گفتوگۆ لەگەڵ شاعیر‌و چیرۆک نووس عەلی پێنجوێنی
عه‌لی پێنجوێنی :_
ده‌قی جوان ، ئه‌و ده‌قه‌یه ، به‌پرسیاره ئه‌زه‌لیی و ئه‌به‌دیی و وجودییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵمان بكات
سازدانی: هێمن عوسمان عه‌بدوڵڵا
ئایا ده‌كرێت بڕیار له‌سه‌ر ڕۆمانێك بده‌ین ، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تیی ، ئه‌خلاقی ، ده‌روونیی ، یاخود له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه وه‌كو شێوه‌یه‌كی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامی ئه‌دات؟
عه‌لی پێنجوێنی :- له‌ڕاستیدا كاری ڕۆماننووسین یان هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بیی ئه‌وه‌نییه پێشوه‌خت كۆمه‌ڵێك پێوانه‌ی بۆدابنێی ، ئه‌وپێوانه كۆمه‌ڵایه‌تیی وئه‌خلاقیی و سیاسیییانه‌ی هه‌یه وباوه ، به پێچه‌وانه‌وه ئیشی ده‌قی داهێنه‌ر ئه‌وه یه كه قسه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه ئه‌كات كۆمه‌ڵایه‌تی نین ، له ده‌ره‌وه‌ی ڕوانینی كۆمه‌ڵگایه ، یان دیوێكیتری ئه‌و دیوه تاریكه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك ، كه چاوی ئاسایی هێزی بینینی نییه ، واته په‌نجه بخاته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی تاریكن ، نه‌ك ئه‌وشوێنانه‌ی ڕووناكن ، تۆ كارت ئه‌وه‌یه لایه‌نه نه‌بینراو و نه‌بیستراو و ته‌سه‌ور نه‌كراوه‌كانی ئه‌ودیارده‌یه ، ئه‌و باسه‌ی كه تۆئه‌ته‌وێت له‌ناو رۆمانێكدا یان چیرۆكێكدا به‌یانی بكه‌یت ، له‌ڕاستیدا ده‌بێ هه‌موو ئه‌وجومگانه‌بێ كه‌چاوی ئاسایی هێزی بینینیان نییه ، ئه‌مه‌ش ده‌قی داهێنه‌ر له‌ده‌قی نا داهێنه‌ر و ده‌قی ئاسایی جیاده‌كاته‌وه ، واته ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نیا خه‌ریكی فۆتۆكۆپیكردنی كۆی هه‌موو ئه‌و شته‌كۆمه‌ڵایه‌تیی وئه‌خلاقیی وسیاسیی و ئابوریانه بین ، كه‌به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه ، هه‌مووچاوێكی ساده هێزی بینینی هه‌یه و موماره‌سه‌ی ژیانی تێدا ده‌كات ، من پێموایه ئه‌وه‌چركه‌ساتی مه‌رگی ئه‌و ده‌قه‌یه و مه‌رگی خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
واته پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر یه‌كێك له‌و كارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ، یاخود هونه‌ریی ، یاخود كۆمه‌ڵایه‌تیی ، ئه‌خلاقی ئه‌نجامی ئه‌دات و بڕیار له‌سه‌ر ده‌قێك یاخود ڕۆمانێك بده‌ین؟
عه‌لی پێنجوێنی:- من زۆر تێناگه‌م مه‌سه‌له‌ی ئه‌و بنه‌ماكۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌خلاقییانه چین تۆ ده‌قی له‌سه‌ر ئه‌نووسیت ، تۆ ده‌ته‌وێت له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كی دیاریكراو ، بابه‌تێكی دیاریكراو ، چیرۆكێك بنووسیت ، یان ڕۆمانێك ده‌نووسیت ، ئه‌مه وه‌ك گوتم ، ئه‌بێ دیوی شاراوه و دیوی نه‌بینراوی ئه‌و دیارده‌یه باسبكرێت له‌به‌رگێكی هونه‌ریدا ، باسكردن له‌و ڕووداوانه‌ی كه له‌ناو ئه‌و ڕۆمانه‌ی تۆ ئه‌ته‌وێت ڕووبدات ، تۆ كارت به‌وه نییه له‌ناو واقیعدا چۆنه ، ئه‌مه ئیمكانی ڕوودانی هه‌یه ، چونكه تۆ له‌ناو فه‌زای ڕۆمانێكدا ، یان چیرۆكێكدا خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی موسته‌حیله‌كانی ، خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی نامومكینه‌كانی ، ئه‌وه‌ی ڕووئه‌دات له ده‌ورووبه‌رمان ، شته مومكین ڕوودراوه‌كانه ، ئه‌و شتانه‌ی ئیمكانی هه‌یه‌و ئێستا له‌ناوی دا ده‌ژین ، به‌ڵام ئه‌و ئیشه‌ی تۆده‌ینووسیت له‌ناو چیرۆكێك ، یان ڕۆمانێكدا ئه‌شێ ڕووبدات نه‌ك ڕوویدابێت.
به‌م پێیه ڕۆماننووس نابێت واقیع نووس بێت ، نابێت مێژوو نووس بێت ، هه‌ندێجار پێشبینی هه‌ندێ ڕووداوی ئاینده ئه‌كات ، بۆ وێنه ڕۆمانی 1984ی جۆرج ئۆرویل ، ساڵی 1948 نووسیویه‌تی و پێشبینی ڕووداوه‌كانی ساڵی 1984ده‌كات وه چۆنێتی ڕووخانی سۆڤیه‌ت ، ئایا ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی پێویسته ڕۆمان پێشبینی بكات و ئاینده پیشانبدات ئه‌مه ته‌واو سه‌د ده‌رسه‌د دروست ده‌بێت و دێته بوون؟
عه‌لی پێنجوێنی:- ده‌قی زیندوو ئه‌بێت ئه‌و ده‌قه‌بێت ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ریكی فۆتۆكۆپیكردنی واقیع نییه ، خه‌ریكی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی واقیع نییه ، وه‌ك خۆی ، ئه‌وه ئه‌و قۆناغه‌بوو له‌ئه‌ده‌بی ڕیالیزم ، ده‌یوت ده‌بێ ئه‌ده‌ب ڕه‌نگدانه‌وی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و ئابوری خۆی بێت ، من ته‌واو…ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌م ، ئه‌ده‌ب ئیشی ئه‌وه نییه واقیع بگوێزێته‌وه ، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت دره‌ختێك وه‌ك خۆی له واقیعدا چۆنه ئاوا بیهێنیته ناو ده‌قێك ، ئه‌وا له‌سروشتدا دره‌خته‌كه خۆی جوانتره ، پێویست ناكات تۆبیهێنیت دووباره بینووسیته‌وه ، به‌ڵكو ئه‌بێت ئه‌م دره‌خته وێناكردنێكیترت هه‌بێت له‌سه‌ری ، ئه‌بێت گه‌ڵا ، ئه‌و گه‌ڵایانه نه‌بێت له‌سروشتدا هه‌یه ، ده‌بێت به‌رد ئه‌و به‌رده نه‌بێت كه تۆ ده‌یبینیت ، ده‌بێت ژیان ئه‌و ژیانه نه‌بێت ، تۆ له‌ناو واقیعدا تیایدا ئه‌ژیت ، به‌ڵكو ده‌بێت تۆ خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی نامومكینه‌كان بیت ، خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی موسته‌حیله‌كان بیت ، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خه‌ریكی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان ، ئه‌و پێشهاتانه‌ی ئه‌شێت ببێ كه ئه‌مه ته‌سه‌وراتی نووسه‌رێك وێنای ده‌كات ، خه‌یاڵی زه‌مه‌ن ئه‌بڕێت ، من پێموایه ، ده‌قی داهێنه‌ر ، ئه‌و ده‌قه‌یه هێزی بڕینی زه‌مه‌نه‌كانی دوای خۆی هه‌یه ، بۆیه تۆ ئه‌بینیت زۆركتێب هه‌یه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی ، هه‌رگیز كۆن نابێت و هێزی بڕینی زه‌مه‌نه‌كانی هه‌یه، بۆچی هێزی بڕینی زه‌مه‌نه‌كانی هه‌یه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی بینینی ئاینده‌ی هه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌ی داوات لێبكات ده‌بێ ئاینده وابێت ، ئه‌مه ته‌سه‌ورێكی ئایدۆلۆژییه ، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بڵێت ، ئاینده له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌گه‌رانه دایه ، ڕۆحی ئینسان له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌دایه ، تۆ له‌چركه‌ساتێكدا ڕۆماننووسێكی گه‌وره ، باسی تێكشكاندنی ڕۆحی ئینسانت بۆده‌كات ، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌نده ورد ئه‌م تێشكاندنه ئه‌بینێت ، سه‌یر ئه‌كه‌یت په‌نجاساڵیتر گه‌نجێك ئه‌و ڕۆمانه ئه‌خوێنێته‌وه هه‌ست ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ویه‌تی ، له‌كاتێكدا ئه‌و په‌نجاساڵ پێش ئێستا نووسیویه‌تی ، باشه هێزی ئه‌م بڕینی زه‌مه‌نه‌چییه؟
ئه‌و هێزه‌یه ده‌بێت نووسه‌ر له‌نووسینه‌وه‌ی واقیع لابدات ، تۆده‌بێت واقیع و كه‌ره‌سته‌كانی ناو واقیع بهێنیته‌وه و به‌كاری بێنی ، وێنای بكه‌ی ، ئه‌و وێناكردنه‌ی تۆ ئه‌ته‌وێت ، چاوی تۆ ئه‌یبینێت ، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌واقیعداهه‌یه ، واته ئه‌بێت له‌سه‌داسه‌د نووسه‌ری داهێنه‌ر ، له‌ڕۆمان بێت ، یان له‌چیرۆك بێت ، یان شیعربێت ، ده‌بێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ریكی فۆتۆكۆپی كردنی واقیع نه‌بێت ، به‌ڵكو ده‌بێت خه‌ریكی خولقاندنی واقیعێكی تازه‌بێت له‌ناو ده‌قدا ، واته واقیعی ناو ده‌ق جیاوازه له‌واقیعی ناو ژیان ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌بتوانین له‌ڕێگه‌ی ژیانه‌وه سه‌فه‌رێكیتربكه‌ین ، سه‌فه‌ركردن ، به‌ناو دنیای كتێبدا سه‌فه‌ركردنێكه دواجار دنیای واقیعیشمان پێده‌ناسێنێته‌وه ، واته تا سه‌فه‌رنه‌كه‌یت به‌ناو دنیای كتێبدا ، ئیمكانی ناسینی ئه‌و دنیایه‌ش نییه كه خۆت تیایدا ده‌ژیت ، واته گه‌ڵا ، دره‌خت ، به‌رد ، ئاو ، مه‌رگ ، جاویدانی عیشق ئه‌بێ ، ئه‌مانه له‌ناو كتێبه مه‌زنه‌كانه‌وه ببینین ، بۆئه‌وه‌ی بێینه‌وه بزانین له‌ناو واقیعدا چۆن ئه‌توانین بۆژیان بڕوانین ، ئه‌وه كتێبه‌كانه ، فێرمان ئه‌كه‌ن جۆرێكیتر بۆدنیا بڕوانین واته دنیا جۆرێكیتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
پێت وانییه زمانی ئه‌فسانه له‌نێو ڕۆماندا ، به‌شێوه‌یه‌كی باڵاده‌ست بوونی هه‌بێت ، واناكات خوێنه‌ر ماندووبكات و به‌هێزی فیكره‌ی ڕۆمانه‌كه دابه‌زێنێت بۆئاستێكی نزم ، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ، زمانی ئه‌فسانه ده‌رچوونه له‌واقیع وهه‌ڵهاتنه له‌حه‌قیقه‌ت؟
عه‌لی پێنجوێنی:- پێموایه ده‌قی داهێنه‌ر ، ئه‌و ده‌قه‌یه ده‌بێت خوێنه‌ر ماندووبكات ، ده‌بێ خوێنه‌ر ماندووببێ كه ئه‌چیته ناوده‌قێكی داهێنه‌ر ، ده‌قێك پڕه له‌جوانیی ، ماده‌م ئه‌م ده‌قه ئیشی ئه‌وه‌یه جوانیی تازه‌م پێبڵێت ، شتی تازه‌م پێبڵێت ، دنیای تازه‌م پێ بناسێنێت ، ڕوانینم بۆ دنیا بگۆڕێت ، واته هێواش هێواش ئه‌م ده‌قه ده‌ستی خستووه‌ته ناو ڕۆحی منه‌وه ، ده‌ستی خستووه‌ته ناوخه‌یاڵی منه‌وه و چاوو ڕۆحم ئه‌شۆرێت ، ئه‌ڵێ ئه‌بێ جۆرێكی تر بڕوانیت ، ئه‌م هه‌موو گۆڕینه له‌فه‌زای ڕۆحی تۆدا حه‌تمه‌ن ده‌بێت ماندووت بكات ، چونكه ئه‌م كتێبه تۆ ئه‌بات بۆئه‌و شوێنه‌ی تۆ بیرت لێنه‌كردووه‌ته‌وه ، ئه‌تبات بۆ ئه‌و كۆڵانانه‌ی تۆ نه‌توویستووه پیایدا برۆیت ، ئه‌تبات بۆ ناو ئه‌و ئه‌فسانه و زه‌خیره مه‌عریفی یه ، فكرییه ، كۆی مرۆڤایه‌تی قه‌رزاییه‌تی ، ئه‌م كتێبه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌تباته ناو ئه‌م كۆڵانه ته‌نگ و تاریكانه‌وه ، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان تۆ ئه‌بێت ماندووببیت ، من پێموایه ده‌قی جوان ئه‌و ده‌قه‌یه ، ئه‌بێت ماندوت بكات ، چونكه تۆ خۆت ئاماده نه‌كردووه ئه‌و چی ئه‌ڵێت ، تۆ زۆرجار گوێ له‌كه‌سێك ده‌گریت قسه‌كانی تازه‌یه ، ئه‌بێت زۆر به ووریایی گوێی بۆبگریت ، به‌ڵام كه هاوڕێیه‌كت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵــتدایه ئه‌یناسی ئه‌ڵێی ناهیلاك نابم به‌ده‌ستیه‌وه ، چونكه ئه‌زانم چی ئه‌ڵێ ، ده‌قی جوان ئه‌و ده‌قه‌یه ، تۆ پێشوه‌خت نه‌زانیت چی ئه‌ڵێت ، به پێچه‌وانه‌ی بۆ چوونی تۆوه ئیش ئه‌كات و ئه‌ڕوات ، بۆیه من بڕوام وایه ئه‌بێت ده‌قی جوان ماندوت بكات. ئه‌و ده‌قه‌ی ئیش له‌سه‌ر ئه‌فسانه ده‌كات به‌و مانا یه نییه له حه‌قیقه‌ت دور ئه‌كه‌وێته‌وه ، چونكه حه‌قیقه‌ت هه‌رئه‌و دیوه‌ی نییه ئێمه ئه‌یبینین ، حه‌قیقه‌ت ده‌یان ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و كون وكه‌له‌به‌ری هه‌یه ، ئه‌شێ ئه‌فسانه مێژوویییه‌كان یارمه‌تیمان بده‌ن ، بۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایانه وده‌ست خستنه سه‌ر ئه‌و تاریكاییانه ، به‌بڕوای من ده‌ق ئیشی ئه‌وه‌یه ڕۆشنایی بخاته‌سه‌ر تاریكییه‌كان ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه تۆ له زۆر ده‌قی لاوازدا ئه‌یبینی باسی شتێكی زۆر مه‌ئلوف ساده‌و ڕۆشنت بۆ ئه‌كات ، كه‌چی تاریكی ده‌خاته سه‌ر ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووناكاییه‌ش نه‌بینی ، به‌ڵام ده‌قی داهێنه‌ر ، ئیشی ئه‌وه‌یه ڕووناكی بخاته سه‌ر ئه‌وتاریكیانه‌ی چاوی ئاسایی هێزی بینینی نییه ، ئه‌م كرداره پڕۆسه‌یه‌كی قورسه ، ده‌قی داهێنه‌ر چه‌ندێك بۆ نووسه‌ره‌كه قورس و گران ئه‌كه‌وێت تا به‌رهه‌می ده‌هێنێت ، من پێموایه جۆرێك له خوێنه‌ریش به‌رهه‌م ده‌هێنێ ، ئه‌م خوێنه‌ره ووریا ئه‌بێته‌وه ماندوو ئه‌بێت ، به‌ڵێ ده‌قی جوان ئه‌بێت ماندوت بكات ، وه‌ك ووتم ده‌ستبردن بۆ ئه‌فسانه یش له‌ناو ده‌قدا ، له‌ناو چیرۆك و ، ڕۆمان به‌تایبه‌تی ، به‌و واتایه نایه‌ت ئێمه له‌حه‌قیقه‌ت دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه ، به‌ڵكو به مانایه‌كی تر ئه‌شێت بڵێین خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی دیوه‌كانی تری حه‌قیقه‌ته ، ئه‌و شوێنانه‌ی تری حه‌قیقه‌ت كه چاوی ئاسایی هێزی بینینی نییه ، تۆ كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی دێنی بۆخوێندنه‌وه‌ی ئێستا ، كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی دێنی یارمه‌تیت بدات بۆ ئاشكراكردنی دیوێك له‌دیوه‌كانی حه‌قیقه‌ت ، كه چاوی ئاسایی هێزی بینینی نییه.
كات ڕه‌گه‌زێكی زۆر گرنگی ڕۆمانه ، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین له‌نێو ڕۆمانی كوردیدا ئه‌م ڕه‌گه‌زه به‌ته‌ڵخی ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌تا له‌نمونه‌ی ڕۆماننوسه ناوداره‌كانیشمان ، ئایا خۆلادان له‌كات به‌وگرنگییه‌وه ئه‌وه‌مان پێ ناڵێت كه ڕۆماننووس نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و تایبه‌تمه‌ندیانه به ڕۆمان كار له‌سه‌ر كات بكات له نێو ڕۆماندا؟
عه‌لی پێنجوێنی:- قسه‌كردن له‌كات له‌ناو ڕۆماندا دووئاراسته‌ی هه‌یه به‌بڕوای من.
ئاراسته‌یه‌كیان زۆر ته‌قلیدیو ساده له‌وحانه‌یه ، له‌هه‌ژارییه‌كی مه‌عریفی یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، هه‌مان ئه‌و ده‌رده‌كۆمه‌ڵایه‌تییه چۆن دره‌ختێك له‌واقیدا ده‌بینێ ، ئه‌یه‌وێت له‌ناو ده‌قیشدا دره‌ختێك ببینێ ، بۆ وێنه گه‌ڵایه‌ك چاوی پرته‌قاڵێك ئه‌سڕێ ، دێ ئه‌ڵێ نا… شتی وانییه كه‌ی له‌واقیعدا وه‌هایه ، چۆن ئه‌بێت گه‌ڵا وابكات ، بۆ هه‌میشه وێنه‌ی دره‌ختێكی واقیعی به پرته‌قاڵه‌وه له‌به‌رچاوییایه‌تی ، چۆن به‌ری كه‌وتووه ئه‌یه‌وێت ئه‌م دره‌خته به‌گه‌ڵا و گوڵ وپرته‌قاڵه‌كه‌یه‌وه بگوازێته‌وه ناو ئه‌م ده‌قه به‌بێ ده‌ستكاریكردن ، سه‌باره‌ت به‌كات به‌بێ ده‌ستكاریكردن ، چۆن له‌واقیعدا تۆبه‌پاس له‌ماڵه‌وه بۆ بازاڕ به ده ده‌قیقه ئه‌گه‌یت ، ئه‌یه‌وێت ده ده‌قیقه‌ی ناو واقیع بگوازێته‌وه بۆ ناو ده ده‌قیقه‌ی ناو ڕۆمانێك ، تێناگات له‌وه‌ی كات له‌ناو ڕۆماندا شتێكی تره.
ڕوانینی دووه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌بێت كات به‌ویستی واقیع نه‌چێته پێشه‌وه ، كات له‌ناو ڕۆماندا جیاوازه له‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆماندا ، كات له‌ناو ڕۆماندا تایبه‌ته ، وه‌ك چۆن كاراكته‌ری نا ئاسایت هه‌یه ، وه‌ك چۆن ڕووداوی نا ئاسایت هه‌یه ، وه‌ك چۆن فه‌زایه‌كی نا ئاسایت دروست كردووه ، به دڵنییاییه‌وه له‌ناو ڕۆماندا ده‌بێت كاتێكی نا ئاسایت هه‌بێت ، واته چركه‌كان له ناو ده‌قدا ئه‌وچركانه نییه له واقیعدا ئه‌ڕوات ، چونكه وه‌ك ووتم ئه‌گه‌ر ئیشمان ئه‌مه بێت پێویست ناكات ئێمه كات بكه‌ین به‌ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی له‌ناو ئیشه‌كانمادا ، ماده‌م وه‌ك واقیع ئه‌یهێنیته‌وه پێویست ناكات تۆ باسی بكه‌یت ، له‌واقیعدا خۆی هه‌یه ، به‌ڵام وه‌ختێ ده‌ستكاری كات ئه‌كه‌یت له‌ناو ڕۆماندا ، ئه‌و كاته‌یه كاتی كاراكته‌ره‌كانه ، كاتی فه‌زای ناو ڕۆمانه‌كه‌یه ، كاتی فه‌زای ناو چیرۆكه كه‌یه ، نه‌ك ئه‌وكاته‌ی تر ، واته ئه‌بێت جیاوازییه‌كی زۆربكه‌ین كات له‌ناو ڕۆماندا چۆن ئه‌گوزه‌رێ و ، له‌ناو واقیعدا چۆن ئه‌گوزه‌رێت ، ئه‌مه دووكاتی ته‌واو جیاوازن هیچ په‌یوه‌ندی یه‌كیان به‌یه‌كه‌وه‌نییه.
تاچه‌ند ویستوتانه له‌ڕۆمانی له‌چكه‌كه‌ی خه‌یاڵ ، كار له‌سه‌ر جیاوازی ئه‌ده‌بی خۆت بكه‌یت ، به‌ده‌رله یاسا گشتییه‌كانی ڕۆمان ، ئه‌گه‌ر بكرێت یه‌كێك له‌و جیاكارییانه‌مان بۆباس بكه‌یت؟
عه‌لی پێنجوێنی:- تۆزێك زه‌حمه‌ته من له‌زمانی خۆمه‌وه باسی ئه‌وه‌بكه‌م له‌ڕۆمانی له‌چكه‌كه‌ی خه‌یاڵ چیم كردووه ، به‌ڵام نییه‌تم بووه به‌ئاراسته‌یه‌كی جیاوازتر ، ئه‌گه‌رچی من پێموانییه هیچ ده‌قێكی جوان هه‌بێت له‌دنیادا ، قه‌رزاری جوانییه‌كانی پێش خۆی نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر زه‌ڕره‌یه‌ك جوانیی له‌ڕۆمانی له‌چكه‌كه‌ی خه‌یاڵدا هه‌بێت ، به دڵنیاییه‌وه قه‌رزاری جوانییه‌كانی پێش خۆیه‌تی ، من شانازی به هه‌موو ئه‌و جوانیییانه‌وه ئه‌كه‌م و ، پێموایه ئێمه له هیچدا كۆك نه‌بین له‌وه‌دا كۆكین ، ئه‌و زه‌خیره مه‌عریفییه‌یی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه ، هه‌موو مرۆڤه‌كانی گۆی زه‌وی به‌شدارن تیایدا ، من خۆم به قه‌رزار باری ئه‌و جوانییانه‌ی پێشوتر ئه‌زانم ، سه‌باره‌ت به‌وه ئایا من چیم كردبێت جیاوازتر له‌وه ، تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ستده‌كه‌م له‌ڕۆمانی كوردیدا هه‌میشه دیالۆگێك هه‌یه ، كه‌سه‌كان دیاریكراوه ، من قسه ئه‌كه‌م تۆ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه ، تۆ قسه ئه‌كه‌یت ئه‌و وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ، به‌ڵام هه‌وڵمداوه له ڕۆمانی له‌چكه‌كه‌ی خه‌یاڵ ، له‌قوڵایی ده‌قه‌كه‌دا ئه‌زانی كێ قسه ئه‌كات و ته‌نیا كه‌سێك گێڕه‌ره‌وه‌نییه ، ته‌نیا كه‌سێك قسه‌كه‌ر نییه ، كۆی كاراكته‌ره‌كان قسه ئه‌كه‌ن شت ئه‌گێڕنه‌وه ، له‌ڕووی فۆرمیشه‌وه ئاماژه‌یه ، سه‌همێ ، خه‌تێكم دانه‌ناوه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاراكته‌ره تێكه‌ڵ نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاراكته‌ره‌ی تردا ، به‌ڵكوهه‌موویان چوونه‌ته ناویه‌كه‌وه و فره‌ده‌نگییه‌ك هه‌یه ، فره گێرانه‌وه‌ییه‌ك هه‌یه ، زۆرجار هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و ڕۆمانه‌ی له‌چكه‌كه‌ی خه‌یاڵ ، له خوانێك ئه‌چێت هه‌رهه‌موویان دانیشتون له‌سه‌ر ئه‌وسفره‌یه و ، هه‌ریه‌ك بۆخۆی خه‌ریكی گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تی خۆی و ئه‌وانی دیكه‌یه.
ئه‌م خوانه‌ی بۆت دروست كردوون بۆ كاراكته‌ره‌كانت ، ئه‌كرێت بڵێین ئه‌مه ئه‌وجیاكارییه كردووته؟
عه‌لی پێنجوێنی:- ئه‌وه به‌جێدێڵم بۆ ئه‌و نووسه‌رانه ، بۆ ئه‌وخوێنه‌رانه ، بزانێكم ئایا توانیومه ئه‌وه بپێكم ، خۆ ئه‌شێ من نیه‌تم ئه‌وه بوبێت ، به‌ڵام نازانم پێكاومه یان نه‌مپێكاوه.
به بۆچوونی من ، له‌ناو ڕۆمانی له‌چكه‌كه‌ی خه‌یاڵ ، هه‌ست به‌كه‌می له‌حنی جیاواز ده‌كرێت ، له‌كاتێدا یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه به‌هێزه‌كانی ڕۆمانی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه گشتگیری هه‌بێت له گفتوگۆ و جیاوازی ده‌ربڕیندا ، ئایا واهه‌ست ناكه‌یت نووسه‌ر له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌دا ، به‌ناوی یه‌ك به‌یه‌كی كه‌سایه‌تی یه‌كانه‌وه ده‌دوێت؟
عه‌لی پێنجوێنی:- زۆر هه‌وڵمداوه هه‌ریه‌كێك له‌و كاراكته‌رانه هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندی سایكۆلۆژی ، فكری ، ڕۆحیی تایبه‌ت به‌خۆی بێت ، بۆ وێنه من هه‌ستناكه‌م مچه‌پیزێ ، وه‌ك شێخی شه‌وناس قسه‌بكات ، من هه‌ستناكه‌م ئه‌و مناڵه‌ی له‌حه‌ره‌م سه‌راكانی ماڵی شێخدایه ، له باوه‌شی دایكیدایه‌تی وه‌كوو مه‌هروب قسه بكات ، هه‌ستناكه‌م خه‌جێ به‌له‌نجه و مه‌هروبی مردووشۆر ، كه ڕۆژگارێك هه‌ردووكیان هاوڕێی یه‌ك بوون ، یه‌كێكیان به‌ته‌نیا نانی بۆ ناخورێت ، یه‌كێكیان له قه‌ره‌بالغیدا نه‌بێت نانی بۆ ناخورێت ، ئه‌م دووكاراكته‌ره هه‌ست ئه‌كه‌یت هه‌ر یه‌كه‌یان به‌هانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێ من به ته‌نیا نه‌بێت نانم بۆناخورێت ، ئه‌ویتریان ئه‌ڵیت به‌ته‌نیا نان بخۆم ئه‌مرم ، ئه‌ترسم له‌وه‌ی به‌ته‌نیا نان بخۆم ، باشه ئه‌مه كه‌ی قسه‌كردنیان له‌یه‌ك ئه‌چێت؟ ئایا قسه‌كردنی ئه‌و مردووشۆره له‌گه‌ڵ قسه‌كردنی حسه‌كه‌ڕ یه‌كێكه ؟ ئایاقسه‌كردنی حسه‌كه‌ڕ له‌گه‌ڵ قسه‌كردنی خه‌یاڵ یه‌كێكه؟
نا… من واهه‌ستده‌كه‌م هه‌وڵمداوه ، جا نازانم سه‌ركه‌وتوو بووم یان نا ، هه‌وڵمداوه هه‌ریه‌كێك له‌وكاراكته‌رانه خاوه‌نی زمانی تایبه‌تی خۆی بێت ، به‌ڵام یه‌ك قه‌زیه كۆی زۆربه‌ی زۆری ئه‌م كاراكته‌رانه كۆئه‌كاته‌وه ، ئه‌ویش تراژیدیایه ، واته تراژیدیا ، یه‌كبه یه‌كی ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی داگیركردووه ، كۆی ئه‌و مه‌زروبومه‌ی داگیركردووه ، بۆیه ئه‌شێ له‌گێڕانه‌وه‌ی تراژیدیاكاندا به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌حنه‌كان له‌یه‌ك بچن ، به‌ڵام له‌ده‌ربڕیندا دووباره من هه‌ست به‌جیاوازی ئه‌كه‌م ، چونكه ئه‌و چركه‌ساته‌ی له‌زمانی مه‌لایه‌كه‌وه باسی ئافات ئه‌كه‌ین ، وه‌ك ئه‌وه نییه له‌زمانی ئه‌حه شاپه‌وه باسی ئه‌كه‌ین ، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زمانی خه‌یاڵه‌وه باسی ئه‌كه‌ین ، ئه‌مانه هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێك بۆ مه‌سه‌له‌ی حیكایه‌ت ئه‌ڕوانێ ، بۆ وێنه خه‌یاڵ له‌ززه‌ت له به‌حیكایه‌ت بوونی خۆی وه‌رئه‌گرێت ، به‌ڵام ئه‌حه شاپه‌ی باوكی وه‌كوو ئافات سه‌یری ئه‌كات ، هه‌رئه‌م ئافاته‌یه دواجار سه‌ری ئه‌خوات ، بۆیه من هه‌ولمَداوه هه‌ر كاراكته‌رێك زمانی خۆی هه‌بێت ، به‌ڵام وه‌ك ووتم كۆی ئه‌و كاراكته‌رانه شتێك كۆیان ئه‌كاته‌وه ئه‌ویش تراژیدیایه ، ئه‌شێ ئه‌م تراژیدیایه وایكردبێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌یه‌كچوون هه‌بێت ، به‌ڵام به‌كۆمه‌ڵێك جیاوازی زۆریشه‌وه.
له ڕۆمانی له‌چكه‌كه‌ی خه‌یاڵا ، ده‌بینین مچه‌پیزێ و بڕێك له‌كاراكته‌ری نێوڕۆمانه‌كه‌ت ، پێچه‌وانه‌ی ژیانی سروشتییه ، وه‌ك”مچه‌پیزێ به شه‌ودا به‌خه‌به‌ره و به‌ڕۆژدا ده‌نوێت ، یاخود كاتێك خه‌یاڵ له‌سه‌رداره‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه دواتر كه ده‌زانرێت مردووه ده‌بینی پێچه‌وانه‌ی مردنی سروشتی یه (كه گیانی مردوو سارد ده‌بێته‌وه) به‌ڵام خه‌یاڵ جوانتر و گه‌شتر ده‌رده‌كه‌وێت و گیانی گه‌رمه”ئایا ئه‌مه كاریگه‌ری خوده؟ وایكردووه كه‌سێتی كاراكته‌ری نێوڕۆمانه‌كه‌ت به‌وشێوه‌یه دژی سیفاته سروشتی یه‌كانی مرۆڤ بن ، یاخود بارگاوییه به‌چه‌ند چه‌مك وگریمانه‌یه‌كی فیكری یه‌وه؟
عه‌لی پێنجوێنی:- به‌شێكی ئه‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م و له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌یشماندا من زۆرپێداگری ئه‌وه‌م كرد ، ئاو له‌حاڵه‌تی سروشتی‌دا بۆخواردنه‌وه‌یه ، بۆ خۆشتن وخۆ پاككردنه‌وه‌یه ، به‌ڵام ئاو له‌ده‌قدا ئه‌بێت ئه‌م وه‌زیفه واقیعیه‌ی لێبسێنیته‌وه ، له‌ژیانی ئاسایی ئێمه‌دا هه‌موو فێربووین ، به ڕۆژ به‌خه‌به‌ربین و به‌شه‌و بنوین ، به‌ڵام كاراكته‌ری مچه‌پیزێ به‌پێچه‌وانه‌وه ، به شه‌و به‌رده‌وام خه‌به‌ره ، ئه‌مه‌وێت بڵێم كاراكته‌ر له‌ناو ڕۆمانداجیاوازه له‌و كه‌سێتییه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه ، من ئیشم ئه‌وه‌نییه به‌دوای مچه‌پیزێ یه‌كدا بگه‌ڕێم له‌واقیعدا ، ئه‌مه گه‌مژه‌ییه بێم داوای ئه‌وه‌بكه‌م بڵێم ئه‌رێ ئه‌و مچه‌پیزێ یه له‌كوێی واقیعداهه‌یه ، ئه‌و مچه‌پیزێ یه ، له‌هیچ شوێنێكی واقیعدانییه و ئه‌شێ له‌ناو ڕۆحی یه‌ك به یه‌كیشماندا بێت ، ئه‌م نامه‌ئلوفیه‌ته به بڕوای من ، ئه‌گه‌ر هێزێك هه‌بێت له‌داهێندا لێره‌دایه ، واته ئه‌بێت تۆ كۆی تاكه‌كان ، كۆی شته سروشتی یه‌كان ، كۆی كاراكته‌ره‌كان ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌بێت كه له‌واقیعدا هه‌یه ، ئه‌وه به‌و مانایه‌نییه بڵێم تۆ بچیته بورچی عاجه‌وه ئیتر تۆ په‌یوه‌ندیت به‌واقیعه‌وه نامێنێت ، نا خۆ تۆ دواجار ئه‌م ده‌قه كه ده‌ینووسیت بۆ ناو واقیعه ، دێته‌وه ناوخه‌ڵك ، تۆ بۆخه‌ڵكی ده‌نووسیت ، به‌ڵام له چركه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌بێت تۆ بڕوات به‌وه هه‌بێت ، ئیشی تۆ نووسینه‌وه‌ی واقیع نییه ، گوێزانه‌وه‌ی واقیع نییه بۆ ناوده‌ق ، بۆیه ئه‌گه‌رهێزێك له‌جوانیدا هه‌بێت هێزی نامه‌ئلوفیه‌تییه ، ئه‌گه‌ر هێزێك له‌داهێناندا هه‌بێت ئه‌و هێزه‌یه ، كه بڕوای به ته‌قلید نییه ، به‌جۆرێكی تر ڕیتمی ژیان له‌ناوده‌قدا ڕیتمێكی ئاسایی نییه ، وه‌ك چۆن له‌واقیعدا ئاسایی تێئه‌په‌ڕێت.
وه‌ك یاسایه‌كی گشتی ڕۆماننوسین ، ده‌بینین له‌ناو ڕۆمانه‌كه‌تدا له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی واده‌كه‌یت خوێنه‌ر به‌شوێن ڕوداو به‌ڕوداوی ڕۆمانه‌كه‌ت په‌لكێش بكه‌یت… ئه‌م جۆره ئیشكردنه له‌نێو ڕۆمانداگه‌لێك سه‌ركه‌وتووه ، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌دا وه‌ڵام یاخود ئه‌نجامێكی لۆژیكی بده‌یته خوێنه‌ر، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌تدا ئه‌م ئه‌نجام و وه‌ڵامانه به‌نادیاری و شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه ، ئایا هه‌ست ناكه‌یت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خاڵێكی نه‌رێنی خولقاندووه له‌یه‌كێتی ده‌قدا؟
عه‌لی پێنجوێنی:- قه‌ناعه‌تم وایه ده‌ق خه‌ریكی وه‌ڵام دانه‌وه‌نییه ، ده‌ق خه‌ریكی وروژاندنی پرسیار‌و خولقاندنی پرسیاره ، یه‌كێك له كێشه ده‌ردناكه‌كانی گۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌وه‌یه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ، له ڕاستیدا گۆمه‌ڵگایه‌كی پرسیاركه‌ر نییه ، كۆمه‌ڵگایه كه به‌رده‌وام وه‌ڵامی ئه‌وێت ، به‌رده‌وام ئه‌نجامی ئه‌وێت ، به‌رده‌وام ئه‌یه‌وێت ژیان وه‌ك هێلكه‌ی پاككراوبخه‌یته به‌رده‌ستی ، واته كه‌سێك نایه‌وێت گینگڵ بخوات به‌پرسیارێكه‌وه ، ئه‌یه‌وێت مێشكی پربكه‌یت له‌وه‌ڵام.
ده‌قێك داهێنانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبێت به بڕوای من خه‌ریكی وروژاندنی پرسیار‌و خولقاندنی پرسیاره ، ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ پرسیارمان هه‌یه ، به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ڕێت ، به‌دوای وه‌ڵامدا ئه‌گه‌ڕێت ، به‌دوای ئه‌ودا ئه‌گه‌ڕێ سكونه‌تێك به‌ده‌ست بهێنێ ، له‌كاتێكدا ئیشی ده‌ق ئه‌وه‌نییه سكونه‌تت بۆ بهێنێت ئارامیت بۆ بهێنێ ، به‌ڵكو ئه‌توروژێنێ ، ئارامیت لێ هه‌ڵئه‌گرێ ، پڕت ئه‌كا له‌پرسیار ، ماخۆلان و سه‌وداسه‌ریت ئه‌داتێ كه بگه‌ڕێیت به‌دوای شته‌كاندا ، چاوت ئه‌كاته‌وه ، ده‌بێت ئه‌م چاوه تیژتر بڕوانێت ، قوڵتر بۆدنیا بڕوانێت ، ئه‌گه‌ر من توانیبێتم پرسیار بوروژێنم و وه‌ڵام نه‌ده‌مه‌وه ، ئه‌گه‌ر توانبێتم پرسیار بوروژێنم و ئه‌نجامگیریه‌ك نه‌ده‌م به‌ده‌سته‌وه ، هیوادارم وام كردبێت ، ئه‌مه نه‌ك به‌خاڵێكی نه‌رێنی نازانم پێموایه ئه‌مه خاڵی به‌هێزی ڕۆمانه‌كه‌یه ، ئه‌گه‌رتوانیبێتم وابكه‌م ، هیوادارم توانیبێتم چونكه من له‌ده‌قدا بڕوام به وه‌ڵامدانه‌وه نییه ، ئیشی ئێمه ئه‌وه نییه وه‌ڵامبده‌ینه‌وه ، ئیشی ئێمه ئه‌وه‌یه پرسیاربكه‌ین ، چونكه تا پرسیارنه‌كه‌ین وێڵی دوای وه‌ڵامی جوان نابین ، كۆمه‌ڵگایه‌كی بێپرسیار هه‌میشه وه‌ڵامیشی ده‌ستناكه‌وێت ، بۆیه من پێموایه ده‌قی جوان ئه‌و ده‌قه‌یه به‌پرسیاره ئه‌زه‌لیی و ئه‌به‌دیی و وجودییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵمان بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی فێرمان بكات تا پرسیار نه‌كه‌یت ده‌رگای ترت به‌ڕوودا ناكرێته‌وه ، تا پرسیاردروست نه‌كه‌یت په‌نجه‌ره‌ی تر بۆڕوانین نایه‌ته به‌ردیده‌كانت ، بۆیه من قه‌ناعه‌تم وایه ده‌قی ئیبداعی ئه‌وده‌قه‌یه ، پرسیارله‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌هێنێ نه‌ك وه‌ڵام بداته‌وه.
ئێوه‌ی نووسه‌ر و ڕۆماننووس توانیوتانه ، یاخود هه‌وڵتان داوه خوێنه‌رێكی پرسیاركه‌ر دروست بكه‌ن ، یان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان گه‌شبینیت به‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پرسیاركه‌ر دروست ببێ؟
عه‌لی پێنجوێنی:- كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا هه‌یه له‌م وڵاته‌دا ، زۆرجار نووسه‌رێكی ساویلكه له‌ڕێی ده‌قی زۆرلاوازه‌وه كۆمه‌ڵگا باردێنێ ، له سه‌رئه‌وه‌ی كه خوێنه‌رێكی ساده له‌وح ، خوێنه‌رێكی كورت بین و ته‌سك بین به‌رهه‌م دێنێ ، واده‌كات ئیكتیفابكات به‌كۆمه‌ڵێ ده‌قی بێپرسیاری لاوازی كه‌م هێزه‌وه‌وه ، زۆرجارخوێنه‌رێكی ته‌مبه‌ڵت هه‌یه نووسه‌ر نا‌ئومێد ئه‌كات ، وایلێدێت نووسه‌ر ئه‌كوێته دۆڵێكه‌وه و ئه‌م جۆره خوێنه‌ره ئه‌كه‌وێته دۆڵێكی تره‌وه ، یه‌كتری نابیننه‌وه ، یه‌كتری یان بۆ نادۆزرێته‌وه ، تۆراندنێك هه‌یه له‌م به‌ینه‌دا ، بۆیه چركه‌ساتی یه‌كه‌م ئه‌بێت خوێنه‌ر له‌گه‌ڵا كتێبدا ئاشتببێته‌وه ، له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كاندا ئاشتبێته‌وه ، بڕوای به‌وه هه‌بێت كه ماندوببێ ، بڕوای به‌وه هه‌بێت سه‌فه‌ركردن به‌ناو كتێبه‌كاندا یه‌كێكه له‌سه‌ختترین سه‌فه‌ره‌كانی دنیا ، ئێمه ئه‌توانین هه‌موو دونیا ببینین ، به‌ڵام جاری واهه‌یه ناتوانین سه‌فه‌رێكی دوورودرێژ به‌ناوكتێبه‌كاندا بكه‌ین ، ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌یه له به‌ینی نووسه‌رو خوێنه‌ردا وا ئه‌كات هه‌م نووسه‌ر كۆمه‌ڵگا به ئاراسته‌یه‌كی باشتردا ئاستی مه‌عریفی به‌رێته پێشه‌وه له‌ڕێی ده‌قه‌كانه‌وه ، هه‌م خوێنه‌ری وریایش ئه‌بێ به‌و چاو‌دێر و ره‌خنه‌گره باشه به‌سه‌ر نووسه‌ره‌كه‌وه ، كه ئه‌م نووسه‌ره سڵبكاته‌وه له‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك هه‌بوو بینووسێت ، نابێت هه‌رچییه‌ك هه‌بوو بینووسێت ، واته به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خوێنه‌رێكی جدیش ئه‌توانێت ڕێگه له‌نووسه‌رێك بگرێ به‌ئاره‌زووی خۆی شت نه‌نووسێت ، شت نه‌هێنێ و ، شت نه‌دزێ و، ده‌رخواردی ئه‌وخه‌ڵكه‌ی بدات ، پێی وابێت ئه‌و خه‌ڵكه‌یش هه‌مووی لێی وه‌رئه‌گرێت ، واته خوێنه‌ر ئه‌توانێت نووسه‌ر به ئاگابهێنێته‌وه ، واته ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌بێت له‌نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا بكریت ، هیوادارم خوێنه‌ری كوردی ئه‌مه‌ی كردبێت ، هیوادارم نووسه‌ری كورد توانیبێتی ئه‌و خوێنه‌ره دروست بكات.
گه‌ر بڕوانینه ئه‌وهه‌یكه‌له‌ی ڕۆمانه‌كه‌ت له‌سه‌ر بیناكردووه ، هه‌ست به هه‌بوونی دووچیرۆك ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین واده‌زانین دووچیرۆكه وخراوه‌ته سه‌ریه‌ك ، ئایا ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆناسه‌لمێنێ كه یه‌كێتی ده‌ق توشی لێكترازان هاتووه؟
عه‌لی پێنجوێنی:-كام دووچیرۆكه؟
واته تا نیوه‌ی رۆمانه‌كه چیرۆكێكه تا ئه‌وكاته‌ی خه‌یاڵ ئه‌مرێت ، له‌دوای ئه‌ویش چیرۆكێكی تر ده‌ست پێده‌كات؟ ئایا پێوسیت ده‌كات له‌ڕۆماندا ئه‌مه هه‌بێت؟
عه‌لی پێنجوێنی:- ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ڕۆمانی له‌چكه‌كه‌ی خه‌یاڵ بده‌یت ، قه‌زییه‌ك هه‌یه ناوی به‌حیكایه‌ت بوونی ئینسانه ، ده‌ردێك هه‌یه ئافاتێك هه‌یه ، ئافاتی به‌حیكایه‌ت بوونی ئینسان ، ئه‌م ئافاتی به‌حیكایه‌ت بوونه له‌مچه‌پیزێوه ده‌ست پێده‌كات بۆ ڕۆحی خورشه دایكی خه‌یاڵ ، بۆ ئه‌حه شاپه بۆ خه‌یاڵ ، دواجار بۆ مه‌هروبی مردووشۆر ، كه‌واته ئه‌م پرۆسه‌ی به‌حیكایه‌ت بوونه‌ی ئینسان ، لێسه‌ندنه‌وی قسه‌كردن له ئینسان و بوون به‌حیكایه‌ت بوونی ئینسان له‌مچه‌پیزێوه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته ئه‌حه شاپه ، دواجار ئه‌حه شاپه وون ده‌بێت وه‌ك خۆت ده‌زانی ، له‌ڕۆمانه‌كه نه‌تیجه‌گیریه‌ك نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ووتت ، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌ك حیكایه‌تی لێك نه‌پچڕاو هه‌یه ، حیكایه‌تی به‌حیكایه‌ت بوون له مچه‌پیزێوه ده‌ست پێده‌كا به‌ناو زۆربه‌ی كاراكته‌ره‌كاندائه‌ڕوات ، ئه‌م ئافاته ئه‌ڕوات هه‌تا ئه‌گاته ئه‌حه‌شاپه ، له‌دوای ئه‌ویش ئه‌یده‌مه ده‌ست ئه‌و نادیاره‌ی كه ئه‌شێ ئێمه ئێستایش له‌ناو ئه‌وجۆره به‌حیكایه‌ت بوونه‌دابین ، لێره‌وه من خوێنه‌ر ئه‌كه‌م به‌به‌شێك له‌ناو ڕۆمانه‌كه ، له‌ڕێی ئه‌و نه‌تیجه‌گیرییه‌یی تۆ داواتلێكردم بۆ نه‌تیجه‌گیریی یه‌ك نییه ، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان پێت ووتم بۆ ئه‌حه‌شاپه وون ئه‌بێت ، كه‌س نازانێت چی لێدێت؟ ڕه‌نگه من وه‌ڵامه‌كه‌م ئاوابێت ، ئه‌حه شاپه وون ئه‌بێت من ئه‌مه‌وێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خوێنه‌ر بێته ناوده‌قه‌كه‌وه ، ئه‌مه‌وێت تۆ ئیختیاری بكه‌یت بزانیت ئه‌حه‌شاپه چی لێدێت ، دوای پرۆسه‌ی به‌حیكایه‌ت بوون ئینسان قسه‌كردنی له‌بیرئه‌چێته‌وه ، ئینسان كه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك نامۆ ئه‌بێت به‌ڕۆحی خۆی و ئه‌و هه‌مووتراژیدیایه ، ئه‌شێ له‌دوای ئه‌م تراژیدیانه‌وه ، ئه‌حه شاپه مل بۆكوێ بنێ یان ئه‌بێ ئه‌حه‌شاپه له‌ڕۆحی كامماندا نوستبێت ، ئه‌م پرۆسه‌ی به‌حیكایه‌ت بوونه ئه‌مه‌وێت خوێنه‌ره‌كانیش بڕیاربده‌ن له‌گه‌ڵ مندا ، ئه‌شێ ئه‌مه هه‌وڵێك بێت بۆئه‌وه‌ی چۆن خوێنه‌ر ده‌هێنیته ناوده‌قه‌وه ، چۆن ده‌ق درێژئه‌كه‌یته‌وه بۆ ناو خوێنه‌ر ، ئه‌شێت كۆتایی یه‌كه‌ی لای هه‌ریه‌كێكمان بێت كه ئه‌و ڕۆمانه ئه‌خوێنینه‌وه.
له‌چیرۆكی “تاخودا بێتاقه‌ت ده‌بێت ڕاژه‌نینی بێشكه‌یه‌ك” له‌كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی “حه‌رامترین”له دوای ئه‌وه‌ی به‌عس گونده‌كه‌ی وێرانكردووه ، میمكه تاوس له‌ئه‌شكه‌وته‌كه دێته ده‌ره‌وه‌و ده‌گاته لای مزگه‌وته‌كه ده‌ڵێ”خزمه‌تی مزگه‌وتمان كرد كه‌چی نزایه‌كی لێوه‌ر نه‌گرتین ئێمه به‌رماڵ و ، جاجم و ، ڕاخه‌ری زۆرمان خسته ناو مزگه‌وته‌وه ، ئه‌ویش سكاڵاوفرمێسكه‌كانی ئێمه‌ی له‌حه‌وزه‌كه‌ی خۆیدا خنكاند”
لێره‌دا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه “خودا” نه‌یتوانی ڕێ له‌هاتنی ئه‌نفال بگرێت؟ یاخود حاڵه‌تێكی میمكه تاوسه؟ وه‌ك له‌جێیه‌كی دیكه‌ی چیرۆكه‌كه میمكه تاوس ده‌ڵێت “خۆچۆڵه‌وانی وبێده‌نگی خه‌ریكه چاوم ده‌ردێنێ”به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌بینی هه‌موو خانوو ، شوێنێكی گونده كه خاپوربووه به‌ڵام مزگه‌وته‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه؟
عه‌لی پێنجوێنی:- جوانی خوا لای من ئاوا ئه‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌بێت پرسیار‌و ده‌رده‌دڵی له‌لابكه‌یت هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت ستایشی بكه‌یت ، من پێموایه خودا داوای ئه‌وت لێناكات هه‌رستایشی بكه‌یت ، داوای ئه‌وه‌شت لێده‌كا پرسیاری لێبكه‌یت ، خودا خۆی له‌چه‌ند شوێندا توڕه‌ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت ڕێگه‌بدات به‌كاراكته‌ره‌كانی ، به عه‌بده‌كانی توڕه‌ببنن ، میمكه تاوسێك كه دنیای لێ وێران بووه ، تروسكاییه‌ك له‌ژیانیدا نه‌ماوه ئه‌نفال كۆی ژیانی ئێمه‌ی وێرانكردووه ، خودا یه‌ك به‌وگه‌وره‌ییه‌وه چۆن ئه‌شێت پرسیاری لێ نه‌كه‌ین ، به‌ڵێ ئه‌شێ میمكه تاوسێك هه‌بێت به‌لای مزگه‌وتێكدا بڕوات مناڵ نه‌ماوه ، ئه‌ڕوات مێرد نه‌ماوه ، كچی نه‌ماوه ، ئه‌ی مناره‌ی ئه‌م مزگه‌وته‌چی ده‌كات؟
ئه‌ی خودایه تۆئیشت چییه به‌رامبه‌رئه‌م عه‌بدانه‌ی خۆت؟ ئه‌م پرسیارانه پێموایه‌پرسیاری باشن و جوانن ، ئه‌وه‌ی نابێت پرسیاربكه‌ین ئه‌وه ئه‌و ته‌سه‌وره ئایدۆلۆژییه ، تۆ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌ی خۆتدا كه قسه‌ده‌كه‌یت خۆشتده‌وێت ، پرسیاریشی لێئه‌كه‌یت ، توڕه‌یش ئه‌بیت ، به‌ڵام دواجار هه‌رخۆشتده‌وێ ، نێوان عه‌بد وخودا ، نێوانی ئێمه و خودا ، به‌ینێكه نابێت كه‌سی تر له‌وبه‌ینه‌دا جێی ببێته‌وه ، ئه‌بێت ته‌ماسه‌كه زۆر ڕۆحی بێت ، ئه‌م ته‌ماسه ڕۆحییه وه‌ك چۆن من قبوڵم كردووه تۆ وادروستت كردوم ، ئاوا ئه‌بێت تۆیش قبوڵبكه‌یت من پرسیارت لێبكه‌م ، جاری واهه‌یه‌ده‌رده‌دڵ ئه‌كه‌م ، جاری وایش هه‌یه توڕه ئه‌بم ، ئه‌مانه په‌یوه‌ندییه‌كه دواجار به‌بڕوای من خۆشه‌ویستی یه‌كی ڕۆحی له‌نێوان ئینسان وخودا دروست ئه‌كات ، به‌ڵام ئه‌وه چركه‌یه‌كی زۆر توڕه‌بوونی میمكه‌تاوسه و حه‌قی خۆیه‌تی ، ئێمه به‌رماڵت ئه‌ده‌ینێ ئه‌ی تۆ بۆچی وائه‌كه‌یت ، ئه‌ی بۆ مزگه‌وته‌كه‌تان نه‌ڕووخاند؟ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ڕه‌نگبێ مه‌جال نه‌بوبێ له‌وكاته‌دا بیڵێم ، بۆ هه‌موو خانووه‌كان ئه‌ڕوخێ ئه‌ی بۆ مزگه‌وته‌كان ناڕوخێ؟ ئایا ئه‌گه‌ربه‌شێكی به‌دیوه وجودییه‌كه‌یدا سه‌یری بكه‌ین خودا ته‌نها وه‌زیفه‌ی پاراستنی ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی؟
یان ئه‌بێت ماڵی هه‌موومان بپارێزێت؟ یان به‌دیوه واقیعه‌كه‌یدا ناشرینی به‌عسه ئه‌یه‌وێت پێمان بڵێت به‌ناوی”دین”ه‌وه ئه‌م وێرانه‌یه‌ت بۆئه‌كات و مزگه‌وتێكت بۆئه‌هێڵێته‌وه ، بۆئه‌وه‌ی تۆئه‌م پرسیاره‌ت له‌لادروست نه‌ببٍَت بڵێی به‌ڕاستی به‌عس بێدینه ، دژی خوایه ، دژی دینه ، ئه‌وه‌تا مزگه‌وته‌كه‌ی نه‌ڕووخاندووه و وه‌كوخۆی هێشتۆتیه‌وه ، به جۆرێك له‌جۆره‌كان دووباره تۆ توڕه‌ئه‌كاته‌وه له‌دین ، تۆ توڕه‌ئه‌كاته‌وه له‌خودا ، واته ئه‌نفال چه‌نده پڕۆسه‌یه‌كه به‌عس ئه‌یهێنێ بۆ وێرانكردنی ڕۆح ، ئه‌وه‌نده‌یش ئه‌یهێنێ بۆتێكشكاندنی عیلاقه‌ی ڕۆحی تۆ له‌گه‌ڵ خوا ، ده‌نا بۆچی مزگه‌وتێك ئه‌هێڵێته‌وه؟ وه‌ك ووتم به‌و دیوه‌یاندا خوا ته‌نها ئیشی ئه‌وه‌نییه مزگه‌وته‌كانی خۆی بپارێزێت ، ئه‌بێت هه‌موومان بپارێزێت ، به‌ڵام بۆ به‌س مزگه‌وته‌كان ئه‌پارێزێت ، به‌دیوه‌كه‌ی تریشیاندا ئه‌شێ به‌عس دووباره‌ئێمه توڕه‌بكاته‌وه له‌و قه‌زییه و پێمان وابێت به‌عس مسوڵمانه ئه‌وه‌نییه مزگه‌وته‌كانی نه‌ڕووخاندووه.
گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكی وه‌ك حه‌رامترین لای هه‌موومان ئاشكرایه و ، ئه‌و ڕووداوه‌ی باست لێوه كردووه ده‌بینی هێڵی سوره ، ئایا ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م چه‌شنه ، یاخیبوونی خوشك و برایه‌ك پیشان ئه‌ده‌یت؟ یاخود له‌ڕێگه‌ی چیرۆكێكه‌وه كلتوری كۆمه‌ڵگایه‌ك پیشان ئه‌ده‌یت ، كه هه‌ركه‌س هێڵی سوری ئاین ، كلتور، بشكێنێ ئیدی ده‌بێ بكوژرێت؟
عه‌لی پێنجوێنی:- هه‌میشه ئێمه‌چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ین ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌ناو ڕۆمان یان چیرۆكدا ڕووئه‌دا ، ئه‌و ڕووداوانه‌بێ كه ئێمه‌خۆمان بۆئاماده‌كردووه ، بیری لێئه‌كه‌ینه‌وه ئه‌بێ ڕووبدا یان ڕوویداوه ، كاتێك ئه‌كه‌ویته به‌رده‌م ڕووداوێكه‌وه ، كه عه‌قلی ئاسایی وه‌ریناگرێ ، چاوی ئاسایی وه‌ریناگرێ ، فكری ئاسایی وه‌ریناگرێ ، ئێمه ئه‌كه‌وینه‌ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه بۆ؟ ئه‌وه‌نده‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌م”بۆ”یه له‌ناوخوێنه‌ردا دروست بكه‌م ، ئه‌ونده نامه‌وێت من خۆم وه‌ڵامی ئه‌مه بده‌مه‌وه ، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و ڕووداوه‌ی چیرۆكی ناو حه‌رامترین كه ڕووئه‌دات ، چه‌نده مه‌به‌ستمه بۆئه‌وه‌ی بڵێم خوشك وبرایه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ن و یه‌كیان خۆشده‌وێ ، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستمه بڵێم زاكیره‌ی كوردی بۆئه‌وه‌نده‌خاڵییه؟ ئه‌م زاكیره‌یه بۆچی هێزی ئه‌وه‌ی نییه‌شت له‌خۆیدا سه‌یڤ بكات ، هه‌تا من به‌هانه‌ی دینیم هێناوه‌ته‌وه ، ئاده‌م وحه‌وام هێناوه‌ته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانێكی گه‌وره‌كراوه كه ئیتر ئه‌م تاوانه‌كرابێت.
ئه‌ی بۆچی یه‌كه‌مجارئه‌مه قبوڵ كرا؟ ئه‌گه‌ربیرت بێت كۆی چیرۆكه‌كه سێبه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه‌یه شه‌وه به‌ئاگابهێنێته‌وه ، به‌ڵام زه‌ینی شه‌وه ناچێته‌وه سه‌رئه‌م كچه ، لێره‌وه ئه‌ڵێم زاكیره‌یه‌ك به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ته‌له‌ف بووه ، به ئه‌ندازه‌یه‌ك داڕزاوه كه‌هێزی ناسینه‌وه‌ی نزیكترین كه‌سی خۆی نییه ، نزیكترین كه‌سێك كه هه‌مووهێڵه‌سوره‌كانی تێپه‌ڕاندووه ، واته من هێڵێكی ته‌واو سورم هێناوه بۆئه‌وه‌ی بڵێم كۆی یاساوڕێساكانم بۆ تێكشكاندیت ، به‌ڵام تۆهێزی ناسینه‌وه‌ی منت نییه ، ئه‌مه وێناكردنه له به‌تاڵی زاكیره‌ی كوردی ، خه‌یاڵی كوردی بڕناكا و شت تیایدا نامێنێته‌وه ، واته چه‌نده مه‌به‌ستم بووه‌حاڵه‌تێكی نائاسایی باس بكه‌م له‌نێوان خوشك وبرایه‌كدا ، ئه‌ونده مه‌به‌ستم بووه بڵێم ئه‌م زاكیره‌یه بۆ ئه‌وه‌نده بێخه‌مه؟ بۆئه‌وه‌نده به‌تاڵه؟ بۆئه‌وه‌نده‌هێزی ناسینه‌وه‌ی نزیكترین كه‌سی خۆی نییه.