من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم …..كه‌ریم ده‌شتی
1
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
تا دێ مناڵیم وه‌كو ئه‌سپه‌شێ
دوور ده‌بێته‌وه به تاو راده‌كا
سایه‌دم كه زێی یاده‌وه‌رییه‌كان
وه‌ك ره‌شه‌بایێ له من هه‌ڵده‌كا
ئێسته نا ئێستا رێژنه‌یێ دێت و
به‌سه‌ر برینی منا داده‌كا
2
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
ئێستاكه‌ش هه‌روا بۆنی خاك وخۆڵ
ده‌مباته‌وه بۆ دڵۆپه‌ی باران
ئێستاش شه‌ونمی ده‌م بیره ئاوه تاڵ و سوێره‌كان
له‌سه‌ر په‌لكی رۆحم ماوه
ئێستاش پشكۆی ناو ناندینی كابانه‌كان
له‌سینه‌م ده‌بریسكێته‌وه
خڕنووك ناوله‌پی ره‌ش كردووم
گۆماوه‌كان روخسارییان پڕ له بار كردووم
په‌نجه‌كانم هوڕه فێری سه‌مای كردوون
3
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
ده‌مم تامی شیری گه‌رم و خاوی لێدێ
دڵم پڕ بووه له حه‌سره‌تی به‌فر
خوێنم ره‌نگی خه‌رمانه‌كانی گرتووه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م خه‌ون به شاخه‌كانه‌وه ده‌بینم
له دووره‌وه بانگی كاژه‌كان ده‌كه‌م
هه‌میشه بۆ ره‌وه‌ی مامزان راده‌كه‌م
4
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
ده‌زانم كه‌ی هه‌ور دێ و كه‌ی با هه‌ڵده‌كا
كه‌ی باران دێ و كه‌ی داده‌كا
كه‌ی بروسك حه‌ویقی ئاسمان شه‌ق ده‌كا
ده‌زانم كه‌ی دوا ئه‌ستێره داده‌ڕژێ
كه‌ی گوڵه‌گه‌نم پڕ شیر ده‌بێ
كه‌ی باقه گیا سه‌ما ده‌كا
5
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
لای كێڵگه‌كان مه‌لم دیوه
ده‌می له‌ناو ده‌می مه‌عشوقی خۆی ناوه
به ڕه‌وه ئاسكم بینیوه خه‌مگینانه
سه‌ریان له ناو باڵیان ده‌ناو
ده‌گه‌ڕانه‌وه كوێستانان
جار جار ئاوڕیان له‌ته‌رمی جێماوی خۆیان ده‌داوه
زه‌ریم دیوه
روخساری خۆی به حاجیله هه‌ڵگرتووه
ده‌ستی له خه‌نه‌ی خاك ناوه
چاوی به رێحانه‌ی ره‌شی به‌سته ئاوه‌كان رشتووه
6
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
دایكم هه‌میشه بوخچه‌ی جله‌كانمی
پڕ له په‌لكه لیمۆ ده‌كرد
ئێستاش بۆنی په‌لكی لیمۆ
شیرازم بیر دێنێته‌وه‌و مه‌ستم ده‌كا
ئێوارانیش كاتێ كه‌وا ده‌چوومه‌وه
له‌به‌ر بیره ئاوه‌كه‌ی دێ رووت و قووتبان ده‌كردم
7
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
ده‌زانم چه‌ند جۆره ئاگر هه‌یه
كام ئاواز‌و كام نه‌ی هه‌یه
چه‌ند عاشق و مه‌عشوق هه‌یه
هه‌موو قه‌تێكان ده‌ناسم
لانه‌ی هه‌ر هه‌موو مه‌له‌كان پێده‌زانم
8
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
چه‌ند هاوڕێیه‌كی مه‌ڕ و
چه‌ند گۆمیلكه‌یێ له ئاو و
سێ چوار دره‌ختێ له ساماڵم هه‌بوو
ژیان بریتی بوو له چه‌ند شكارته‌یێ
چه‌ند میلێ له ئاسمان
چه‌ند ورشه‌یێ له شنه‌ی با
چه‌ند ئاوازێ له شمشاڵ
9
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
له ژێر روونایی مانگه‌شه‌و
بیرمان له خوا ده‌كرده‌وه
له‌ناو پاوانه‌كانا گۆرانیمان ده‌گووت
له گۆماوه‌كاندا سه‌یری ئه‌و ژنانه‌مان ده‌كرد
خۆیان به ئاوی كوڵاو ده‌شوشت
10
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
ئێستاش شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌م ئاسۆییه
رۆشتنم ، قسه‌كردنم ئاسۆییه
هه‌تا مۆزیكی شیعریشم ئاسۆییه
ئاسۆیی راده‌كه‌م
ئاسۆیی گۆرانی ده‌ڵێم
زۆر جار له‌ناو ئاسۆدا خه‌وتووم
به‌ڵام ستوونی هه‌ڵكه‌وتووم
11
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
هه‌میشه خه‌ونم به چیا ده‌بینی
خه‌ونم به دارستانی چڕ‌و
به رووباری قووڵ ده‌بینی
خه‌ونم به باكور ده‌بینی باكوری دوور
12
سپێدان دایكم قۆغه‌یێ شیر‌و
یه‌كدوو هێلكه‌ی بۆ ده‌كوڵاندم
جانتایه‌كی په‌ڕۆی به‌شانه‌وه ده‌كردم
مامۆستای قوتابخانه‌ش به ئه‌لف و بێی برایم باڵدار
مناڵی لێ هه‌ڵده‌مژتم
ژه‌نگی جه‌هلی لێ ده‌كوشتم
13
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
له‌ته‌نووره‌كاندا كولێره‌ی نوورم فڕاندووه
له نێو دڵی له‌وده‌كاندا
هێلكه‌م له ژێر زێری دره‌وشاوه‌ی كا دزیوه
له قه‌رسیله‌كاندا شه‌ونمم كۆكردۆته‌وه
له ناو ته‌باره‌ی گه‌نمدا سێبه‌رم بۆخۆم چنیوه
14
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
هێشتا مۆرانه‌ی كینه دڵمی نه‌سمیوه
ماسكم له روخسار نه‌كردووه
زمانم سپییه
دڵم سپییه
هێشتاش حه‌زم له دونیای ده‌شت و كپییه
15
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
ده‌زانم كه‌ی كۆڕه‌وی قوڵینگان ره‌ت ده‌بێ
كه‌ی په‌ڕه‌سێلكه دێنه‌وه
كه‌ی یه‌كه‌م تروسكه‌ی ئاگر
له ئاگردان ده‌كرێته‌وه
كه‌ی گوێم له یه‌كه‌م هاواری شوان ده‌بێ
ده‌زانم كه‌ی شیر له گوانان میوان ده‌بێ
16
من له ده‌شتاییه‌كان هاتووم
تاكه چه‌كم پیشه‌قان بوو
پیرۆزترین كتێبی من
ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی ئاسمان بوو
كێبڕكێم له گه‌ڵ با كردووه
قوڕاده‌م له‌گه‌ڵ شوان خواردووه
ده‌زانم چه‌ند هه‌زاران جار
هاوارم به هه‌وره تریشقه مردووه
17
من له ده‌شتاییه‌كانه‌وه هاتووم
له‌به‌رزایی گرده‌كاندا سه‌یری مانگم كردووه
له گۆماوه‌كاندا ئه‌ستێره‌م ژماردووه
له جۆخینه‌كان ده‌نده‌رۆشكم شكاندووه
ده‌زانم چه‌ند قه‌پێلكه شه‌یتانۆكه‌م شكاندووه