ئازادیخوازی مردوو- زیندوو*
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئازادیخوازه‌کان به‌شدارییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان له کرۆنشتاتدا نه‌کرد، به‌ڵام ڕێژیم له فلیقاندنه‌وه‌یاندا سوودێکی زۆری بینی، ئه‌وه‌ی ڕێژیم گه‌ره‌کی بوو قووتاربوون بوو له ئایدیۆلۆژییه‌که‌یان، چونکه ئه‌و له‌و ئایدیۆلۆژییانە زه‌نه‌قی چووبوو، ئه‌وه‌شی باش بۆ ده‌رکه‌وتبوو که به دڕنده‌کارییه‌ك نه‌بێت لەو ئایدیۆلۆژییانە قوتاری نابێت، به چه‌ند حه‌وته‌یه‌ك به‌ر له کرۆنشتات پیره‌مێرد –کرۆپۆتکین**- مرد.
له به‌خاكسپاردنه‌که‌یدا، له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵا ڕه‌شوسووره‌کاندا، سه‌دهه‌زار که‌س به‌شدار بوون، له‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئاڵایانه به زمانێکی ئاگرین نووسرابوو: ”له‌و جێێەی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، ئازادی نییە.” له‌و کتێبه‌شدا که له‌سه‌ر ژیانی کۆچکردوو نووسرابوو تیایدا وترابوو، ئه‌و خۆپیشاندانه، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و دواخۆپیشاندانیش بوو دژی جه‌وروسته‌می سه‌روه‌ریی به‌لشه‌فی.
دوای کرۆنشتات به سه‌دان ئازادیخواز گیران، فانی بارون وهه‌شت له هاوڕێیانی له به‌ندیخانه‌ی -تشیکا-téchka- له مۆسکۆ خنکێنران. ئا به‌و جۆره بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی خه‌باتگێڕ لێدانی کوشنده‌ی خۆی خوارد، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ئه‌و به‌ربه‌ریه‌ته تا ڕاده‌یه‌ك بووه مایه‌ی بووژانه‌وه‌ی ئازادیخوازی، چونکه ئه‌و ئازادیخوازانه که له‌گه‌ڵ شۆڕشی ڕووسیدا ژیابوون، کارێکی زۆر و به‌رفراوانیان له بواری ڕه‌خنه‌گرتن و پێداچوونه‌وه‌ی مه‌زه‌بیدا ئەنجام دا. ئه‌و کاره بووه هۆی ژیانه‌وه و زیاتر به‌واقعیکردنی ئازادیخوازی. سه‌ره‌تای 1920 کۆنگره‌ی ئازادیخوازی ئۆکرانیا، که به -النبات- ناوی ده‌رکردبوو، به‌ر له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك دوو خه‌تی ڕاستوچه‌پی هێنا به‌سه‌ر -دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریایی-دا، ئه‌وه‌شی دیاری کرد که ئه‌و دکتاتۆریه‌ته توێژێک له پرۆلیتاریا پراکتیزه‌ی ده‌کات، پاشان ده‌کرێته دیکتاتۆریه‌ت به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌وه، ئه‌و توێژه‌ش که موماره‌سه‌ی ده‌کات چڵکاوخۆره‌کانی حزبن و زیاتر له فه‌رمانبه‌ر و سه‌روه‌ره‌کان پێکهاتووه.
کرۆپۆتکین له په‌یامێکدا بۆ کارگه‌رانی ڕۆژئاوا Message aux travailleur d’occident به حه‌سره‌تێکی زۆره‌وه ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت دژی په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆکراتی ونووسیویه‌تی: ”به تێڕوانینی من هه‌وڵدانه بۆ دروستکردنی کۆمارێکی کۆمۆنیزم له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تچێتی و ناوه‌ندێتییه‌کی به‌هێز له‌ژێر سێبه‌ری یاسای ئاسنینی حزبدا، ئه‌وه‌ش مایه‌پووچ ده‌رچوو و ڕووسیا فێری ئه‌وه‌ی کردین که ناکرێت کۆمونیزم فه‌رز بکرێت.”
لە ڕۆژنامه‌ی -لولیبیرتر-le libertaire- له ژماره 7-14ی کانوونی دووه‌می 1921دا، ئازادیخوازه سه‌ندیکالیسته‌کانی ڕووسیا، بانگه‌وازێکیان بڵاو کرده‌وه، تیادا ڕووی ده‌میان کردبووه پرۆلیتاریای دنیا و نووسیبوویان: ”ئه‌ی هاوڕێیان بۆرژوازییه‌کانتان لا ببه‌ن، به‌ڵام هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئێمه دووباره مه‌که‌نه‌وه، ڕێگه مه‌ده‌ن کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تگه‌رایی له وڵاته‌کانتاندا دابمه‌زێنرێت.”
له گه‌رمه‌ی ئه‌و بووژانه‌وه و ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه‌دا، ئازادیخوازی ئه‌ڵمانیاییش؛ ڕودۆڵف ڕۆکر Rudolf Roker، هه‌ر لە 1920ەوه، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سیاسی نووسی به ناوی -مایه‌پووچبوونی کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تگه‌رایی- و ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ساڵی1921 بڵاو کرده‌وه، تیایدا باس له داته‌پینی شۆڕشی ڕووسی ده‌کات و نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ده‌ریده‌بڕێت، دیکتاتۆرییه‌تی چین نییه، دیکتاتۆرییه‌تی حزبه و حزبیش خۆی کردۆته ده‌مڕاستی چین، که‌چی له پشتیشه‌وه خه‌نجه‌رهاژنی ده‌کات. له سایه‌ی دیکتاتۆرییه‌تی پرۆلیتاریا‌دا چینێکی نوێ دروست بووه و ئه‌و چینه‌ش چینی -حوکمی قۆمیسه‌ره‌کانه commissarocratie و لای جه‌ماوه‌ر چێژی داپڵۆسین هه‌مان چێژی جاری جارانه، حکوومه‌تێك که ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی هه‌بێت که به‌پێی پرۆگرامێك ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌نجامه‌که‌ی؛ هه‌ر دروستکردنی پله‌وپایه‌ی فه‌رمانبه‌ری ده‌بێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو، که قوڕی کرد به‌سه‌ر شۆڕشی ڕووسیدا و نەیهێشت نه‌شونما بکات و له ناوی برد.
به‌لشه‌فییه‌کان، ته‌نها هه‌ر ئامێری ده‌وڵه‌تیان قه‌رز نه‌کرد له کۆمه‌ڵگه‌ی کۆن، به‌ڵکو هێز و توانایه‌کی وه‌ها بێشوماریان پێبه‌خشی که هیچ ده‌وڵه‌تێکی تر نه‌یبوو.
له حوزه‌یرانی 1922دا کۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازه دوورخراوه‌کان له ئه‌ڵمانیا له‌وانە: ئا. غوریلیک، ئا. کومۆف و ڤۆلین، له به‌رلین، نامیلکه‌یه‌کیان ده‌رکرد، په‌رده‌یان له‌سه‌ر داپڵۆسینی ئازادیخوازی و ئازادیخوازان له ڕووسیای سۆڤیه‌تی هەڵماڵی. دواتر، ساڵی1923، ڤۆلین، ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسایی و تیایدا بەپێی ڕیزبه‌ندیی پیته‌کان ناوی هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی نووسیبوو که کوژرابوون. هه‌روه‌ها، ئەلکساندەر بێرکمان و ئێما گۆڵدمان-یش درێخیان نه‌کرد، ساڵه‌کانی 1921 و 1922 چه‌ند نامیلکه‌یه‌کیان یه‌ك به دوای یه‌کدا نووسی و بڵاویان کردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی که ڕووسیا پیایدا تێدەپەڕی. ئه‌وانه‌ش که مابوون له پاشماوه‌ی ماخنۆڤیسییه‌کان و ڕزگاریان بووبوو و گه‌یشتبوونه ڕۆژئاوا، بۆ نموونه: بیار ئارشینوف و نەستور ماخنۆ، بیره‌وه‌رییه‌کان و تاقیکردنه‌وه‌کانی خۆیان نووسییه‌وه.
دوای ئه‌وه، به ماوه‌یه‌کی زۆر (پێش یا دوای؟؟) سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ماکسیموف و ڤۆلین کتێبێکی کلاسیکی ئازادیخوازییان له دوو به‌رگدا نووسی ده‌رباره‌ی شۆڕشی ڕووسی. به تێڕوانینی ماکسیموف، له ده‌قه‌که ئینگلیزییه‌که‌دا، وانه‌کانی ڕابوردوو مژدەبه‌خشی داهاتوویه‌کی باشتره و چینی باڵاده‌ستی تازه له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت ناتوانێت بژی هه‌تاهه‌تایه، پێویستیشه نه‌هێڵرێت بژی، سۆسیالیزمی ئازادیخواز جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کان له خزمه‌تی ئه‌و ئاراسته‌یه‌دان، خۆ ئەگه‌ر وه‌ها نه‌بێت، ئه‌ی ئه‌قڵ ده‌یبڕێت)…( که کرێکاران خوازیاری ئه‌وه بن سه‌رمایه‌داری جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ کارگه و دامه‌زراوه‌کان؟ نه‌خێر ئەگه‌ر بێت و وا ڕوو بدات کرێکاران یاخی ده‌بن دژی ده‌وڵه‌ت و بیرۆکراتیه‌ت. ئه‌وه‌ی کرێکاران ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌یه که لێژنه‌ی کارگه‌کان جێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سوڵته‌گه‌راییانه‌ی ئابووری بگرنه‌وه و دواتر ئه‌و لێژنانه ببنه فیدرالییه‌تێك له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کرێکارییه، هێنده‌ش که په‌یوه‌ندی به جووتیارانه‌وه هه‌یه، جووتیارانیش تێگه‌یشتوون که نابێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی تاکی، له‌وه‌ش گه‌یشتوون یا تێده‌گه‌ن که تاکه‌چاره له بواری کشتوکاڵیدا کۆمه‌کگه‌رییه و ده‌شبێت له هه‌ره‌وه‌زییه کۆمه‌کییه‌کاندا کار بکه‌ن له‌گه‌ڵ لێژنه‌کانی کارگه‌کان و سه‌ندیکاکان. واته، ده‌بێت پرۆگرامی شۆڕشی ڕووسی فراوانتر و گه‌شه‌دارتر بکرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیخوازی.
ڤۆلین گومانی له‌وه‌دا نه‌هێشتبووه‌وه که هه‌رچ هه‌وڵ و کۆششێك ئیلهام له نموونه‌ی شۆڕشی ڕووسییه‌وه وه‌ربگرێت، ته‌نها ڕووه‌و ”سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی هه‌نگاو ده‌نێت، که ئه‌ویش له‌سه‌ر به‌هره‌کێشی و به‌کۆیله‌کردنی جه‌ماوه‌ر ڕاوه‌ستاوه” و قێزەونترین سه‌رمایه‌داریشه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیشی نییه به بردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه به‌ره‌و و کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیزم” هه‌موو لاسایکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌و نموونه‌یه ته‌نها ده‌بێته هۆی نه‌شونماکردنی ”دکتاتۆریه‌تی حزب که به پێویست ده‌بێته مایه‌ی داپڵۆسینی هه‌موو ئازادیه‌کی -ڕاده‌ربڕین، ڕۆژنامه‌گه‌ری، ڕێکخستن و جموجۆڵی هه‌موو ته‌وژمه شۆڕشگێڕه‌کان جگه له حیزبه‌که‌ی خۆیان” هه‌روا ده‌بێته هۆی ”سته‌مکاری کۆمه‌ڵایه‌تی” و ”هه‌ناسه‌ی خودی شۆڕش” ده‌خنکێنت. ڤۆلین پشتگیری ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه ده‌کات که‌وا، ستالین، له مانگ نه‌که‌وتۆته خواره‌وه و ستالین و ستالینزم ئه‌نجامێکی مه‌نتیقی ئه‌و سیستمه ده‌سه‌ڵاتگه‌راییه که له نێوان ساڵی 1918 و 1922دا دامه‌زێنرا. ئه‌وه‌شه وانه‌ی تاقیکردنه‌وه بریقه‌داره‌که‌ی به‌لشه‌فیزم؛ وانه‌یه‌که ڕاستی بیروبۆچوونی ئازادیخوازه‌کان ده‌سەلمێنێت که له داهاتوودا له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕووداوه مێژووییه‌کاندا هه‌موو ڕه‌نجکێشان و خه‌باتگێڕان به باشی له‌و وانه‌یه تێده‌گه‌ن.
و. لە عەرەبییەوە بە بەراورد لەگەڵ دەقە فەرەنسییەکەی: سەلام عارف
———————————————
سه‌رچاوه
-*التحرریة من العقیدة الی الممارسة- ن. دانییال غرین ل132 تا ل135
** پیتەر ئەلکسێفیچ کرۆپۆتکین، Kropotkin شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ڕووسی -1842-1921. بۆ یه‌که‌مجار ساڵی 1872 چوو بۆ سویسرا. کاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕووسیا گرتیان، هه‌ڵهات و چووه ناوچه‌ی -الجورا-ی سویسری و له جنێڤ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك که‌سی تر ڕێکخراوه‌یه‌کی نهێنییان دروست کرد و ڕۆژنامه‌ی -الثائر-یان ده‌رکرد، تیایدا هزره‌کانی ئازادیخوازی پێشکەش دەکران، دوایی له سویسرا ده‌ریانکرد و چووه ناوچه‌ی -الساڤوا- Savoieی فه‌ره‌نسی و نیشته‌جێبوو، له شاری –لیۆن-Lyonی فه‌ره‌نسی به‌ندکرا. دوای به‌ربوونی خۆی گه‌یانده ئینگلته‌را و له‌وێ جێگیربوو و تا ساڵی 1917 گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕووسیا. نووسراوه‌کانی زیاتر باسی مه‌سه‌له ئابوورییه‌کانە؛ ئازادیخوازی داهاتوو -L’anarchie future و بنه‌ما زانستییه‌کانی ئازادیخوازیles baes scintifiques de l’anarchie- هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی -کێڵگه‌کا، -کارگه‌کان و پیشه‌کارییه‌کان – Champs -Usines –et ateliers هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ڕه‌وشت و یارمه‌تیکاریش نووسیویه‌تی. کرۆپۆتکین کاریگه‌ری زۆر بووه له‌سه‌ر ئازادیخوازان، به تایبه‌تی له ئیسپانیا و یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆی ده‌رکردووه به ناوی -ده‌رباره‌ی ژیانێك-Autour d’une vie – و-ع-جورج سعد.