ناوی تۆ … ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
نازانم له کام بارانم بیستبوو:
– هیچ چاوێ ناگاته ته‌عبیری خه‌ونێکی تۆ!
له رۆژنامه‌یه‌ک به خه‌تی با- خوێندبوومه‌وه:
– هیچ لێوێک ناتوانێ ته‌نانه‌ت دێڕێک له تۆ
وه‌بیر بێنێته‌وه!
نازانم نا،
خزمایه‌تیی کام ته‌نیاییت به من گه‌یشتووه:
– هیچ ده‌ستێک ناتوانێ
خۆی به هێمنکردنه‌وه‌ی بارانی نیوه‌شه‌وانت خه‌ریک بکا!
من، پێوسۆراخی تۆم له مانگی پشت کێو گرت و
ناونیشانێکتم له ئه‌ستێره‌یه‌ک پێگه‌یشت
که خزمایه‌تیی به حه‌وت پشت ده‌گاته‌وه چاوانی تۆ
ئێستا له‌و چوارڕێیانه‌ی بۆنی گفتوگۆی بێ چه‌تری ئێمه‌ی لێدێ
گوێ له‌سه‌ر دڵی جێپێیه‌کی ته‌ڕ داده‌نێم و
به‌ڕێی روونی ئاو شاره‌زا ده‌بم!
من ئێستاکه له‌خووسانێکی پڕله‌خورپه‌دا
له‌به‌ر ده‌رکه‌ی کپکراوی پێته‌کانی ناوی تۆم!
هه‌تا هاتنی ته‌ڕی من
ترپه‌ی هیچ ده‌نگێک نه‌بووه بتترازێنێ و
هیچ هاتوچۆیه‌کی گه‌رم نه‌بووه له‌به‌رکردنی ناوی تۆ خه‌تم بکا.
ئێستاکه من نۆته نیگه‌رانه‌کانی لێوت ده‌نوسمه‌وه
بۆ ته‌مرینی سه‌مفۆنیای له‌بیرکراوی تۆ!
تۆش ئه‌ی دوایین ناوی جیهان
له‌سه‌ر پێڵووی ئه‌م شه‌وه دورودرێژه‌ی باڵات
که‌پرێ له مانگ هه‌ڵپه‌سێره
په‌نجه‌ره‌یه‌ک له هه‌تاو هه‌ڵبواسه!
بست به بست
دیوارێک له بۆنی لێوی نه‌درکاوی نێوان “من و تۆ” دابنێ!
ئه‌مێستاکه بارانم ئاوازێکی له جریوه‌ی چاوانی تۆ و
بۆنی خۆشی ئاوێنه و
په‌نجه‌ره‌یه‌ک له ناوی تۆی پێیه
له‌مه‌وبه‌دوا له ده‌سخه‌تی “تریفه”ی مانگدا
نه تۆ، نه من
رووناکایی تاهه‌تایی”ئێمه” ترپه‌ی دێ!
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
2.1.2012