كه هاتییه‌وه تریفه‌ی مانگت له‌به‌رده‌كه‌م ….فاتیح سه‌لام
شه‌وێك شیعرێكم دابه مانگ
ئه‌ویش به‌قه‌د شوێن خه‌رمانێ
تریفه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردم
پێش ئه‌وه‌ی تێر لێی بروانم
بایه‌ك فێنك هه‌ڵی كرد‌و ..
به ناكامی لێی فراندم
ده‌مه‌و به‌یان كاتێ كه بۆی هێنامه‌وه
ده‌سماڵێكی هه‌زار ره‌نگه‌ی كه‌س نه‌دیووی
زۆر جوانی لێ چنی بوو
چی ئه‌ستێره‌ی چاوبـز هه‌بوو
تیشكیان تیا ئاخنی بوو
وه‌ك پووله‌كه‌ش
خۆیانیان پیا هه‌ڵواسی بوو
( كاروان كوژه ) پارایه‌وه كه بیده‌مێ
بۆ داوه‌تێكی سه‌فه‌ری رێی كاكێشان
( گه‌لاوێژ ) مه‌چه‌كی گرتم
ووتی : نه‌یده‌تێ ..سه‌د ئامان
بیده به من به پێش سۆزی ئاسمانه‌وه
چاوی هه‌وری پێده‌رێژم
ره‌نگی شریخه‌و چه‌خماخه‌ی
ئه‌م زستانه‌ی پێده‌گۆرم
بۆت دێنمه‌وه
به شایه‌تی ئه‌و په‌یڤانه‌ی
كردتنه ملی مانگه شه‌و
ناهێڵم بگاته وه‌رزی ئه‌مساڵی تازه‌ی جۆ دره‌و
رووبار له دوور ڕا بانگی كرد
لێگه‌رێ با له هاژه‌مدا شه‌پۆلانمی پێداپۆشم
كه‌نارمی پێبنه‌خشێنم
هه‌رچی ماسی بن كاچ و قووڵاییه‌كانمه
به‌ره‌و ته‌نكاییان بێنم
چیایێ دووریش داوای كرد
بۆ كڵاوه‌ی دوندی به‌فری
به‌هارێ بیكات به مێزه‌ر
وه‌ختێ كانی قوڵپ ده‌داو
خاك جلی سه‌وز ده‌كاته به‌ر
ئه‌م ده‌نگانه به‌رزبوونه‌وه
مانگ و شیعریش گوێیان لێ بوو
به‌جووت ووتان :
نه‌بووه و ناكرێ ..
وا دیارییه‌ك نابه‌خشرێ و به‌كه‌س نادرێ
گه‌ر هه‌ر پێشكه‌شیشی ده‌كه‌ی
له ژێر تاڵی شه‌وێكی چراخانیما
بیبه‌خشه ئه‌و میهره‌بانه‌ی
بانگت ده‌كات بۆ ناو دنیای شیعره‌كانی
به‌و مه‌رجه‌ی به دوو ده‌ستی خۆت
ده‌بێت بیخه‌یته سه‌ر شانی
9/1/2012