‌سه‌رده‌می هنری سێیه‌مدا ململانیه‌كان به‌رده‌وام بوو هه‌ر چه‌نده زۆر پابه‌ندبوو به په‌یماننامه‌ی مه‌زنه‌وه به‌ڵام پاش پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شازاده‌یه‌كی فه‌ره‌نسی و گرنگی پێ دانی زۆری به خانه‌واده‌كه‌ی وای كرد بارۆنه‌كان توڕه بن و له دژی بوه‌ستنه‌وه و ئه‌مه‌یش وای كرد كه ( مه‌رجننامه‌ی ئۆكسفۆرد ) قبوڵ بكات ، له پاش ده‌سڵاتی ئه‌دواردی یه‌كه‌م له ساڵی 1273 هاته سه‌ر عه‌رشی ده‌سڵات و یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م دروست بوونی په‌رله‌مانه ، له ماوه‌ی ده‌سڵاتی ئه‌دواردا په‌رله‌مانێكی نمونه‌ی پێك هێنرا هه‌ر چه‌نده ئه‌م ووڵاته به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیه‌وه له رووی ئه‌م جۆره ئه‌نجومه‌نانه‌وه له رووی واتایه‌وه په‌رله‌مان چه‌ن واتایه‌كی داوه وه‌ك ( كۆبوونه‌وه ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاشا ، په‌رله‌مانی نمونه‌ی ) .
تایبه‌تمه‌ندی مێژووی به‌ریتانیا له هه‌روو سه‌ده‌ی ( 14 و 15 ) دا تێكچونی ده‌زگاكانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و گه‌شه‌كردنی په‌رله‌مان و بازرگانی و پیشه‌سازییه و هاوكات بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تاعون كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری خراپی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك به‌جێ هێشت سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ریه‌كانی جه‌نگی سه‌د ساڵه ، له سه‌رده‌می ئه‌دواردی سێیه‌مدا په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتنی زیاتری به ده‌ست هێنا و به پیاوێكی لێ هاتوو داده‌نرێت له ئاستی ناوخۆی توانی رێگری له سه‌ربه‌خۆی ( سكوتلاند ، وێڵز ) بكات و له ئاستی ده‌ره‌وه‌یشدا توانی جه‌نگی سه‌د ساڵه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا به‌رپا بكات ( 1337 – 1453 ) كه به سه‌ركه‌وتنی ئنگلته‌را كۆتای پێ هات هاوكات له‌سه‌رده‌می ئیدواردا په‌رله‌مان بوو به دوو به‌شه‌وه ( یان بڵێین بوو به دوو ئه‌نجومه‌نه‌وه ( ئه‌نجومه‌نی لۆردات ، ئه‌نجومه‌نی گشتی ) و په‌رله‌مانی ئنگلیزی توانی ده‌سڵاتی دارای له ده‌ستی پاشا وورده ورده ده‌ر بكات و بتوانن رۆڵیان له دانانی پاشادا هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هنری چواره‌میان هه‌ڵبژارد له ساڵی 1399 زاینی و چوه سه‌ر كورسی ده‌سڵات و ئه‌مه‌یش بۆ كاری په‌رله‌مانی زۆر گرنگ بوو .
به‌ریتانیا له‌سه‌رده‌می هنری چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌مدا له ساڵی 1399 – 1461 ده‌سڵاتی په‌رله‌مان زۆر فراوان بوو وه له‌سه‌رده‌می هنری پێنجه‌مدا پاش جه‌نگی ئه‌جینكۆرت له ساڵی 1420 توانی به‌سه‌ر فه‌ره‌نسیه‌كاندا سه‌ر بكه‌وێت به‌ڵام به مردنی ئه‌م پاشایه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه توشی شكست هاتن پاش ئه‌وه‌ی هنری شه‌شه‌می كوڕ هات به هاتنی ئه‌م كه ته‌مه‌نی هێشتا نۆ مانگی ته‌واو نه‌كردبوو ناچار وه‌صی بۆ دانرا و پاش ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی بوو به 18 ساڵ هاته سه‌ر حوكم به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به جۆرێك كه توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بوو وه ریچاردی دۆقی ( یۆرك ) كرا به وه‌صی به‌سه‌ریه‌وه و زۆری نه‌خایاند ریچارد جه‌نگی له دژ به‌رپا كرد و ئه‌م جه‌نگه‌ی نێوان بنه‌ماڵه‌ی یۆرك و لانكسه‌ر به جه‌نگی گۆڵ ناسراوه كه جه‌نگێكی خوێناوی بوو وه به هاتنه سه‌ر ته‌ختی یۆركه‌كان كۆتای هات كه نزیكه‌ی بیست و چوار ساڵ له حوكمدا مانه‌وه ،ئه‌دواردی چواره‌م 1461 – 1485 یه‌كه‌مین پاشای بنه‌ماڵه‌ی یۆرك بوو ئه‌و كه‌سێكی خۆشه‌ویست و زیره‌ك بوو وه ووڵات له سایه‌ی ئه‌مدا ئارامی به‌خۆیه‌وه بینی و پاش مردنی كوڕه دوانزه ساڵانه‌كه‌ی ( ئه‌دواردی پێنجه‌م ) بوو به پاشا و ریچاردی برای بوو به وه‌صی به‌سه‌ریه‌وه و دوای ئه‌مه‌یش نا ئارامی ووڵاتی گرته‌وه كه به هاتنه سه‌ر ته‌ختی ( هنری حه‌وته‌م ) له بنه‌ماڵه‌ی لانكسته‌ر پاش جه‌نگ له‌گه‌ڵ یۆرگه‌كان كۆتای هات .
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا باس له فه‌ره‌نسا ده‌كات به تایبه‌ت دوای په‌یمانی فه‌ردان و ده‌ركه‌وتنی بنه‌ماڵه‌ی كابێ و ده‌رهاویشه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌مه و گه‌شه‌كردنی ئه‌و ووڵاته ، یه‌كێك له ئامانجه گرنگه‌كانی په‌یمانی فه‌ردان سه‌رهه‌ڵدانی دوو ده‌وڵه‌تی نوێ و گرنگ بوو ( فه‌ره‌نجی رۆژئاوا ، فه‌ره‌نجی رۆژهه‌ڵات ) بنه‌ماڵه‌ی كابێ نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده له كێبه‌ڕكێدا بوون له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نجیه‌كاندا و سه‌ر ئه‌نجام له ساڵی 987 یه‌كێك له نه‌وه‌كانی كابێ ( هێو كابێ ) توانی ده‌سڵات له فه‌ره‌نسا بگرێته ده‌ست و ئه‌و ده‌مه ئه‌و ووڵاته له چه‌ند دوورگه‌یه‌ك پێك هاتبوو كه میره ده‌ره‌به‌گه‌كان حوكمیان ده‌كردن و ده‌سڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بوو ده‌وترێت فه‌ره‌نسا له سه‌ده‌كانی ( 9 – 11 ) له میرنشینێكی ده‌ره‌به‌گایه‌تی زیاتر هیچی تر نه‌بوو به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ده‌سڵاتدا بمێننه‌وه وه‌ك ( ناكۆكی به‌رده‌وامی میره‌كانی چوار ده‌وری فه‌ره‌نسا ، مانه‌وه‌ی باوك له ده‌سڵاتدا و دانانی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی له ده‌سڵاتدا ، گرنگی سه‌ر زه‌مینی ( دورگه‌ی فه‌ره‌نسی ) ….
له سه‌ده‌ی 12 دا چه‌ند گۆڕانێكی ناوخۆی و ده‌ره‌كی رویدا كه بوون به هۆی پته‌وكردنی ده‌سڵاتێكی پاشایه‌تی و به‌هێز كردنی حوكمه‌تی ناوه‌ند ، گۆڕانكاریه ناوخۆیه‌كان گه‌لێك بوون له‌سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی كابێ بوو ئه‌وان توانیان هه‌رچی وه‌جاخزاده و ده‌ره‌به‌گه بیخه‌نه ژێر ده‌سڵاتی خۆیان به تایبه‌ت لویسی شه‌شه‌م و به دوای ئه‌میشدا پاشاكانی تر ده‌ستیان كرد به چاكسازی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و له باكوری ووڵاتدا شاره‌كان گه‌شه‌یان كرد و چینی بورژواكان دروست بوو و هاوكات ئاڵوگۆڕ به پاره ده‌كرا و بره‌وی په‌یدا كرد و له دوای ساڵی 1173 ئه‌نجومه‌نی پیاوانی دنیای و ئاینی پێك هات و دواتر ئه‌مه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوو بوو به ئه‌نجومه‌نی ( پاشا ، په‌رله‌مان ) .
جگه له گۆڕانكارییه ناوخۆیه‌كان چه‌ند گۆڕانێكی ده‌ره‌كیش رویدا وه‌ك هه‌وڵدان بۆ فراوانخوازی ده‌سڵات به‌تایبه‌ت زیاد كردنی هێزی پاشایه‌تی نۆرماندی له به‌ریتانیا .
قلیبی دووه‌م 1180 – 1223 ی زاینی به به تواناترین پاشای فه‌ره‌نسا داده‌نرێت له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕستدا و به فلیپ ئۆغستس ناسراوه و له‌م به‌شه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ژیانی و هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێز كردنی ده‌سڵاتی و له جه‌نگدا بوو بۆ پاراستنی ده‌سڵاتی خۆی به شێوه‌یه‌ك ناكۆكی نێوان خۆی جۆن درێژه‌ی كێشا به‌ڵام فلیپ له‌م جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو كه له مێژوودا به جه‌نگی بۆفین ناسراوه ، ئه‌م جه‌نگه بۆ فه‌ره‌نسا زۆر گرنگ بوو به شێوه‌یه‌ك كه مه‌ترسی ئنگلیزی له‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته نه‌هێشت و بووه مایه‌ی سه‌روه‌ری له ده‌ستی ئه‌و ووڵاته و رۆمای پیرۆز .
فلیپ لویسی هه‌شته‌می كوڕی له جه‌نگی خاچ په‌رسته‌كاندا به‌شدار بوون و جه‌نگه‌كه به له‌ناوبردنی بیدعه‌ی ئه‌لبه‌جنسی و سه‌ربه‌خۆی ئۆلۆز كۆتای هات .
لویسی نۆیه‌م كه له 1226 – 1270 له حوكمدا بوو كه به ( قه‌دیس لویس ) یش ناسراوه پاشایه‌تی له فه‌ره‌نسا گه‌یشه‌ته ئه‌وپه‌ڕی هێزی ده‌سڵاتی خۆی هه‌ر چه‌نده ته‌مه‌نی منداڵ بوو كه كرایه پاشا بۆیه دایكی ( پلانش ) كرایه وه‌صی و زۆر هاوكاری كرد ، ئه‌م پاشایه نمونه‌ی پاشایه‌كی دادپه‌روه‌ر و سوار چاك و له خوا ترس بوو ئه‌مه‌یش وای كرد كه رێزی زۆری لێ بگیرێت و چاكی ئه‌م هاوتا بوو له‌گه‌اَ لویسی چوارده بۆ به‌راورد كردن و نمونه‌یه‌كی چاك بوو بۆ مه‌سیحیه‌ت و زۆر گرنگی به چاودێری پشكنین ده‌دا جه‌نگه خێڵه‌كیه‌كانی له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا قه‌ده‌غه كرد و دادگا ساخته‌كانی راوه‌ستاند و دارایی رێكخسته‌وه و كاروباری باج و خه‌راجی جارێكی تر داڕشته‌وه .
بۆ یه‌كه‌مین جار بوو خه‌ڵكی ئه‌و ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕستدا هه‌ستیان كرد كه حوكمه‌تیان هه‌یه و ده‌زگایه‌ك نیه بیانچه‌وسێنێته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یش گرنگترین كار رێكه‌وتنامه‌ی پاریس بوو له‌گه‌ڵ هنری سێیه‌می پاشای به‌ریتانیا له ساڵی 1229 و به پێی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه هنری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك هه‌رێم وازی له مافه میراتیه‌كانی له نۆرماندیا و بۆتزا و میندا هێنا .
هه‌ر چه‌نده راوێژكاره‌كانی لویس هه‌وڵیان دا به‌شداری له جه‌نگی خاچ په‌رسته‌كاندا بكات به‌ڵام ئه‌و دوو هێرشی رێكخست له ساڵانی 1248 و 1270 به‌ڵام تێیدا سه‌رنه‌كه‌وت و به مردنی پرۆژه‌كانی بۆ جه‌نگی خاچ په‌رسته‌كان شكستی هێنا به تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی بگاته تونس و داگیری بكات كۆچی دوای كرد ، تا مردنی لویسی نۆیه‌م سیاسه‌تی پاشایه‌تی فه‌ره‌نسا خۆی ده‌بینیه‌وه له یه‌كێتی فه‌ره‌نسا و به هێز كردنی ده‌سڵاتی ناوه‌ند و رێگری له فراوانخوازی پاشایانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌یش درێژه‌ی كێشا به جۆرێك كه فراوانخوازی ئه‌و ووڵاته ده‌ستی پێ كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ئه‌میش توشی تێوه‌گلانی كرد به چه‌ندین ئاریشه ، له سه‌ده‌ی سیازده‌مدا فه‌ره‌نسا بوو به هێز ترین ووڵاتی ئه‌وروپا و له رووی سیاسی و و ئابوری و ئیداریه‌وه گه‌شه‌كردنی به خۆیه‌وه بینی .
له پاش كۆچی دوای فلیپی سسێ یه‌م فلیپی چواره‌می كوڕی هاته سه‌ر حوكم و به هاتنی ئه‌م پاشایه بنه‌ماڵه‌ی كابێ له نه‌مان نزیك ده‌بونه‌وه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی ده‌سڵاتیان گرته ده‌ست له ساڵی 1314 – 1328 و پاش ئه‌وان هیچ كامیان كوڕیان نه‌بوو و پاش مردنی شارلی چواره‌م بنه‌ماڵه‌ی كابێ پاش ئه‌وه‌ی چوار سه‌ده له ده‌سڵاتدا بوون كۆتای هات و فیلیپ دی فالوا به ناوی فیلیپی شه‌شه‌م ده‌سڵاتی گرته ده‌ست .
جه‌نگی سه‌د ساڵه كه له ساڵی 1337 – 1453 ی خایاند بۆ هه‌ریه‌كه له فه‌ره‌نسا و ئنگلیز گرنگ بوو ئه‌میش بوو به مایه‌ی چه‌ندین جه‌نگ و ده‌سكه‌وت بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان و گرنگترین هۆكاری هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه بریتیه له :
1 – مه‌سه‌له‌ی سكوتلاند له مه‌ترسی دارترین ئه‌و كێشانه بوو كه به‌ریتانیا پێوه‌ی ده‌ناڵاند .
2 – مومته‌له‌كاتی پاشایه‌تی به‌ریتانیا بوو له فه‌ره‌نسا .
3 – كێشه‌ی فلاندرز كه زۆر له كێشه‌ی سكوتلاند ده‌چوو به‌ڵام ئه‌م سه‌ر به فه‌ره‌نسا بوو
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌دا چه‌ند پاشایه‌كی گرنگ ده‌ركه‌وتن له هه‌ردوو لا وه‌ك ( میری ره‌ش كه كوڕی گه‌وره‌ی ئه‌دواردی سێیه‌م بوو هه‌ستا به هێرشێك بۆ سه‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان و شكستی دان ، شارلی ژیر توانی به هۆی ژیری و لێهاتویه‌وه متمانه بۆ فه‌ره‌نسیه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه ، گریسكلین یه‌كێك بوو له سه‌ركرده دیاره‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا ) .
بۆرغدندیا یه‌كێك له میرنشینه گرنگه ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌كانی سه‌ر به تاجی فه‌ره‌نسی بوو به تایبه‌ت له كۆتای سه‌ده‌ی چواره‌مدا له ژێر سه‌ركردایه‌تی دۆق فلیپدا و ئه‌و توانی هه‌ر چی زه‌وی نێوان بۆرغه‌ندیا و فلاندرزی خسته سه‌ر مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌سڵاتی خۆی به‌سه‌ر شارلی شه‌شه‌می لاوازی برازایدا راگه‌یاند مه‌یش بوو به هۆی ناره‌زای فه‌ره‌نسیه‌كان و سه‌ر ئه‌نجام ( جۆنی ئازا ) پلانێكی داڕشت بۆ كوشتنی دۆق ئۆرلیان و ئه‌م كاره‌یش بو به هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی ناوخۆی ماڵوێرانكه‌ر له نێوان هه‌ر دوو سه‌ربازگه‌ی بۆرغه‌ندی و ئۆرلیانیدا ، له‌و ده‌مه‌دا فه‌ره‌نسا به ده‌ست ئه‌م هه‌موو ئاریشه‌وه ده‌یناڵاند ده‌سڵاتداری ئنگلیز ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه له سه‌رده‌می هنری چواره‌م و پێنجه‌مدا و پاش جه‌نگی ئاجنكۆرات له ساڵی 1415 زاینی كه فه‌ره‌نسیه‌كان زۆر شتیان له ده‌ست چوو ناچار بوون به قبوڵ كردنی په‌یماننامه‌ی ( ترۆی ) له ساڵی 1420 ئه‌م داگیركاریه‌ی ئنگلیز لای فه‌ره‌نسیه‌كان زۆر قێزه‌ون و بێزار كه‌ر بوو تا ئه‌و ده‌مه‌ی دۆفێنی كوڕی شارلی شه‌شه‌م توانی ئاهێك بۆ فه‌ره‌نسیه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه .
جان دارك له ساڵی 1412 له دایك بوه و له ساڵی 1431 سوتێنرا ئه‌م كچه بوو به به ئه‌فسانه‌یه‌ك بۆ فه‌ره‌نسیه‌كان و بڕوای به شارلی حه‌وته‌م هێنا كه له توانایدایه سه‌روه‌ری بۆ فه‌ره‌نسا بگه‌ڕێنێته‌وه و سه‌ره‌ڕاای ئه‌نجامدانی چه‌ندین شه‌ڕ به‌ڵام توانی گیانی نیشتیمانپه‌ره‌رێتی لای فه‌ره‌نسیه‌كان به‌رز بكاته‌وه و پاش ده‌ست گیر كردنی له لایه‌ن ئنگلیزه‌كانه‌وه و دادگای كردنی به چه‌ندین تاوانی وه‌ك جادوباز و بیدعه چی و هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئاین سه‌ر ئه‌نجام بڕیاری سوتاندنی درا ، جه‌نگی سه‌د ساڵه وه‌ك جه‌نگێكی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌ستی پێ كرد و وه‌ك جه‌نگێكی نه‌ته‌وایه‌تی كۆتای هات و كۆتای جه‌نگه‌كه بوو به هۆی جیابوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی نێوان هه‌ر دوو ووڵات و دروست بوونی گیانی نیشتیمان په‌روه‌ره‌رێتی له هه‌ر دوو لادا و جه‌نگه‌كه چۆن به بێ راگه‌یاندن ده‌ستی پێ كرد به بێ هیچ رێكه‌وتن و راگه‌یاندێكش كۆتای هات .
جه‌نگی سه‌د ساڵه به سه‌ركه‌وتنی فه‌ره‌نسیه‌كان كۆتای هات و ده‌بوو به زوترین كات فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات و دروست كردنی ده‌سڵاتێكی ناوه‌ندی بكه‌ن و دانانی سنورێك بۆ هێزی بۆرغه‌ندیا ، به هاتنی لویسی یازده‌یه‌م ( 1461 – 1482 ) كه ده‌سڵاتی هه‌بوو زۆر گڕانكاری رویدا به تایبه‌ت هه‌وڵ و كۆششی دۆقه‌كانی بۆرغه‌ندیا و لویس سه‌ره‌ڕای چاكی خۆی كۆمه‌ڵێك كه‌سی باشی له ده‌وری خۆی كۆ كرده‌وه و له ده‌روبه‌ری سه‌ده‌ی پانزه‌دا هه‌رچی هه‌رێم و میرنشینی ده‌ره‌به‌گایه‌تیه له‌گه‌ڵ مه‌مله‌كه‌تی فه‌ره‌نسی تێكه‌ڵ بوون و راسته‌وخۆ كه‌وتنه ژێر ده‌سڵاتی ناوه‌نده‌وه .
له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌مدا ئه‌نجومه‌نی چینه‌كان پێگه‌یه‌كی گرنگی له ژیانی سیاسی فه‌ره‌نسادا هه‌بوو هه‌رچه‌نده پاشتر تێوه‌كلا به چه‌ند كارێكی خراپ و نه‌شیاوه‌وه بۆیه رۆڵی خۆی له ده‌ست دا ، به هاتنی ساڵی 1500 پاشایه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو میر و ده‌ره‌به‌گ و شاره‌كان و تا راده‌یه‌كیش كه‌نسیه‌كانیش و زۆر كار كه پاشا‌كان ده‌ستیان دایه لویسی دوانزه‌یه‌م توانی ته‌واوی بكات و خه‌ڵكی به گه‌شبینیه‌وه له ئاینده‌ی ووڵاته‌كه‌یان ده‌ڕوانی .
دوابه‌ش له به‌شی حه‌وته‌م باس له ئیمراتۆریه‌تی رۆمانی پیرۆز ده‌كات و له سه‌ره‌تادا پێشینه‌یه‌كی مێژووی ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی باس ده‌كات به تایبه‌ت له دوای سه‌ده‌ی حه‌وته‌مه‌وه و هه‌ر له‌م به‌شه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئیمبراتۆریه‌تی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوای به تایبه‌ت پاش تاچ له‌سه‌ر نانی شارلمان له ساڵی 800 زاین له لایه‌ن پاپاوه و هه‌ندێك له مێژوونوسان ئه‌م روداوه به‌سه‌ره‌تای ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی پیرۆز ده‌زانن كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و تا ساڵی 1086 ی خایاند و هه‌ندێكی تر به دابه‌ش بوونی مه‌سیحیه‌تی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ده‌زانن و به هۆی داب و نه‌ریت و بچوك بوونه‌وه‌ی ئیمبراتۆریه‌تی گه‌وره‌وه سه‌رئه‌نجام له ساڵی 934 ی زاینی ئیمباتۆر كۆتای پێ هات به‌ڵام هێتده‌ی نه‌خایاند بیرۆكه‌ی ئیمبراتۆریه‌تیه‌كی تر سه‌ری هه‌ڵدا كه له ( ئه‌ڵمانیا ) بوو.
ئه‌ڵمانیا مه‌مله‌كه‌تی فه‌ره‌نجیه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان بوو كه به‌ر لویسی ئه‌ڵمانی كه‌وت و پاشان به‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وت و له ساڵی 899 درایه لویسی بچكۆل كه به مردنی ده‌سڵاتی كارۆلینجی له ئه‌ڵمانیا كۆتای پێ هات و سه‌رده‌می پاشایه‌تی دوای ئه‌و سه‌رده‌مه تایبه‌تمه‌ند بوو به دوو شته‌وه ( زیاد كردنی مه‌ترسی له خۆرئاوا وه‌ك هێرشی سلاڤ و هه‌نگاریه‌كان ، زیاد كردنی ده‌سڵاتی ده‌ره‌به‌گه‌كانی ئه‌ڵمانیا ) له ساڵی 911 ئه‌ڵمانیا له چوار دۆقی گه‌وره پێك هاتبوو ، پرۆڤیسۆر جیمس ئۆمیسۆن بۆ مێژووی ئه‌ڵمانیا و چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌نوسێت ” ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی سه‌ده‌ی 10 – 12 دا به‌هێترین ووڵاتی ئه‌وروپا بووه و بنه‌ماڵه‌ی سه‌كسۆنه‌كان بنه‌مای ئه‌و به‌هێزیان داڕشت به‌ڵام له سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی هۆنشتاوفنیشدا ئه‌ڵمانیا گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی بێ هێزی و فه‌ره‌نسا جێگه‌ی گرته‌وه و ئه‌م بێ هێزیه درێژه‌ی كێشا … ” .
بنه‌ماڵه‌ی سه‌كسۆنه‌كان و بوونیان له ئه‌ڵمانیا و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان نیشانه‌ی بۆ كراوه و ئاماژه به چه‌ند پاشایه‌كیان ده‌دات :
1 – هنری یه‌كه‌م كه له ساڵی 919 ده‌سڵاتی گرته ده‌ست و له ساڵی 936 كۆتای به ده‌سڵاتی هات یه‌كه‌مین پاشای بنه‌ماڵه‌ی ساكسۆنه‌كان بووه و زۆر سیاسه‌تی ناوخۆی داڕشت و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرد كه ده‌یگوت ” بۆ خۆت بژی و واز له خڵكانی تر بهێنه …. ” ئه‌و توانی هێرشی هه‌ریه‌كه له هه‌نگاریه‌كان و سلاڤیه‌كان بۆ سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ی تێك بشگێنێ .
2 – ئۆتۆی یه‌كه‌م كه له ساڵی 936 هاتی سه‌ر حوكم و له ساڵی 972 كۆتای به ده‌سڵاتی هات و ئه‌م به مه‌زنترین شای ساكسۆنیه‌كان داده‌نرێت و ئه‌ڵمانیا له سه‌ده‌ی ده و یانزه‌یه‌مدا گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی هێز كه فه‌زڵی بۆ ئه‌م شایه ده‌گه‌ڕێته‌وه و زۆر به حه‌ماس بووه بۆ دروست كردنی ئه‌ڵمانیایه‌كی به‌هێز و له سه‌رده‌می ئه‌مدا ئه‌سقه‌فه‌كان زیاتر گرنگیان پێ ده‌درا و رۆڵیان دیار بوو ، ئۆتۆی گه‌وره گه‌لێك جه‌نگی به‌رپا كرد كه گرنگترنیان جه‌نگی ( لحفید ) بوو له ساڵی 955 گه توانی به‌سه‌ر مه‌جه‌ڕه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت .
3 – هاتنی هه‌ریه‌كه له ئۆتۆی دووه‌م ، ئۆتۆی سێ یه‌م ، هنری دووه‌م كه ده‌سڵاتیان له 973 ده‌ست پێ ده‌كات تا 1024 ی زاینی و ئه‌م سێ پاشایه له سه‌ر هه‌مان بنه‌ما رۆیشتن كه ئۆتۆی گه‌وره دایڕشتبوو زۆر هه‌وڵیان دا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سڵاتی ئه‌ڵمانیا له ئیتالیا و به مردنی هنری دووه‌م ده‌سڵاتی ساكسۆنه‌كان كۆتای پێ هات .
ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی فرانكفۆنیدا كه له ساڵی 1024 ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو ساڵی 1125 و له‌م به‌شه‌دا جگه له پێشه‌كیه‌ك بۆ ده‌سكه‌وتی بنه‌ماڵه‌ی ساكسۆنی كه باسی ده‌كه‌ن وه‌ك زاڵبونیان به‌سه‌ر كه‌نیسه و تا راده‌یه‌ك پاپاكاندا تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌ند پاشایه‌كی فرانكفۆنیدا :
1 – كۆنرادی دووه‌م كه له ساڵی 1024 – 1039 ده‌سڵات ده‌گرێته ده‌ست و یه‌كێك بوو له مه‌زنترین پاشاكانی ئه‌ڵمانیا له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕستدا و زۆر دانا و ژیر تر بوو ، توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌سقه‌فه‌كان و گرنگیدان به وه‌چاغ زاده بچوكه‌كان كه دواتر ئه‌مه بوو به هۆی لاواز كردنی ده‌سڵاتی ناوه‌ند .
2 – هنری سێ یه‌م كه له ساڵی 1039 – 1056 له ده‌سڵاتدا بوو به دواین پاشای ئه‌ڵمانی داده‌نرێت له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕستدا و تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوو له كه‌م كردنه‌وه‌ی دۆقه‌كان و ده‌سڵاتی خۆی له ووڵاتدا به‌هێز كرد و و ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌نیسه‌دا گرت له پاش كۆچی دوای ئه‌مه بۆ كوڕه‌كه‌ی ( هنری چواره‌م ) بوو به كێشه .
3 – هنری چواره‌م كه له ساڵی 1056 – 1106 ده‌سڵاتی گرته ده‌ست گه‌وره‌ترین كۆسپ له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مدا كه‌نیسه و پاپاریه‌ت بوو كه به ته‌واوه‌تی توشی داڕمان و گه‌نده‌ڵی بوو بووه‌وه ، هنری چواره‌م یه‌كێك بوو له به‌هێزترین پاشایانی ئه‌ڵمانی و هاوكات به‌دبه‌خترنیشیان بوو ده‌بوو ئه‌م پاشایه رووبه‌ڕووی واجاخدغزاده و پیاوانی كه‌نیسه ببێته‌وه و ئه‌وه بوو ئه‌و حه‌نگه‌ی ده‌ست پێ كرد و كار گه‌یشه ئه‌وه‌ی كه ناو به دیكتاتۆر ده‌ر بكات و هاوكات له ساڵی 1073 ( هاڵدیراند ) كه جوتیارێكی ئیتالی بوو به یه‌كێك له گرنگترین پاپاكان داده‌نرێت و ئه‌م پیاوه ده‌ستی به چاكسازی له كه‌نیسه‌دا كرد و ئه‌مه‌یش بوو به‌هۆی ململانیه له نێوان ده‌ستی پاشا و كه‌نیسه‌دا و سه‌ر ئه‌نجام به سه‌ركه‌وتنی پاپا كۆتای هات و ئه‌میش بوو به هۆی دیق كردنی هرنی چواره‌م و دوای خۆی كوڕه‌كه‌ی ( هنری پێنجه‌م ) هاته سه‌ر حوكم كه تا ساڵی 1125 له ده‌سڵاتدا مایه‌وه .
ئه‌ڵمانیا له سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی هۆهنشتاوفن كه له ساڵی 1125 – 1254 ده‌سڵاتیان گرته ده‌ست ئه‌ویش دوای كۆچی هنری پێنجه‌م كه وه‌جاخ كوێر بوو هیچ مناڵێكی نه‌بوو پاش 27 ساڵ ململانیه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی (هۆهنشتاوفن و گۆڵفز ) كه سه‌ر ئه‌نجام یه‌كه‌م پاشای بنه‌ماڵه‌ی یه‌كه‌م فه‌ریدریكی یه‌كه‌م هاته سه‌ر حوكم كه ئاماژه به چه‌ند پاشایه‌كیان دراوه:
فه‌ریدریك به‌ربروسی كه له ساڵی 1153 – 1190 له حوكمدا بوو له پاشا گرنگه‌كانی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت و پیاوێكی وریا و ئازا بووه و زۆر بڕوای به بیرۆكه‌ی ئیمبراتۆر هه‌بووه و هه‌ر بۆیه له پێناوه‌دا جه‌نگاوه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاپاكاندا و چه‌ندین هێرش و شه‌ڕ و په‌یماننامه‌ی گرێ داوه له‌وانه په‌یمانامه‌ی ( كۆنستانس) و هێرشی خاچ په‌رستی سێیه‌م فه‌رده‌ریك له ساڵی 1188 به‌شدار بوو به‌ڵام له كاتی چونی له رێگه له ئاودا خنكا .
هنری شه‌شه‌م كه له ساڵی 1190 – 1197 ده‌سڵاتی هه‌بوو و پاش كۆچی باوكی هاته سه‌ر حوكم و ماوه‌ی ده‌سڵاتی ئه‌م به ململانیه‌كی زۆر داده‌نرێت له نێوان ده‌سلاتی ئیمبراتۆر و پاپادا و ئه‌و كاته‌ی كه خۆی بۆ جه‌نگی خاچ په‌رسته‌كان ئاماده ده‌كرد له ته‌مه‌نی لاوێتیدا كه 32 ساڵ بوو كۆچی دوای كرد و كۆچی دوای هنری واتا كۆتای ده‌سڵاتی ئه‌ڵمانیا له ئیتالیا و له ناوچونی خه‌ونی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ڵمانی به‌هێز .
به كۆچی دوای هنری شه‌شه‌م ئیتالیا هه‌ناسه‌ی ئاسوده‌ی هه‌ڵمژی و باكوری ئیتالیا سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاند و له‌و وه‌خته‌دا ( ئه‌نۆسسنتی سێیه‌م ) هاته سه‌ر عه‌رشی پاپا له ساڵی 1198 – 1216 له حوكم مایه‌وه كه كه‌سێكی ژیر و لێ هاتوو بوو وه له زانكۆ چه‌ند زانستێكی خوێند .
له ئه‌ڵمانیا دوای مردنی هنری شه‌شه‌م ململانیه له نێوان هۆهنشتاوفن و ولفیه‌كان بۆ گرته ده‌ستی ده‌سڵات درێژه‌ی كێشا كه چوارده ساڵی خایاند كه سه‌ر ئه‌نجام فه‌رده‌ریكی دووه‌م بوو به پاشای ئه‌ڵمانیا .
فه‌رده‌ریكی دووه‌م كه له ساڵی 1215 – 1250 له سه‌ر حوكمدا بوو سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاپادا باش بوو به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندیان ئاڵۆز بوو به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی كه فه‌رده‌ریك خۆی دزیه‌وه له جه‌نگی خاچ په‌رسته‌كان و ئه‌مه‌یش پاپای توڕه كرد و سه‌ر ئه‌نجام كه‌نیسه و ده‌سڵاتی كه‌نسه توانیان ده‌سكه‌وتێكی تر به‌دی بهێنن و له پاش كۆچی پاشا له ساڵی 1250 كوڕه‌كه‌ی هاته سه‌ر حوكم ( كۆنراد ) و ئه‌میش نه‌یتوانی له سه‌ر حوكم ببێته‌وه و ناچار هه‌ڵهات بۆ ئیتالیا .
له دوا به‌شی ئه‌م بابه‌تدا باس له ئه‌ڵمانیا ده‌كات له دوای ساڵی 1250 ه‌وه و تێیدا هاتووه كه ئه‌و ووڵاته له سه‌ده‌ی 11 و 12 دا به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی بووه به‌ڵام له سه‌ده‌ی 13 دا ئه‌و به‌هێزیه له ناو چوو له سه‌ده‌ی 14 و 15 یشدا ده‌ركه‌وتنی پاشایه‌تی به‌هێز و پێشكه‌وتنی ده‌سڵاتی ناوه‌ند بوو ، هۆكاره‌كانی پێشنه‌كه‌وتنی ئه‌ڵمانبا وه‌ك فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه :
1- هه‌ڵبژاردنی پاشا له‌سه‌ر بنه‌مای پشتاو پشت .
2 – هێزه ده‌ره‌به‌گی و خێڵه‌كیه‌كان به باشی سودیان لێ نه‌ده‌بینرا .
3 – تێوه‌گلان و سه‌رقاڵبوون به ئیتالیا و پاپاریه‌ته‌وه ….
له سه‌ده‌كانی 13 و 14 دا كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌سڵاتداران ده‌ركه‌وتن به ناوی جۆربه‌جۆر وه‌ك ( تاركدۆق ، دۆق ، كۆنت … ) كه حوكمیان ده‌كرد و له‌و ده‌مه‌دا چه‌ندین قه‌واره‌ی نوێ ده‌ركه‌وت كه بریتی بوون له شاره‌كان .
دوای ئه‌و سه‌رگه‌ردانیه‌ی ئه‌ڵمانیای گرته‌وه عه‌رشی ده‌سڵات به جۆڵی مایه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی گرنگ هاتن به ناوی هیبسسبۆرگ كه له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی ( ئه‌لزاس ) ی سویسرا بوون و له سه‌ده‌كانی 15 و 16 دا توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌وروپادا بگرن و تا كۆتای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له ساڵی 1918 له ژێر ده‌ستیان مایه‌وه و به‌مشێوه‌یه كێشمه‌كێش له نێوان بنه‌ماڵه‌كاندا درێژه‌ی كێشا تا ئه‌و كاته‌ی كه له كۆتای ئه‌م به‌شه‌دا ئاماژه به بنه‌ماڵه‌ی هۆهنزلرن ده‌كات كی رۆڵێكی گرنگی بینه‌وه له ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا له سه‌ده‌كانی داهاتودا .
به‌شی هه‌شته‌م
به‌شی هه‌شته‌م كه دوا به‌شی ئه‌م كتێبه‌یه ته‌رخان كراوه بۆ جه‌نگی خاچ په‌رسته‌كان وه‌ك باگراوندێكی مێژووی باس له‌م جه‌نگه ده‌كات كه ئه‌وروپای مه‌سیحی كردیانه سه‌ر ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له ده‌ی كۆتای سه‌ده‌ی 11 ده‌ستی پێ كرد كه نزیكه‌ی دوو سه‌د ساڵی خایاند ( 1096 – 1291 ) زاینی .
پاڵنه‌كاره‌كانی جه‌نگی خاچ په‌رستی كراوه‌ته چه‌ند به‌شێكه‌وه له‌وانه :
1 پاڵنه‌ری ئاینی : كه‌نیسه‌ی خۆرئاوا به‌رده‌وام شوێنكه‌وتوانی هان ده‌دا بۆ دژایه‌تی كردنی موسڵمانه‌كان و جه‌نگانی له‌گه‌ڵیان به ئه‌ركێكی پیرۆز ده‌زانی كه ئه‌مه‌یش هانی مه‌سیحیه‌كانی دا كه له‌و جه‌نگه‌دا به‌شدار بن ، هاوكات ئه‌و هه‌موو دژواریانه‌ی كه ده‌هاته رێی ئه‌و حه‌جاجانه‌ی كه ده‌هاتن بۆ خاكی پیرۆز له ( بیت المقدیس ) ئه‌میش به‌هانه‌ی دا به ده‌ست پاشاكانه‌وه بۆ جه‌نگ كردن به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌لجوقیه‌كان ده‌ركه‌وتن و به توندی كه‌وته گیانی حاجیه مه‌سیحیه‌كان .
2 – پاڵنه‌ره ئابوری و بازرگانیه‌كان : ته‌ماعی ده‌ره‌به‌گه فه‌ره‌نسی و بازرگانه ئیتالیه‌كان كه ئاین به لای ئه‌وانه‌وه هۆیه‌ك بوو بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه بازرگانی وسیاسیه‌كان و ده‌ره‌به‌كه فه‌ره‌نسیه‌كان زه‌وی زۆریان ده‌سكه‌وت و بازرگانه‌كانیش به هۆی به‌شداریان قازانجی زۆریان ده‌ست كه‌وت ده‌كرێت به كورتی جه‌نگی خاج په‌رستی به جه‌نگێكی داگیركاری ئه‌وروپی دژی جیهانی ئیسلامی بزتنرێت .
پێشكه‌وتنی جه‌نگی خاچ په‌رستان كه ده‌توانین ئه‌م جه‌نگه بكه‌ین به چه‌ند قوناغ و هه‌ڵمه‌تێكه‌وه :
هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌می خاچ په‌رستی :
1 هه‌ڵمه‌تی میللی : ژماره‌یه‌كی زۆر له جوتیار و خه‌ڵك بۆ ئه‌و جه‌نگه ئاماده كران كه شاره‌زای زۆریان له هونه‌ری جه‌نگدا نه‌بوو و به سه‌ركردایه‌تی واڵته‌ر به‌ره‌و قوسته‌نتینیه به‌رێ كه‌وتن به‌ڵام له رێگه‌ی توشی كه‌م خۆراكی و جه‌نگی مه‌جه‌ڕه‌كان هاتن و پاش ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌ڕێكه‌وتنه‌وه به‌ڵام دیسان له‌سه‌ر ده‌ستی توركه‌كان توشی شكست هاتن و ئه‌م هێرشه هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی نه‌پێكا .
2 – هه‌ڵمه‌تی میره‌كان : هه‌ڵمه‌تی میره‌كان له هاوینی 1096 دا ده‌ستی پێ كرد كه به زۆری له فه‌ره‌نسیه‌كان پێك هاتبوو و هه‌ڵمه‌ته‌كه له چه‌ند سریه‌ك پێك هاتبوو وه هه‌ر سریه‌كیش له ژێر میرێكی ده‌ره‌به‌گدا بوو ، له میره به‌ناوبانگه‌كان كه تێیدا به‌شدار بوون هه‌ریه‌كه له ( جۆدفری دی بوایۆن ، بلدرێن ) بوون كه سوپایه‌كی 150 هه‌زار پیاوی پێك هێنرا و بڕیار بوو هه‌موویان له قوسته‌نتینیه یه‌ك بگرن به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی و جیاوازگه‌لێكی زۆر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یش سه‌ری نه‌گرت به تایبه‌ت جیاوازی نێوان كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوای و زمان و داب‌و نه‌ریتیان .
به هۆی بارودۆخی جیهانی ئیسلامی له‌و ده‌مه‌دا كه یه‌كه‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتوو و سه‌ركرده‌یه‌كی لێ هاتبووی نه‌بوو وای كرد كه خاچ په‌رسته‌كان په‌لاماریان بده‌ن هه‌رچه‌نده سه‌لجوقیه‌كان و حه‌میه سه‌ربازه‌كانیش هه‌بوون به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام له ساڵی 1097 حاچ په‌رسته‌كان له پسفۆڕه‌وه په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و ( نقیه ) یان داگیر كرد و پێشڕه‌وریان كرد بۆ داگیر كردنی شاری ئه‌نتاكیه و پاش هاتنی گه‌شتی گه‌لی ئیتالی زیاتر رێگه بۆ خاچ په‌رستان ئاسان بوو له‌وه‌ی جگه له رێگه‌ی ووشكانی توانیان رێگه‌ی ده‌ریایش تاقی بكه‌نه‌وه و له پاشان توانرا له رۆژهه‌ڵاتدا چوار میرنشین یان ده‌وڵه‌تی بچوك دابمه‌زرێنن ( ره‌ها ، ئه‌نتاكیا ، ته‌رابلوس و مه‌مله‌كه‌تی قودس ) كه له هه‌ر چوار نیمچه ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا سیسته‌می حوكم رانی له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا پێك ده‌هاته‌وه و پاشان دێری خۆرئاوا هێنرایه خۆرهه‌ڵات و چالاكی ئابوری له شاره كه‌ناریه‌كاندا په‌ره‌ی سه‌ند ، به هۆی هێرشی به‌رده‌وامی موسڵمانه‌كان خاچپه‌رسته‌كان زیاتر گرنگیان به هێزی به‌رگری ده‌دا به‌ڵام به هۆی بوونی چه‌ند خاڵێكی لاوازه‌وه و پاش به‌هێز بوونی موسڵمانه‌كان و هاتنی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز توانیان مه‌مله‌كه‌تی خاچپه‌رسته‌كان یه‌ك به دوای یه‌كدا تێك بده‌ن .
ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی كه له سه‌ده‌ی 15 دا روخا پاشماویان مابوو كه به ئه‌تابكه ناسراوبوون و به تایبه‌ت ئه‌تابكه‌كانی موسڵ له ساڵی 1137 حوكمڕانی موسڵمانیان ده‌كرد پاشتر میرنشینه‌كه‌یان فراوان بوو ، له اڵی 1144 عیماده‌دین توانی شاری ره‌ها له ده‌ستی خاچ په‌رسته‌كان بسێنێ و و پاش په‌نجا ساڵ یه‌كه‌م میرنشینی حاچ په‌رسته‌كان روخا .
هه‌ڵمه‌تی دووه‌می خاچ په‌رستی :
هه‌وڵی روخانی ره‌ها گه‌یشته ئه‌وروپا و ئه‌مه‌یش بووه مایه‌ی بێزاری و توڕه‌ی زۆر بۆیه پاش پێك هێنانی سوپایه‌كی به‌هێز كه لویی حه‌وته‌می پاشای فه‌ره‌نسی و كۆنرادی سێیه‌می ئه‌ڵمانیا ی تێدا بوو به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات كه‌وتنه‌ڕێ به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵمه شكستی خوارد به تایبه‌ت پاش ده‌ركه‌وتنی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و یه‌كخستنی شام و میسر و پاش خۆ ئاماده كرد بۆ رزگار كردنی بیت المقدیس و له ساڵانی 1185 و 1186 چه‌ند سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار كرد ، جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ( حتین ) له ساڵی 1187 رویدا كه تێیدا خاچپه‌رسته‌كان شكان و نزیكه‌ی 1500 سه‌ربازی سواره و 20 هه‌زار سه‌ربازی پیاده تیاچوو جگه له له‌ده‌ست چونی شاری سور .
هه‌ڵمه‌تی سێیه‌می خاچپه‌رستی :
پاش گرتنی قودس ناڕه‌زای زۆر له ئه‌وروپا بڵاو بووه‌وه بۆیه سوپایه‌كی به‌هێز پێك هێنرا به به‌شداری هه‌رسێ پاشا ( فریدریكی یه‌كه‌می ئه‌ڵمانی ، ریچاردی یه‌كه‌می به‌ریتانی و فلیپ ئۆغستسی فه‌ره‌نسی ) هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به هه‌ڵمه‌تی پاشایان ناو ده‌برێت ، هه‌ردوو پاشا فه‌ریدریك و ئۆغستس زوو شكستیان هێنا به‌ڵام ریچارد گه‌یشته فه‌له‌ستین كه به پیاوێكی ئازا و به جه‌رگ ناوی ده‌ر كردبوو و هه‌ریه‌كه له موسڵمان و مه‌سیحیه‌كان له سایه‌ی ریچارد و سه‌لاحه‌دیندا نمونه‌ی مه‌ردایه‌تیان بینی و سه‌ره‌ڕای بوونی شه‌ڕ له نێوانیاندا به‌ڵام دۆستایه‌تیان هه‌بوو پاش هه‌وڵێكی زۆر ریچارد نه‌یتوانی قودس بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاچپه‌رسته‌كان هه‌ر بۆیه له ساڵی 1192 گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وروپا ، له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی 13دا هه‌ستێكی دژ به جه‌نگی خاچ په‌رستان دروست بوو سه‌ره‌ڕای گوێ پێنه‌دانی پاپاكان به‌و جه‌نگه و خۆ خه‌ریك كردن به كاروباری ناوخۆ به تایبه‌ت روبه‌روبونه‌وه‌ی بیدعه چیه‌كان ئه‌میش وای كرد كه جه‌نگی خۆرهه‌ڵات له‌و ده‌مه‌دا بایه‌خی نه‌مێنێ .
هه‌ڵمه‌تی چواره‌می جه‌نگی خاچ په‌رستی :
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دابه روونی ده‌رده‌كه‌وێت پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ جه‌نگ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری بوو به‌ڵام به حه‌ماسی ئاینی په‌رده پۆش كرا بوو و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش ( ئه‌نۆسنتی سێ یه‌م ) بوو كه له‌گه‌ڵ ڤینسه‌كان رێك كه‌وت و سه‌ر ئه‌نجام له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا سه‌ره‌ڕای نا ره‌زای كه‌نیسه به‌ڵام قوسته‌نتینیه داگیر كرا كه تا ساڵی 1261 بیزه‌نتینیه‌كان نه‌یانتوانی شاره‌كه‌یان رزگار بكه‌ن .
پاش ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه هه‌ریه‌كه له فه‌ریدریكی دووه‌م و قه‌دیس لویس جه‌نگی خاچ په‌رستیان ئه‌نجامدا به‌ڵام هیچی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ، هێرشی قه‌دیس لویس به دواین هێرشی خاچ په‌رسته‌كان بۆ سه‌ر ووڵاتانی موسڵمان و عه‌ره‌بی داده‌نرێت .
دواین بابه‌تی ئه‌م به‌شه تایبه‌ت كراوه به كاریگه‌ری جه‌نگه‌كانی خاچ په‌رستی له‌سه‌ر ئه‌وروپا و تێیدا هاتووه ئه‌م جه‌نگه له رووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریه‌وه چه‌ند ئه‌نجامێكی گرنگی له‌سه‌ر ئه‌وروپا دانا :
1 – له رووی ئابوریه‌وه : ئه‌م جه‌نگه بوو به هۆی چاكتر كردنی بازرگانی ئه‌وروپا به تایبه‌ت ئیتالیه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی موسڵماندا و دوای جه‌نگیش كاڵاكانیان بۆ رۆژهه‌ڵات هه‌ر ده‌هات
2 – له رووی رۆشنبیریه‌وه : به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ورپایه‌كان له رێگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕان بۆ هاتنیان بۆ رۆژهه‌ڵات ئه‌مه‌یش به سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی زانستی جوگرافیا داده‌نرێت كه شۆڕشێكی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی بوو .
3 – له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه : گه‌شه‌كردنی بازرگانی بوو به هۆی ده‌ركه‌وتنی چینی بورژوازی له‌سه‌ر حیسابی چینه ئۆروستوكراتیه‌كه ئه‌مه‌یش رۆڵی گرنگی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا هه‌بوو .
4- له رووی سه‌ربازیه‌وه : ئه‌وروپا زۆر شت له موسڵمانه‌كانه‌وه فێر بوو وه‌ك به‌كارهێنانی چه‌كی سوك و پشت به‌ستن به هێزی پیاده و دروست كردنی قه‌ڵا .
له كۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه هه‌ریه‌كه له‌و به‌شانه‌ی كه له‌و كتێبه‌دا هاتووه تایبه‌ته به چه‌ند روداوێكی گرنگ كه ده‌توانرێ چوار به‌شی سه‌ره‌تای كتێبه‌كه به‌وه سه‌یر بكرێت كه تایبه‌ته به ململانیه‌ی ناوخۆی ئه‌وروپا و ده‌ركه‌وتنی هۆزه‌كان و زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و كیشوه‌ره كراوه به‌و شێوه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی چووه ، چوار به‌شی تری كتێبه‌كه ده‌توانرێ به‌وه سه‌یر بكرێت كه ئه‌وروپا له قوناغی پێك هێنان و خۆ گرتنه‌وه‌دایه و هه‌نگاوی بۆ دروست بون ناوه و ته‌نانه‌ت له په‌لی هاوێشتوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆی و له تێكڕای سه‌رده‌مه‌كاندا پشتاوپشتی بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سڵات ره‌نگی داوه‌ته‌وه كه كاری سلبی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وروپا دناوه له‌گه‌ڵ ده‌سڵاتی ئاینی كه به‌رده‌وام له كێشمه كێشدا بووه و به چه‌ندین قوناغدا تێپه‌ڕیه‌وه و زۆر تر له خزمه‌تی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا بووه هه‌ر بۆیه ئاینی مه‌یسحی و كلێسا چه‌ندین جار ریفۆرمی تێدا كراوه .
لێره‌دا سه‌ره‌ڕای ده‌ست خۆشی زۆر بۆ مامۆستا مسته‌فا سه‌عید كه به ئه‌م ئه‌ركه هه‌ستاوه كه من هیوای به‌رهه‌می باشتری بۆ ده‌خوازم ، چه‌ند تێبین و ره‌خنه‌یه‌ك ده‌خه‌مه روو به ئومێدی سود بینین بۆ پرۆژه‌ی داهاتوو :
1 – نه‌بوونی پێشه‌كی خودی وه‌رگێر و پێشه‌كی نوسه‌ران كه گرنگ بوو له كتێبه‌كه‌دا هه‌بوایه .
2 – وه‌ك ده‌وترێت كاغه‌زی بێ وێنه وه‌ك زه‌وی بیابان وایه ، له‌م كتێبه‌یشدا هیچ وێنه و نه‌خشه و هێڵكاریه‌ك به‌دی ناكرێت كه ره‌نگه بۆ خوێنه‌ر به سود بێت .
3 – نه‌بونی په‌راوێز بۆ هه‌ندێك زاراوه و ووشه كه ده‌كرا وه‌ك ئه‌ركێكی وه‌رگێڕ مامۆستا به‌م كاره هه‌ستایه بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی به‌رهه‌مه‌كه .
4 – بوونی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی چاپ و زمانه‌وانی وه‌ك ( له لاپه‌ڕه 161 و 188 دا بۆ جه‌نگی سه‌د ساڵه رویداوه ، یان له لاپه‌ڕه 137 دا له سه‌ره‌تای په‌ره گرافه‌كه‌وه نوسراوه ” وا دێته بڕوا بوون كه بنه‌چه‌كی كڵێساكان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی …. ” كه جوانتر بوو بنوسرێت ” بڕوا وایه یان ره‌نگه بنه‌چه‌ی یان بنه‌ڕه‌تی “….
5 – كاتێك كه ناوی كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌بینیت له به‌رامبه‌ری له نێو كه‌وانه‌دا ساڵێك نوسراوه بۆ نمونه ” هنری چواره‌م ( 1056 – 1106 ) ی زاینی كه ئه‌مه له كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌یه بۆ ساڵی حوكمڕانی و ئاماژه‌یش به‌وه نه‌دراوه كه وایه ، خوێنه‌ری كورد له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووه كه ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ له‌دایك بوون و مردن .
6 – هه‌ندێك ووشه هه‌یه كه مامۆستا ده‌ق له عه‌ره‌بیه‌كه‌وه وه‌ری گرتووه كه ده‌بوو ئه‌سڵیه‌كه‌ی وه‌ر بگرتایه وه‌ك ناوی (ریتشارد ) كه خۆی ریچارده …
7 – خۆزگه مامۆستا ئاماژه‌ی به‌و سه‌رچاوانه بدایه كه سودی لێ وه‌رگیراوه بۆ ئه‌م كتێبه بۆ زیاتر ئاشنا كردنی خوێنه‌ری كورد به سه‌رچاوه‌كان .
كتێبی ( مێژووی ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ) ، دانانی ( د . عبدالامیر محمد امین ، محمد توفیق حسین ) ، وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه ( مسته‌فا سه‌عید عه‌لی ) ، پێداچونه‌وه‌ی ( مامۆستا سیامه‌ند كه‌ریم مه‌ولود ) ، چاپی یه‌كه‌م – ساڵی چاپ 2011 ، شوێنی چاپ ( چوار چرا ) له بڵاوكراوه‌كانی كتێبخانه‌ی هه‌ورامان .