Skip to Content

Sunday, April 28th, 2024
خودا لە سەری مرۆڤدا…کتێبێکی نوێی توانا ئەمین

خودا لە سەری مرۆڤدا…کتێبێکی نوێی توانا ئەمین

Closed
by January 10, 2012 کتێبخانە

(خودا لە سەری مرۆڤدا) ناونیشانی نوێترین کتێبی توانا ئەمین –ە لەمەڕ ھەستیارترین و پڕ پرۆبلەماتیکترین کێشەی فەلسەفیی لە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتیدا کە: (خــــودا)یە.. خودا کێیە..؟ خودا چییە..؟ خودا لە کوێیە..؟ کێ ئەم کۆنسێپتە پێناسە دەکات و چیی ڕۆڵی دەداتێ و چۆن بوو بە خودا؟ ئەگەر خودا لە گۆڕێ نەبوو چیی..؟! ئینسان دەتوانێ بێ جەبەڕووتی ئەم چەمکە، ئەخلاقیانە مامەڵەی خۆی و مامەڵەی جیھان و مامەڵەی یەکتر بکات؟ کتێبەکە دەیەوێت دەستیکەم بەرسڤی ئەم پرسیارانەی چنگ بخات بە لێکۆڵینەوە و پێشەکییەکی درێژ و گفتۆگۆی چەندین تیۆلۆگ و ڕوناکبیری ئاینی و ئاتیست و پسپۆڕی فیزکیی و تەنانەت قەشە و مەلاش..!
لەسەر بەرگی دواوەی کتێبەکە ھاتووە: (لە کۆتاییدا ئەم کتێبە ناتوانێ ئیمانی کەس بە بوونی (خودا) دامەزرێنێ یان ڕەتی بکاتەوە، ئەمە کتێبی دوودڵییە و کۆمەکی ‌دڵنیایی بە کەس ناکات. ھەرکەسێک پێی وا بێت؛ دەتوانێت لەناو ئەم کاغەزانەی بەردەستی دا (خودا) بدۆزێتەوە یان ونی بکات، باشتر وایە زەحمەتی خوێندنەوەی ئەم کتێبە نەخاتە بەر خۆی!)
(خودا لە سەری مرۆڤدا) چەند گفتۆگۆیەکی فیکرییە لە ئامادەکردنی (تـــوانــا ئــەمــیـن) و لە بڵاوکراوەکانی یانەی قەڵەم-ە.
ھەفتەی داھاتوو کتێبەکە لە بازاڕدا دەبێت..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.