
تاوانه‌كانی رۆژهه‌ڵات …. سیروان ره‌حیم
یارۆ یارمه‌تی سۆماڵ ده‌دات و كۆمه‌كی ره‌ش و رووتانی ئه‌و وه‌ڵاته ده‌كات. به‌ڵام ئامه‌د و جه‌زیره و شیرناخی به ده‌ردێك بردووه كه بێكاری نه‌ك هه‌ر باری ئابوری خه‌ڵكه‌كه‌ی وێران كردووه، به‌ڵكو ره‌وشی ده‌روونیی زۆرینه‌ی به مهرهیهك بردووه به‌رده‌وام له خه‌مۆكی و له نادڵنیاییدا رۆژگاری خۆیان بژین.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه له ئه‌سه‌د ده‌كات و به زمانی توند ره‌خنه له سه‌ردارانی عه‌ره‌ب ده‌گرێت له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌دا كه مرۆڤی سڤیل و به‌رهه‌ڵستی خۆیان ده‌كوژن.
ئه‌و یارۆیه ره‌خنه له ئیسرائیلییه‌كان ده‌گرێت له پای ترساندنی خه‌ڵكی غه‌زه‌دا. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به غه‌زه “زانیاری چه‌وت!” پێًشكهش ده‌كات، جڤینی نێوده‌وڵه‌تی به‌جێده‌هێڵێت و ده‌تۆرێت.
ئه‌ردۆگان هه‌موو ئه‌م كارانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌كو مزگێنیبه‌خشی ئاشتی و لێكگه‌یشتن له ناوچه‌كه پێشكه‌ش به جیهان بكات.
به‌ڵام كاتێك نۆره‌ی كورد دێت، ئه‌و ده‌مه‌ی باس له مافی كولتوری و مرۆڤانه‌ی كورد دێته رۆژه‌ڤه‌وه، ئه‌م پیاوه خۆی ئه‌سه‌ده و خۆی قه‌زافییه و خۆی ژهنهراڵێكه مه‌رگ به‌خش.
دیاره بۆ ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی و سیاسه‌توانانی توركیا، ئه‌سه‌د كه‌سانی سڤیلی بێ تاوان ده‌كوژێت و ده‌بێت بڕوات.
هاوكات بۆ ئه‌وان ئه‌و كوردانه‌ی به بۆمبای فڕۆكه‌كانی توركیا دێنه كوشتن، مرۆڤ نین؟
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه فڕۆكه‌كانی توركیا ئامانجی شه‌ڕیان لێ تێك ده‌چێت و هه‌ڵه! ده‌كه‌ن.
كۆتایی مانگی هه‌شت ئۆتۆبیلێكیان له سنووری باشوری كوردستان به سهرنشینانییهوه نه‌سوتاند؟
هاوینی ساڵی 2007 له ئاواییه‌كانی قه‌ندیل فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند كه‌سیان كوشت و چه‌ندیان كه‌م ئه‌ندام و ئاواره كرد.
سیاسه‌توانانی توركیا ره‌خنه له سه‌ردارانی عه‌ره‌ب ده‌گرن كه راپه‌ڕیوان ده‌كوژن، به‌ڵام له باكوری كوردستان با كورد راپه‌ڕن ئه‌و ده‌مه ده‌بینین ئه‌وان چه‌ند له ئه‌سه‌د و قه‌زافی ترسناك ترن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو 30.12.2011 دوو لاوی كوردیان له شاری ئامه‌د كوشت و پاشان رایانگه‌یاند ئه‌و دوو كه‌سه گه‌ریلا بوون.
بۆ داپۆشینی تاوان له دۆزینه‌وه‌ی ناو ئاسانتر نییه، دیاره له لای دیكتاتۆران.
بۆ قه‌زافی كه‌سانی سه‌رهه‌ڵدێر مشك و جرج بوون.
بۆ ئه‌سه‌د به‌كرێگیراو.
بۆ توركیایش كورد تیرۆریستن و ده‌بێت بكوژرێن.
ئه‌ردۆگان كه بۆ چاوبه‌ست و مه‌به‌ستی سیاسی رۆژانێك به ده‌نگی بڵند ده‌یگوت: “با ههڵهبجهیهكی تر روونه‌داته‌وه”، كه‌چی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی مرۆڤی كورد به‌و جۆره ده‌كوژن و خاكی كوردستان وێران ده‌كه‌ن.
بێًگومان له جیهانی رووبهدهری ئیمڕۆدا تاوانه‌كانی كۆماری توركیا به خێرایی ئاشكرا ده‌بن، به‌ڵام گه‌لۆ ده‌بێ له رابردوودا چی‌یان به‌رانبه‌ر به كورد و ئه‌رمه‌ن و ئه‌وانی تر كرد بێت؟ چ تاوانگه‌لێك كه ورده‌كاریی زۆربه‌یان بزر بوون و به ئێمه نه‌گه‌یشتن؟
تاوانی كوشتنی كورد له باكوری كوردستان له لایه‌ن توركیاوه ده‌چێته پاڵ پیسكردنی ژینگه‌ی پێكه‌وه‌یی و ژیانی پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن له رۆژهه‌ڵاتدا.
تۆماری ئه‌و تاوانانه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌چنه پاڵ تاوانه‌كانی سه‌دام، قه‌زافی، ئه‌سه‌د و ئه‌وانی تر و هه‌ناسه‌ی رۆژهه‌ڵات بۆ سه‌دان ساڵی داهاتوو ژه‌هراوی ده‌كه‌ن.
ئایا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌ند سه‌ده‌ی ده‌وێت تا له‌م تاوانانه پاكژ ببێته‌وه.؟