
مسته‌فا و له‌تیفه له ده‌قی ( بێئومێدی ) دا
خۆشه‌ویستی و عیشق و گیانبازی دڵداری ، هه‌ستێكی خۆرسكی و هه‌ڕه‌مه‌كیانه نییه لای هه‌ر تاكێك سه‌رپێیانه به‌ر جه‌سته ببێت و له ئان و ساتێكیشدا ده‌رببڕدرێت و هه‌ر زوو به زوویی بپوكێته‌وه ، به‌ڵكو به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن و گه‌وره بوونی ته‌مه‌ن و نه‌شونمای جه‌سته‌یی و په‌یوه‌ستبوون به فسیۆلۆژییه‌وه ده‌ركه‌وتنی خۆی ده‌سه‌پێنێت و جێگیر ده‌بێت ، و وا به سانایی ههڵناتهكێندرێت (( حاڵی نه‌بوون له چه‌مكی خۆشه‌ویستی به‌واتا به‌رفراوان و شمولییهكهی ، مرۆڤی خۆش‌ویست دنه ده‌دا بۆ توێژینه‌وه له پاساوه‌كانی مرۆڤ و هه‌ڵوێسته دیفاكتۆییهكان له ئاستی مرۆ بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڵكارانه توێژینه‌وه بۆ چه‌مكی خۆشه‌ویستی بكات … یه‌كه‌مین كرده‌یش كه مرۆ پێویسته هه‌ستی پێبكات – لێبوورده‌ییه – خۆشه‌ویستی وا ده‌كات تێڕوانین بۆ كرده‌ی ژیاری تێڕوانینێكی گه‌شبینانه بێت به ئایینده‌یه‌كی بێ رك و كینه و درۆ )) “1” .
خۆشه‌ویستی هه‌ستێكی نهێنی و شاراوه‌یه له ناخی هه‌ر تاكێكدا بوونی هه‌یه ، لای زۆریان به هۆی داب و نه‌ریتی جۆراو جۆره‌وه نادركێندرێت ، جۆرێك له قوربانیدانی گه‌ره‌كه ، خۆشه‌ویستی زمان له ئاستیدا په‌كی ده‌كه‌وێت و ناتوانێ هێزی باسكردنی ناخی ده‌رببڕێت ، ئه‌وین ئازارێكی به سوێیه و له هه‌مانكاتدا تام و چێژی هه‌نگوینییه و بۆنی گوڵاویشی هه‌یه ، بۆ خۆی هه‌ستێكی جوان و پاك و بێگه‌ردییه ، چه‌شنی كانیاو و زناوی زهنوێرستان كه بن زیخ و چه‌و بێ ، ئه‌وین پرهِ له رۆحی به‌رائه‌ت و كین و رك و بوغزی له خۆ نه‌گرتووه تاڵی و توند و تیژی و ناخۆشییهكانیشی ئاسووده‌ییه ، ئه‌وینداری ئاڵوگۆرێكی دوو سه‌ره‌یه ، هه‌ر دووك پێكه‌وه له
یه‌ك جه‌سته و دڵدان ، خۆشه‌ویستی پارچه‌یه‌ك پشكۆ و گڕه له دڵی ئاشقان ده‌گیرسێته‌وه و هاوكات سهمفۆنیایهكه له سه‌ر ژێ و ریتمه‌كانی میلۆدی سه‌ما ده‌كات ، ماندوو بوونێكی بێ كۆتاییه ه هر چه‌نده خهونهكان قوڵتر و خه‌مه‌كان گرانتر ده‌كات ، تێكئاڵانی تێرَوانینی چاوه‌كانه له ئاسمانێكی سیحراویدا هاواره‌كان ده‌نگ ده‌داته‌وه ، درۆ له بۆته و قه‌د و باڵای ئه‌ویندا جێگه‌ی زۆر له‌نگ و شلۆقه ، خۆشه‌ویستی ده‌ردێكی كوشنده‌یه و فرمێسكێكی ونبووه له جیهانی خه‌م و كهف و كوڵی عیشق بوون جۆش ده‌دا و دانامركێته‌وه و ته‌نها خه‌مه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه ، دواترۆپكی خۆشه‌ویستیش به ئاوێته بوونی سیكسی كۆتایی پێدێت ، ئه‌وه ماوه بڵێین خۆشه‌ویستی زۆر به ئارامی و هێمنی به‌ره‌و ئاوه‌ز په‌ل ده‌كوتێ و به هه‌ڵه‌شه‌یی ئۆقره ناگرێ و كه جێگیریش بوو ده‌رچوونی مه‌حاڵه .
به‌ر كوڵی ئه‌وین و سۆزی دڵا ، بهراییهكه بۆ ئه‌و داستانه‌ی خۆی له نێو ده‌قی ” بێ ئومێدی ” دكتۆر مسته‌فا زه‌نگنه و ئه‌وینداره‌كه‌ی خاتوو زینی كه‌ركووك ( لهتیفهخانی ) به‌هه‌شتی مه‌ڵاس داوه ، هه‌موو لایه‌كمان گوێبیستی گۆرانی ” بێ ئومێدی ” هونه‌رمه‌ند قادر مه‌ردان بووین ، ده‌شێ زۆربه‌یشمان تێكستهكهمان ئه‌زبه‌ر كردبێت ، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به رووداوی ئه‌م سه‌رهاته دڵدارییه‌وه نییه چونكی خودی شاعیر له چه‌ند گۆڤارێك بڵاویكردۆته‌وه ، هه‌ر ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ی ساغكردۆته‌وه كه ئه‌و تێكسته به قه‌ڵه‌می مسته‌فا زه‌نگنه نوسراوه و كه‌سی دیكه خاوه‌نی نییه .
زۆر له جاران ده‌قه شیعرییه‌كان له دایكبوونی هزرێكی په‌نگخواردووی ئه‌ندێشه‌یه و پانتایی هزری شاعیر قۆرخ ده‌كا ت ، راسته لێره‌دا خه‌یاڵا به‌شێك له پانتایی ئاوه‌ز و بیركردنه‌وه‌ی داگیر كردووه ، وه‌لی ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه ته‌واوی ئاوه‌ز نووقمی نائاگایی و خه‌یاڵا بوو بێت ، بیرمه‌ند و ئه‌دیب و سیاسه‌تمه‌داری ئێرله‌ندی ( برك ) له‌م رووه دبێژێت : ((ئاوه‌زی مرۆڤ جۆرێك له توانای شایانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه ، ده‌توانێ نواندنی وێنای كه‌ره‌سته‌یه‌ك به رێكوپێكی و فۆڕمهڵهكردنهوه بكا، كه هه‌سته‌كان دركیان پێكردووه ، ئه‌م وێنانه به رێگایه‌كی نوێ و به پێی رازاندنه‌وه‌ی جۆراوجۆره‌وه پێكه‌وه په‌یوه‌ستن ، ئه‌م توانایه پێی ده‌گوترێ خه‌یاڵا ، هه‌ر شتێك بانگه‌شه‌ی ژیری یان وێنا یاخود داهێنان و هه‌ر كارێكی له‌و جۆره بكات بۆ هه‌مان چه‌ق ده‌گه‌ڕێته‌وه )) (2).
هه‌ر چه‌نده ( برك ) له نێوان خه‌یاڵا و توانای ئاوه‌ز پێكه‌وه گرێدانێكی مه‌یسه‌ر كردووه ، له‌م ده‌قه‌ی برای نووسه‌ر ئه‌و بۆچوونه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه ، خه‌یاڵا و ئازاره‌كانی ئاوه‌ز پێكه‌وه گرێدراون و لای ئێمه‌ی خوێنه‌ر و بیسه‌ری گۆرانییه‌كه هه‌سته‌كانمان به‌ره‌و دونیایه‌كی جه‌نجاڵا و ته‌لیسماوی ختوكه ده‌درێت .
كه‌چی ره‌نگه بیرمه‌ند و نوسه‌ر و ئه‌دیب و كه‌سانی دیكه هه‌بن به جۆرێكی دیكه به‌راوورد و هاوشێوه‌یی له نێوان خه‌یاڵا و توانای هزر لێكبده‌نه‌وه ، بێ ئومێدی یه‌كانگیری له نێوان كه‌سایه‌تی و خه‌یاڵی شیعری لای شاعیر و خوێنه‌ر دروست ده‌كات ، كۆلردج : (( به ته‌واوكاری نموونه‌یی وه‌سفی ده‌كات ، رۆحی مرۆڤایه‌تی هه‌موو له هه‌مبه‌ر به‌ره‌و كاریگه‌رێتی به به‌رپرسیار ده‌زانێت ، به پێی به‌ها و رێژه و پێگه‌ی خۆی توانا یه‌ك له
دوای یه‌كه‌كان ده‌خاته ژێر ركێفهوه ، ئه‌ویش بڵندایی و رۆح له یه‌كێتیدا تێر ده‌كات ، به هۆی ئه‌و هێزه پێكهاتووه سیحرییه له نێو یه‌كدیدا ئاوێته ده‌بن و ده‌توێنه‌وه كه راست و ره‌وان ناومان لێنا خه‌یاڵا )) (3) .
پێمان وایه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه تێكسته‌كه بخه‌ینه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ر و دواتریش شرۆڤه‌یه‌كی بۆ بكه‌ین ،
بێ ئومێدی كه‌وته دڵی خهمناكم سامناكیم پۆشی رۆژی رووناكم
ته‌نها گوڵێك بوو هیوا و مه‌به‌ستم به‌ڵام به بێ بۆن ده‌رچوو له ده‌ستم
************
ژینم ته‌خان كرد بۆ شادمانی ئه‌و په‌رستگای من بوو ته‌نها نیگای ئه‌و
یه‌كمان خۆش ئه‌ویست به گشت ماناوه له یاد یه‌ك نه‌چین تا ژینمان ماوه
ترووسكه‌ی خۆری به‌ر به‌یانم بوو ئامانجی دڵه‌ی بێ ئارامم بوو
به‌ڵام ئێستاكه له قه‌بری ته‌نگه ئه‌وجا بابگریم بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه
ئه‌ی فه‌له‌ك ده‌ورانت بروخی
*************
هه‌ڵسه ئه‌و قه‌بره جێگای تۆ نییه خاكی ژێر زه‌مین نیگای تۆ نییه
وه‌ره ئه‌م دڵه با قه‌بری تۆ بێ با نێوچاوانم جێی نیگای تۆ بێ
یار…. یار … یار……….
*************
بێ ئومێدی كه‌وته دڵی خهمناكم سامناكیم پۆشی رۆژی رووناكم
ته‌نها گوڵێك بوو هیوا و مه‌به‌ستم به‌ڵام به بێ بۆن ده‌رچوو له ده‌ستم
*****************************
هه‌روه‌ك له پێشهكییهكهدا ئاماژه‌مان پێدا ئه‌وین و عیشق پرۆسیسیكی سه‌خت و دژواره و كه‌م كه‌س به‌رگه‌ی دابڕانی ده‌كات ، بۆیه ئێمه چ په‌یوه‌ندییه‌كمان به ورده‌كاری نێو چیرۆكی نێوان مسته‌فا زه‌نگنه و له‌تیفه نییه ، به قه‌د ئه‌وه‌ی لامان مه‌به‌سته لایه‌نی شیعری تێكسته‌كه‌یه ، له چه‌ندین رووه‌وه شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ین و خوێنه‌ر بۆ خۆی ئازاده له وه‌رگرتنی تێڕوانینه‌كانمان ، له دواییشدا له رووی ده‌روونییه‌وه شه‌ن و كهوییهكی كورت ده‌خه‌ینه روو .
هه‌ر چه‌نده تێكستی ( بێ ئومێدی ) له دوو توێی شیعری كلاسێكی خۆی له قاڵب داوه وه‌لێ له ناوه‌رۆكدا له‌رووی هونه‌رییه‌وه له فۆرمه‌له‌یه‌كی سهردهمیانهدایه ، ده‌رباره‌ی كێشی ده‌قه‌كه ئه‌گه‌رچی ده بڕگه‌ییه كه‌چی دێری یه‌كه‌می به‌یتی یه‌كه‌م له یانزه بڕگه‌دا خۆی ده‌نوێنی و به هیچ كلۆجێكیش كاریگه‌ری به سه‌ر تێكدانی
ده‌قه‌كه‌وه نییه و له‌نگ و شێواو و وێرانی نه‌كردووه ، به‌ڵكو زۆر جوانكاریانه و وه‌ستایانه له قالبدراوه ، ئه‌مه‌یش ئه‌و رێچكه نوێیه پشتڕاست و ساغ ده‌كاته‌وه كه شیعر زیاتر په‌یوه‌سته به ریتم و هارمۆنییه‌تی میلۆدی و كۆك بوون له ته‌ك مۆزیك ، د . مسنهفا ئه‌و سه‌رده‌م ئه‌و سه‌رده‌می پێكه‌وه گرێداوه به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م میتۆد و رێچكه‌یه ، جا نازانین كرده‌یه‌كی عه‌فه‌وییانه بووه یاخود به پێی میتۆدی باو داڕێژراوه .
سه‌باره‌ت به سه‌روا هه‌ندێك ناكۆكبوونی تێدایه به‌ڵام ناچێته خانه‌ی شێواندنی ده‌قه‌كه ، لێ به هه‌مان شێوه ئه‌مه‌یش له خانه‌ی جوانكاریدا خۆی ده‌گرێ ، ئه‌گه‌ر دیقه‌تی دێری یه‌كه‌م له به‌یتی یه‌كه‌م بده‌ین ده‌بینین كرده‌یه‌كی باو و ئاسایی پیاده كردووه ، له هه‌مانكات ئه‌گه‌ر كه ده‌چینه سه‌ر دێری یه‌كه‌م و دووه‌می به‌یتی دووه‌م تهوزیفیكی جوانی سهروایی هه‌ست پێده‌كه‌ین ئه‌مه‌یش به گه‌مه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی زمان توانیوویه‌تی تام و چێژێكی پێببه‌خشێ ، كه كۆتاییان هه‌ردوو دێر به ( ئه‌و ) دێت ، به‌ڵام پێش كۆتایی هه‌ردوو وشه‌ی ( شادمانی ) و ( نیگای ) هه‌یه ، ( ن ) شادمانی و ( ن ) نیگا لێكچوونی دوو پیت و دووباره بوونه‌وه‌یان له ناو دوو وشه‌ی جیاواز جۆرێك له مۆزیكی هێمن و ئارام له سه‌ر زمان و ئاوه‌زدا ده‌خولقێنێ ، هه‌روه‌ها كۆتایی هه‌مان دوو وشه ( انی ) و ( ای ) له خوێندنه‌وه‌ی تێكڕای دێڕه‌كه هه‌ست به ونبوونی پیتی ( ن ) لێره‌یشدا ناكرێ ، كه‌واته سه‌ركه‌وتوانه بینای دێره‌كه و سهرواكهی كراوه ، به هه‌مان شێوه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی له نێوان هه‌ر دوو وشه‌ی ( به‌ربه‌یانم ) و ( ئارامم بوو ) دووباره كردۆته‌وه ( ن ) و ( م ) لێره‌دا ئینسجامێكی مۆزیكی له نێوانیاندا هه‌یه ، به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین برای شاعیر جگه له ناوه‌رۆكی شیعره‌كه له رووی داڕشتنیشه‌وه هه‌قی ده‌ستخۆشانه‌ی هه‌یه .
سه‌باره‌ت به زمانی شیعرهكهیش پیێمان باشه خوێنه‌ر زۆر به وردی دیقه‌تی بدات ، هه‌ست به زمانێكی پاراوی لای شاعیر ده‌كا، لێره‌دا به تایبه‌ت له شارێكی وه‌ك كه‌ركووكیش بۆ سه‌رده‌می به‌ر له رێكه‌وتننامه‌ی 11 ی ئاداری 1970 زمانی وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی پاك و بێگه‌ردی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندووی به‌كارهێناوه ، برۆنه‌ر ده‌ڵێ : (( زمان ئامرازێكه كه به هۆی وروژێنه‌رێكی ده‌ره‌كییه‌وه بیرۆكه ده‌دۆزێته‌وه ، ئه‌وه زمانه كه‌وا ده‌كات مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكت ، سه‌ر به‌خۆ و ره‌خنه ئامێز بیر بكاته‌وه ، زمان ده‌بێته مه‌رجی بیرێكی تاكێكی ئازاد )) ( 4 ) .
له به‌راییدا چمكێك له شرۆڤه‌ی خۆمان له‌سه‌ر خه‌یاڵا و توانای ئاوه‌ز خسته روو بۆ هه‌ر داهێنانێك ، به‌ڵام زمان كۆڵه‌كه و بنه‌مای سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ر داهێنان و ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه و ئاخاوتنێك ، پاراو بوونی زمان زێتر چسَژ به ده‌ق ده‌به‌خشێ ، نكوڵی له‌و زمانه پاك و پاراوه‌ی شاعیر له‌م ده‌قه‌دا ناكرێ وئه‌و زمانه جێی سه‌رنج و تێبینی نییه ، نه‌مازه بۆ سه‌رده‌مانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه 43 ساڵی له ته‌مه‌نی خۆی بڕیوه ، لێ تام و بۆنی زمانی ئیمڕۆی هه‌یه و یه‌كێكه له‌و ده‌قانه‌ی مردن په‌ی پێنابات و به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه ، هه‌ر چه‌نده زمانی خوێندن و نووسین له دوای 11 / 3 / 1970 به هۆی ئه‌و دانپێدانه سیاسییه به‌ره‌و پێشڤه چووه و گه‌شونمای
به خۆوه دیتووه ، كاتی نووسینی ئه‌م شیعره ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌دیبان و شاعیران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كان هه‌میشه له سۆراغی په‌یڤ و زمانێكی جوان و بێ گه‌رد شه‌ونخوونی و ماندوو بوونێكی زۆر بكێشن ، نه‌خاسمه بۆ نووسینی ده‌قێكی شیعری كه ئه‌و سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵێك كۆت و به‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران له سه‌ر زمانی كوردی هه‌بووه ، هه‌موو كارێكی جوانكاری جێی ستایشه به ده‌قی بێئومێدیشهوه .
له لایه‌كی دیكه‌وه له كۆست و كۆته‌ڵێكی وه‌ك لهتیفهخاندا مسته‌فا دووچاری عه‌به‌سی بوونی خۆی ده‌كه‌وێ و ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی كاته‌وه ، ئه‌ندریه مالرۆ له ساڵی 1925 دا ده‌ڵێ : (( له ناخی مرۆڤی ئه‌وروپیدا جۆرێك له كرۆكی عه‌به‌سی هه‌یه و به سه‌ر ساته گه‌وره‌كانی ژیاندا زاڵا ده‌بێت )) (5). ئه‌م حاڵه‌ته لێره‌دا باڵی به سه‌ر شاعیر دا كێشاوه و دروستانه ئامانجی خۆی نه‌پێكاوه ، با به وردی دێری یه‌كه‌م جارێكی دی بخوێنینه‌وه ، ته‌ماشاكه ده‌ڵێ : بێ ئومێدی كه‌وته دڵی غهمناكم
چاكتر بوو له بری غهمناكم ، بێ باكم بایه ، چونكی تێكه‌ڵییه‌كی كاتی لێ هاوێر بووه ، با سه‌یری بكه‌ین ، دیاره و شاراوه نییه ئه‌م ده‌قه له دوای سوتانی ( له تیفه خان ) نووسراوه ، كه‌واته پێشتر دڵی شاعیر خه‌مناك نه‌بووه به‌ڵكو دڵشاد و بێ باك بووه ، هه‌روه‌ك بۆخۆیشی دبێژێت ماره بڕی بووه ، كه‌واته له‌و په‌ڕی كهیفسازیدا بووه نه‌ك دڵی غه‌مناك بوو بێت ، ئومێدی هه‌بووه له چاوه‌نواڕی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بووه ، كه‌واته دلخۆش بووه ، بۆیه پاش و پێش له زه‌مه‌ن دروست ده‌كات ، به‌ڵام زیره‌كانه له دێری دووه‌م ئه‌مه راست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ :
سامناكیم پۆشی رۆژی رووناكم
ئه‌مه پشتڕاستكردنه‌وه‌ی وته‌كانی سه‌ره‌وه‌مانه ، ده‌مانه‌وێ بڵێین به‌ڵێ سامناكی له رۆژی رووناكی پۆشی نه‌ك غه‌مناكی ، دیاره ئه‌مه دێڕی یه‌كه‌م ده‌سڕێته‌وه ، ده‌كرا پاش‌و پێشی دیێرهكان رووی راستی بێت هه‌روه‌ك عاره‌ب ده‌ڵێ ( العكس هو الصحیح ) ، ئه‌مه لای ئێمه راستكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و دوو دێڕه‌یه ، كه ده‌كرا د . مسته‌فا به خۆی جوانتر و به ئاوه‌زێكی به‌ر فراوانتر به ده‌قه‌كه‌دا بچوبایهتهوه ، یان ده‌شێ بڵێی برای شاعیریش بۆ خۆی له‌م رووه‌وه قسه‌ی خۆی هه‌بێت ، به‌ڵام به هه‌ر حاڵا ئه‌م ده‌قه شیعرییه شتێكی مه‌جازی یان بۆ نوخبه نووسین نییه به‌ڵكو ده‌قێكه بۆ جه‌ماوه‌ر نووسین و هه‌ر خۆی ده‌قی گۆرانییه ، ئه‌م حاڵه‌یش وای كردووه ره‌واجێكی به‌رفراوانی هه‌بێت چ له رووی خودی ده‌قه‌كه یان میلۆدی و ئه‌دای گۆرانییه‌كه ، بۆیه بووه سه‌ر وێردی زمانی زۆربه‌ی زۆری تاكی كورد .دكتۆر مسته‌فا كه‌سی په‌یوه‌نددار و پهیوهستدداره به رووداوه‌كه و چیرۆكی ئهڤیندارییهكه به رێگایه‌كی هۆشیاری هه‌ستی به ئازاره‌كانی له ده‌ستدانی دولبه‌ر و یاره‌كه‌ی كردووه و بوركانێكی مه‌زنی ته‌قاندۆته‌وه و ئیمڕۆ و دوێنێ سه‌دایه‌كی هه‌بووه و سبه‌ینێش به هه‌مان ئاراسته و ئاقاردا ده‌چێ ، هه‌ر وه‌ك چۆن باس له مهم و زین و شیرین و فه‌رهاد و له‌یلی و مه‌جنون و …….. تاد، ده‌كرێت .
كه‌ركووكییه‌كان مافی خۆیانه شانازی به‌م چیرۆك و ده‌قه شبعرییهوه بكه‌ن كه له قوڵایی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئیسكان و ئازادی سه‌رهاتی ئهڤیندارییهكه رووی داوه و ده‌ستی پێكردووه و كۆتاییهكهیشی به نوسینی تێكسته‌كه و ئاواز و چڕینی له لایه‌ن مامۆستا قادر ماردانهوه تۆمار كراوه ، هه‌ر چه‌نده نهۆ مامۆستا قادر مه‌ردان هه‌تا نووسینی ئه‌م ژانره ناساغه و ئاكنجی وڵاتی سویده .
ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ داستانێكی به هه‌ق ئه‌ویندارییه و تۆمار كراوه ، وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و قسه‌ی ئێره و ئه‌وێیه یان خه‌ڵكی ده‌ماو ده‌م قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه ده‌بایه برای شاعیر له پاش ئه‌م رووداو و نوسینی ئه‌م ده‌قه‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه‌ی سه‌رزاری كۆمه‌ڵایه‌تییه و ناویان لێناوه ( ته‌ركی دونیای ) بكردبا و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له خۆ ته‌حریم بكردبا ، زیندووێتی ئه‌م رووداوه به نه‌مری و مه‌زنی ده‌مایه‌وه ، له‌م رووهوهیش ده‌شێ قسه و قسه‌لۆك زۆربووبن ، لێ ئێمه لێره ده‌ڵێین هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و قاوه گه‌رم و گوڕ ده‌كه‌ن با ئه‌و پڕۆسه‌یه له خۆیاندا وه‌ك ئه‌زموون بێ ، دوای ئه‌وه ئه‌وجا لێره و له‌وێ سه‌ر قافڵه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و قاوانه بكا ، ئێمه پێمان وایه ئه‌م حاڵه‌ته په‌یوه‌ست بوونێكی ده‌روونی له نێوان چیرۆكه‌كه و پرۆسه‌كانی هاوسه‌رگیری مسته‌فاوه هه‌یه ، (( په‌روه‌رده كردنی پاڵنه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تاك له ژێر گوشاری ئه‌و ژینگه رۆشنبیرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه رووده‌دات كه تیایدا ده‌ژی )) ( 6 ) .
كه‌واته ژینگه رۆشنبیرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رده‌م و ده‌ور و به‌ری شاعیر به بێ ئه‌وه‌ی به هۆشیاری و ئاگاییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ له بێ ئاگاییه‌وه كاریگه‌ری به سه‌ره‌وه هه‌بووه ، د . مسته‌فا هه‌ستی به غیابی ئاگایی كردووه و متبوون و كپبوون له ناخیدا گێنگڵی خواردووه ، هه‌میشه به عیشق و تینوێتی زۆره‌وه له ئه‌وینی رووانیوه ، له پاش ئه‌وه‌وه زانستی ده‌روونی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م جۆره مرۆڤانه تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان هۆگری عیشق و ئه‌وین ده‌بن و لێی ده‌ست به‌ردار نابن ئه‌مه حاڵه‌تێكه به ده‌ستی خۆیان نییه و غه‌ریزه‌كان له ناوه‌وه جۆش ده‌سێنێ و كلپه ده‌كات ، چه‌ند په‌ل و پۆ بۆ عیشبازی بكوتن هه‌میشه خۆیان به شكست خواردوو ده‌زانن ، بۆیه به‌رده‌وام له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی رابردوون پێیان وایه مه‌حاڵه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكرێته‌وه نه‌خاسمه له زه‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدا دووچاری هاتبن چونكه مرۆڤ هه‌رچی بكات كه زانستیش نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه كه زه‌مه‌نی لاوی هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه به هه‌مان شێوه‌یش قه‌ره‌بووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یش درێژه ده‌كێشێ و قهرهبوویش ناكرێته‌وه ، (( لایه‌نی نائاگایی ئاوه‌ز له كاری به‌رده‌وامدایه له كاتی نووستن و هۆشیاریشدا هه‌ر له كاره ، به كورتی نائاگایی ئه‌و لایه‌نه ده‌روونی و كه‌سایه‌تییه یه كه ناتوانێ حاڵه‌تی ئاگایی پڕ بكاته‌وه ، به شرۆڤه‌ی ده‌روونی نه‌بێت ، له – واتا به‌راییه‌كانیش – پێك دێت ، ئه‌مه‌یش هه‌رگیز ناكاته ئاگایی ، مه‌یل و ئاره‌زوو و توانسته متبووه‌كان كه له كاتی ئاگاییدا بوونیان هه‌بووه ، به‌ڵام دواتر له خانه‌ی ئاگایی ده‌رهێنراوه ، به رێگایه‌كی راسته‌وخۆ ناوه‌رۆكی نازانرێت ، به هۆی تێڕامان و په‌یوه‌سته ئازاد نه‌بێت )) (7 ) .
پێمانوایه شاعیر له نێو جه‌نجاڵی ئه‌و ئاگاییه‌وه ئاره‌زوو و مه‌یله مت و كپبووهكان له حاڵه‌تی ده‌روێشانه‌ی
ئه‌وین و به بێ ئاگابوون له ره‌قیب ده‌كه‌وێته داوی عیشقێكی دییه‌وه و حاڵا ده‌یگرێ و ته‌سه‌وفی عیشق به‌ره‌و خۆ به ده‌سته‌وه‌دان جڵه‌وی شل ده‌كا، كاتێ وه‌ئاگا دێته‌وه كار له كار ترازاوه و ناچاره ره‌قیبی لێ به ئاگا بكا ، كه ئه‌وین و سوزی عیشق و دڵداری یه‌ك دوای یه‌ك ئاوه‌زی قۆرخ ده‌كا و ناكرێ وا به سانایی ده‌ست به‌رداری ببێت ،.(( پاڵنه‌ره نائاگایی و ئاره‌زووه متبووه‌كان ئارام ناگرن و ناوه‌ستن به‌ڵكو له هه‌وڵا و تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به چه‌ندین شێواز ناخی خۆی ده‌ربڕێ ، كاتێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ره‌قیب غافڵگیره به وێنا نكوڵییهكهی ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر وه‌ك له خه‌ونه‌كاندا ده‌ربڕینێكی هێماییه له كرۆكی نائاگایی )) (8 ) .
ئه‌وه‌ی لای ئێمه و له هزرماندا سه‌باره‌ت به بێ ئومێدی تۆمار كرا بوو هێنده بوو خستمانه روو ، به هیواین خوێنه‌ر له تێڕوانینی بۆ ده‌قه‌كه شرۆڤه‌ی دیكه‌ی لا دروست ببێ ، ته‌نها هێنده هه‌یه كه جارێكی دی باسی بكه‌ینه‌وه ئه‌مه ده‌قێكه بۆ جه‌ماوه‌ر نوسه لایه‌نی مه‌جازی و هێمای نارۆشنی تێدا نییه .
سه‌ردار جاف
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بۆ ئه‌م ده‌قه سوودم لێوه‌رگرتوون :
(1) سیكولوجیه الحب عند المرأه – تألیف جمال مصگفی مردان – 1989 – بغداد
(2) موسوعه المصگلح النقدی -التصور والخیال – تألیف ر . ل . بریت ، ترجمه عبدالواد لۆلۆه .
(3) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
(4) گۆڤاری ره‌هه‌ند ژماره 11 ی ساڵی 2000 ناسنامه و زمان مه‌هاباد قه‌ره‌داغی .
(5) موسوعه المصگلح النقدی – اللامعقول – تألیف أرنولد ب هنجلف – ترجمه عبدالواحد لۆلۆه
(6) علم النفس المعاصر – تألیف د. حلمی الملیجی – بیروت .
(7) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
(8) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو